
سایتی مه‌شاهیر بڵاویكرده‌وه كه ئه‌وه‌ی ئێستا هه‌یفای سه‌رقاڵ كردووه ته‌نها په‌یداكردنی پاره‌یه‌و و له‌وباره‌یه‌وه هه‌یفا ده‌ڵێت: " له‌پێناو پاره ده‌ستبه‌رداری ئه‌وه‌ش بووم كه پشوو به‌خۆم بده‌م، پشووه‌كه‌شم تاكه شته كه له‌پێناو پاره‌دا ده‌ستبه‌رداری بم."
ئه‌م وتانه‌ی هه‌یفا ئاماژه‌بوو بۆ وه‌ڵامی پرسیارێك سه‌باره‌ت به ئه‌حمه‌د هه‌شیمه-ی مێردی پێشووی، كه گه‌وره بازرگانێكی میسرییه، به‌وه‌ی هه‌شیمه چه‌ندین جار هه‌وڵی داوه پێك بێنه‌وه، گوایه هه‌یفا ره‌تیكردووه‌ته‌وه.
سه‌باره‌ت به مێرده‌كه‌ی پێشووی، هه‌یفا ده‌ڵێت: " له‌پێناو سه‌ركه‌وتنی هاوسه‌رگیرییه‌كه‌م زۆر شتم له‌ژیانمدا گۆڕی ، هه‌ر له جلوبه‌رگ و روخسار و گرنگیدان به ستایڵی خۆم، تا هه‌شیمه لێم رازی بێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر بمزانیایه كۆتاییه‌كه‌ی جیابوونه‌وه‌یه، ئه‌وا هه‌رگیز ئه‌و شتانه‌م نه‌ده‌كرد."
هه‌یفا ئاشكرای ده‌كات هه‌موو ئه‌و گۆڕانكارییانه‌ی له‌پێناو رازیبوونی هه‌شیمه‌دا كردووه، كه‌چی "ئه‌و پێی نه‌زانیووه."