لیژنه‌ى تیپه میللییه‌كانى یاریگاى حه‌مه‌ى كه‌ریم خولێكى تۆپى پێى كرده‌وه بۆ ( 32 ) تیپى میللییى شارى كه‌لار و ده‌ورووبه‌رى به بۆنه‌ى چله‌ى ماته‌مینى سه‌ركرده‌و تێكۆشه‌رى كوردایه‌تى ( شێروان شێرهوهندى ) یارییه‌كانى خوله‌كه‌ش به سیستمى چوونه‌ده‌ره‌وه به یه‌ك دۆڕاندن به‌رێوه‌ده‌چێت رۆژى 26/11 سه‌عات ( 2:30) له یاریگاى حه‌مه‌ى كه‌ریم به ئامادبوونى جه‌ماوه‌رێكى وه‌رزشى له وه‌رزشكاران وه‌رزشدۆستان یه‌كه‌م یارى خوله‌كه‌ش له نێوان هه‌ردوو تیپى ( راپه‌ڕین و كهلارى نوێ ) دا ئه‌نجامدرا سه‌ره‌تایى یارییه‌كه‌ش به ده‌قیقه‌یه‌ك وه‌ستان بۆ رێزلێنان له گیانى پاكى كۆچكردوو سه‌ركرده‌و تێكۆشه‌رى كوردایه‌تى ( شێروان شێرهوهندى ) و سه‌رجه‌م شه‌هیدانى ریگاى رزگارى كوردستان ده‌ستپێكرد یارییه‌كه ئاستێكى باشى هه‌بوو ( 2 -- 0) تیپى راپه‌ڕین یارییه‌كه‌ى برده‌وه‌و یارییه‌كانى خوله‌كه‌ش به‌رده‌وامن .
هادى ئه‌حمه‌د
هادى ئه‌حمه‌د