
سڵاوێك
له به‌رلین هاتو ستهمێكیش به‌رامبه‌ری كرا، سته‌مه‌كه له‌من نه‌كرا،
ئه‌وانه‌ی بوون به خاوه‌نی پڕۆسه‌ی ئاشتی ئه‌ویان له‌بیر نه‌بوو،
ناویان نه‌برد، باسی جه‌لال تاڵه‌بانی ده‌كه‌م. هه‌موو لایه‌ك به مام
جه‌لال ناوی ده‌به‌ن، ماوه‌یه‌ك به‌ر له‌ئێستاو نزیكه‌ی ساڵێك ده‌بێت،
له كانونی یه‌كه‌می 2012 توشی دوو جه‌ڵته‌ی مێشكی یه‌ك له‌دوای یه‌ك
بوو، به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌كی موعجیزه ئاسا له ژیاندا ماوه.
جه‌لال
تاڵه‌بانی سه‌رۆك كۆماری عێراقیان ره‌وانه‌ی به‌رلین كرد، هه‌روه‌ها
سیفه‌تێكی تریشی هه‌یه كه سه‌رۆكی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستانه.
له
نه‌خۆشخانه‌یه‌كی به‌رلیندا جه‌لال تاڵه‌بانی له‌ژێر چاودێریدا
چاره‌سه‌ری فیزیكی وه‌رده‌گرێت. پێشكه‌وتنی به‌رچاو له ته‌ندروستیان
به‌دیهاتوه به‌ڵام هێشتا نه‌گیشتۆته ئه‌و دۆخه‌ی نه‌خۆشخانه
جێبهێڵَێت.
ئه‌و له كه‌سه چالاكه‌كان بوو به‌ڵام شانسی نه‌بوو له پڕۆسه‌ی ئاشتی توركیا.
هه‌فته‌ی
پێش‌و له "كۆبونه‌وه‌ی دیاربه‌كر" به مه‌به‌ستی لادانی ئه‌و ته‌مه‌ی
به‌ری پڕۆسه‌ی ئاشتی گرتبوو، هه‌روه‌ها بۆ لادانی گرژیه‌كان ته‌یب
ئهردۆگانو مه‌سعود بارزانی ناوی ئۆجه‌لانیان نه‌بردو ئه‌مه‌ش بوو
به‌هۆی ره‌خنه‌گرتنی لایه‌نگرانی به‌ده‌په-په‌كه‌كه. ئه‌وه‌ی
له‌مڕۆدا په‌یوه‌ندی به كێشه‌ی كورده‌وه هه‌یه له توركیا‌و باس له
پڕۆسه‌ی ئاشتی بكرێت، نه‌خشه دارێژهرهكهییو ئه‌وه‌ی ئه‌م دۆخه‌ی
هێنایه ئاراوه‌و ده‌ستیپێكرد عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان بوو، ئه‌وه‌ی پشتگیری
له‌م تێزه ده‌كات ئه‌و نامه مێژوییه‌ی ئۆجه‌لانه كه ناسراوه به
په‌یامه‌كه‌ی نه‌ورۆزی دیاربه‌كرو له‌به‌رده‌م ملیۆنێك كه‌س پێشكه‌ش
كرا.
هه‌فته‌ی
رابوردو ئه‌و كورده‌ی كه ماوه‌یه‌ك بوو له توركیا نه‌مابوو باسی له
ئۆجه‌لان نه‌كرد، هه‌روه‌ها شڤان په‌روه‌ر له‌و كۆنگره رۆژنامهییهی
رێكیخستبوو دابڕانه‌كه‌ی توركیای به سه‌خت گوزارشت لێ‌كرد، مه‌سعود
بارزانی له‌و سه‌ردانه‌ی بۆ شاره‌وانی دیاربه‌كر باسی ئه‌وه‌ی كرد
هیواخوازه عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان به ئازادكراوی ببینێت.
به‌مشێوه‌یه
ته‌یب ئهردۆگانو هاوبه‌شه جیۆسیاسیه نوێیه‌كه‌ی تاكه كێشه‌ی ئه‌وه
بوو به‌ناچاری گوزارشتی جیاوازی به‌كارهێنا.
