تازەترین هەواڵ
https://blogger.googleusercontent.com/img/b/R29vZ2xl/AVvXsEi6bQWquzvFnzWboSolHAjReXDxiQeTo-l2ygeftgRcIC13Cjh2klvBoE5mz2Wgf2IGlnBtUgh8XznEJqgfKOQdbMa1P08xntmuvLnpeT1eS4WHVrvUqI3GZKSJP-Mc-UWXSURzlZNixyE/s1600/888.jpg
https://blogger.googleusercontent.com/img/b/R29vZ2xl/AVvXsEhcIDu1TlR6t-3ahp2Foij1Lu4SCA81iy_v_exjmiXf9f_8Cn6IHZTR-m-CsELqqX8u7lFNxZDWrWGJ9MDC0MZ8aKwZJzZ3ddyfCYWU4dmJ4y_Sx-H63QUB8oM5NzreM2n7p6zQHMWmuk8/s1600/sarawar1.pnghttps://blogger.googleusercontent.com/img/b/R29vZ2xl/AVvXsEiyHvS8VMtE8vQbpl_999jDE114GbEXDnl2mW3QSomPWkcNoZFsMFKL2ybBU5rqmu81uGyh33pPcRcLdgwW4k5fiF-qGPkOu80jl_xuqv-5tjUQeBtHlVh00ngn_NJKFa3QrMs38Trrzoo/s1600/shahidan.pnghttps://blogger.googleusercontent.com/img/b/R29vZ2xl/AVvXsEhw5fzoDaXYNAf-tQkCc6ZIYAT-08e1zQFL3Sc16foCSEEJGLaxrWgSX1gJXxs9EZxwzJebIkdll0c2AiH-KgtXaXud71OHK4eNYHL8hl4Js-dkD5zavPrtGIB-kfBR9EBNUfThipC1PEM/s1600/peshmarga.pnghttps://blogger.googleusercontent.com/img/b/R29vZ2xl/AVvXsEi6GScoWWodKoH1DcCloNtTUVzvdOV_Wb2H1tv5paW0LU3DpXGoPv7IyoajdVyneKVb0_vNJu96Dr6PbdWjem18nzOkGfGEGDQX3mf_b_XKAjXWf4WuaIlLLu6NatAf0JJHsNK5UyHMsQA/s1600/karikater.pnghttps://blogger.googleusercontent.com/img/b/R29vZ2xl/AVvXsEhAeN7CRbm4krLN7ZyAZTqTk3IS_GG1H9fXZXIuJ5eJy5yjt3fN_0e8Qt2nibXKvz_9y13lgCDSL1j6aTo8fB4jFAmvJTg-nhIm-y1Juql31FsycdmwjLHJb6sbYMVxDB7dQTa_KCmxDK8/s1600/nawdaran.pnghttps://blogger.googleusercontent.com/img/b/R29vZ2xl/AVvXsEiH2UM211g7CkZBZxwW0vp8SzM59x9RGVDcX4QCFxFLotN9nBx96ok7-JksgLSJvFhHuhIB2acjPKzAB_fVWI0OGydkzthgZE7Aw7_bk9NJwEWGSlhIpy1BWE3B41rN9vyRpFdAOdlWkow/s1600/kodi+rang.png
https://blogger.googleusercontent.com/img/b/R29vZ2xl/AVvXsEi6bQWquzvFnzWboSolHAjReXDxiQeTo-l2ygeftgRcIC13Cjh2klvBoE5mz2Wgf2IGlnBtUgh8XznEJqgfKOQdbMa1P08xntmuvLnpeT1eS4WHVrvUqI3GZKSJP-Mc-UWXSURzlZNixyE/s1600/888.jpg

15‏/11‏/2013

بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان ده‌ترسێت‌و نوكته‌ی‌ كۆمیدی ده‌كات

ئه‌ندامێكی په‌رله‌مانی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت گۆران یاریه‌كی سیاسی ده‌كات بۆ جێگرتن‌و پێگه‌ قایمكردن له‌ ناو دانوستانه‌كانی پێكهێنانی حكومه‌ت بۆ وه‌رگرتنی پۆست‌و ئیمیتازی زیاتر نه‌ك كارێكی یاسایی سیاسی.
