بڕیاری
به‌ستنی كۆنگره له 2014/1/31، بڕیارێك بوو له ههلو مه‌رجێكی دژوار‌و
ناله‌باری یه‌كێتی درابوو. هه‌ست ده‌كرا ئه‌م بڕیاره له‌وانه‌یه
فریادڕه‌س بێت بۆ چاكتركردنو باشكردنو نه‌هێشتنی كێشه‌و گرفته‌كان‌و
بازدانێكی چۆنایه‌تی بێت بۆ هه‌ڵسانه‌وه، به‌ڵام بینرا كه‌وا له
ساته‌وه‌ختی ده‌ركردنی ئه‌م بڕیاره‌و تا ئه‌و ڕێكه‌وته، ئه‌وه نه‌بوو،
به‌ڵكو چه‌ندین بیروبۆچوونی جیا له‌سه‌ر ئه‌م ته‌وه‌ره كه‌وته بهرگوێو
چاوی هه‌موومان چ له‌رۆژنامه‌كان چ له‌ناو كادیر‌و ده‌زگاكانی حزبدا.
مانه‌وه‌ی تێزه باوه‌كه
به‌شێك
پێیان وابوو به‌ستنی كۆنگره زۆر پێویسته له‌م ڕۆژه دیاریكراوه
دابكرێتو به‌شه‌كه‌ی تریش پێیانوابوو پێویسته كۆنگره بكرێت، به‌ڵام
دوابخریت. هه‌ردوو بۆچۆنه كه به‌شێك له‌په‌رۆشی پێوه دیار بوو، به‌ڵام
هه‌ردوو بۆچوونهكهو ڕاوسهرنجه جیاوازه‌كان نه‌بوونه ئه‌و
فریادڕه‌سه بۆ هه‌ڵسانه‌وه‌و گه‌شه‌كردن، چونكه هه‌ردوو بۆچون، زیاتر
ره‌نگدانه‌وه‌ی ئه‌و هزرو تهكهتولانهی ناو یه‌كێتیی نیشتمانیی
كوردستان-ی پێوه دیار بوو. به‌رژه‌وه‌ندییه كان زاڵبوون به‌سه‌ر دۆخی
گشتی یه‌كێتیدا، بۆیه لادان‌و دانانی هه‌ندێك كهسو جێگۆڕكێ به‌هه‌ندێكی
دیكه نه‌بووه چاره‌سه‌ر، به‌ڵكو مانه‌وه‌ی ئهوتێزهی كه كه‌سه باڵا
ده‌سته‌كان كاری پێ ده‌كه‌ن بۆته گرفتی سه‌ره‌كی چاره‌سه‌ر نه‌بوونی
گرفته‌كان. بڕیاردان له‌سه‌ر دواخستن‌و نه‌به‌ستنی كۆنگره‌و په‌سه‌ندكردنی
له‌لایه‌ن مه‌كته‌بی سیاسی‌و ئه‌نجومه‌نی سهركردایهتیو ئه‌نجومه نی
ناوه‌ندییه‌وه كارێكی باش بوو. به‌ڵام ئه‌وه ڕوون نه‌كرایه‌وه كه
داخۆ دروستكردنی ناوه‌ندێك بۆ بڕیاردان له كوێی چه‌قی بڕیار ده‌بێت بۆ
سه‌رجه‌م بواره‌كانی كاری ڕێكخراوه‌یی ناو یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان؟
ئه‌گه‌رچی ده‌كرێ ئه‌وسێ كه‌سایه‌تیه هێنده‌ی گه‌وره‌یی یه‌كێتی،
گه‌وره‌یی خۆیان نیشان بده‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی كاره‌كان به ئامانجی پاراستنی
یه‌كڕیزی بێت‌و نه‌بێته فره ریزیو هه‌ر یه‌كه‌یان سازش له‌سه‌ر به‌شێك
له ماف‌و ئه‌ركه‌كانی خۆیان به‌رامبه‌ر به یه‌كتر بكهنو پۆسته‌كانی
خۆیان وه‌ك ئه‌وه‌ی هه‌یانه‌و ده‌سه‌ڵاته‌كانی خۆیان به‌كاربهێنن.
