تازەترین هەواڵ
http://1.bp.blogspot.com/-tm6A1lUiFlA/UgZH80KcCYI/AAAAAAAAUOU/GCVNQvbUiAU/s1600/888.jpg
http://3.bp.blogspot.com/-hDYPrnsreLk/VQE643MVZdI/AAAAAAAAbsY/Teok57BxaKo/s1600/sarawar1.pnghttp://1.bp.blogspot.com/-BJZM5WSPCjY/VQE65bmkEMI/AAAAAAAAbsk/8jjf-pfEUzk/s1600/shahidan.pnghttp://2.bp.blogspot.com/-UE255vVBl-k/VQE64LF4oQI/AAAAAAAAbsQ/FO_GfHJkt0w/s1600/peshmarga.pnghttp://3.bp.blogspot.com/-1idXsU2UJMM/VQE63EDcX_I/AAAAAAAAbsI/v4kN56aC15I/s1600/karikater.pnghttp://2.bp.blogspot.com/-X7RrV86fPU0/VQE63M2gYLI/AAAAAAAAbsM/IRYATkRNyp0/s1600/nawdaran.pnghttp://2.bp.blogspot.com/-bfTrV0DY1bc/VQE63Ct_buI/AAAAAAAAbss/5zz63Jn3irk/s1600/kodi%2Brang.png
http://1.bp.blogspot.com/-tm6A1lUiFlA/UgZH80KcCYI/AAAAAAAAUOU/GCVNQvbUiAU/s1600/888.jpg

30‏/9‏/2014

گەرمیان : چالاكییەكانی چوار خولی وەرزشی

رۆژی 29/9 بەریوەبەرایەتی وەرزشی گەرمیان خولیكی ناوبژیوانی رێكخست بۆ (20) وەرزشكاری شاری كفری بە هاوكار لیژنەی تیپەمیللییەكانی كفری بۆ ماوەی (3 ) رۆژ  بە مەبەستی زیاتر ئاشنا بوون بەیاساكانی تۆپی پیێ‌ و چونێتی بەرێوەبردنی یارییەكان شایەنی باسە وانەكان لە لایەن بەرێزان  (تەلعەت سەعدووڵڵا )ناوبژیوانی پلە یەكی عیراق و كوردستان و ( مامۆستا سەلاح محەمەد كەیم ) وانەبیژی نیودەولەتی دەوترێتەوە لە كۆتایی خولەكەشدا بروانامەی بەشداربوون لە خولی ناوبژیوانی بەسەر بەشداربوان دابەش دەكریت.
لەلایەكی ترەوە: لە هۆڵی بەرێوەبەرایەتی وەرزشی گەرمیان یاری كۆتابی خولی تۆپی سەرمێزی لە نێوان هەردوو یاریزان ( ئەحمەد عەلی و عەلی عەزیز )دا ئەنجامدرا ( 3 – 2 ) گێم یاریزان ئەحمەد عەلی یارییەكەی بردەوەو یەكەمی خولەكەی بەدەستهێنا . پاشان لە كۆتایدا خەڵاتی سەركەوتووانی خولەكە كرا .
شایەنی باسە خولەكەش لە لایەن بەرێوەبەرایەتی وەرزشی گەرمیان بۆ ( 30 ) یاریزانی تۆپی سەرمێز  رێكخرابوو .
خولێكی شترەنجی كردەوە بۆ شترەنج زانانی شاری كەلار بە بەشداری ( 12 ) یارییەكانی خولەكەش بە سیستمی سویسری بەرێوەچوو پاش ئەنجامدانی یانزە جەولە هەردوو یاریزان ( جەبار نامیق بە ( 11 ) خاڵ ، حەیدر نامیق بە ( 10 ) یەكەم و دووەمی خولەكە بوون . لە كۆتایشدا سەركەوتوان خەڵاتكران .
لە مەلەوانگەی بەرێوەبەرایەتی وەرزشی گەرمیان بە ئامادەبوونی بەرێوەبەری بەرێوەبەرایەتی وەرزشی گەرمیان و ژمارەیە لە بەرپرسان پێشبرَكێیەكی مەلەوانی جۆراجۆری بۆ ( 30 ) لاو رێكخست لە جۆرەكانی ( ماوە دێژ ،  پشتە مەلە ، باڵە مەلە ) یەكەم و دووەمی پێشبڕكێكەش بەمشێوەبوو . مەلەی ماوە دێژ ( 1- یادگار حوسێن 2- دانا فەتاح ) ، باڵە مەلە ( دانا فەتاح ، 2- محەمەد حوسێن ) ، پشتە مالە ( زانیار نامیق ، 2- عەلی محمەد ) لە كۆتایشدا خەڵاتی سەركەوتوانی پێبرَكێكە كرا .
هادی ئەحمەد