رۆژى 28/10 سه‌عات( 3)ى عه‌سر له یاریگاى یانه‌ى خانه‌قین به ئاماده‌بوونى جه‌ماوه‌رێكى وه‌رزشى له وه‌رزشكاران و وه‌رزشدۆستان له درێژه‌ى یارییه‌كانى خولى یانه پله یه‌كه‌كانى كوردستان هه‌فته‌ى سێیه‌م یانه‌ى خانه‌قین میواندارى یانه‌ى شه‌هیدانى كرد تایمى یه‌كه‌مى یارییه‌كه ئاستێكى مامناوه‌ندى هه‌بوو هه‌ردوو یانه به‌بێ گۆڵ یه‌كسانبوون . به‌ڵام له تایمى دووه‌مدا یارییه‌كه گۆراو ئاستێكى باشترى به خۆوه‌بینى هه‌ردوو یانه به مه‌به‌ستى گۆڵ تۆمار كردن چه‌ند هێرشێكیان كرده سه‌ر گۆڵى یه‌كتر له ئه‌نجامى ئه‌و هێرشانه‌داو له ده‌قیقه‌ى ( 68)دا یاریزانى یانه‌ى شه‌هیدان ( به‌رهه‌م عومه‌ر )گۆڵێكى بۆ یانه‌كه‌ى تۆمار كرد .
هه‌ر له‌م تایمه‌داو له ده‌قیقه‌ى ( 81) دا یاریزان( به‌رهه‌م محه‌مه‌د )دووه‌م گۆڵى بۆ یانه‌ى شه‌هیدان تۆماركرد.
سه‌رئه‌نجام یارییه‌كه‌ش له به‌رژه‌وه‌ندى یانه‌ى شه‌هیدان به ئه‌نجامى ( 2– 0) كۆتایهات .
هادى ئه‌حمه‌د





