نه‌ك
دوركهوتنهوهو خۆپارێزی له‌و ده‌سه‌ڵاتانه‌ی هه‌یانه‌و ده‌یانبێت،
ئه‌مه‌ش ئه‌گه‌ر چاره‌سه‌ر نه‌كرێت ده‌بێته هۆی لێكترازان‌و
دووركه‌وتنه‌وه‌و فه‌رامۆشكردنی دۆخی ناله‌باری یه‌كێتیی.
په‌رۆش بۆ ته‌بایی
پێموایه
ده‌بێت په‌رۆشی وه‌رگرتنی دهسهڵاتو به‌كارهێنانی پێگه‌ی خۆیان، وایان
لێبكات كه هێنده‌ی تر په‌رۆش بن بۆ یه‌كڕیزی‌و تهباییو چاره‌سه‌ركردنی
بابه‌تیانه‌ی بارودۆخی ناوخۆی ئه‌مڕۆی حزب‌و گرنگیدان به هه‌ستیاری
دۆخه‌كه‌و كاركردن له‌سه‌ر پێگه‌و زه‌روره‌تی هه‌ڵسانه‌وه بۆ قۆناغی
ئاینده‌و ڕێگه خۆشكردنی بۆ به‌ستنی چواره‌مین كۆنگره.
به‌دیوێكی
دیكه‌دا ئه‌گه‌ر وابكه‌ن، ئه‌م غیابه‌ی هه‌ڤاڵ مام جه‌لال هیچ بۆشاییه‌كی
ئیداری له نێو یه‌كێتی دروست ناكات ئه‌گه‌ر هه‌ڤاڵان به‌گشتی ده‌سه‌ڵاتی
خۆیان بهكاربهێننو ده‌شكرێت بۆ پرسه چاره‌نوسسازه‌كان بگه‌ڕێنه‌وه بۆ
كۆده‌نگی ئه‌نجومه‌نی سهركردایهتیو ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ند، هه‌روه‌ك چۆن
به پاڵپشتی ئه‌وان بڕیارێكی چارهنوسسازیاندا بۆ دواخستنی كۆنگره له
قۆناغی ئێستادا.
وه‌لانانی میكانیزمی كاری ئێستا
بۆیه
گرنگترین ئه‌ركی ئه‌م سه‌ركردایه‌تیه له‌م قۆناغه‌دا له‌پاڵ ئه‌نجومه‌نی
ناوهندو دواتریش ئه‌و ناوه‌نده باڵایه‌ی بڕیاری لێدراوه‌و باشترین
گۆڕانكاری له ئێستادا، وه‌لانانی ئه‌و میكانیزمی كاركردنه‌ی رابردووه
لایه‌ن سهركردهكانهوهو ته‌نها خه‌مێك كه پێویسته بیكه‌نه خه‌می
كاركردن، پاراستنی یه‌كڕیزیی‌و سه‌روه‌رییه‌كانی یهكێتیو به‌ره‌و
پێشبردنێتی له‌پێناو به‌ستنی كۆنگره‌یه‌كی سه‌ركه‌وتوودا به به‌شداری
كاریگه‌ری هه‌ڤاڵ مام جه‌لال تا ببێته مایه‌ی نوێبوونه‌وه‌و ههڵسانهوی
یه‌كێتیی بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆی وه‌ك حزب‌و به‌رژه‌وه‌ندی كۆمه‌ڵانی
خه‌ڵك‌و ڕێڕه‌وی سیاسی‌و ئیداری ناوچه‌كه.
با لای
هه‌موان بڕیار بڕیاری ڕێكخستنه‌وه‌و چاككردنی ماڵی یه‌كێتیی نیشتمانیی
كوردستان بێت. ئه‌م ووته‌ی هه‌ڤاڵی به‌ڕێز مام جه‌لال له به‌رچاومان بێت
كه ده‌ڵێت: (یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان گه‌شه‌ده‌كات، ده‌مێنێت، پێش
ده‌كه‌وێت).