ده‌وڵه‌تی ئیسلامی ناسراو به
داعش له 9ی حوزه‌یران، شاری موسڵی دووه‌م گه‌وره‌ترین شار له‌ڕووی
دانیشتوانه‌وه له عیراق داگیركرد، به‌ڵام له‌ڕاستیدا ده‌وڵه‌تی ئیسلامی
پێش چه‌ندین ساڵ له‌وكاته به شێوه‌یه‌كی تر ده‌ستی به‌سه‌ر ئه‌و شاره‌دا
گرتبوو فه‌رمانڕه‌وایی ده‌كرد وه‌ك بوونی ده‌وڵه‌تێك له‌ناو ده‌وڵه‌تێكی
تردا، به‌گوێره‌ی بڵاوكراوه‌كانی عه‌ره‌بی و رۆژئاوا له 2006 به‌ولاوه
رێخكراوه‌كانی ئه‌لقاعیده‌و داعش بوونیان هه‌بووه‌و به‌هێز كۆنترۆڵی ئه‌و
شاره‌یان گرته‌ده‌ست.
به‌ڵام ده‌وڵه‌تی ئیسلامی داعش ئه‌و شاره له‌ده‌ستده‌دات پێشئه‌وه‌ی به شێوه‌یه‌كی ره‌سمی چۆڵی بكات، دانیشتوانه‌كه‌ی ده‌ستیانكردووه به ره‌تكردنه‌وه‌ی چالاكی و ئایدۆلێژیای ئه‌و رێكخراوه دوای ئه‌وه‌ی بۆ رزگاربوون له‌ده‌ستی سوپای عیراق و حكومه‌تی ناوه‌ند په‌نایان بۆ برد‌و قبوڵیان كرد.
له سه‌ره‌تای 7-8ی تشرینی دووه‌م، (قوسه‌ی عبدالمحسین)ی والی موسڵ، فه‌رمانێكی بڵاوكرده‌وه كه سه‌رنجی میدیاكانی نزیك له‌و رێكخراوه‌ی بۆخۆی راكێشا‌و له راگه‌یاندنه‌كانیدا بڵاوكرایه‌وه‌و دواتریش له راگه‌یاندنه‌كان و تۆره كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاوبۆوه، له‌و بریارانه‌دا، والی موسل قه‌ده‌غه‌ی ده‌ستگیركردنی هه‌ر هاوڵاتیه‌ك ده‌كات، ته‌نیا ئه‌وانه نه‌بێت كه له‌لایه‌ن یاسای شه‌ریعه‌ته‌وه فه‌رمانیان بۆ ده‌رده‌چێت و سزای توندیش به‌سه‌ر ئه‌و كه‌و سانه‌دا ده‌سه‌پێنن كه پێشێڵی ئه‌و یاسایانه بكات.
به درێژایی ساڵی 2013، دانیشتوانی موسڵ خۆپیشاندانیان دژی حكومه‌تی نوری مالیكی ئه‌نجامدا، بۆیه هه‌ر پێش هاتنی داعش، نوری مالیكی سه‌رۆك وه‌زیران ئه‌وشاره‌ی له‌ده‌ستدابوو، دانیشتوانی موسڵ توڕه‌بوون له كرداره‌كانی حكومه‌ت و سوپاكه‌ی به‌وه‌ی كه به شێوه‌یه‌كی هه‌ره‌مه‌كی و دوور له یاسا‌و فه‌رمانی دادوه‌ر خه‌ڵك ده‌ستگیرده‌كات.
ستراتیژیه‌تی داعش بۆ داگیركردنی شاره‌كان په‌یوه‌ست بوو به توڕه‌یی و گله‌یی و گازنده‌كان و سودی له توڕه‌یی سوننه‌كان وه‌رگرت له‌باره‌ی پرسی ئه‌منی دژی به‌رپرسانی به‌غدا، بۆیه ده‌وڵه‌تی ئیسلامی بڕیاری فراوانكردنی سنوری داگیركاریه‌كه‌یدا له‌وكاته‌ی كه توڕه‌یی سوننه‌كان به‌رامبه‌ر حكومه‌ت گه‌یتشبووه لوتكه.
ئاواره‌كانی موسڵ كه له‌ئێستادا له هه‌ولێرو سلێمانی و دهۆك و نه‌جه‌ف و شوێنه‌كانی تر ژیان به‌سه‌رده‌به‌ن ئه‌وه‌یان بۆ (ئه‌لمۆنیته‌ر) روونكرده‌وه كه ده‌وڵه‌تی ئیسلامی 25000-30000 خه‌ڵكی له‌و شاره‌دا ده‌ستگیركردووه، ده‌ستگیركراوه‌كانیش بریتین له:
1-ئه‌فسه‌ر،ئه‌ندامانی سوپا، پۆلیس، پاسه‌وانانی سنور‌و هێزه ئه‌منیه‌كان.
2-ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن و ئه‌ندامانی حزبه سیاسیه‌كان.
3-ئه‌فسه‌ره سه‌ربازیه‌كانی پێشوی سوپا‌و به‌عسیه‌كان.
