لێژنه‌ی دارایی له‌ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به‌دووری ده‌زانێت بۆ ساڵی داهاتوو سفری سه‌ر دراوی عێراقی لابدرێت.
نه‌جیبه
نه‌جیب ئه‌ندامی لێژنه‌ی دارایی له‌ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران بۆ رۆژنامه‌ی
سه‌باح ئاشكرای كردووه، لابردنی سفری سه‌ر دراوی عێراقی جارێ كارێكی
ئه‌سته‌مه‌و به‌دووریشی زانیوه له‌ساڵی داهاتووش ئه‌و كاره ئه‌نجام
بدرێت.
ئه‌و
ئه‌ندامه‌ی لێژنه‌ی دارایی ووتیشی، گرفته‌كه هه‌ر لابردنی سفره‌كان نییه،
به‌ڵكو زۆر لایه‌نی تری ئه‌و گرفته هه‌یه‌و تاكو ئێستاش بانكی ناوه‌ندی
هیچ نووسراوێكی له‌و باره‌یه‌وه بۆ لێژنه‌كه‌یان نه‌ناردووه.