تازەترین هەواڵ
http://1.bp.blogspot.com/-tm6A1lUiFlA/UgZH80KcCYI/AAAAAAAAUOU/GCVNQvbUiAU/s1600/888.jpg
http://3.bp.blogspot.com/-hDYPrnsreLk/VQE643MVZdI/AAAAAAAAbsY/Teok57BxaKo/s1600/sarawar1.pnghttp://1.bp.blogspot.com/-BJZM5WSPCjY/VQE65bmkEMI/AAAAAAAAbsk/8jjf-pfEUzk/s1600/shahidan.pnghttp://2.bp.blogspot.com/-UE255vVBl-k/VQE64LF4oQI/AAAAAAAAbsQ/FO_GfHJkt0w/s1600/peshmarga.pnghttp://3.bp.blogspot.com/-1idXsU2UJMM/VQE63EDcX_I/AAAAAAAAbsI/v4kN56aC15I/s1600/karikater.pnghttp://2.bp.blogspot.com/-X7RrV86fPU0/VQE63M2gYLI/AAAAAAAAbsM/IRYATkRNyp0/s1600/nawdaran.pnghttp://2.bp.blogspot.com/-bfTrV0DY1bc/VQE63Ct_buI/AAAAAAAAbss/5zz63Jn3irk/s1600/kodi%2Brang.png
http://1.bp.blogspot.com/-tm6A1lUiFlA/UgZH80KcCYI/AAAAAAAAUOU/GCVNQvbUiAU/s1600/888.jpg

28‏/9‏/2013

شەهیدی غەدرلێكراوی رۆژگار!

كاروانی شەهیدانی كوردستان، هەروەكو مێژووی نەتەوەی كورد، پڕە لەزانیاری زانراو و نەزانراو "پڕە لەبەسەرهاتی ئاشكراو نهێنی" پڕ لەسەخاوەتی شەهیدبوون‌و شەهیدكردنی خەمناك. هەموو ئەو لاپەڕانەی لەسەر شەهیدانی تەواوی لایەنە سیاسییەكان وتراون‌و نوسراون، هێشتا، زۆر كەمترە لەو گیانە پیرۆزو مەزنییەی شەهیدانی كوردستان.. كە گیانیان، لەپێناوی رزگاری‌و ئازادیدا، چ لەسەنگەری شاخ‌و، چ لەسەنگەری شارو، چ لەژێر ئەشكەنجە‌و بەردەم سێدارەی دوژمن، بەخشی.


خەمناكترین سەرگوزشتە، لەمێژووی شەهیداندا، شەهیدكردنی ئەو قارەمانانەیە، كە روداوێكی چاوەڕواننەكراو، یان خیانەتێك، یاخود بەهەڵە بڕیاردانێكی بەپەلە، گیانی هەندێ‌ لەقارەمانانی كردۆتە سوتەمەنی رۆژگاری شۆڕش‌و شۆڕشگێڕێتی. ئەمانەش لەناو شۆڕشەكانی كوردستاندا، كەم نین. رەنگە، مێژوو بەوردی بنوسرێتەوە، لەهاووڵاتییەوە، بۆ پێشمەرگەو تێكۆشەرانی سیاسی، سەدان شەهیدی غەدر لێكراوی رۆژگار، بدۆزرێتەوە.


یەكێك لەو شەهیدانە، كە هەم ناسراوەو هەم لەسەری نەنوسراوە، شەهید جەباری عەلی حەوێز-ە.

