
پارتی
دیموكراتی كوردستان سه‌ردانه‌كه‌ی نه‌وشیروان مسته‌فا، رێكخه‌ری گشتی
بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان بۆ لای مه‌سعود بارزانی، سه‌رۆكی پارتی
به‌هه‌نگاوێكی دڵنیاكه‌ره‌وه‌ی خه‌ڵك وه‌سفده‌كات.
له‌ناو
بزوتنه‌وه‌ی گۆڕاندا دو تێڕوانینی جیاواز هه‌یه بۆ ئه‌و سه‌ردانه‌ی
نه‌وشیروان، لایه‌ك پێیوایه، زۆر ئاساییه لایه‌نه براوه‌كان
به‌یه‌كه‌وه دابنیشن، لایه‌كه‌ی تر پێیوایه، ده‌بو زیاتر له‌دو كه‌س
له‌و كۆبونه‌وه‌یه‌دا به‌شداربونایه.
محه‌مه‌د
تۆفیق ره‌حیم، به‌رپرسی ژوری په‌یوه‌ندیه سیاسیه‌كانی گۆڕان،
رایگه‌یاند: سه‌ردانی نه‌وشیروان مسته‌فا بۆ لای مه‌سعود بارزانی
په‌یوه‌ندیه‌كی ئاساییه.
له‌به‌رامبه‌ردا
عوسمان بانیمارانی، هه‌ڵسوڕاوی گۆڕان، ده‌ڵێت: من ئه‌و كۆبونه‌وه‌م پێی
باشه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی پێم خراپبوو ئه‌وه‌یه، دانیشتنی دوو قۆڵی
ئه‌نجامدراوه. حه‌زمده‌كرد ئه‌و نه‌ریته له‌سه‌ر ده‌ستی گۆڕان كۆتایی
پێبێت‌و ده‌بو زیاتر له‌دو كه‌س به‌شداربوایه.
كۆمه‌ڵی
ئیسلامی كوردستانیش پێوایه كۆبونه‌وه دوقۆڵیهكه بۆ پته‌وكردنی
پڕۆژه‌و به‌رنامه‌كانی هه‌ر سێ لایه‌نه‌كه‌ی ئۆپۆزسیۆن بووه.
له‌لایه‌كی
تریشه‌وه، ئازاد تۆفیق نووسه‌رو رووناكبیر ره‌خنه‌ی توندی گرت له‌وه‌ی
كه تائێستا جگه له‌وه‌سفكردنی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی نێوان هه‌ردوولا
به‌شێوه‌یه‌كی ئیجابیانه، به‌ڵام تائێستا هیچ ورده‌كارییه‌ك له‌باره‌ی
كۆبوونه‌وه‌كان نه‌خراونه‌ته‌ڕوو.
ئازاد
تۆفیق ئه‌و ره‌خنانه‌ی به‌تایبه‌ت ئاڕاسته‌ی لایه‌نێكی سیاسی كرد
له‌ڕابردوودا هه‌ر كۆبوونه‌وه‌یه‌كی دوو قۆڵی له‌نێوان سه‌رۆك مام جهلالو
مه‌سعود بارزانی ئه‌نجام بدرایه له‌لایه‌ن ئه‌و لایه‌نه سیاسییه‌وه
رووبه‌ڕووی ره‌خنه ده‌بوونه‌وه‌و به‌كۆبوونه‌وه‌ی ژووره تاریكه‌كانیان
وه‌سفده‌كرد.ش