
رۆژنامه‌كه به‌پشتبه‌ستن به‌به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كی نهێنی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا كه بۆ كونسوڵخانه‌ی وڵاته‌كه‌ی له‌هه‌ولێر ناردویه‌تی، رایگه‌یاند: رێككه‌وتنه‌كه له‌میانی دیدارێكی هاكان فیدان سه‌رۆكی ده‌زگای میتی توركیا‌و هێزه ئه‌منییه‌كانی پارتیدا كراوه‌و ئاماژه‌ش به‌وه دراوه ئامانج له خه‌نده‌قه‌كه ئاسته‌نگ دروستكردنه له‌به‌رده‌م هاتووچۆی پارته‌كانی باكورو خۆرئاوای كوردستانه.
به‌پێی بهڵگهنامهكهی رۆژنامه‌ی هاووڵاتی، خاڵێكی دیكه‌ی رێككه‌وتنه‌كه‌ی میتی توركیا‌و پارتی، هه‌وڵدانه بۆ ئه‌وه‌ی ی.ن.ك له كابینه‌ی نوێی حكومه‌تدا بخرێته حاڵه‌تێكه‌وه كه نه‌توانێت دژایه‌تی به‌ها نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی توركیا بكات.