له هۆڵى داخراوى یانه‌ى شێروانه به ئاماده‌بوونى سه‌رپه‌رشتیارانى په‌روه‌رده‌یى وه‌رزشى و مامۆستایان و ژماره‌یه‌ك له خوێندكارانى خوێندنگاكان یارى كۆتایى خولى تۆپى سه‌رمێزى خوێندنگا ئاماده‌ییه‌كانى شارى كه‌لار له نێوان هه‌ردوو خوێندنگاى ئاماده‌یى ( هاوكارى و شه‌هید ئارام )دا ئه‌نجامدرا به (3- 1 ) گێم خوێندنگاى ئاماده‌یى هاوكارى یارییه‌كه‌ى برده‌وه‌و نازناوى خوله‌كه‌ى به ده‌ستهێنا . پاشان له كۆتایدا خه‌ڵاتى سهركهوتووانى خوله‌كه كرا . شایه‌نى باسه خوله‌كه‌ش له‌لایه‌ن به‌شى وه‌رزشى په‌روه‌رده‌یى كه‌لار /ه‌وه بۆ ( 9 ) خوێندنگا رێكخرابوو .
له لایه‌كى تره‌وه : له درێژه‌ى كاروچالاكییهكانیدا به‌شى چالاكى وه‌رزشى په‌روه‌رده‌یى كه‌لار خولێكى تۆپى پێى كرده‌وه بۆ ( 9 ) خوێندنگاى ئاماده‌یى شارى كه‌لار و ده‌وروبه‌رى یارییه‌كانى خوله‌كه‌ش به سیستمى چونه‌ده‌ره‌وه به دوو دۆڕاندن به‌رێوه‌ده‌چێت له یاریگاى حه‌مه‌ى كه‌ریم به ئاماده‌بوونى ژماه‌یه‌ك خوێندكارانى خوێندنگاكان یه‌كه‌م یارى ده‌ستپێكردنى خوله‌كه له نێوان هه‌ردوو خوێندنگاى ئاماده‌یى ( شه‌هید بورهان و گۆران )دا ئه‌نجامدرا یارییه‌كه ئاستێكى باشى هه‌بوو ( 2 – 1) خوێندنگاى شه‌هید بورهان یارییه‌كه‌ى برده‌وه‌و یارییه‌كانى خوله‌كه‌ش به‌رده‌وامن .
هادى ئه‌حمه‌د