ده‌زگای هه‌ڵبژاردنی یه‌كێتیی نیشتمانی كوردستان په‌یامێك
ئاڕاسته‌ی ده‌نگده‌ران ده‌كات و تێیدا داوا ده‌كات كه هه‌مووان یه‌كتر
قبوڵ بكه‌ن.
ده‌قی په‌یامه‌كه..
ده‌قی په‌یامه‌كه..
یه‌كێتییه‌كان... كه‌سوكاری سه‌ر به‌رزی شه‌هیدان،
پێشمه‌رگه دێرینه‌كان ، خاوه‌ن پێداویستیه تایبه‌تیه‌كان ، خوێندكاران،
كاسب كاران ، كوردانی تاراوگه، سه‌رجه‌م چین و توێژه‌كانی گه‌له‌كه‌مان
هه‌روه‌كو دیاری كراوه له 30/4/2014 دوو هه‌ڵبژاردنی چارنووس ساز بۆ
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق و ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان
برِیاره به‌رِێوه‌بچێت، به‌بۆنه‌ی ده‌ستپێكردنی هه‌ڵمه‌تی بانگه‌شه‌ی
هه‌ڵبژاردنه‌وه گه‌رمترین پیرۆزبایی پێشكه‌ش ده‌كه‌ین و خوازیارین هه‌موو
پێكه‌وه به‌گیانی یه‌كتر قبوڵ كردن و لێبوردن كه له بنه‌ما
سه‌ره‌كیه‌كانی بیری دیموكراسین به‌شداریی ئه‌م هه‌ڵمه‌ته بكه‌ین و
جوانترین ئاكاری شارستانی بنوێنین رِووی داوامان له گشت ده‌نگده‌رانی
به‌شداربوو لــــه‌و دوو پرۆسه‌یه‌یه به‌تایبه‌تی ده‌نگده‌رانی (ی.ن.ك)
كه دڵنیاین نمونه‌و پێشرِه‌و ده‌بین له‌وبواره‌دا.
خۆشه‌ویستان ده‌نگده‌رانی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان ئێوه‌ی
دڵسۆز سه‌نگ و قورسایی راسته‌قینه بۆ یه‌كێتییه‌كه‌تان ده‌گێرِنه‌وه ئه‌و
یه‌كێتییه كه به درێژایی خه‌باتی خۆی سه‌لماندویه‌تی كه پاش هه‌ر
وانه‌یه‌كی سه‌خت به هێزتر له جاری جارانی له‌سه‌ر پێی خۆی
وه‌ستاوه‌ته‌وه درێژه‌ی به خه‌باتی له پێناوی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی
كوردستاندا داوه بۆیه یه‌كێتییه‌كه‌تان ته‌واو دڵنیایه كه ئێوه
هه‌روه‌كو ئاكارو خه‌سڵه‌تی هه‌میشه‌یی تان به دڵی پرِ له خۆشه‌ویستی و
به گیانێكی پرِ له لێبوردنه‌وه به‌ره‌و سندوقه‌كانی ده‌نگدان به‌رِێ
ده‌كه‌ون وكه‌رِنه‌فاڵی سه‌ركه‌وتن بۆ یه‌كێتی تۆمارده‌كه‌نه‌وه .