تازەترین هەواڵ
https://blogger.googleusercontent.com/img/b/R29vZ2xl/AVvXsEi6bQWquzvFnzWboSolHAjReXDxiQeTo-l2ygeftgRcIC13Cjh2klvBoE5mz2Wgf2IGlnBtUgh8XznEJqgfKOQdbMa1P08xntmuvLnpeT1eS4WHVrvUqI3GZKSJP-Mc-UWXSURzlZNixyE/s1600/888.jpg
https://blogger.googleusercontent.com/img/b/R29vZ2xl/AVvXsEhcIDu1TlR6t-3ahp2Foij1Lu4SCA81iy_v_exjmiXf9f_8Cn6IHZTR-m-CsELqqX8u7lFNxZDWrWGJ9MDC0MZ8aKwZJzZ3ddyfCYWU4dmJ4y_Sx-H63QUB8oM5NzreM2n7p6zQHMWmuk8/s1600/sarawar1.pnghttps://blogger.googleusercontent.com/img/b/R29vZ2xl/AVvXsEiyHvS8VMtE8vQbpl_999jDE114GbEXDnl2mW3QSomPWkcNoZFsMFKL2ybBU5rqmu81uGyh33pPcRcLdgwW4k5fiF-qGPkOu80jl_xuqv-5tjUQeBtHlVh00ngn_NJKFa3QrMs38Trrzoo/s1600/shahidan.pnghttps://blogger.googleusercontent.com/img/b/R29vZ2xl/AVvXsEhw5fzoDaXYNAf-tQkCc6ZIYAT-08e1zQFL3Sc16foCSEEJGLaxrWgSX1gJXxs9EZxwzJebIkdll0c2AiH-KgtXaXud71OHK4eNYHL8hl4Js-dkD5zavPrtGIB-kfBR9EBNUfThipC1PEM/s1600/peshmarga.pnghttps://blogger.googleusercontent.com/img/b/R29vZ2xl/AVvXsEi6GScoWWodKoH1DcCloNtTUVzvdOV_Wb2H1tv5paW0LU3DpXGoPv7IyoajdVyneKVb0_vNJu96Dr6PbdWjem18nzOkGfGEGDQX3mf_b_XKAjXWf4WuaIlLLu6NatAf0JJHsNK5UyHMsQA/s1600/karikater.pnghttps://blogger.googleusercontent.com/img/b/R29vZ2xl/AVvXsEhAeN7CRbm4krLN7ZyAZTqTk3IS_GG1H9fXZXIuJ5eJy5yjt3fN_0e8Qt2nibXKvz_9y13lgCDSL1j6aTo8fB4jFAmvJTg-nhIm-y1Juql31FsycdmwjLHJb6sbYMVxDB7dQTa_KCmxDK8/s1600/nawdaran.pnghttps://blogger.googleusercontent.com/img/b/R29vZ2xl/AVvXsEiH2UM211g7CkZBZxwW0vp8SzM59x9RGVDcX4QCFxFLotN9nBx96ok7-JksgLSJvFhHuhIB2acjPKzAB_fVWI0OGydkzthgZE7Aw7_bk9NJwEWGSlhIpy1BWE3B41rN9vyRpFdAOdlWkow/s1600/kodi+rang.png
https://blogger.googleusercontent.com/img/b/R29vZ2xl/AVvXsEi6bQWquzvFnzWboSolHAjReXDxiQeTo-l2ygeftgRcIC13Cjh2klvBoE5mz2Wgf2IGlnBtUgh8XznEJqgfKOQdbMa1P08xntmuvLnpeT1eS4WHVrvUqI3GZKSJP-Mc-UWXSURzlZNixyE/s1600/888.jpg

22‏/6‏/2015

ورده‌كاری پڕۆژه‌كه‌ی یه‌كێتی بۆ هه‌مواری یاسای سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم

