په‌رله‌مانتارێكی كوردی په‌رله‌مانی عیراق رایده‌گه‌یه‌نێت
كه ئێزیدیه‌كانی قه‌زای شه‌نگال له‌لایه‌ن چه‌كدارانی گروپی تیرۆریستی
داعشه‌وه روبه‌ڕووی چه‌ندین تاوانی نامرۆیی ده‌بنه‌وه، ئاماژه
بۆئه‌وه‌شده‌كات به‌هۆی نه‌بوونی ئاو برسێتیه‌وه‌و چه‌ندین مناڵ و
هاووڵاتی له چیای شه‌نگال گیانیان له‌ده‌ستداوه، سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵيش
ئاماژه به‌وه‌ده‌كه‌ن كه تیرۆریستانی داعش زیاتر له 500 ژنیان
رفاندوه‌و پاش ده‌ستدرێژیكردنه سه‌ریان ژماره‌یه‌كیان لێ كوشتون.
ئه‌مڕۆ 5-8-2014 له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا ڤیان ده‌خیل ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له فراكسیۆنی هاوپه‌یمانی كوردستانی، باسی له بارودۆخی ئاواره‌كانی قه‌زای شه‌نگال كرد كه له‌لایه‌ن چه‌كدارانی گروپی تیرۆریستی داعشه‌وه روبه‌ڕوی خراپترین تاوانی نامرۆیی ده‌بنه‌وه راگه‌یاند: تیرۆریستانی داعش بێره‌حمانه هاووڵاتیانی كوردی ئێزدی قه‌زای شه‌نگال ده‌كوژن و بێسه‌روشوێنیان ده‌كه‌ن و وێرای ئاواره‌بوونی سه‌دان هه‌زار كه‌س، ده‌یان هه‌زار كه‌سی تر له‌ناو شاره‌كه‌دا له‌ژێر هه‌ره‌شه‌كانی داعشدان.
داوای له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی عیراق كرد له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و كاره‌ساته گه‌وره‌یه‌دا ناكۆكییه‌كان وه‌لانێن و به‌هانای هاووڵاتیانی شه‌نگاله‌وه بچن.
وتیشی: تائێستا به‌هۆی برسێتی و تونێتییه‌وه زیاتر له 70 مناڵ و 100 هاووڵاتی تر له چیای شه‌نگال گیانیانله‌ده‌ستداوه.
هاوكات سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ده‌كه‌ن كه چه‌كدارانی داعش له قه‌زای شه‌نگال و شاری موسڵ زیاتر له 500 ژن و كچیان رفاندوه‌و پاش ده‌ستدرێژیكردنه سه‌ریان ژماره‌یه‌كیان لێ كوشتون.

هه‌ربه‌پێی ئه‌و سه‌رچاوانه تیرۆریستانی داعش له هه‌ڵمه‌ته‌كانیاندا زیاتر ژن و كچه جوانه‌كان ده‌ڕفێنن.
هه‌روه‌ها به‌هۆی ناله‌باری بارودۆخی ئاواره‌كانی چیای شه‌نگال تائێستا چه‌ندین كه‌س له برسا مردون و ژماره‌یه‌ك ژنیش له كاتی مناڵ بووندا به‌هۆی نه‌بوونی پێداویستی پزیشكیه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه.