
یوسف
زۆزانی سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئاماده‌كاری كۆنگره‌ی چواره‌می (ی.ن.ك) به تۆڕی
هه‌واڵی سلێمانی ڕاگه‌یاند: سه‌ره‌تا لیژنه‌یه‌ك بۆ سه‌رپه‌رشتی
كاره‌كانی كۆنگره‌ی چواری یه‌كێتی دیاریكراوه ئه‌و لیژنه‌یه‌ك سه‌رقاڵه
بۆ دیاریكردنی چه‌ند لیژنه‌یه‌كی تر كه له‌ژێر سه‌رپه‌رشتی خۆیدا
ئاماده‌كارییه‌كان ده‌كات.
سه‌رۆكی
لیژنه‌ی ئاماده‌كاری كۆنگره‌ی چواره‌می (ی.ن.ك) وتیشی: راپۆرتی زۆر
هاتووه بۆ لیژنی ئاماده‌كاری كۆنگره كه جۆره‌ها پێشنیار‌و تێبینی‌و
ره‌خنه‌ی تێدایه‌و له رێگه‌ی ئیمهیهڵهوه خه‌ڵكیش دیاریكراوه بۆ
وه‌رگرتنی سهرنجو پێشنیاره‌كان، ناوه‌رۆكی راپۆرت‌و پێشنیاره‌كان زیاتر
باس له‌وه ده‌كات كه كۆنگره‌ی چواری یه‌كێتی كۆنگره‌ی سه‌ركه‌وتن بێت‌و
رێگا چاره‌سه‌رێك بێت بۆ كێشه‌كانی ناو یهكێتیو كۆنگره‌ی تهباییو
هه‌ڵسانه‌وه‌ی یه‌كێتی بێت‌و باسیش له‌وه كراوه كه ده‌بێت سه‌رجه‌م
سه‌ركرده‌كان‌و ئه‌ندامه‌كانی یه‌كێتی له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندی گشتی یه‌كێتی
قوربانی به خۆی بدات.
له
به‌شێكی تری ره‌خنه‌كانی ئهندامانو لایه‌نگرانی یه‌كێتی یوسف زۆزانی
وتی: جه‌ماوه‌ری یهكێتیو ئه‌ندامه‌كانی داوا ده‌كه‌ن یه‌كێتی ببێته
حیزبی ئاینده‌و دامه‌زراوه‌ی له‌سه‌ر مێژووی رابردوویو خه‌باتی كۆن
به‌رده‌وام نه‌بێت، به‌ڵكو ده‌بێت بیر له داهاتووی یهكێتیو كێشه‌كانی
كۆمه‌ڵگای كوردستان‌و به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵك بكاته‌وه .
سه‌باره‌ت
به چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی ناو یه‌كێتی یوسف زۆزانی پێیوایه: كۆنگره‌ی
چواره‌می یه‌كێتی سه‌رجه‌م كێشه‌كانی ناو یه‌كێتی چاره‌سه‌ر ناكات، به‌ڵام
ده‌توانێت به‌شێكی كاریگه‌ر له كێشه‌كان چاره‌س بكات‌و یه‌كێتی بتوانێت
سه‌ر بكه‌وێت به‌سه‌ر كێشه سه‌ره‌كییه‌كانیدا".