په‌رله‌مانتارێكی یه‌كێتی رایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌و پڕۆژه‌ یاسایه‌ی پێشكه‌ش سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان كراوه‌ سنوری ده‌سه‌ڵاته‌كان به‌یاسا دیاریده‌كات و له‌ به‌رژه‌وه‌ندی ئاینده‌ی كوردستاندایه‌.
له‌و باره‌یه‌وه‌ ته‌لار له‌تیف ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان له‌سه‌ر فراكسیۆنی سه‌وز ی رايگه‌یاند: ئه‌و پڕۆژه‌ یاسایه‌ی هه‌مواری چواره‌می سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان كه‌ ئاماده‌مانكردوه‌و راده‌ستی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانمان كردوه‌، هه‌رله‌م هه‌فته‌یه‌دا ده‌خرێته‌ به‌رنامه‌ی كاره‌وه‌و خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌می بۆ ده‌كرێت، بۆ هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاسای سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمه‌، چونكه‌ له‌ئێستادا كۆمسیۆن ناتوانێت هه‌ڵبژاردن ئه‌نجامبدات، هه‌روه‌ها سه‌رۆكی هه‌رێمیش به‌پێی یاسای ژماره‌ 19 ناتوانێت جارێكی تر خۆی هه‌ڵبژێرێته‌وه‌ بۆیه‌ ئێمه‌ كارمان له‌سه‌ر ئه‌وانه‌ كردوه‌، چونكه‌ ده‌مانه‌وێت سیستم سیستمی په‌رله‌مانی بێت، بۆیه‌پێویسته‌ له‌گه‌ڵ ده‌ستوری هه‌رێمی كوردستاندا بێته‌وه‌ كه‌ له‌ ئێستادا له‌سه‌روبه‌ندی نوسینه‌وه‌یداین، بۆیه‌ ناكرێت ئه‌و سیستمه‌ حكومڕانییه‌ی كه‌ له‌ هه‌رێمی كوردستاندا هه‌یه‌ شێوازه‌كه‌ی جیاوازبێت له‌گه‌ڵ ئه‌و واقیعه‌ی كه‌ له‌ هه‌رێمدا هه‌یه‌، بۆیه‌ چۆن ته‌ئكید له‌سه‌ر سیستمی په‌رله‌مانی ده‌كه‌ین ده‌بێت هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی هه‌رێمیش له‌ په‌رله‌مانه‌وه‌ بێت .
ئه‌و پڕۆژه‌ یاسایه‌ش له‌چه‌ند خاڵێكدا خۆی ده‌بینێته‌وه‌ له‌وانه‌:

1- سیستم سیستمی په‌رله‌مانییه‌، سه‌رۆكی هه‌رێم له‌ په‌رله‌مانه‌وه‌ هه‌ڵده‌بژێردرێت، ده‌سه‌ڵاته‌كانی ده‌سه‌ڵاتێكی ته‌شریفاتی ده‌بێت، هه‌روه‌ها ده‌سته‌یه‌كی هه‌ڵبژاردن پێكده‌هێنرێت بۆهه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی هه‌رێم له‌ناو په‌رله‌مانه‌وه‌ كه‌ پێكدێت له‌ نوێنه‌رانی كورد له‌ په‌رله‌مانی عیراق و په‌رله‌مانی كوردستان له‌گه‌ڵ ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكاندا، كه‌ ئه‌وانه‌ هه‌موویان نوێنه‌ری میلـله‌تن و خه‌ڵك ده‌نگی پێداون ئه‌وان به‌شدارده‌بن له‌ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی هه‌رێمدا.

2- سه‌رۆكی هه‌رێم و جێگره‌كه‌ی نابێت له‌ماوه‌ی وه‌رگرتنی كاره‌كانیاندا هیچ جۆره‌ پۆستێكی حزبیان موماره‌سه‌ بكه‌ن .

