![]() |
سه‌ركه‌وتنه‌كه‌ی یه‌كێتی توشی شۆكی كردوون |
ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی یه‌كێتی: سه‌ركه‌وتنه مه‌زنه‌كه‌ی یه‌كێتی ئه‌و چوار لایه‌نه‌ی توشی شۆك كردوه.
له‌به‌رامبه‌ر
راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و یه‌كگرتو و كۆمه‌ڵی ئیسلامی و
پارتی دیموكراتی كوردستان له‌سه‌ر ده‌ستكاریكردنی ئه‌نجامی ده‌نگدانی
سلێمانی، جێگری سكرتێری ئه‌نجومه‌نی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان،
رایده‌گه‌یه‌نێت سه‌ركه‌وتنه مه‌زنه‌كه‌ی یه‌كێتی ئه‌و چوار حزبه‌ی توشی
شۆك كردوه و پێشبینی ده‌كات له هه‌ڵبژاردنی داهاتودا یه‌كێتی ده‌بێته
حزبی یه‌كه‌م له‌م پارچه‌یه‌ی كوردستاندا .
له‌وباره‌وه زوبێر عوسمان
جێگری سكرتێری ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی رایگه‌یاند: پیرۆزبایی له كۆمه‌ڵانی
خه‌ڵكی كوردستان ده‌كه‌م به‌بۆنه‌ی ئه‌و ده‌رئه‌نجامه سه‌ره‌تاییانه‌ی كه
له‌لایه‌ن كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندنه‌وه راده‌گه‌یه‌نرێ كه له رێی
نوێنه‌ری قه‌واره سیاسیه‌كان و سه‌رچاوه ناره‌سمییه‌كانی تره‌وه
پێاندهگات و سه‌ركه‌وتنی گه‌وره‌ی یه‌كێتی راده‌گه‌یه‌نن، هه‌رچه‌نده
ئه‌و ده‌رئه‌نجامانه له‌لایه‌ن كۆمسیۆنه‌وه به‌ره‌سمی ئاشكرانه‌كراوه و
ئه‌نجامی باوه‌ڕپێكراو ئه‌وه‌یه كه له‌لایه‌ن كۆمسیۆنی باڵای
هه‌ڵبژاردنه‌كانه‌وه رابگه‌یه‌نرێ.
وتیشی: ئه‌و چوار لایه‌نه‌ی كه بهیاننامهكهیان ده‌ركردوه و ده‌ڵێن یه‌كێك له‌لایه‌نه‌كان ساخته‌كاری كردوه و پێشموایه مه‌به‌ستیان یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانه، یه‌كێتی له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا ده‌نگێكی یه‌كجار باشی به‌ده‌ستهێناوه، ده‌رئه‌نجامه سه‌ره‌تاییه‌كان هه‌موو لایه‌نه‌كانی توشی شۆك كردوه، له‌به‌رئه‌وه ئه‌و چوار حزبه پێیان وایه كه بیانوو بهێنه‌وه بۆئه‌وه‌ی یه‌كێتی پێ تۆمه‌تبار بكه‌ن یان له‌به‌های ئه‌و سه‌ركه‌وتنه مه‌زنه‌ی یه‌كێتی به‌ده‌ستی هێناوه كه‌م بكه‌نه‌وه و وا له ڕای گشتی و كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان بگه‌یه‌نن كه یه‌كێتی په‌نای بردوه‌ته بهرتهزویر، كه ئه‌وه هیچ ئه‌سڵ و ئه‌ساسێكی نییه و هه‌موو لایه‌ك ده‌زانێت یه‌كێتی له پێناوی دیموكراسیدا چه‌ند خه‌بات و قوربانی داوه، ئێمه ئه‌زمونی 21-9-2013 مان هه‌یه كه یه‌كێتی تاكه حزبی سه‌رگۆڕه‌پانی سیاسی كوردستان بوو په‌نای بۆ سه‌خته‌كاری نه‌برد بگره شه‌ڕی كرد له‌سه‌رئه‌وه‌ی كه هیچ لایه‌نێك ساخته‌كاری بكات و لێنهگهراین هیچ شتێكمان به‌سه‌ردا تێپه‌رێت، ئێستاش لایه‌نه‌كانی یه‌كه‌م و دوه‌می هه‌ڵبژاردنی رابردوی په‌رله‌مان له هه‌وڵی ته‌زویر و ساخته‌كاری ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كاندان به قازانجی خۆیان.

زوبێر عوسمان جێگری سكرتێری
ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی ئاشكراشیكرد، هه‌ر لایه‌نێكی سیاسی په‌نا بۆ
ساخته‌كاری به‌رێت و بیه‌وێت رێژه‌ی ده‌نگه‌كانی یان چه‌ند كورسیه‌ك زیاتر
به‌ده‌ست بهێنێت ئه‌نجامه‌كه‌ی هه‌ر شكسته، ئه‌و حزبه‌ی له‌ناو گه‌ل
هه‌ڵقوڵاو بێ و له‌به‌ره‌ی نیشتمان و نهتهوهكهیدایه براوه‌ی
یه‌كه‌مه، به‌دڵنیایه‌وه له ئاینده‌یه‌كی نزیك و له چوار ساڵی داهاتوو
پێشبینی ده‌كه‌م یه‌كێتی له‌سه‌ر هه‌مان نه‌هجی ئێستای به‌رده‌وامبێ
به‌یه‌كجاره‌كی لایهنهكانیتر توشی شۆك ده‌كات و ده‌بێته حزبی یه‌كه‌م
له‌م پارچه‌یی كوردستاندا ده‌بێ ئه‌و كاته بڵێن چی؟ ئه‌م سه‌ركه‌وتنه‌ی
كه به‌ده‌ستمان هێناوه ده‌نگی ئه‌ندام و دۆست و لایه‌نگرانی یه‌كێتیه و
ئێستا ماڵ به‌ماڵ ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ لایان و ده‌ستخۆشی ئه‌م سه‌ركه‌وتنه
گه‌وره‌یان لێده‌كه‌ین.