
والی شێخ عه‌لی بلۆگهرو وه‌رگێڕ، له‌لێدوانێكی تایبه‌تدا بۆ PUKmedia وتی: پاش ئه‌و چه‌ند گۆڕانكارییه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رانی فه‌یسبوك كه‌متر له‌دوو مانگ له‌مه‌وبه‌ر له‌دیزاینی فه‌یسبوكدا ئه‌نجامیاندا، چه‌ند ده‌رچه‌یه‌ك په‌یدابون كه به‌هۆیانه‌وه ده‌توانم بڵێم له‌و ماڵپه‌ڕه‌دا شتێكی گرنگ نه‌ماوه پێی بڵێن تایبه‌تمه‌ندێتی واته پریڤهسی و به‌هۆی ئه‌و دهرچانهوه سه‌رجه‌م وێنه‌كانی فهیسبوككاران به‌لای هه‌موو كه‌سێكه‌وه به فرێندو ئه‌وانه‌شه‌وه كه فێرندین ته‌نانه‌ت ئه‌وانه‌ش كه خۆیان لهبۆكسی سێرچیشسدا شاردۆته‌وه، كه‌شفه.
والی شێخ عه‌لی رونیدهكاتهوهو ده‌ڵێت: به‌پێی سیاسه‌تی تایبه‌تمه‌ندێتی فه‌یسبوك، ده‌بێت كه‌سێك كه هاوڕێت نه‌بێت (جگه له‌وانه‌ی كه‌سه‌رجه‌م پۆسته‌كانیان په‌بڵیك كردووه) به‌خواستی خۆت نه‌بێت نه‌توانێت وێنه‌كانت ببینێت یان نه‌توانێت ئه‌و كۆمێنتانهت ببینێت كه له‌سه‌ر وێنه‌ی تر نوسیوتن یان ئه‌و لایكانهی كه تۆ بۆ وێنه‌یه‌ك یان په‌یجێك كردوتن بزانرێت، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌م دهرچانهوه سه‌رجه‌م ئه‌و تایبه‌تمه‌ندێتییانه به‌پێچه‌وانه‌ی خواستی فهیسبوككارهكهوه، به‌لای ئه‌و كه‌سانه‌ی ئه‌و ده‌رچه ده‌زانن وه‌ك خۆر له‌ناوڕاستی ئاسمانێكی ساماڵدا كه‌شفه.
سه‌باره‌ت به‌هۆكاری ئه‌م ده‌رچه‌یه والی شێخ عه‌لی وتی: فه‌یسبوك ئێستا دووه‌م سایته له‌سه‌ر ئاستی جیهان و ته‌نها ركابه‌ری گوگڵهو جارجاره‌ش پێشی ده‌كه‌وێت له‌به‌رئه‌وه له‌لایه‌ن نه‌یاریانه‌وه به‌رده‌وام ده‌كرێته ئامانج هه‌ربۆیه ره‌نگه به‌شێوه‌ی كه‌رتی واته (جوزئی) هاككرابێت یان ڤایرۆس لێی دابێت یان هه‌ڵه‌یه‌كی ته‌كنیكی له‌كاتی ئه‌م هه‌مواركردنه‌ی دواییدا، رویدابێت.
والی جه‌ختده‌كاته‌وه ئێستا به‌هۆی ئه‌و ده‌رچه‌وه، سه‌رجه‌م كۆمێنت و لایكی سه‌ر وێنه‌كانی سه‌رجه‌م فهیسبوككاران به مارك زوكه‌ربێرگی به‌ڕێوه‌به‌ری جێبهجێكاریشهوه كه‌شفه.
سه‌باره‌ت به‌وه‌ی كه ئایا فه‌یسبوكت له‌و ده‌رچانه ئاگاداركردووه‌ته‌وه یان نا، والی شێخ عه‌لی وتی: نه‌خێر له‌به‌ر دوو هۆكار، یه‌كه‌م چونكه رۆتینێكی زۆر لهوهڵامدانهوهیاندا هه‌یه‌و دووه‌میش له‌به‌رئه‌وه‌ی زۆرجار كاتێك لهدهرچهكان ئاگاداركراونهوتهوه به‌ڕێوه‌به‌رانی فه‌یسبوك دهرچهكهیان گرتووه به‌ڵام به‌پێچه‌وانه‌ی به‌ڵێنی خۆیانه‌وه نه‌ك هه‌ر خه‌ڵاتی ئه‌و كه‌سه‌یان نه‌كردووه كه ده‌رچه‌كه‌ی كهشفكردووهو لێی ئاگاداركردونه‌ته‌وه به‌ڵكو ئهكاونتهكهشیان داخستووه.
هاوكات ئه‌و بلۆگه‌ره كورده ده‌ڵێت: به‌ڵام ئه‌م ده‌رچه‌یه ته‌نها ئه‌كاونته‌كان ده‌گرێته‌وه‌و په‌یج و گروپه‌كان ئه‌و كێشه‌یه‌یان نیه، ستاتوسهكانش له‌م كێشه‌یه به‌دورن.
له‌كۆتاییدا والی شێخ عه‌لی وتی: بۆیه داواكارم له‌هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی ئه‌كاونتی فهیسبوكیان هه‌یه زۆر به‌وردی مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌م ده‌رچه‌یه‌دا بكه‌ن و وێنه‌یه‌ك دانه‌نێن كه نه‌یانه‌وێت زیاتر له‌یه‌ك ملیار كه‌س بیبینێت یان كۆمێنت و لایكی فۆتۆیه‌ك یان په‌یجێك نه‌كه‌ن كه نه‌یانه‌وێت زیاتر له‌یه‌ك ملیار كه‌س به‌و كۆمێنت و لایكه بزانێت.