شه‌وی
4 شه‌ممه كاتێك ئه‌ردۆگان له دوو كه‌ناڵی جیاواز قسه‌ی كرد
به‌مشێوه‌یه باسی كرد"بارزانی ئه‌گه‌ر قسه‌ی وای كردبێت هه‌ڵه‌ی
كردووه، ئه‌مه په‌یوه‌ندی به‌وه‌وه نیه‌و په‌یوه‌ندی به منیشه‌وه
نیه، دادگا ئه‌و بڕیاره‌ی داوه".
ئه‌م لێدوانه بێگومان بۆ ئایندهی پڕۆسه‌ی ئاشتی هیچ سودێك نابه‌خشێت.
ره‌وایی‌و
دڵنیاییه‌كه‌ی جێگه‌ی گومانه، ته‌یب ئه‌ردۆگان كاتێك پێی باش بێت له
كات‌و شوێنی خۆیدا سه‌دو هه‌شتا پله به‌پێچه‌وانه قسه ده‌كات، له‌به‌ر
ئه‌م رستانه‌ی سه‌ره‌وه ئه‌گه‌ر بڵێین ئه‌وه‌ی په‌یوه‌سته به
مه‌رجه‌كانی عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان هیچ پێشكه‌وتنێك به‌خۆوه نابینێت مایه‌ی
پاساو نابێت.
ئه‌و
په‌ره‌سه‌ندنانه‌ی لهپێشو له‌پاش كۆبونه‌وه‌ی دیاربه‌كر به‌دیكرا، له
راستیدا هه‌ڵسه‌نگاندنه جیاوازه‌كان‌و رونكردنه‌وه جۆراوجۆره‌كانه
به‌تایبه‌ت ئه‌وه‌ی په‌یوه‌سته به كێشه‌ی كورد له خۆرهه‌ڵاتی
ناوه‌ڕاست به ئهزمونترینو بنیادنهرترین "دروستكه‌ری بڕیار" كه هه‌ست
به بۆشاییه‌كه‌ی بكرێت‌و گرنگیهكهی زۆر پێویست بێت مام جه‌لاله.
كاتێك
ئاماژه به پڕۆسه‌ی ئاشتی دهكرێتو پێویست بێت باس له ناوه‌كه‌ی
بكرێت، نه ئهرۆدگانی سه‌رۆك وهزیرانو نه سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان
مه‌سعود بارانیو نه لایه‌نگرانی به‌ده‌په-په‌كه‌كه ناویان نه‌هێنا.
ئایا بیرخستنه‌وه‌ی پێویست بوو؟
به‌ڵێ.
چونكه ئه‌مڕۆ له پشتی ده‌ستپێكی پڕۆسه‌ی ئاشتی جه‌لال تاڵه‌بانی
هه‌یه. لهمهوپێش ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ست بوبێت به پڕۆسه‌ی ئاشتی
توركیاوه تاڵه‌بانی بوو كه له‌پشتی زۆر هه‌وڵی ئاشتیدا رۆڵی
گێڕاوه.
له‌سه‌رده‌می
تورگوت ئۆزالدا، یه‌كه‌م ئاگربه‌ستی په‌كه‌كه له‌ساڵی 1993 دا بوو،
لهمڕۆژهوه تا ئێستا له هه‌موو ده‌ستپێشخه‌ریه‌كانی ئاشتی
به‌ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاو پشكی تاڵه‌بانی تێدا بووه، هه‌تا ئه‌مڕۆش
مه‌سعود بارزانی به‌رله‌وه‌ی باسی ئه‌ردۆگان له پڕۆسه‌ی ئاشتی
كردبێت، باسی له تورگوت ئۆزال ده‌كرد.
تورگوت ئۆزالیش به‌هۆی ئه‌و هه‌وڵانه‌ی تاڵه‌بانی هه‌وڵیده‌دا چاره‌سه‌رێك بدۆزێته‌وه.
ئه‌وه‌ی
پێی ده‌گوترێت پڕۆسه‌ی ئۆسلۆ له‌ساڵانی 2006-2007 ده‌ستیپێكرد،
ده‌ستپێشخه‌ریه‌كه‌ی له‌لایه‌ن تاڵه‌بانیه‌وه بوو، هه‌موو ئه‌و
هه‌نگاوانه‌ی هاویشتبوی به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ ئه‌ردۆگان بوو. ئێستاش
بۆ ده‌ستپێكردنی پڕۆسه‌ی ئاشتی سه‌ره‌تا له‌ده‌رگای ئه‌و درا، ئه‌وه‌ی
وایكرد عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان له زیندانی ئیمڕاڵیدا ساڵی 2012 بێته ناو
پڕۆسهكهو ئێستاش ناونراوه به پڕۆسه سه‌ره‌تاكه‌ی بۆ ئه‌و
ده‌گه‌ڕێته‌وه.