كوردێك.. كوردایەتیخوازێك، ساڵی (1956) لەسلێمانی لەدایكبوبێ‌‌و ساڵی (1973) لەتافی لاوێتییەوە، ئەوكاتەی تازە نەونەمامێكی هەڵچوی كوردایەتی بوبێ‌، بوبێتە پێشمەرگە. ساڵی (1976)یش پەیوەندی بەشۆڕشی نوێ‌ كردبێتەوە. تەمەن گەیشتبێتە (25) ساڵ، جەبار خۆی گەیاندبێتەوە شۆڕشی نوێ‌‌و بەئازایەتی خۆی، بوبێتە (جەباری عەلی حەوێز) ی جەربەزە پێشكەوتبێ‌ بۆ پلەی ئامر كەرتی.. لەتیپەكانی (31) ‌و (33)ی سلێمانی‌و (37) ی شارباژێڕ، متمانەی گەیاندبێتە ئاستێك، سكرتێری گشتی یەكێتیی‌و فەرماندەی هێزی پێشمەرگە (مام جەلال) دەمانچە‌و (12) كڵاشینكۆفی پێببەخشێ‌، تێكۆشەرێكی ئاوەها، بێ‌ پشت‌و پەنا، تەنها بەئازایەتی‌و دڵسۆزیی خۆی پێ گەیشتبێ‌، ئاخر چی لەڕووداوی خەماوی دەكەیت، كەسێكی ئاوا دەكاتە قوربانی.. قوربانییەك، بەهەق پێناسەی شەهیدی شایستەیە.


من.. لەناو شۆڕشدا، لەناو حزبی سۆسیالیست‌و پاشان یەكێتیی-دا، لەدورەوە شەهید جەبارم دەناسی. دەمزانی، پێشمەرگەیەكی بزۆزو هەڵمەتبەرو بەڕاستی، وەكو كوڕە كوردێك‌و پەروەردەكراوی شارە حەیاتەكە، پێش مەرگ كەوتووە. بۆیە پێشمەرگەیە. هێندەی لەنزیكیشەوە ناسیم، زانیم، ئازاو راستگۆو هاوڕێ‌ دۆستە. لەڕیزەكانی یەكێتیی-شدا، هاوڕێی گیانی بەگیانی شەهیدان (بێستونی مەلا عومەرو جەلالی حەمەی مەحە) بوو.


شەهید جەبار.. ئومێدێكی زۆری لێدەكرا، گەر درێژەی بەخەبات بدایە، ببێتە فەرماندەیەكی هەڵكەوتوو.


بەم وتارە، لام مەبەستە، تەمێكی رۆژگار لەسەر گۆڕی ئەم شەهیدە بڕەوێنمەوەو بۆ مێژوو بڵێم:


راستە رۆژگار، غەدری لەشەهید جەبارو سەدان شەهید‌و قوربانی دیكە كردووە، بەڵام ویژدانی زیندوو، دەتوانێ‌، غەدری رۆژگاری نالەباری سیاسەت، بگۆڕی بەدەرخستنی راستییەكان.


بەشبەحاڵی خۆم، دوو ساڵ لەمەوبەر، (جیڤارا) ی كوڕی شەهیدو (ئاڵا) ی كچیم بینی. دڵم پێیان گەشایەوە كە بێ‌ دایك‌و باوك گەورەبوون‌و رێبازی باوكیشیان بەرنەداوە. كەسوكاری تریشی هاتنە لام‌و پەرۆشی رێزلێنانی شەهید جەبار بوون، وەكو شەهیدێكی گومناو. ئەوەی كرا، كردم. تەمی غەدرەكەم لەسەر لابرد. بەم وتارەش، نامەوێ‌ تاوانی شەهیدكردنی جەبار بخەمە ئەستۆی كەس، بەڵام لام مەبەستە، هەموو یەكێتیی‌و كورد بزانن، جەبار، پەلە كرا لەشەهیدكردنی. بچوكترین تاوانی نەبووە، مافی خۆی‌و كەسوكارێتی، جەبار، بەڕێزەوە خراوەتە ناو كاروان‌و كەژاوەی نەمران. هەزاران سڵاویش لەگیانی.. كە بەپاكی‌و بێباكی.. سنگی خۆیدایە بەر رێژنە گوللـەی شەهیدكردن، چونكە لەناخیداو لەویژدانیدا، دەیزانی تاوانی نەبووەو رۆژێك دێ‌.. جەباری عەلی حەوێز.. دەبێتە نموونەی یەكێك لەشەهیدە نەمرە غەدر لێكراوەكانی رۆژگار.
 
مەلا بەختیار

2014/2/12