
یادی خاڵه شیهابو جه‌عفه‌رو ئه‌نوه‌ر
ئه‌مساڵ یه‌كێتی، یه‌كه‌مین ساڵڕۆژی شه‌هیدی یه‌كێتی ده‌كات. كه یادی (37) ساڵه‌ی له‌سێداره‌دانی خاڵه شیهابو جه‌عفه‌رو ئه‌نوه‌ری له (21/11/1976) دا، له كۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تیدا، كرایه رۆژی شه‌هیدی یه‌كێتی.
ئه‌وكاته یاده‌كه‌و رۆژه‌كه دیاریكرا، یه‌كێتی ئومێدێكی هه‌بوو، كه له‌هه‌ڵبژاردندا، رێژه‌یه‌كی باشتر له ده‌نگی گه‌لی كوردستان بهێنێ. مه‌خابن وا ده‌رنه‌چوو. ئه‌مه‌ش، هه‌لومه‌رجێكی دژواری له‌ناو یهكێتیو له‌ناو خه‌ڵكیشدا، بۆ ئه‌و هێزه خوڵقاندووه، كه خاڵه شیهابو هاوڕێ نه‌مره‌كانی، گاڵه و گاڵته‌یان به په‌تی سێداره كرد، هه‌تا حیزبه‌كه‌یان، دوای خۆیان، گه‌لی كوردستان رزگاربكاتو چه‌وساندنه‌وه‌ی چینایه‌تیش له‌سه‌ر كرێكاران‌و ره‌نجده‌ران، هه‌تا به‌دیهێنانی سۆسیالیزم (كه ئێستا گۆڕیومانه به عه‌داله‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی) نه‌هێڵێ. وا پێویست ده‌كات، ئاوڕێك له‌و (37) ساڵه بده‌ینه‌وه‌و بزانین، یه‌كێتی، چه‌ند پابه‌ندی په‌یامی سوری شه‌هیده‌كانی بووه، له به‌دیهێنانی ئامانجه‌كانیان؟ بۆئه‌وه‌ی ئه‌م ئاوراش، راگوزه‌ر نه‌بێ، قه‌تماغه‌ی برینی سه‌ره‌تای شه‌هیدبونی خاڵه شیهابو جه‌عفه‌رو ئه‌نوه‌ر، هه‌ڵده‌ده‌ینه‌وه، ئینجا با بزانین چه‌ندمان سارێژكردوهو چه‌ندیشیان هێشتا ئازاریان هه‌یه؟!
بروسكه‌ی له‌سێداره‌دان
ته‌سلیمكردنه‌وه‌ی خاڵه شیهابو هاوڕێكانی له‌شه‌وی (31/12/1975) دا له‌لایه‌ن رژێمی شاوه، به رژێمی عێراق، تهسلیمكردنهوهیهكی پڕ له سوێی مێژوویی بوو. ئه‌وه‌ی چاوه‌ڕوان نه‌ده‌كرا، رویدا. بۆ كۆمه‌ڵه‌ی ره‌نجده‌ران، ئه‌و شه‌وه، شه‌وێكی سامناك بوو.
دوای ئه‌وه، شه‌وی (20 له‌سه‌ر 21ی /11/1976)یش، كه بروسكه‌ی له‌سێداره‌دانی هاوڕێیانی سه‌ركرده‌مان گه‌یشته كه‌سوكاریان، دیسان شه‌وێكی جه‌رگبڕ بوو. جه‌رگبڕ به‌هه‌موو مانای شینگێڕانی سێ سه‌ركرده‌ی رێكخراوێك، كه له رۆژگاری دوای هه‌ره‌س، تاقه هیوای شه‌وه‌زه‌نگی فاشیه‌كان بوو.
شه‌وی تهسلیمكردنهكه، كڵاورۆژنهیهكی هیوای مانه‌وه‌ی ئه‌م هاوڕێیانه مابوو، به‌ڵام شه‌وی بروسكه‌كه، جگه له په‌ژاره‌ی قوڵ هه‌ڵڕشتن، چاره‌یه‌ك نه‌مابوو. بیرمه، هه‌ر ئه‌وشه‌وه، نه‌ك هاوڕێیانی كۆمه‌ڵه‌و یه‌كێتی، به‌ڵكو، به‌شی زۆری شاره‌كانی سلێمانی‌و كۆیه‌و كه‌سوكارو هاوڕێیانی شه‌هید ئه‌نوه‌ریش له كه‌ركوك، ئۆقره‌ی بێده‌سه‌ڵاتییان له‌به‌رامبه‌ر فاشیه‌كاندا، لێ‌بڕابوو.
