تازەترین هەواڵ
http://1.bp.blogspot.com/-tm6A1lUiFlA/UgZH80KcCYI/AAAAAAAAUOU/GCVNQvbUiAU/s1600/888.jpg
http://3.bp.blogspot.com/-hDYPrnsreLk/VQE643MVZdI/AAAAAAAAbsY/Teok57BxaKo/s1600/sarawar1.pnghttp://1.bp.blogspot.com/-BJZM5WSPCjY/VQE65bmkEMI/AAAAAAAAbsk/8jjf-pfEUzk/s1600/shahidan.pnghttp://2.bp.blogspot.com/-UE255vVBl-k/VQE64LF4oQI/AAAAAAAAbsQ/FO_GfHJkt0w/s1600/peshmarga.pnghttp://3.bp.blogspot.com/-1idXsU2UJMM/VQE63EDcX_I/AAAAAAAAbsI/v4kN56aC15I/s1600/karikater.pnghttp://2.bp.blogspot.com/-X7RrV86fPU0/VQE63M2gYLI/AAAAAAAAbsM/IRYATkRNyp0/s1600/nawdaran.pnghttp://2.bp.blogspot.com/-bfTrV0DY1bc/VQE63Ct_buI/AAAAAAAAbss/5zz63Jn3irk/s1600/kodi%2Brang.png
http://1.bp.blogspot.com/-tm6A1lUiFlA/UgZH80KcCYI/AAAAAAAAUOU/GCVNQvbUiAU/s1600/888.jpg

3‏/11‏/2013

گروپی تیرۆرستی (داعش) سه‌رانه‌ له‌خه‌ڵكی موسڵ ده‌سه‌نن

به‌هۆی هه‌ڕه‌شه‌ی تیرۆرستان و مه‌ترسی له‌سه‌ر ژیانیان، له‌ماوه‌ی دوو رۆژی رابردوودا، 33 رۆژنامه‌نووس له‌پارێزگای موسڵ هه‌ڵاتوون.
سه‌عید مه‌مو زینی، رایگه‌یاند: له‌ماوه‌ی دوو رۆژی رابردوودا 33 رۆژنامه‌نووس‌و راگه‌یاندنكار له‌شاری موسڵ هه‌ڵاتوون.
به‌رپرسی راگه‌یاندنی لقی 14 ی پارتی دیموكراتی كوردستان، وتیشی: رۆژنامه‌نووسان به‌هۆی ئه‌و مه‌ترسییه‌ی له‌سه‌ریانه‌و له‌لایه‌ن گروپه‌ تیرۆرسته‌كانه‌وه‌ رووبه‌ڕووی كوشتن‌و په‌لاماردان ده‌بنه‌وه‌، ناچارن له‌و شاره‌ هه‌ڵبێن‌و رووبكه‌نه‌ هه‌رێمی كوردستان یان وڵاتانی توركیاو ئوردون.
راشیگه‌یاند: "له‌ماوه‌ی مانگی رابردوودا، پێنج رۆژنامه‌نووس كوژراون".
روونیشیكرده‌وه‌: ئه‌و رۆژنامه‌نووس‌و راگه‌یاندنكاره‌ كوردانه‌ی له‌موسڵ كارده‌كه‌ن، له‌و شاره‌ نیشته‌جێ نین‌و ته‌نها له‌كاتی كاركردندا له‌وی ده‌بن.
سه‌باره‌ت به‌ رۆڵی داموده‌زگا حكومیه‌كان‌و سوپای عیراق له‌و شاره‌، وتی: شه‌قامی سه‌ره‌كی ئه‌و شاره‌ به‌ده‌ست سوپای عیراقه‌وه‌یه‌، به‌ڵام گه‌ڕه‌كه‌كان به‌ته‌واوی له‌ده‌ست تیرۆرستاندایه‌، به‌شێوه‌یه‌ك كه‌ داهاتی مانگانه‌ی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له‌ عیراق‌و شام ناسراو به‌ "داعش" له‌ پارێزگای موسڵ بریتیه‌ له‌ سێ ملیۆن دۆلار، كه‌ به‌زه‌بری هێز له‌خه‌ڵك‌و ده‌وڵه‌مه‌نده‌كانی ئه‌و شاره‌ی ده‌سه‌نن.