4-سه‌رۆك عه‌شیره‌ت و پیاوانی ئایینی.
5-ئه‌و ئافره‌تانه‌ی كه له دادگاكان كارده‌كه‌ن و ئه‌و كه‌سانه‌ی كه كاری بازرگانی ده‌كه‌ن و له‌گه‌ڵ به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌وان یه‌كناگرێته‌وه.
6- ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ره‌خنه له‌و رێكخراوه ده‌گرن، یان مه‌ی و جگه‌ره ده‌كێشن و پێشێلی یاساكانی ئه‌وان ده‌كه‌ن.
7-مه‌سیحی، یه‌زیدی، شه‌به‌ك، كورد‌و تورمانه‌كان كه نه‌یانتوانیوه رابكه‌ن.
زۆربه‌ی كه‌یسه‌كانی تایبه‌ت به‌و ده‌ستگیركردنانه زانیاریان له‌لایان سیخوره زانیاریده‌ره‌كانه‌وه له‌سه‌ر ده‌ده‌رێت، ده‌سگیركراوه‌كان ئه‌وه‌یان ئاشكرا كردووه كه ئه‌و تۆره‌ی به‌رپرسه له زانیاریدان به رێخراوی داعش به شێوه‌یه‌كی به‌رچاو له‌و ناوچه‌یه‌دا بوونی هه‌یه‌و زۆربه‌ی ئه‌وانه‌ی له‌و تۆره سیخوریه كارده‌كه‌ن بۆ مه‌به‌ستی سودی دارایی كارده‌كه‌ن.
مه‌حمود ئه‌لموسلی، كه گه‌نجێكی ده‌ستگیركراو بوو له‌لایه‌ن ئه‌و تۆره‌وه زانیاری له‌سه‌ر درابوو به (ئه‌لمۆنیته‌ر)ی راگه‌یاند كه رزگاركرنه‌كه‌ی به‌هۆی خزمێكیه‌وه بوو، ئه‌لموسڵی ئه‌وه‌شی ئاشكراكرد كه هه‌موو ده‌ستبه‌سه‌ره‌كان كه له‌لایه‌ن داعشه‌وه‌ن، زایاریان له‌و تۆره سیخوریه به‌ده‌ستده‌هێنرێت، بۆیه تا دێت ده‌وڵه‌تی ئیسلام زیاتر پشت به‌و زانیاریانه ده‌به‌ستێت كه ئه‌و زانیاری به‌خشانه‌پێیان ده‌ده‌ن.
ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌لایه‌ن داعشه‌وه ده‌ستبه‌سه‌رن گه‌لێك له‌وه زیاترن كه سوپای عیراق له‌و چه‌ندی ساڵه‌ی رابرده ده‌ستگیری كردون، له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی داعشدا یاسا بوونی نییه‌و، شتێكیش نیه به‌ناوی دادگا بۆیه ده‌ستگیركراوه‌كان ناتوانن پارێزه‌ر داوا بكه‌ن بۆ به‌رگریكردن له خۆیان.
زیادبوونی ئه‌و ژماره زۆره‌ی ده‌ستگیركراوه‌ن ئاستی چری به‌ندیخانه‌كانی به شێوه‌یه‌كی به‌رچاو زیادكردووه‌و په‌ستانێكی زۆری خستوه‌ته‌سه‌ر ئه‌و دامه‌زراوه‌یه‌ی كه به‌رپرسه له دابینكردنی خواردن و شوێن و لێكۆڵه‌ر بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌ژێر ده‌ستیاندان، بۆیه ئه‌وه وای له ده‌وڵه‌تی ئیسلامی كردووه كه ژماره‌یه‌كی زۆر له ده‌ستگیركراوه‌كان سه‌رببڕێت. كه‌سی وا هه‌یه كه به‌تاوانی جگه‌ره‌كێشان ده‌ستگیركراوه‌و پاشان كوژراوه.
به گوێره‌ی شایه‌تحاڵه‌كان كه كوشتنی تۆمه‌تباره‌كان به شێوه‌یه‌كی به‌كۆمه‌ڵ و نه‌رێنی ئه‌نجامده‌درێت، وه بۆ زیاتر كاریگه‌ربوونیشیان هه‌ندێكیان به به‌رچاوی خه‌ڵك و له شوێنه گشتتیه‌كان سه‌رده‌برن، له ئێستادا شاری موسڵ پڕبووه له ته‌رمی هاوڵاتیان و خێزانی ده‌ستگیركراوه‌كان له‌جیاتی چاوه‌ڕێكردن بۆ ئازادكردنی رۆڵه‌كانیان له دادگا ئه‌وان له گۆڕستان چاوه‌رێی هاتنه‌وه‌یان ده‌كه‌ن.
