لە نامەیەكدا بۆ سەرۆك
مام جەلال، ئەحمەد تورك سیاسەتمەداری ناسراوی كورد، گرنگی رۆڵ و
پێویستیی بەڕێزیانی دوپاتكردۆتەوە لەپرۆسەی سیاسیی و ئاشتیی و
دیموكراسییدا، هەوڵەكانی بەڕێزیشیانی بەگرنگ وەسفكردوە لە ئاشتبونەوە و
دیالۆگ بۆ چارەسەركردنی كێشەكان . ئەمەش دەقەی نامەكەیە :
بە نرخ و گه‌وره م
مام جه‌لالی میلەتی كورد،
دۆستی دێرینی خۆم ، له‌م
سه‌رده‌مه‌دا كه به قۆناغێكی مێژوویی‌دا تێده‌په‌ڕین، ده‌مه‌وێت ئاماژه
به‌وه بكه‌م كه ئێوە چەندە پێویستن . خه‌بات و به‌رگری 60 ساڵه‌ی
شه‌ره‌فمه‌ندانه‌تان له پێناو ماف و ئازادیی، له پێناو داهاتوی ئازادیی
گه‌له‌كه‌مان، هه‌میشه بۆ ئێمه درهوشاوهیهو رێگامانی روناك
كردوەته‌وه.
وه‌ك ئه‌و به‌ڵێنه‌ی
له‌كاتی دامه‌زراندنی كۆماری مههاباتدا درا، له سه‌رده‌می سیاسه‌تی
ئه‌مڕۆشمان هه‌مان یه‌كگرتویی و پێكه‌وه‌یی زۆر پێویسته‌و، له‌م
نێوه‌نده‌شدا شوێنتان ئه‌وه‌نده گرنگ و پڕ بایه‌خه كه ناتوانرێت
پڕبكرێته‌وه.
له‌م سه‌رده‌مه‌دا كه
له جوگرافیاكهماندا گۆڕان و وه‌رچه‌رخانه‌كان بونه ده‌رفه‌تێكی مسۆگه‌ر و
لهدهستنهچ، له هه‌مان كاتدا پشێوی رویداوه، له‌لایه‌كی دیكه‌وه
ده‌ستكه‌وتی گرنگ بهدهسهاتوه بۆ بنیاتنانی داهاتوی خه‌باتی ماف و
ئازادییه‌كانمان و دیموكراسیی، بۆ ئه‌وه‌ش باجی زۆر دراوه، هه‌موو كوردێك
زۆر باش ده‌زانێت و ده‌بینێت كه رابهرایهتتان چه‌نده گرنگه. گه‌لی
كورد‌و كۆمه‌ڵی نێوده‌وڵه‌تی ده‌زانن كه له ئه‌نجامی كۆبونهوەكانتان
له ساڵی 1993دا له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی توركیادا، لایه‌نه‌كانتان ئاڕاسته‌كرد
بۆ ئاگربه‌ست.
له روی مێژوییه‌وه
پێویستن بۆ ده‌سته‌به‌ری یه‌كگرتویی له‌نێوان كورداندا، له‌و
باره‌یه‌شه‌وه هاوكارییه‌كانتان بۆ ئاشتیی و یه‌كگرتویی له هه‌موو
سه‌رده‌مێكدا بوه‌ته روناكی بۆ ئێمه. ده‌زانم كه به‌هۆی كێشه‌ی
تهندروستیتانهوه ناتوانن سیاسه‌تی چالاك ئه‌نجام بده‌ن، سه‌ره‌ڕای
ئه‌وه بوونتان هێزو گهرموگوڕیمان پێده‌به‌خشێت. ئومێده‌وارم و له خوا
ده‌پاڕێمه‌وه ته‌ندروستیتان باش بێت، رابه‌رایه‌تیمان بكه‌ن و،
هاوكارمانبن له بڕیاردانی دروستدا. به‌ر به جه‌نگ و گروپ گروپێنه
ناگیرێت و، له‌م كاته‌دا كه گه‌یشتوه‌ته توندترین ئاست یه‌كگرتویی هێزو
زمانی ئاشتیی له هه‌موو كات زیاتر به‌هادارتره.
زۆر خوازیارم دوباره
بتانبینمه‌وه، به‌ڵام له‌به‌رئه‌وه‌ی چونه ده‌ره‌وه‌م له وڵات له‌سه‌ر
قه‌ده‌غه‌كراوه، چانسی ئه‌وه‌م نییه ئێوه‌ی گه‌وره‌و به‌ڕێزم له ئامێز
بگرم. ره‌نگه له داهاتودا ئه‌و دەرفەتەم بۆ رێبكه‌وێت و خه‌مم
بڕه‌وێته‌وه.
له‌گه‌ڵ ئه‌و په‌ڕی رێزمدا
برای خۆت
ئه‌حمه‌د تورك
مێردین 8-2-2017