
"سترۆن
ستیڤنسن" ئاشكرایكردووه: "وینستۆن چێرچڵ"ی سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووی
به‌ریتانیا، لهژیاننامهكهیدا نوسیویه‌تی، گه‌وره‌ترین هه‌ڵه له‌ژیانی
سیاسی‌دا، دروستنه‌كردنی ده‌وڵه‌تی كوردستان‌و نه‌لكاندنی ناوچه
كوردییه‌كانی عێراق، ئێران، توركیا‌و سووریایه پێكه‌وه.
وتیشی:
تورك‌و ئێرانییه‌كان هه‌رگیز قبووڵی ناكه‌ن ده‌وڵه‌تێكی كوردی هه‌بێت،
وه‌ها بڕیارێكیش ته‌نگژه‌ی زیاتر له ناوچه‌كه دروست ده‌كات كه‌ببێته هۆی
دروستبوونی توندوتیژیی زیاتر‌و ئه‌مه‌یش له‌به‌رژه‌وه‌ندیی كوردستان
نابێت.
پێشی
وایه، ده‌بێ كوردستان ئه‌و ناسنامه بێ هاوتاو ئۆتۆنۆمییه‌ی هه‌یه‌تی،
به كاری بێنێت بۆ فێركردنی ناوچه‌كانی دیكه‌ی عێراق كه‌ئه‌وانیش پێویستیان
به‌و سه‌قامگیریی هه‌یه تاكو ژیانێكی خۆش بژین، ئه‌مه ڕۆڵه
مێژووییه‌كه‌ی كورده.
ئه‌و
سیاسییه به ڕه‌گه‌ز سكۆتله‌ندییه زیاتر، روونیشیكرده‌وه: ئێمه له
سكۆتله‌ندا، به‌ریتانیا به‌دوژمنی كۆن ده‌بینین، به‌ڵام ئێستا زۆر
به‌ئاشتیانه پێكه‌وه ده‌ژین، كوردیش ده‌بێت به‌ئاشتیانه له‌گه‌ڵ
دراوسێكانی بژی، به‌ڵام ئه‌وه نابێت ڕێگری بكات له‌وه‌ی دراوسێكانی كورد
كاری هه‌ڵه‌یان كرد، كورد بێده‌نگ بێت‌و ڕه‌خنه‌یان لێ نه‌گرێت.