به‌پێی ئه‌و لێكۆڵینه‌وه‌ی كه
له‌لایه‌ن سه‌نته‌ری لێكۆڵینه‌وه‌ی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه (SAMER)
سازكراوه كه سه‌نته‌رێكی لێكۆڵینه‌وه‌و راپرسییه له توركیا، %17ی
دانیشتوانی ئه‌سته‌نبوڵ كوردن.
له‌و رێژه‌یه 210 هه‌زاریان له ئه‌نجامی كۆچكردنی زۆره‌ملێ وه هاتوون و له ئه‌سته‌نبوڵ نیشته‌جێ بوون.
ئه‌و لێكۆڵینه‌وه‌یه له‌نێوان 23 ی نۆڤه‌مبه‌رو 7ی دیسه‌مبه‌ر له شاره‌كانی ئه‌سته‌نبوڵ و ئیزمیر ئه‌نجامدراوه، واته چه‌ند رۆژێك به‌ر له ئۆپه‌راسیۆنی گه‌نده‌ڵی رۆژی 17ی دیسه‌مبه‌ر.
د. ئه‌رده‌م یۆروك كه مامۆستایه‌كی زانكۆیه‌و ئه‌ندامی ده‌زگای راوێژكردنی ئه‌كادیمی سه‌نته‌ری لێكۆڵینه‌وه‌ی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تیه، ئه‌و لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ی ئه‌نجامدابوو و تیایدا له‌ئه‌سته‌نبوڵ راپرسی له‌گه‌ڵ دوو هه‌زارو 574 كه‌س و له ئیزمیریش له‌گه‌ڵ هه‌زارو 370 كه‌سدا كردبوو.
به‌گوێره‌ی ده‌رئه‌نجامه‌كانیش %17ی دانیشتوانی ئه‌سته‌نبوڵ كوردن و %4.34یش عه‌له‌وین، دانیشتوانی ئیزمیریش %12 یان كوردن و %7.34 عه‌له‌وین.
هه‌ر به‌گوێره‌ی ئه‌و لێكۆڵینه‌وه‌یه 210 هه‌زار كورد به‌هۆی كۆچكردنی زۆره‌ملێ وه له ئه‌سته‌نبوڵ نیشته‌جێبوون كه %1.52ی دانیشتوانی ئه‌سته‌نبوڵ پێك ده‌هێنن.
ئه‌وانه‌ی كه به‌هۆی كۆچ كردنی زۆره‌ملێ وه له ئه‌سته‌نبوڵ نیشته‌جێبوون %70 پشتگیری سری سوره‌یا ئۆنده‌ر ده‌كه‌ن كه كاندیدی هاده‌پ (پارتی دیموكراسی گه‌لان) ه بۆ هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانی ئه‌سته‌نبوڵ و %26 له قادر تۆپباش كاندیدی ئاك پارتی (پارتی داد‌و گه‌شه‌پێدان) و %4.3 یش پشتگیری له موسته‌فا ساریگول كاندیدی جه‌هه‌په (پارتی گه‌لی كۆماری) ده‌كه‌ن.
%1.6ی دانیشتوانی ئیزمیریش بریتین له‌و كوردانه‌ی كه به‌هۆی كۆچكردنی زۆره‌ملێ وه هاتوون له ئیزمیر نیشته‌جێ بوون، له‌وانه %87 یان ده‌نگ بۆ هاده‌پ و %13 شیان ده‌نگ بۆ ئاك پارتی ده‌ده‌ن.
له لێكۆڵینه‌وه‌كه‌دا هاتوه كه %6.88ی دانیشتوانی ئه‌سته‌نبوڵ یارمه‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی وه‌رده‌گرن و %26 ی ئه‌وانه‌ی كه یارمه‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی وه‌رده‌گرن، كوردن.
هه‌روه‌ها له‌و لێكۆڵینه‌وه‌یه‌دا ئاماژه بۆ ئه‌و ژنانه‌ش كراوه كه سه‌ریان داده‌پۆشن، ئه‌و ژنانه زیاتر سه‌ر به‌و خێزانانه‌ن كه باری ئابورییان لاوازه‌و ده‌رامه‌تیان كه‌مه، %31 ی ئه‌و ژنانه‌ی له‌چك ده‌به‌ستن داهاتی مانگانه‌یان یان مووچه‌یان له هه‌زار لیره‌ی توركی كه‌متره و %68 یشیان له 1500 لیره كه‌متره، له %51.6ی ژنانی ئه‌سته‌نبوڵ و %43.9 ی ژنانی ئیزمیر له‌چك ده‌به‌ستن.
له‌لێكۆڵینه‌وه‌كه‌دا ده‌ركه‌وتوه كه كوردانی دانیشتووی ئه‌و دوو شاره‌و ژنانی له‌چكه له‌سه‌ر، داهاتیان له لایه‌نه‌كانی تری كۆمه‌ڵگا كه‌متره، به‌گوێره‌ی ئه‌و لێكۆڵینه‌وه‌یه تێكڕای داهاتی مانگانه‌ی ژنان 1500 لیره‌یه‌و هی پیاوانیش 1684 لیره‌یه، تێكڕای داهاتی مانگانه‌ی ژنانی له‌چكه له‌سه‌ر 1236 لیره‌یه‌و ئه‌و ژنانه‌ش كه به بێ له‌چكن داهاتی مانگانه‌یان 1630 لیره‌یه، تێكڕای داهاتی مانگانه‌ی كورده‌كان 1487 لیره‌یه‌و داهاتی مانگانه‌ی ئه‌وانه‌ی كه كورد نین 1644 لیره‌یه.

PUKmedia و: عه‌بدوڵڵا بابه‌كر
سه‌رچاوه: رۆژنامه‌ی ته‌ره‌ف- ی توركی