گۆران ئازاد ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان له‌ باره‌ی وه‌رگرتنه‌وه‌ی پۆستی پارێزگاری سلێمانی له‌ لایه‌ن گۆرانه‌وه‌ به‌ تۆڕی‌ هه‌واڵی‌ سلێمانی‌ راگه‌یاند: له‌ ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی هه‌ڵبژاردن به‌ لیستی داخراو بووه‌ ئه‌وانه‌ی كه‌ چونه‌ته‌ پۆستی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا به‌ لیستی داخراوی یه‌كێتی‌و به‌ ده‌نگی یه‌كێتی چوونه‌ته‌ ئه‌و پۆسته‌وه‌ كه‌ كاتێكیش به‌ وته‌ی خۆیان یه‌كێتی به‌ شایسته‌ نازانن كه‌ ئه‌وان له‌ چوارچێوه‌یدا بمێننه‌وه‌‌و خزمه‌تی خه‌ڵكی پێبكه‌ن ئه‌بێت غیره‌تی ئه‌خلاقی سیاسیشان ئه‌وه‌نده‌ بر بكات ئه‌و پۆسته‌ بده‌نه‌وه‌ یه‌كێتی كه‌ ئه‌وان خۆیان تێدا نابینه‌وه‌ بۆ كاركردن، به‌ڵام نه‌ك هه‌ر ئه‌وه‌یان نه‌كردووه‌، به‌ڵكو له‌ هه‌مان پۆست له‌ ڕووی شه‌رعیه‌تی سیاسی شه‌رعیه‌تیان نییه‌ تا ئه‌و قسه‌یه‌ بكه‌ن .
سه‌باره‌ت به‌ ره‌وایه‌تی هه‌ڵبژاردنی پارێزگارێكی تر له‌ لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی پارێزگاوه‌ كه‌ گۆران به‌ ره‌سمی داوای ده‌كات گۆران ئازاد ده‌ڵێت: لابردنی پارێزگاری سلێمانی دیاریكردنی كه‌سێكی تر بۆ ئه‌و پۆسته‌ له‌ لایه‌ن گۆرانه‌وه‌ كاتێك كه‌مێك ره‌وای ده‌بوو كه‌ له‌ بارودۆخێكدا روویبدایه‌ كه‌ سه‌ره‌تا پۆستی پارێزگاری سلێمانی دانراوه‌ نه‌ك پاش چه‌ند ساڵێك یان ئه‌گه‌ر پارێزگاری سلێمانی فه‌زیحه‌یه‌كی گه‌وره‌ی گه‌نده‌ڵی هه‌بووایه‌ یان نه‌بوونی خزمه‌تگوزاری پێویست له‌ شاری سلێمانی‌و بێزاربوونی خه‌ڵك له‌ به‌ده‌نگه‌وه‌ نه‌چوون‌و خزمه‌تنه‌كردنیان ناچاریبكردنایه‌ په‌نا بۆ ئه‌و رێگایه‌ به‌رن، به‌ڵام ئه‌مانه‌ بونیان نیییه‌، بۆیه‌ ئه‌وه‌ یاریه‌كی سیاسیه‌ بۆ جێگرتن‌و پێگه‌ قایمكردن له‌ ناو دانوستانه‌كانی پێكهێنانی حكومه‌ت بۆ وه‌رگرتنی پۆست‌و ئیمیتازی زیاتر نه‌ك كارێكی یاسایی سیاسی، ئه‌گه‌ر ئه‌وان قسه‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ له‌ سلێمانی زۆرینه‌ن كه‌واته‌ ئێستا یه‌كێتی‌و پارتی زۆرینه‌ی هه‌موو هه‌رێمن ئه‌ی ماف به‌ یه‌كێتی‌و پارتی ناده‌ن ئه‌وان كه‌ ئێستا له‌ ده‌سه‌ڵاتدان‌و وڵات به‌رێوه‌ ده‌به‌ن داوای ته‌وافوق‌و شه‌راكه‌تی سیاسی ده‌كه‌ن، ئه‌وه‌ی به‌دیده‌كرێت گۆران له‌و شوێنه‌ی زۆرن داوای حكومی زۆرینه‌ ده‌كه‌ن‌و له‌و شوێنه‌ی كه‌من داوای ته‌وافوق ده‌كه‌ن .