یه‌كێك له دانیشتوانی موسڵ كه نه‌یویست ناوی بهێنرێت له رێگه‌ی ته‌له‌فۆنه‌وه باسی گۆڕانی باری ئه‌و شاره‌ی كرد‌و وتی: ده‌بێت دان به‌وه‌دا بنێین كه داعش ده‌یه‌وێت ژینگه‌یه‌كی جیاواز له‌م شاره‌دا دروستبكات و تۆڵه‌ی هه‌ر هێرشێك بۆ سه‌ر چه‌كدارانی له هاوڵاتیان بكاته‌وه، ئه‌و هاونیشتیمانیه پێیوایه كه داعش وه‌ك به‌رگریكارێكی سوننه‌كان خۆی پیشاندا هه‌ر بۆیه‌ش زوو سه‌رنج و هه‌ست و زۆزی خه‌ڵكه‌كه‌ی بۆ خۆی راكێشا‌و به شێوه‌یه‌كی گه‌رم له‌لایه‌ن خه‌ڵكه‌وه پێشوازی لێكرا به‌تایبه‌تی له‌وكاته‌ی كه له‌ژێر به‌عسیه كۆنه‌كان و ئه‌فسه‌ره سه‌ربازیه‌كانه‌وه جێبه‌جێ ده‌كرا، به‌ڵام هه‌رزوو ئه‌و هه‌ست و سۆزه‌ی كه سوناكان بۆ داعش هه‌یانبوو نه‌ما، ئه‌مه‌ش كه‌متر له دوو مانگ دوای داگیركردنی شاری موسڵ.
یه‌كێكی تر له دانیشتوانی موسڵ پێیڕاگه‌یاندین كه داعش دوای چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك بنكه‌كانی خۆی له‌ده‌ستدان كه تێیاندا كرداره توند‌و قێزه‌ونه‌كانی دژی هاوڵاتیان ئه‌نجامده‌داو خه‌ڵكی تیایاندا ده‌ستبه‌سه‌ر ده‌كردو سه‌ری ده‌برین.
هاوڵاتیه‌كه ئه‌وه‌شی بۆ ئه‌لمۆنیته‌ر ئاشكراكرد كه داعش پێیوایه فه‌رمانره‌وایی كردنی موسڵ جیاوه‌زه له داگیركردنی كه ژماره‌ی دانیشتوانی له 2 ملیۆن كه‌س تێپه‌ریكردووه.
داعش تاوانه‌كانی دژ به مه‌سیحیه‌كان و یه‌زیدیه‌كان جێبه‌جێده‌كات شوێنه پیرۆز‌و ئاسه‌واره‌كان له‌ناوده‌بات و به‌وهۆیه‌شه‌وه ئابووری ئه‌م شاره به شێوه‌یه‌كی خراپ رووی له خراپی و نزمبوونه‌وه كردووه، دوای داگیركاری داعش، تا دێت ژماره‌ی ئاواره‌كان و بێكاری زیاد ده‌بێت كه هه‌ر ئه‌و هۆكارانه‌ش وایكردووه خه‌ڵكه‌كه بێزاری ده‌رببڕن دژی ئه‌و رێكخراوه كه چه‌كداره شه‌ڕكه‌ره‌كانی ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی، ئه‌میری ئه‌و رێكخراوه، به‌رامبه‌ر هاوڵاتیان ئه‌نجامیان ده‌ده‌ن.
به‌گوێره‌ی پارێزه‌رێكی شاری موسڵ، داعش به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ده‌سته‌به‌ری كێشه‌ی ئابووری و ئه‌منی و كۆمه‌ڵایه‌تی ناكات به‌ڵكو كێشه‌كانی ئه‌وه‌نده‌ی تر قوڵتر كردوون، ئه‌و پارێزه‌ره پێیوایه كه داعش ده‌یه‌وێت كۆتایی به هه‌موو هیوایه‌كانی خه‌ڵكه‌كه بهێنێت ئه‌گه‌ر هاتو ئه‌و رێكخراوه به‌ره‌و رووخان بچێت.
هاونیشتمانیانی موسڵ له‌سه‌ر ئه‌وه كۆكن كه رێكخراوی داعش به‌شێك نابێت له داهاتووی شاره‌كه، به‌ڵام له ئێستادا توندوتیژی زیاتر په‌ره‌ده‌سێنێت كه چه‌كداره‌كان له زۆربه‌ی شوێنه‌كانه‌وه په‌یوه‌ندی به‌و گروپه‌وه ده‌كه‌ن و داوای خۆبه‌خشی چه‌كداری له هاوڵاتیانی تریش ده‌كات.
نوسینی/ Mushreq Abbas به‌ڵام ده‌وڵه‌تی ئیسلامی داعش ئه‌و شاره له‌ده‌ستده‌دات پێشئه‌وه‌ی به شێوه‌یه‌كی ره‌سمی چۆڵی بكات، دانیشتوانه‌كه‌ی ده‌ستیانكردووه به ره‌تكردنه‌وه‌ی چالاكی و ئایدۆلێژیای ئه‌و رێكخراوه دوای ئه‌وه‌ی بۆ رزگاربوون له‌ده‌ستی سوپای عیراق و حكومه‌تی ناوه‌ند په‌نایان بۆ برد‌و قبوڵیان كرد.

وه‌رگێرانی/ Issa Chomani