مه‌كته‌بی سیاسی لهبروسكهكهیدا ئه‌و كرده‌وه به ترسنۆكانه‌و ناجوامێرانه وه‌سف ده‌كات و هیواداریشه ده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌كان رووی ره‌شی ئه‌و ده‌سته چه‌په‌ڵه ئاشكرا بكه‌ن و به‌توندی به‌سزای یاساییان بگه‌یه‌نن.
ده‌قی بروسكه‌كه:
بروسكه‌ی سه‌ره‌خۆشی مه‌كته‌بی سیاسی (ی.ن.ك) بۆ بنه‌ماڵه‌ی كاكه سه‌روه‌ت-ی جوانه‌مه‌رگ
به‌داخ و په‌ژاره‌یه‌كی زۆره‌وه، ئه‌مڕۆ (20/11/2013) چه‌ند ده‌ستێكی ره‌شی تیرۆر، گه‌یشته عه‌قید سه‌روه‌ت حه‌مه ڕه‌شید، جێگری لێپرسراوی پاسه‌وانه تایبه‌ته‌كانی هه‌ڤاڵ مام جه‌لال و شه‌هیدیان كرد.
مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، وێڕای ئه‌وه‌ی به‌توندی ئیدانه‌ی ئه‌و كرده‌وه ترسنۆكانه‌و ناجوامێرانه‌یه ده‌كات، هیواداریشه هه‌رچی زووه ده‌زگا لێپرسراو و په‌یوه‌ندیداره‌كان، به‌لێكۆڵینه‌وه‌ی ورد‌و به‌دواداچونی لێبڕاوانه، رووی ره‌شی ئه‌و ده‌سته چه‌په‌ڵه ئاشكرا بكه‌ن و به‌توندی به‌سزای یاساییان بگه‌یه‌نن.
لێره‌شه‌وه، هاوكات له‌گه‌ڵ راگه‌یاندنی په‌ژاره‌و دڵته‌نگیمان، مه‌كته‌بی سیاسی، پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی، ئاراسته‌ی خانه‌واده‌و كه‌سوكارو هه‌ڤاڵان و هاوڕێیانی كاكه سه‌روه‌ت-ی جوانه‌مه‌رگی شه‌هید ده‌كات و ئومێدخوازیشه، ئه‌م كۆسته، دوا ناخۆشی بنه‌ماڵه تێكۆشه‌ره‌كه‌یان بێت.
راگه‌یاندنی مه‌كته‌بی سیاسی
یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان
20-11-2013 سلێمانی