3- له‌كاتی راگه‌یاندنی باری نائاسایی له‌ هه‌رێم سه‌رۆكی هه‌رێم ته‌نها شوێن نه‌بێت كه‌ ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ ببات به‌ڕێوه‌، ده‌بێت بڕیار له‌سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم كه‌ سه‌رۆك و جێگره‌كه‌ی ده‌گرێته‌وه‌ هه‌روه‌ها سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان كه‌سه‌رۆك و جێگره‌كه‌ی و سكرتێر ده‌گرێته‌وه‌ ده‌ربچێت، له‌گه‌ڵ سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری تێكڕا ئه‌و ده‌سه‌ڵاتانه‌ هه‌موویان به‌یه‌كه‌و باری نائاسایی له‌ وڵاتدا به‌ڕێوه‌ده‌به‌ن، ئه‌وه‌یش دوای ده‌رچوونی یاسایه‌ك له‌ په‌رله‌مانی كوردستان ئه‌وه‌ ئه‌وان بن كار له‌سه‌ر چۆنێتی جێبه‌جێكردنی ئه‌و یاسایه‌ بكه‌ن .

4- شێوازی هه‌رڵبژاردنی سه‌رۆك هه‌رێم ده‌بێت به‌شێوازێك بێت ئه‌و كه‌سه‌ی كه‌ خۆی هه‌ڵده‌بژێرێت ده‌بێت ئیمزای 15 په‌رله‌مانتاری كۆكردبێته‌وه‌، واته‌ بۆ هه‌ركه‌سێك كه‌ خۆی كاندید بكات بۆ سه‌رۆكی هه‌رێم ده‌بێت ئیمزای 15 په‌رله‌مانتاری كۆكردبێته‌وه‌ بۆئه‌وه‌ی خۆی هه‌ڵبژێرێت.

وتیشی: پڕۆژه‌ یاساكه‌ ئه‌مانه‌ و چه‌ندین هه‌مواری گرنگی تری تێدایه‌ كه‌ بۆ هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاسای سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان زۆر گرنگن.
سه‌باره‌ت به‌وه‌ی كه‌ ئایا ئه‌م پڕۆژه‌یه‌ به‌س بۆ راگه‌یاندنه‌و به‌س یان پڕۆژه‌یه‌كی جدییه‌و به‌نیازن كاری جدی له‌سه‌ر بكه‌ن.

ته‌لار له‌تیف وتی: ئه‌م پڕۆژه‌ هه‌مواره‌ی فراكسیۆنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان پرۆژه‌یه‌كی زۆر جدییه‌ و مه‌به‌ستمان له‌ پۆسته‌كه‌یه‌و به‌هیچ شێوه‌یه‌ك بۆ موزایه‌ده‌ی سیاسی و راگه‌یاندن نییه‌، به‌ڵكو ته‌نها بۆ به‌دامه‌زراوه‌كردنی ده‌سه‌ڵاته‌كانه‌ له‌هه‌رێمی كوردستان، چونكه‌ ئێمه‌ چۆن باسی ده‌ستاو ده‌ستكردنی ده‌سه‌ڵات ده‌كه‌ین بۆئه‌وه‌ی هه‌رده‌سه‌ڵاته‌و سنوری خۆی بزانێت و كاری له‌سه‌ر بكات و ده‌سه‌ڵاته‌كانیش دیاریكراوبن، پێشكه‌شكردنی ئه‌م پڕۆژه‌یه‌ش ته‌نها بۆ به‌رژه‌وه‌ندی تاكه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان و ئاینده‌ی وڵاته‌كه‌مان و پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی گه‌له‌كه‌مانه‌، هه‌روه‌ها بۆ ئه‌وه‌ی له‌ باردۆخه‌ نائاساییه‌كاندا به‌رژه‌وه‌ندی گه‌ل نه‌كه‌وێته‌ مه‌ترسییه‌وه‌ و هه‌میشه‌ یاسا سه‌روه‌ر بێت، هه‌روه‌ها بۆئه‌وه‌ی ئه‌و یاسایه‌ش له‌گه‌ڵ ده‌ستوری هه‌رێمی كوردستان یه‌ك بێته‌وه‌ كه‌ له‌ ئاینده‌یه‌كی نزیكدا ئاماده‌ده‌كرێت بۆ راپرسی و ده‌نگدان له‌سه‌ری.