چه‌ند ئه‌سته‌مه، سێ سه‌ركرده، یه‌كێكیان كه‌سایه‌تی یه‌كه‌می رێكخراوێك بێ، له‌سێداره بدرێن، ته‌نها چاوه‌ڕوانی پێشوازی شه‌هیده‌كان بۆ هاوڕێیانی مابێته‌وه‌و هیچی دیكه!! ئه‌ویش چاوه‌ڕوانیه‌كی پڕاوپڕ له دڵه‌ڕاوكێی كاردانه‌وه‌ی رژێم، له‌كاتی پیشوازیلێكردنی شه‌هیده‌كاندا. ئه‌وشه‌وه، پشكۆی چاوه‌ڕوانی پڕ له رق له فاشیه‌كان، ناخی هه‌موانی ئهچزاند.
ئێستاكه ئاوڕ له‌و (37) ساڵه ده‌ده‌ینه‌وه‌و كه‌ژاوه‌ی شه‌هیدان دێنینه‌وه بیرمان، كه سهرقافڵهكهی هه‌ڵگرانی په‌ندی (كه‌م بژی‌و كه‌ڵ بژی) بوون، ساڵ به‌ساڵی خه‌باتی هه‌ڵده‌ینه‌وه، ده‌بێ، ساڵژمێری ساڵانی رابوردوو، له‌روانگه‌ی ئێستاوه، چۆنچۆنی بخوێنینه‌وه؟ ئه‌وسا، بیرمان له درێژه‌پێدانی شۆڕش‌و تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌و نه‌سره‌وتن تا سه‌ركه‌وتن ده‌كرده‌وه، ئه‌ی ئێستا؟
به‌سه‌ریه‌كه‌وه، سه‌ره‌ڕای سه‌دان هه‌ڵه‌ی گه‌وره‌و گچكه، سه‌ره‌ڕای شكست‌و سه‌ركه‌وتن، روداوی چاوه‌ڕوانه‌كراو و چاوه‌ڕوانكراو، ده‌یان هه‌زار شه‌هیدو قوربانی ئهنفالو كیمیاباران.. تاد. ده‌توانین بڵێین:
هه‌رچی سوێی برین‌و، كۆستی ناههمواریو، هه‌ڵقرچانی ناخ‌و هه‌ڵڕشتنی داخ له شاخدا هه‌یه، ده‌شێ بگوترێ: به‌شێوه‌یه‌كی گشتی، چه‌ند ساڵێك دوای راپه‌ڕین، سه‌ركه‌وتن هه‌موی داپۆشی. به‌ڵام داپۆشینی كاتیی بوو له‌مێژوودا، هه‌ڵه هه‌ر هه‌ڵه‌یه‌و بڕیاری نادروستیش، هه‌ر نادروست. ئه‌و هه‌ڵانه‌ی چه‌ند ساڵێك، سه‌ركه‌وتنی راپهڕینو دامه‌زراندنی حكومه‌تی هه‌رێم بیری بردبوینه‌وه، چاوه‌ڕوانی سه‌ركه‌وتنی گه‌وره‌تر، له هه‌لومه‌رجێكی تر، جارێكی تر، به وشیاری زیاتر‌و، له‌سایه‌ی ئازادی‌دا، هه‌ڵه‌كان به‌ره به‌ره بیردهكهوتنهوهو هه‌ڵه‌ی نوێش، به‌بێ چاره‌سه‌ری ریشه‌یی، له‌سه‌ر هه‌ڵه كۆنه‌كان، كه‌ڵه‌كه ده‌بون.