له‌ باره‌ی هه‌وڵه‌كانی گۆران بۆ وه‌رگرتنی پۆستی پارێزگاری سلێمانی‌و ئامانجی ئه‌و كاره‌یان ئه‌و ئه‌ندامه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان وتی : یاریه‌كی سیاسی ده‌كه‌ن بۆ مه‌سه‌له‌ی دانوستان بۆ پێكهێنانی حكومه‌ت مه‌ترسیه‌كی گه‌وره‌یان هه‌یه‌ كه‌ به‌شداری حكومه‌ت ده‌كه‌ن، چونكه‌ ئه‌وان به‌ڵێنی زۆر گه‌وره‌یان به‌خه‌ڵك داوه‌‌و به‌خه‌ڵكیان وتووه‌ ده‌سه‌ڵات وه‌رده‌گرین نه‌ك ده‌چنه‌ ده‌سه‌ڵات، ده‌سه‌ڵات وه‌رگرتنیش واته‌ جێبه‌جێكردنی هه‌موو ئه‌و به‌ڵێنانه‌ی به‌خه‌ڵكیان داوه‌، به‌ڵام هه‌موو لایه‌ك ئه‌وه‌ ده‌زانێت كه‌ ئه‌وان ده‌بێت به‌ ژماره‌ی كورسیه‌كانی خۆیان بچنه‌ ده‌سه‌ڵات‌و به‌وه‌ش به‌شێك له‌ داواكاری‌و به‌ڵێنه‌كانی كه‌ به‌خه‌ڵكیان داوه‌ جێبه‌جێ ناكرێت، چونكه‌ كارنامه‌ی حكومه‌ت هاوبه‌ش ده‌بێت له‌ خواستی یه‌كێتی‌و پارتی‌و گۆران‌و حیزبه‌ ئیسلامیه‌كان ئه‌وه‌ش ده‌بێته‌ پاشه‌كشه‌ له‌به‌رده‌م به‌ڵێنه‌كانی گۆران، بۆیه‌ كارتێكی فشار به‌كارده‌هێن بۆ جێكردنه‌وه‌ی خواسته‌كانیان ‌و ده‌سه‌ڵاته‌كانیان له‌ناو پێكهێَنانی حكومه‌تدا.
سه‌باره‌ت به‌ شه‌رعیه‌تی ئه‌و داواكاریه‌كی بزووتنه‌وه‌ی گۆران له‌ دیاریكردنی پارێزگارێكی نوێ‌و وه‌رگرتنی ئه‌و پۆسته‌ گۆران ئازاد روونیكرده‌وه‌ : ئه‌گه‌ر گۆران ئێستا به‌ ده‌نگی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن پارێزگارێكی تری دیاریكرد پرسیار ئه‌وه‌یه‌ ئه‌و پارێزگاره‌ ده‌سه‌ڵات له‌ كێوه‌ وه‌رده‌گرێت‌و موچه‌ له‌ كێ وه‌ردره‌گرێت كێ نوسراوی وه‌ڵام ده‌داته‌وه‌، له‌ كاتێكدا پارێزگار له‌وڵاتی ئێمه‌دا راسته‌وخۆ به‌ستراوه‌ته‌وه‌ به‌وه‌زاره‌تی ناوخۆ‌و راسته‌وخۆ هه‌موو ده‌سه‌ڵاته‌كانی له‌ رێگه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه‌ موماره‌سه‌ ده‌كات، ئه‌ی چۆن ئه‌و پارێزگاره‌ نوێیه‌ی كه‌ گۆران دایده‌نێت ئه‌و ده‌سه‌ڵاتانه‌ موماره‌سه‌ ده‌كات بۆیه‌ ئه‌وه‌ نوكته‌یه‌كی كۆمیدیه‌ یان دروستكردنی شه‌رو ئاژاوه‌یه‌ له‌ سلێمانی له‌ هه‌ردوو حاڵه‌ته‌كه‌شدا جگه‌ له‌ زه‌ره‌ر مه‌ندی سلێمانی هیچی تر نییه‌ .
گۆران ئازاد ئه‌وه‌ی خسته‌روو " ده‌بێت ئێستا ئه‌ركی هێزه‌ سیاسیه‌كان به‌ ئۆپۆزسیۆنه‌وه‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ كار بكه‌ن بۆ ته‌وافوقێكی سیاسی‌و پاككردنه‌وه‌ی لیستی ده‌نگده‌ران‌و بیكردنه‌وه‌ له‌ دروستكردنی كۆمیسیۆنێكی سه‌ربه‌خۆی هه‌رێم ئینجا هه‌ڵبژاردنێكی پاك بۆ ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان .
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان جه‌ختله‌وه‌ده‌كاته‌وه‌ گۆران له‌ سلێمانی تاكه‌ هێز نییه‌ تا ئیداره‌ی سلێمانی بدات‌و له‌ رووه‌شه‌وه‌ ده‌ڵێت :گۆران ئه‌و هێزه‌ی ئێستا له‌سه‌ر كورسیه‌كانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا خۆی به‌ هێزی یه‌كه‌م ده‌زانێت ناتوانێت به‌ ته‌نها پۆستی پارێزگاری سلێمانی‌و ده‌سه‌ڵاتی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا دروست بكات، به‌ڵكو پێویستی به‌ توافوقه‌ جا ته‌وافوق له‌گه‌ڵ یه‌كێتی ده‌كات یان هێزه‌ ئیسلامیه‌كان، بۆیه‌ له‌هه‌موو ئه‌گه‌ره‌كاندا سلێمانی به‌توافوقی سیاسی به‌رێوه‌ ده‌چێت، بۆیه‌ قسه‌كردنی گۆران له‌ رووی هێزی سیاسیشه‌وه‌ شه‌رعیه‌ت‌و مانای نییه‌ .