سه‌رۆكی هێزه‌كانی سه‌حوه
رایگه‌یاند هێزی هۆزه‌كانی ئه‌نبار توانیویانه ئه‌بو عه‌بدولڕه‌حمان
به‌غدادی ئه‌میری رێكخراوی تیرۆریستی داعش له‌ئه‌نبار بكوژن و له‌و
هه‌ڵمه‌ته‌شیاندا ژماره‌یه‌ك تیرۆریستی تریان كوشتوه.
ئه‌حمه‌د ئه‌بو ریشه
راشیگه‌یاند: له‌كاتی روبه‌ڕووبونه‌وه‌ی هێزه ئه‌منیه‌كانی عیراق و
هۆزه‌كانی پارێزگای ئه‌نبار له‌گه‌ڵ گروپی تیرۆریستی به‌ناو ده‌وڵه‌تی
ئیسلامی له‌عیراق و شام (داعش) توانیویانه 68 تیرۆریست بكوژن كه ئه‌بو
عه‌بدولڕه‌حمان به‌غدادی ئه‌میری ئه‌و گروپه تیرۆریستیه له‌ئه‌نبار
له‌نێو كوژراوه‌كاندایه.
ریشه باسی له‌وه‌شكردوه
هێزه‌كانی پۆلیس و هۆزه‌كان زیاتر 80%ی ناوچه‌كانی ئه‌نباریان له‌گروپه
تیرۆریستیه‌كان پاكردوه‌ته‌وه‌و به‌رده‌وامیشن له‌روبه‌ڕووبونه‌وه‌ی
تیرۆریستان له‌ناوچه‌كانی تری ئه‌و پارێزگایه.
دوو رۆژ له‌مه‌وبه‌ریش هه‌ر
له‌پارێزگای ئه‌نبار هێزی دژه تیرۆری عیراق هه‌واڵی كوژرانی شاكر وه‌هیب
گه‌وره تیرۆریستی داعشی راگه‌یاند كه ساڵی رابردوو له‌گرته‌یه‌كی
ڤیدیۆیدا ژماره‌یه‌ك شۆفێری ئۆتۆمبێلی بارهه‌ڵگر له‌سه‌ر رێگای سه‌ره‌كی
نێوان عیراق - سوریا كه خه‌ڵكی سوریا بوون گوللـه باران ده‌كات.