كۆنگره بێچارهسهرهكان
یه‌كێتی.. له یه‌كه‌مین كۆنگره‌ی دوای راپه‌ڕین، نه‌ك نه‌یتوانی كێشه كۆنه‌كانی وه‌كو پێویست چاره‌سه‌ر بكات، به‌ڵكو چۆنیه‌تی به‌ڕێوه‌بردنی كۆنگره‌كه‌و، پینه‌وپه‌ڕۆكردنی گرفته‌كان‌و، بهقوتابردنی رق‌و كینه‌كان بۆ هه‌لی ره‌خساو، له‌ناو یه‌كێتیدا، یه‌كێتی ئازاردهداو كێشه دهرونیهكانیشی ته‌شه‌نه‌یان ده‌سه‌ند. به‌ڵام له‌ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتی، په‌رۆشی پاراستنی یه‌كه‌مین ئه‌زمونی دیموكراسی له باشوری كوردستاندا، له‌به‌رامبه‌ر ته‌واوی هه‌ڕه‌شه‌كان، كه له ئه‌زمونه‌كه ده‌كرا، چ ئیقلیمی‌و چ ناوخۆیی، یه‌كێتی وا لێكردبوو، تاقه هێزی پارێزهرو په‌ره‌پێده‌ری دیموكراسی بمێنێته‌وه‌و زۆرینه‌ی خه‌ڵكیش بۆ ئه‌زمونه دیموكراسیه‌كه، له یه‌كێتی دوورنه‌كه‌وێته‌وه. به‌نۆره شهڕپێفرۆشتنی یه‌كێتی باشترین به‌ڵگه‌ی ئه‌و بۆچونه‌ن.
كه شه‌ڕی ناوخۆ‌و مه‌ترسیه ئیقلیمیه‌كان، كۆتاییان هات، نه‌وت به‌رامبه‌ر خۆراك سه‌ریگرت، (1997-1998) ژیان به‌ره‌و جێگیری‌و، گوزه‌رانیش هه‌تا ده‌هات پێویستی به خۆشگوزه‌رانی پتر هه‌بوو، یه‌كێتی، پرۆژه‌یه‌كی ستراتیژی نه‌بوو، بۆئه‌وه‌ی له قۆناغی دوای جه‌نگی ناوخۆ، له‌رێگه‌ی یاسا‌و داوودهزگاو پرۆژه‌ی هه‌مه‌لایه‌نه‌ی خزمه‌تگوزاریه‌وه، به‌شی زۆری جه‌ماوه‌ره‌كه، له‌ده‌وری خۆیدا بهێڵێته‌وه‌و گوزه‌رانیان ده‌سته‌به‌ری یاسایی بكات. به‌مه‌ش، ده‌توانین بڵێین:
یه‌كێتی، به‌سه‌ركه‌وتنی له شاخ‌و راپه‌ڕیندا، قۆناغی رابوردوی تێپه‌ڕاند، به‌ڵام دوای به‌رگه‌گرتنی له شه‌ڕی ناوخۆ‌و ئیقلیمیدا، كێشه‌ی داخوازیه‌كانی خه‌ڵك‌و كێشه چارهسهرنهكراوهكانی ناوخۆیی، له شاخ‌و له‌دوای یه‌كه‌مین كۆنگره‌ی یه‌كێتیش، هه‌تا ده‌هات زۆرتر‌و یه‌كانگیر بوون. له هه‌لومه‌رجێكی ئاوادا، یه‌كێتی دوای (9) ساڵ، دووه‌مین كۆنگره‌ی به‌ست. به‌داخه‌وه، به‌شی زۆری سه‌ركرده باڵاده‌سته‌كانی یه‌كێتی، كه‌مترین كاتی خۆیان بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه ناوخۆییه‌كانی یه‌كێتی له‌ڕووی: فكری، سیاسی، ئایدیۆلۆژی‌و په‌یكه‌ره‌ی رێكخراوه‌ییه‌وه ته‌رخان كرد. كه‌مترین ئاوڕیشیان له چۆنیه‌تی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی خه‌ڵك دایه‌وه، به‌تایبه‌تی بۆ پێكهێنانی حكومه‌تێكی گه‌لپه‌سه‌ند، كه بتوانێ له‌ئاستی داخوازیه‌كانی خه‌ڵك‌و گوێلێگرتنی ناڕه‌زاییه‌كان‌و شاره‌زایانی بواره جیاوازه‌كان بێ. باشترین به‌ڵگه‌ش كه نهدهویسترا یه‌كێتی، كێشه‌كانی ناوخۆی و ده‌ره‌وه‌ی خۆی، له‌ریشه‌وه چاره‌سه‌ر بكات، ئه‌وه‌یه كه:
