بانگخوازێكی
سعودی به‌ناوی( ناسر عومه‌ر) رایده‌گه‌یه‌نێت كه كرده‌ی سێكسی نێوان خوشك
و برا له جیهادی سوریا حه‌ڵاڵه و به‌تایبه‌تیش ئه‌گه‌ر جیهادكردنه‌كه
له دژی كوفر بێت.
بانگخوازه‌كه
راشیگه‌یاندوه، كه به‌هۆی قسه‌كانی روبه‌ڕوی ره‌خنه‌یه‌كی زۆر بۆته‌وه‌و
ده‌شڵێت ئه‌وانه‌ی ره‌خنه‌ی لێده‌گرن، بۆ ناچن ره‌خنه له‌و كه‌سانه بگرن
كه مناڵ و ئافره‌ت له سوریا ده‌كوژن. ده‌ریشكه‌وتوه، ئه‌مه یه‌كه‌م
جار نیه ئه‌م بانگخوازه سعودیه فتوای له‌و جۆره ده‌رده‌كات ده‌رباره‌ی
سێكسكردن له نێوان مه‌حره‌مه‌كان.
ئه‌گه‌رچی
جیهانی ئه‌مرۆ سه‌رقاڵه به‌و كاره‌ساته‌ی له سوریا روده‌دات،
به‌تایبه‌تیش كرده‌وه تیرۆریستیه‌كانی به‌ره‌ی نوسره، له‌ولاشه‌وه ئه‌م
بانگخوازه گوتویه‌تی سێكسكردن له نێوان خوشك و برا حه‌ڵاڵه و كوفر نیه.
ئه‌مه‌ش ئه‌وه‌مان پێده‌ڵێت ئه‌و كه‌سانه‌ی كه به كافر وه‌سف ده‌كرێن
كرده‌ی له‌و جۆره ئه‌نجام ناده‌ن و به تاوانێكی گه‌وره‌ی وه‌سف ده‌كه‌ن،
به‌ڵام بانگخوازێكی ئیسلامی كه بانگه‌شه‌ی ئاینی ئیسلام و خواپه‌رستی
ده‌كات، كرده‌یه‌ی سێكسی نێوان مه‌حره‌مه‌كان حه‌ڵاڵ ده‌كات.