راشكاوتر
به‌رله ده‌ستپێكی مانگرتنه‌كه، جه‌لال تاڵه‌بانی هاتبوه ناو
كێشه‌كه، له رۆژگاره ره‌شه‌كانی ساڵانی نه‌وه‌ده‌كانه‌وه تا ئێستا
ساڵی 2012 له‌نێوان په‌كه‌كه‌و ده‌وڵه‌ت خوێناوی‌ترین قۆناغ بوو، ئه‌و كات
جه‌لال تاڵه‌بانی بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌ژنۆكانی له به‌رلین بوو، له
به‌رلین هاكان فیدان له مانگی ئابی 2012 له‌پێناوی ده‌ستپێكردنی
پڕۆسه‌ی ئاشتی چاوی به جه‌لال تاڵه‌بانی كه‌وت. جه‌لال تاڵه‌بانی له
ساڵی 2000 ه‌وه له ئه‌نكارا نوسینگه‌ی كردۆته‌وه، به‌هرۆز گه‌ڵاڵی
به‌ناوی تاڵه‌بانیه‌وه له چه‌ندین ده‌ستپێشخه‌ری ئاشتی
به‌شداریكردوه. به‌هرۆز گه‌ڵاڵی باسی له‌و سته‌مه كرد، هه‌روه‌ها
ئاشكرایكرد تا ئێستا 67 جار له‌نێوان ئه‌نكارا، سلێمانی، هه‌ولێرو
به‌غداد نه‌خشیان چنیوه.
به‌هرۆز
گه‌ڵاڵی رایگه‌یاند له‌نێون توركیا‌و كوردستانی عێراق 67 جار
به‌مه‌به‌ستی ده‌ستپێشخه‌ری ئاشتی هاتوچۆی كردوه له‌به‌رئه‌وه
ناونه‌هێنانی مام جه‌لال به بێوه‌فایی ده‌زانێت. سه‌باره‌ت به وه‌فا
سه‌ره‌تا بیرخستنه‌وه‌ی كورده‌كان ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر هێڵی
په‌كه‌كه-به‌ده‌په بێت یان ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر هێڵی بارزانی‌و پارتی
دیموكراتی كوردستان بێت بایه‌خی خۆی هه‌یه چونكه رێگری له ترازانی
"یه‌كڕیزی نیشتیمانی" ده‌كات. ناوی جه‌لال تاڵهبانیو بایهخو رۆڵه
نێوهندگیریهكهی وایكردوه بۆ یه‌كه‌مجار له مێژودا "كۆنگره‌ی
نه‌ته‌وه‌یی كورد" لایه‌نه‌كان كۆبكاته‌وه‌و هه‌ست به كه‌شێكی
گه‌شبینانه بكرێت. ئه‌وه‌ی پێشبینی ده‌كرێت كۆنگره‌كه هه‌موان
كۆبكاته‌وه‌و دیاركردنی به‌رواریش نزیك بۆته‌وه، به‌شێك له‌و
بانگێشتنامه‌یه‌ی بۆیان ناردبوم به ئینگلیزی سه‌رنجی راكێشام كه
به‌مشێوه‌یه بوو:
"بۆ
به‌دیهێنانی داخوازیه‌كانی میلله‌تی كورد له‌كاتێكدا په‌نا بۆ شه‌ڕ
ده‌بات ئه‌گه‌ر هه‌موو پێداویستیه‌كانی ئاشتی‌و دیموكراسی لهناوچونو
كۆمه‌ڵگاكان به‌هۆی ناكۆكیه‌وه له‌یه‌كتری جیابونه‌وه، سه‌ركردایه‌تی
كورد تێده‌كۆشێت له‌پێناوی به‌دیهێنانی ئه‌م ئامانجه، به‌تایبه‌ت ئه‌و
ئه‌كته‌ره سیاسیانه‌ی لهپێشهوهدان، سكرتێری گشتی یه‌كێتی
نیشتیمانی كوردستان به‌ڕێز جه‌لال تاڵه‌بانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان
به‌ڕێز مه‌سعود بارزانی‌و سه‌رۆكی پارتی كرێكارانی كوردستان به‌ڕێز
عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان له پێناوی دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌رو به‌رقه‌راركردنی
ئاشتی به‌یه‌كه‌وه كاربكه‌ن. ویستێك له‌پێناوی به‌دیهێنانی زه‌مینه‌ی
پێكه‌وه كاركردن هه‌یه‌و هه‌روه‌ها خواست‌و هیوای میلله‌تیشه كه
رابه‌رایه‌تی زۆر پێویسته...".