له‌بری ئه‌وه‌ی كۆنگره چه‌ند رۆژێك سه‌رقاڵی چاكردنه‌وه‌ی جومگه به جومگه‌ی كێشه دهرهكیو ناوه‌كیه‌كان بێ، ئینجا بۆ ناو كۆنگره ده‌ربكه‌وێ كێن ئه‌و سه‌ركردانه‌ی به‌كه‌ڵكی ئه‌و قۆناغه حیزبایه‌تیه نوێیه‌ی یه‌كێتی دێن، داهێنانێكی سه‌یروسه‌مه‌ره سه‌پێنرا، ئه‌ویش هه‌ڵبژاردنی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی له یه‌كه‌مین رۆژی كۆنگره‌دا.. ئیتر دوای هه‌ڵبژاردنی سه‌ركردایه‌تی، ئه‌وانه‌ی به ته‌سكیه دهرچێنرانو ئه‌وانه‌ی ناویان له سندوقه‌كانی ده‌نگداندا رۆژانی مشتومڕی ناو كۆنگره ته‌ته‌ڵه نه‌كرابوو، وه‌كو پێویست سه‌رگه‌رمی مشتوماڵكردنی كێشه‌كان‌و داڕشتنی به‌رنامه‌ی چاره‌سه‌ركردنیان نه‌بون. بۆیه، دووه‌مین كۆنگره‌ش، به‌بێ ئه‌وه‌ی تاقه پرۆژه‌یه‌كی راسته‌قینه‌ی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان، له‌لایه‌ن مه‌كته‌بی سیاسی ئه‌وساوه پیشكهشكرابێو چاره‌سه‌ر دۆزرابێته‌وه، به‌بێ چاره‌سه‌ركردنی بنه‌ڕه‌تی كێشه‌كان، دووه‌مین كۆنگره‌ش به‌رێ كرا!!
بارگاوی زیاتر
له‌نێوان دووهمینو سێهه‌مین كۆنگره‌دا، یه‌كێتی به كێشه ناوخۆیی‌و ده‌ره‌كیه‌كانی زیاتر بارگاوی كرا. بۆیه، ته‌واوی ئه‌و ده‌ستكه‌وتانه‌ی بهدیهێنرابون، بایی ئه‌وه نه‌بون، كێشه ناوخۆییه‌كانی یه‌كێتی، چاره‌سه‌ر بكه‌ن. به‌پاساوی نائومێدی له چاره‌سه‌ركردنی كێشه ده‌ره‌كیه‌كان له حكومهتداو له‌ناو خه‌ڵكدا، یه‌كێتی دوچاری جیابونه‌وه به‌ناوی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان كرا. ئه‌مه له‌كاتێكدا، به‌شی به‌رچاوی سه‌ركرده‌كانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان، كهمو زۆر بێبه‌ری نه‌بون له كێشه‌كانی یه‌كێتی له شاخ، له شار، له‌ناو یه‌كه‌مین‌و دووه‌مین كۆنگره، هه‌روه‌ها له‌ناو حكومه‌تیشدا.
ستراتیژی جیابونه‌وه له هێزێكی ده‌سه‌ڵات، یان دووركه‌وتنه‌وه له كێشه ناوخۆییه‌كانی هێزێكی مێژوویی، باری سایكۆلۆژی- سیاسی جیابوهكان ماوه‌یه‌ك داده‌مركێنێته‌وه، به‌ڵام له‌دوائه‌نجامدا، ناتوانێ كێشه بنه‌ڕه‌تیه‌كانی گه‌لێك‌و ئه‌زمونێكی دیموكراسی تازه بونیاتنراو، چاره‌سه‌ر بكات. ته‌نانه‌ت كێشه حیزبیه‌كانیش، له‌ناو حیزبێكدا، دابه‌شده‌كاته سه‌ر دوو لایه‌ن (یه‌كێتی – گۆڕان) به‌ڵام هه‌رلایه‌كیان بهناوهرۆكو فۆرمی جیاواز. ئه‌مه جگه له ره‌نگدانه‌وه‌ی كێشه‌كان له‌ناو كۆی پرۆسه سیاسیه‌كه‌شدا. له‌ناو خه‌ڵكیشدا. له ئیقلیمیشدا. سه‌رباری ئه‌گه‌ری كهتنو لێكه‌وته‌ی چاوهڕوانهكراویش!!
