له
ماوه‌ی فه‌رمانڕه‌واییدا، دیكتاتۆری له‌ناوچوی لیبیا ده‌ستدرێژی كردووه‌ته
سه‌ر سه‌دان ژنی وڵاته‌كه‌ی، یه‌كێك له جێ متمانه‌كانی قه‌زافی چه‌ندین
نهێنی له‌باره‌ی كاره شه‌هوانییه‌كانی قه‌زافی ده‌خاته روو.
مه‌نسور
دا‌و كه یه‌كێكه بووه له كه‌سه متمانه‌پێكراوه‌كانی موعه‌مه‌ر قه‌زافی
دیكتاتۆری له‌ناوچووی لیبیا، چه‌ندین نهێنی له‌باره‌ی ژیانی قه‌زافی
ده‌خاته روو به‌تایبه‌ت لایه‌نه سێكسییه‌كه‌ی قه‌زافی، سه‌ره‌رای
ئاماژه‌دان به‌وه‌ی كه قه‌زافی له ژێرزه‌مینی كۆشكه‌كه‌یدا سۆزانییه‌كی
زۆری هه‌بووه‌و وه‌ك كۆیله له‌وێدا بۆ تێركردنی ئاره‌زوه‌كانی خۆی
هێشتونیه‌ته‌وه، ئاماژه به‌وه‌ش ده‌دات كه قه‌زافی خاوه‌نی هه‌ستێكی
سێكسی شێواو بووه.
مه‌نسور
رایگه‌یاند: قه‌زافی خاوه‌نی هه‌ستێكی سێكسی نامۆ بوو، به‌راده‌یه‌ك یه‌ك
وه‌زاره‌تی به‌تایبه‌تی ته‌رخان كردبوو بۆ دابینكردنی سۆزانی بۆی، یه‌كێك
له‌و كه‌سانه‌ی كه ئه‌و كاره‌ی بۆ قه‌زافی ده‌كرد ناوی نوری مه‌سماری
بووه به پله‌ی ژه‌نه‌راڵ‌و نازناوی "ژه‌نه‌ڕاڵی داواكاریه
تایبه‌تیه‌كان"-ی هه‌بوو، ئه‌و ژه‌نه‌ڕاڵه تایبه‌ت بووه به دابینكردنی
سۆزانی بۆ قه‌زافی، بۆیه ده‌بووایه نازناوی(جه‌نه‌ڕاڵی سۆزانی) پێ
بدرایه.
مه‌نسور
وتیشی: سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی قه‌زافی خاوه‌نی ئه‌و ژێرزه‌مینه بوو‌و پڕ
بووه له هه‌رشتێك كه قه‌زافی حه‌زی لێیبووه، زۆرێك له
ژه‌نه‌ڕاڵه‌كان‌و كاربه‌ده‌ستانی تری لیبیاش له به‌رامبه‌ر ده‌ستكه‌وتێكی
ماددی یان ئه‌نجامدانی كارێك بۆیان، ئاماده‌بوون كچ‌و ژنه‌كانیان بده‌نه
ده‌ست قه‌زافی تا له‌گه‌ڵیان رابوێرێت.
ئاماژه‌ی
به‌وه‌ش كرد: ئه‌و ژه‌نه‌راڵه هه‌ندێ جار له وڵاته‌كانی فه‌ره‌نساو
ئه‌ڵمانیاو وڵاتانی تره‌وه سۆزانی بۆ په‌یدا ده‌كرد، قه‌زافی له‌كاتی
ئه‌نجامدانی گه‌شته نێوده‌ڵته‌یه‌كانیشیدا ژماره‌یه‌ك له‌و سۆزانیانه‌ی
له شێوه‌ی رۆژنامه‌نووس یان پاسه‌وانی تایبه‌تی، له‌گه‌ڵ خۆیدا ده‌برد.