ئه‌و
زمانه‌ی لێره‌دا به‌كارهاتوه، ڕیزبه‌ندی ناوه‌كان‌و ئه‌و سیفه‌تانه‌ی
خراوه‌ته به‌رده‌م ناوه‌كان جێگه‌ی سه‌رسوڕمانه. بانگهێشتنامه‌كه
له‌لایه‌ن كۆمیته‌ی ئاماده‌كاری كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌ییه‌وه نێردراوه‌و
ئه‌م وشانه‌ش له‌لایه‌ن هه‌موو لایه‌نه كوردیه‌كانه‌وه رێككه‌وتنی
له‌سه‌ر كراوه.
كورده‌كان
له قۆناغی مۆدێرندا باسیان له سێ كه‌سایه‌تی نه‌ته‌وه‌یی مه‌زن
كردوه، پشتگوێ خستنی یه‌كێك له‌مانه، ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی
دوانه‌كه‌ی تر ململانێ بكه‌ن، ئه‌گه‌ری "یه‌كڕیزی نیشتیمانی" له‌ده‌ست
ده‌ده‌ن. هه‌فته‌ی پێش‌و له كۆبونه‌وه‌كه‌ی دیاربه‌كر، ئه‌گه‌ر
په‌یه‌ده‌ی سوریاش بهێنینه ناوه‌وه، له‌نێوان هێڵی
په‌كه‌كه-به‌ده‌په‌و هێڵی بارزانی‌و پ.د.ك ململانێ‌و گرژی به ئاشكرا
هه‌ستی پێده‌كرا.
ئه‌م
دۆخه، به‌شێوه‌یه‌كی ئاشكرا، په‌سه‌ندكردنی ته‌یب ئه‌ردۆگان
ده‌سه‌لمێنێت له دروستكردنی ناكۆكی له‌نێوان كورد‌و كورد، به‌ڵام
له‌هه‌ر لایه‌كه‌وه سه‌یربكه‌ن گفتوگۆكهری ئاشتی هێڵی
په‌كه‌كه-به‌ده‌په یه‌و ئه‌و ئه‌كته‌ره‌ی چه‌قی پڕۆسه‌كه‌یه عه‌بدوڵا
ئۆجه‌لانه، گه‌وره‌كردنی ناكۆكی نێوانی په‌كه‌كه‌و پ.د.ك
له‌ڕوانگه‌ی پڕۆسه‌ی ئاشتی توركیا هیچ سودێكی نابێت.
ئه‌وه‌ی
متمانه ده‌به‌خشێته پڕۆسه‌ی ئاشتی توركیا‌و ئامانجی چاره‌سه‌ر
ده‌سته‌به‌ر ده‌كات، دروستكردنی ناكۆكی نیه له‌نێوان كورده‌كان،
به‌پێچه‌وانه‌وه ره‌خساندنی "یه‌كڕیزیه".
واته
له‌پێناوی یه‌كێتی تورك‌و كورد، واته بۆ پاراستنی پڕۆسه‌ی ئاشتی،
یه‌كڕیزی بۆ كورده‌كانیش پێویسته. بۆ ئه‌م دۆخه جه‌لال تاڵه‌بانی زۆر
پێویسته‌و بایه‌خی تایبه‌تی هه‌یه. به‌هۆی ئه‌وه‌ی پشكی هه‌یه له
پڕۆسه‌ی ئاشتی توركیا ناوهێنانی وه‌فایه‌كه بۆ ئه‌و.
نوسینی: جه‌نگیز چاندار
رۆژنامه‌ی رادیكاڵی توركی