
شاراپۆڤا
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ماوه‌یه‌كی زۆر به‌هۆی پێكانه‌وه یاریی نه‌كرد،
به‌ڵام به‌هۆی به‌رهه‌مهێنانی جۆره شیرینیه‌كی تایبه‌ت به‌خۆی به‌ناوی
شوگارپۆڤا كه نزیكه‌ی 1.5 ملیۆن پارچه‌ی لێ فرۆشراوه‌و نرخیشی له‌نێوان 5
بۆ 6 دۆلار دایه، داهاتێكی زۆری ده‌ستكه‌وتووه، ئه‌مه‌ش جگه له بۆنده
ریكلامییه‌كانی له‌گه‌ڵ كۆمپانیاكان به‌تایبه‌تی نایك.
له
لیستی ئه‌و 10 كچه یاریزانه‌ی له‌ماوه‌ی ساڵێكدا زۆرترین داهاتیان
هه‌بوو، یاریزانانی تێنسی سه‌رزه‌وی پشكی شێریان به‌ركه‌وتووه‌و له‌كۆی 10
یاریزان 7 یاریزانیان یاریی تێنسی سه‌رزه‌وی ده‌كه‌ن.
ئه‌مه‌س ریزبه‌ندی ئه‌و كچه یاریزانانه‌یه كه زۆرترین داهاتیان هه‌بووه:
1-ماریا
شاراپۆڤای روسی-تێنسی سه‌رزه‌وی: داهاتی 29 ملیۆن دۆلاره كه 6 ملیۆنی
له رێگه‌ی یارییه‌كه‌یه‌وه بووه‌و 23 ملیۆنیشی له رێگه‌ی بۆندی ریكلام
و شیرینیهكهیهوه بووه.
2-سیرینا
ولیمزی ئه‌مریكی-تێنسی سه‌رزه‌وی: داهاتی 20.5 ملیۆن دۆلاره كه 8.5
ملیۆنی له رێگه‌ی یاریی و 12 ملیۆنیشی له رێگه‌ی ریكلامه‌وه بووه.
3-لی
نای چینی-تێنسی سه‌رزه‌وی: داهاتی 18.2 دۆلاره كه 3.2 ملیۆن دۆلاری له
رێگه‌ی یاریی و 15 ملیۆنیشی له رێگه‌ی ریكلامهوهیه.
4-ڤیكتۆریا
ئازارینكای بیلۆروسی-تێنسی سه‌رزه‌وی: داهاتی 15.7 دۆلاره كه 6.7 ملیۆنی
له رێگه‌ی یارییه‌كان بووه‌و 9 ملیۆنیشی له ریكلام.
5-دانیكا
پاتریكی ئه‌مریكی-ێشبڕكێی ئۆتۆمبێل، داهاتی 15 ملیۆن دۆلاره كه 6 ملیۆنی
له رێگه‌ی یارییه‌وه بووه‌و 9 ملیۆنیشی له رێگه‌ی بۆندی ریكلامه.
6-كیم یونهی كۆریا باشووری-خلیسكان له‌سه‌ر سه‌هۆل، داهاتی 14 ملیۆن دۆلاره.
7-كارۆلین
ڤۆزنیاكی دانیماركی-تێنسی سه‌رزه‌وی: داهاتی 13.6 ملیۆن دۆلاره كه 2.6
ملیۆنی له رێگه‌ی یاریی و 11 ملیۆنیشی له رێگه‌ی بۆندی ریكلامه‌وه
بووه.
8-ئهگناسیا
رادڤانسكای پۆڵه‌ندی-تێنسی سه‌رزه‌وی: داهاتی 7.4 ملیۆن دۆلاره كه 4.9
ملیۆنی له رێگه‌ی یاریی‌و 2.5 ملیۆنیشی له رێگه‌ی بۆندی ریكلامییهوه
بووه.
9-ئانا
ئیڤانۆڤیچی سربی-تێنسی سه‌رزه‌وی: داهاتی 7 ملیۆن دۆلاره كه ملیۆنێكی له
رێگه‌ی یاریی‌و 6 ملیۆنیشی له رێگه‌ی بۆندی ریكلامه‌وه بووه.
10-پاولا
كریمهری ئه‌مریكی- گۆڵف: داهاتی 5.5 ملیۆن دۆلاره كه ملیۆنێكی له
رێگه‌ی یاریی و 4.5 ملیۆنیشی له رێگه‌ی بۆندی ریكلامه‌وه بووه.