
1-خولیای یاری بۆكسێنی ده‌كرد
ماندێلا له ته‌مه‌نی لاوی‌دا خولیای یاری بۆكسێنی كردووه، ته‌نانه‌ت له‌و كاته‌ش كه زیندانی كراوه بۆ ماوه‌ی 27 ساڵ، له ناو زیندانیش‌دا به‌رده‌وامبووه له راهێنانهكانیدا، له مۆزه‌خانه‌ی خێزانی ماندێلادا ده‌توانیت ئه‌و پشتێنی پاڵه‌وانێتی جیهان بۆ یاری بۆكسێن بدۆزیته‌وه كه له لایه‌ن شوگه‌ر ڕای لینادری ئه‌مریكییه‌وه وه‌ك دیاری دراوه‌ته نیڵسۆن ماندێلا.
2- ناوی راسته‌قینه‌ی نیڵسۆن نه‌بوو
ڕۆلیهلاهلا ماندێلا له ته‌مه‌نی نۆ ساڵیدا بوو كاتێك له نێو خوێندنگایه‌كی ئینگلیزی‌دا له شاری كون‌و له باشوری ئه‌فریقا ده‌یخوێند، مامۆستایه‌كی ئه‌و قوتابخانه‌یه‌ش ناوێكی ئینگلیزی له ماندێلا نا كه ناوه‌كه‌ش بریتی‌بوو له (نیڵسۆن) ئه‌مه‌ش وه‌ك دیارده‌یه‌ك وابوو كه ئینگلیزه‌كان ناوێكی ئینگلیزییان له مناڵه‌كان ده‌نا.
رۆلیهلاهلا ناوێكی به‌ناوبانگ نه‌بوو له ئه‌فریقای باشوردا چونكه له ئه‌فریقای باشوردا 11 زمانی ره‌سمی هه‌یه كه خه‌ڵكی قسه‌ی پێده‌كه‌ن و ڕۆلیهلاهلا، ته‌نها له لای خۆسییهكانی ئه‌فریقای باشوور به‌ناوبانگ بوو كه ته‌نها 18%ی دانیشتوانی ئه‌و وڵاته پێكده‌هێنن.
3- تا ساڵی 2009 له نێو لیستی چاودێری تیرۆریستی‌دا بوو له ئه‌مریكا.
تا پێش ساڵی 2009، هه‌ریه‌كه له ماندێلا و ئه‌ندامه‌كانی تری حزبی كۆنگره‌ی ئه‌فریقی، بۆیان نه‌بوو بچنه وڵاتی ئه‌مریكاوه، مه‌گه‌ر له‌لایه‌ن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكاوه به تایبه‌تی بانگهێشت بكرانایه، چونكه حزبه‌كه‌ی ماندێلا له لایه‌ن حزبی (ئهپارتید)ی ده‌سه‌ڵاتداره‌وه به تیرۆریست له قه‌ڵه‌م درابوو، له ساڵی هه‌شتاكاندا رۆناڵد ریگانی سه‌رۆكی ئه‌و كاتی ئه‌مریكا، حزبه‌كه‌ی ماندێلای خستبووه نێو لیستی رێكخراوه تیرۆریستییه‌كانه‌وه.
4- كه له زیندان ئازاد كرا، چاویلكه‌كه‌ی بیر چوو
ماندێلا له 11 ی فێبرایه‌ری ساڵی 1990 و پاش ئه‌و په‌ستانه زۆره‌ی كه به هۆی ره‌گه‌ز په‌رستییه‌وه له‌سه‌ری بوو، له زیندان ئازاد كرا، وه‌ك خۆی ده‌ڵێت (هه‌واڵی ئازاد كردنم هه‌واڵێكی له ناكاو بوو تووشی دڵه راوكێی كردم).
بڕیار بوو له‌ڕۆژی ئازاد كردنیدا ، ماندێلا و وینی خێزانی بڕۆنه نێو ئاپۆڕایه‌كی گه‌وره‌ی جه‌ماوه‌ری و له‌وێ وته‌ی خۆی پێشكه‌ش بكات، به‌ڵام كاتێك كاغه‌زی وتاره‌كه‌ی كرده‌وه و ده‌ستی كرد به گیرفانیدا بۆ ئه‌وه‌ی چاویلكه‌كه‌ی ده‌ربهێنێت، بیری كه‌وته‌وه كه چاویلكه‌كه‌ی له زیندان له بیرچووه، بۆیه چاویلكه‌ی خێزانه‌كه‌ی به‌كار هێنا.
5- جلی شۆفێری له‌به‌ركرد بۆ ئه‌وه‌ی له پۆلیس خۆی بشارێته‌وه
پاش ئه‌وه‌ی ماوه‌یه‌ك خۆی شارده‌وه به‌هۆی ئه‌و چالاكیه‌ی كه له (كۆنگره‌ی نیشتیمانیی ئه‌فریقی)دا ئه‌نجامی ده‌دا، ماندێلا به (بمبێرناڵی ڕه‌ش) ناوزه‌ند كرا، چونكه ده‌یتوانی خۆی بشارێته‌وه‌و له پۆلیس رزگاری ببێت، هه‌ر بۆ مه‌به‌ستی خۆشاردنه‌وه‌ش ره‌گه‌زنامه‌یه‌كی تری به ناوێكی جیا بۆ خۆی دروستكردبوو.
6- به‌شداری دروستكردنی نوسینگه‌یه‌كی پارێزه‌رانی كردووه
ماندێلا بۆ ماوه‌ی 50 ساڵ و له ساڵی 1939 وه ،خه‌ریكی خوێندن بووه له بواری یاسادا ، به‌ڵام له نیوه زیاتری وانه‌كانیدا نه‌یتوانی سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ستبهێنێت.
به‌ڵام به خوێندنی 2 ساڵ له بواری یاسادا و دوای ته‌واوكردنی خوێندنی زانكۆ، ڕێگای پێدرا كه له بواری پارێزه‌ریدا كار بكات و به‌و جۆره‌ش له ساڵی 1952 دا توانی نوسینگه‌یه‌كی پارێزه‌ری له‌گه‌ڵ ئۆلیڤه‌ر تامبۆدا له جۆهانسبۆرگ بكاته‌وه، له ساڵی 1989دا و له نێو زینداندا توانی خوێندنی خۆی له بواری پارێزه‌ریدا ته‌واو بكات.
سه‌رچاوه / BBC NEWS
PUKmedia
و / ڕه‌هێڵ مه‌حمود