
له‌چوارچێوه‌ی
كۆبوهنهوهیهكدا كه ئه‌مڕۆ 26-4 له‌شاری كه‌ركوك به‌ڕێوه‌چوو و
كاندیداكان و ئه‌ندامان و دۆست و لایه‌نگرانی لیستی ژماره 266
ئاماده‌یبوون، د.نه‌جمه‌دین كه‌ریم پارێزگاری كه‌ركوك و سه‌رۆكی لیستی 266 ی
یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، بۆ په‌رله‌مانی عیراق له‌پارێزگای كه‌ركوك
رایگه‌یاند: یه‌كێك له‌و لایه‌نانه كه‌بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانه له‌چه‌ند
مانگی رابردوودا موزایه‌ده‌یان به‌سه‌ر كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستانه‌وه
ده‌كرد كه‌ئه‌وان ده‌ستوره‌كه ده‌گه‌ڕێننه‌وه بۆ په‌رله‌مان و سه‌رۆكی
هه‌رێم ده‌بێت به‌شێوه‌ی په‌رله‌مانی دیاری بكرێت، ماوه‌ی حه‌وت مانگ و
نیوه ئه‌و لایه‌نه له‌و داوایه‌ی بێده‌نگه.
وتیشی: هه‌مان لایه‌ن
ده‌یانووت، ئه‌گه‌ر هه‌ڵبژێردرێن هه‌لی كار بۆ بێكاران ده‌دۆزنه‌وه‌و
گه‌نده‌ڵی ناهێڵن، كه‌چی ئه‌و لایه‌نه بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی حكومه‌ت به
وه‌زاره‌ته‌كانی دارایی و پێشمه‌رگه رازی بووه نه‌ك وه‌زاره‌تی وه‌رزش و
لاوان و شه‌هیدان و .هتد.
د.نه‌جمه‌دین كه‌ریم
راشیگه‌یاند: لایه‌نێكی تر پێمان ده‌ڵێت ئێمه ده‌مانه‌وێت كه‌ركوك
بكه‌ینه هه‌رێمێكی سه‌ربه‌خۆ كه‌چی ئه‌و لایه‌نه دێت خه‌نده‌ق له‌نێوان
كه‌ركوك و هه‌ولێر لێ ده‌دات بۆ ئه‌وه‌ی كه‌ركوك له‌هه‌رێمی كوردستان
دابرێنێت و به‌مه‌ش ده‌رده‌كه‌وێت كه‌كێ ده‌یه‌وێت كه‌ركوك له‌كوردستان
دابرێنێت.
د.نه‌جمه‌دین كه‌ریم
راشیگه‌یاند: خه‌ڵكی كوردستان خۆیان ده‌زانن كه‌كێ خه‌مخۆری مه‌سه‌له‌ی
كه‌ركوكه له‌كاتێكدا كه‌س ناتوانێت ئه‌و راستیه بشارێته‌وه كه‌جه‌نابی
مام جه‌لال هه‌ر كات بۆ هه‌رێمی كوردستان گه‌ڕابێته‌وه نیوه‌ی كاته‌كانی
له‌كه‌ركوك به‌سه‌ربردووه كه‌چی سه‌ركرده‌ی هه‌موو لایه‌نه
كوردستانیه‌كانی تر به‌هه‌موویانه‌وه تائێستا ماوه‌ی 24 سه‌عات له‌كه‌ركوك
نه‌ماونه‌ته‌وه.
راشیگه‌یاند: یه‌كێتیی
نیشتمانیی كوردستان، له‌هه‌موو لایه‌نه سیاسیه‌كانی تر بۆ كه‌ركوك
خه‌مخۆرتره و ئه‌و راستیه‌ش له‌هه‌ڵبژاردنی ئه‌مجاره‌دا ده‌رده‌كه‌وێت
كه‌خه‌ڵكی كه‌ركوك به‌لایه‌نگرانی لایه‌نه سیاسیه‌كانی تریشه‌وه ده‌نگ
به لیست و كاندیداكانی ده‌ده‌ن.