ئه‌ندامێكی
سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی، رایده‌گه‌نێت: به‌هیچ جۆرێك ڕه‌وا نیه كه باس
له‌یه‌كێتی بكرێت‌و به‌هۆكاری دواخستنی پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی
دابنرێت، چونكه یه‌كێتی به‌هه‌مانشێوه‌ی لایه‌نه‌كان بۆچونه‌كانی خۆی
له‌باره‌ی حكومه‌ته‌وه خستووه‌ته‌ڕوو.
فه‌رید
ئه‌سه‌سه‌رد ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیی نیشتمانی
كوردستان، ڕایگه‌یاند: به‌هه‌مانشێوه‌ی لایه‌نه سیاسیه‌كانی هه‌رێمی
كوردستان، وه‌فدی دانوستانكاری پارتی سه‌ردانی یه‌كێتی كردووه‌و له‌گه‌ڵ
وه‌فدی دانوستانكاری یه‌كێتیدا كۆبووه‌ته‌وه، یه‌كێتیش بۆچونی خۆی
له‌باره‌ی كابینه‌ی هه‌شته‌می حكومه‌تی هه‌رێمه‌وه خستۆته‌ڕوو، بۆیه
به‌هیچ شێوه‌یه‌ك یه‌كێتی كه‌مته‌رخه‌م نه‌بووه له‌دواكه‌وتنی پێكهێنانی
حكومه‌ت.
وتیشی:
به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ڕه‌وا نیه كه باس له‌وه‌بكرێت، یه‌كێتی هۆكاری
دواكه‌وتنی پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی هه‌رێمه، چونكه
به‌هه‌مانشێوه‌ی لایه‌نه سیاسیه‌كان داوای پشكی خۆی له‌حكومه‌تدا كردووه،
بۆچونه‌كانیشی له‌وباره‌یه‌وه خستۆته‌ڕوو، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا له‌هه‌وڵی
به‌رده‌وامدایه بۆ ئه‌وه‌ی حكومه‌ت له‌كه‌مترین كاتدا پێكبهێندرێت.