ئۆباڵی ئێستای شه‌هیدان
له‌م ساڵڕۆژه‌ی خاڵه شیهابو مامۆستا جه‌عفه‌رو كاكه ئه‌نوه‌ری كرێكاردا، كاتێك، له كێشمه‌كێشه‌كانی شۆڕش‌و شاخ، راپهڕینو شار، دهسهڵاتدارێتیو هه‌ڵبژاردن، ئه‌نجامی باش‌و ناله‌بار وردتردهبینهوه، ئێستا، دوای (37) ساڵ له شه‌هیدبونی سهركردهكانمانو كاروانێك شه‌هیدی دوای ئه‌وانیش، له‌خۆم پرسیار ده‌كه‌م:
ئاخۆ.. ئه‌و شه‌هیدانه، دوای ئه‌وه‌ی حكومهتو په‌رله‌مانی كوردستانیش دامه‌زرا، دوای ته‌واوی كێشمهكێشهكان، سهركهوتنو ژێركهوتنهكان، رق‌و رقه‌به‌رایه‌تی، شانازی‌و شه‌رمه‌زاری، هاوڕێیهتیو دژایه‌تی، راستگۆیی‌و درۆزنی، تێكه‌ڵبونی كایه‌كان، سڕینه‌وه‌ی سنوری قارهمانانو هه‌ڵكه‌وتوانی سه‌ر حازری، كاڵكردنه‌وه‌ی پێوه‌ره‌كان، مانه‌وه‌ی دڵسۆزان‌و زیادبونی هه‌لپه‌رستان.. تاد.
ئایه.. هه‌موو تێكۆشه‌ره ماندووهكان، راستگۆكان، پاكهكان، خاوه‌ن بیروباوه‌ڕ و پرۆژه هاوچه‌رخه‌كان، شاره‌زاو شوێنه‌وار پاكه‌كانی رابوردوو؛ ئه‌وانه‌ی كێلی شه‌هیدێك ناگۆڕنه‌وه به كۆمپانیایه‌ك، ئه‌وانه‌ی وه‌سیه‌تی شه‌هیدێك له فه‌رده دۆلار لایان پیرۆزتره، ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕیان به دیموكراسی راسته‌قینه‌و بڕوایان به عه‌داله‌تی كۆمه‌ڵایه‌تییه، ئه‌وانه‌ی راستده‌كه‌ن دژی گه‌نده‌ڵین، له‌گه‌ڵ شه‌فافیه‌تی نه‌وتدان، دژی ده‌ستكێشه نهێنیه‌كانی بازرگانین، ئایه هه‌موو ئه‌مانه، كاتی نه‌هاتووه، له ره‌هه‌ندێكی ستراتیژیه‌وه، بیرێكی وردتر بكه‌نه‌وه كه:
هێشتا، قه‌رزاری شه‌هیدانین. هێشتا ئه‌ستۆی هه‌مومان له‌ژێر ئۆباڵی ئامانجه بهدینههاتوهكانی گه‌له‌كه‌مانه. ئاخۆ، ئه‌م به‌رپرسیارێتیه‌ش، لێمان ناخوازێ، بچینه‌وه سه‌ر ئارامگای شه‌هید شیهابو جه‌عفه‌رو ئهنوهرو تێكڕا شه‌هیده سه‌ركرده‌كان‌و شه‌هیدانی نه‌مرو به‌ویژدانه‌وه پێیان بڵێین:
به‌ڵێنتان ده‌ده‌ینێ، له‌پێناوی به‌دیهێنانی ئامانجه بهدینههاتوهكانتان، ره‌خنه له‌خۆمان ده‌گرین. هه‌ڵه‌كانمان راست ده‌كه‌ینه‌وه. یه‌كێتی ده‌كه‌ینه‌وه دورنمای له‌مه‌ودوای خه‌باتی بێباكی لهئهستۆپاكی.
كاتێتی.. یان كاته‌كه‌ی به‌سه‌رچووه؟ له‌وباوه‌ڕه‌دام، دڵسۆزی‌و راستگۆیهتی، قه‌ت كاتی به‌سه‌رناچێ، ئه‌گه‌ر به‌كرده‌وه دڵسۆز و راستگۆی په‌یامی شه‌هیدانمان بین. په‌یامی خاڵه شیهابو جه‌عفه‌رو ئه‌نوه‌ر.. كه وه‌سیه‌تیان بۆ كردوین، له‌خزمه‌تی گه‌له‌كه‌مان‌و ره‌نجده‌راندا، درێغی نه‌كه‌ین. كه كردوومانه!!
مه‌لا به‌ختیار