تازەترین هەواڵ
http://1.bp.blogspot.com/-tm6A1lUiFlA/UgZH80KcCYI/AAAAAAAAUOU/GCVNQvbUiAU/s1600/888.jpg
http://3.bp.blogspot.com/-hDYPrnsreLk/VQE643MVZdI/AAAAAAAAbsY/Teok57BxaKo/s1600/sarawar1.pnghttp://1.bp.blogspot.com/-BJZM5WSPCjY/VQE65bmkEMI/AAAAAAAAbsk/8jjf-pfEUzk/s1600/shahidan.pnghttp://2.bp.blogspot.com/-UE255vVBl-k/VQE64LF4oQI/AAAAAAAAbsQ/FO_GfHJkt0w/s1600/peshmarga.pnghttp://3.bp.blogspot.com/-1idXsU2UJMM/VQE63EDcX_I/AAAAAAAAbsI/v4kN56aC15I/s1600/karikater.pnghttp://2.bp.blogspot.com/-X7RrV86fPU0/VQE63M2gYLI/AAAAAAAAbsM/IRYATkRNyp0/s1600/nawdaran.pnghttp://2.bp.blogspot.com/-bfTrV0DY1bc/VQE63Ct_buI/AAAAAAAAbss/5zz63Jn3irk/s1600/kodi%2Brang.png
http://1.bp.blogspot.com/-tm6A1lUiFlA/UgZH80KcCYI/AAAAAAAAUOU/GCVNQvbUiAU/s1600/888.jpg

8‏/2‏/2014

تازەپێگەیشتوانی شێروانە لە تازەپێگەیشتوانی هەولێر یەكسانبوون

رۆژی 7/2/ سەعات ( 3)ی عەسر لە یاریگای یانەی شێروانە بە ئامادەبوونی ژمارەیەك لە وەرزشكاران و وەرزشدۆستان لە درێژەی یارییەكانی هەفتەی چوارەمی خولی تازەپێگەیشتوانی یانە نایابەكانی كوردستان ، تیپی تازەپێگەیشتوانی یانەی شێروانە میوانداری تیپی تازەپێگەیشتوانی یانەی  هەلێری كرد تایمی یەكەمی یارییەكە ئاستێكی باشی هەبوو بە مەبەستی گۆڵ تۆماركردن هەردوو تیپ چەند هێرشێكیان كردە سەر گۆڵی یەكتر لە ئەنجامی ئەو هێرشانەداو لە دەقیقەی (  32 )دا یاریزانی تیپی تازەپێگەیشتوانی هەولێر  ( دیاری تاریق ) بەلێدانی پەنالتی گۆڵێكی بۆ تیپەكەی تۆماركرد .
 ئەم تایمە بە یەك گۆڵی بێ بەرامبەر بە سوودی تیپی تازەپێگەیشتوانی هەولێر  كۆتاییهات . لە تایمی دووەمیشدا هەردوو تیپ بەردەوم بوون لە هێرشەكانیان بۆ سەر گۆڵی یەكتر لە دەقیقەی ( 55)دا یاریزانی تازەپێگەیشتوانی شێروانە (ئومێد ئەسعەد ) بەلێدانی پەنالتی گۆڵی یەكسانبوونی بۆ  تیپەكەی تۆماركرد .
سەرئەنجام یارییەكەش  بە یەكسانبوونی هەردوو تیپ ( 1 – 1 ) كۆتاییهات .
هادی ئەحمەد