
ئێستا له كوردستان چوونی مه‌حمود سه‌نگاوی ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانی كوردستان بۆ دادگا و ده‌ستبه‌سه‌ركردنی له بنكه‌یه‌كی پۆلیس، بوو به حاڵه‌تێكی نائاسایی. چونكه ئه‌مه یه‌كه‌مینجاره له‌م وڵاته‌ی ئێمه‌دا كه‌سێك له‌و پله‌و پۆست و به‌رپرسیارێتیه‌دا ده‌ستبه‌سه‌ر بكرێت. هۆكاره‌كه‌شی ئه‌وه‌یه
ئێمه لهوڵاتێكداین، به‌داخه‌وه كه هێشتا یاسا تیایا سه‌روه‌ر نیه. هێشتا شه‌رعیه‌تی شۆڕشگێڕی پێوه‌رو پێوانه‌ی كورت و درێژكردنه‌وه‌ی یاسایه. زۆرێك هه‌ن له‌و شۆڕشگێڕانه‌ی دواتر شۆڕ‌شیان گێڕكرد بوون به ژن كوژ، پیاوكوژ.
لاده‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی و ئێستا له كوردستان نه‌ك له زیندان نین، به‌ڵكوو دهستڕۆو ده‌سه‌ڵاتدارن.
چه‌ند كه‌یسێك هه‌ن كه ده‌سه‌ڵاتداران راسته‌وخۆ له كوشتنی خه‌ڵك و فه‌سادی ئه‌م وڵاته‌وه تێوه‌گلاون و له دادگا داواكراون و ئاماده‌ش نین مل بۆ سه‌روه‌ری یاسا بده‌ن. كه‌یسی شه‌هیدانی 17ی شوبات، كه‌یسی پارێزگاری پێشووی سلیمانی و چه‌ند حاڵه‌تێكیش هه‌ن ره‌نگه پێویست به ناوهێنان و هه‌ڵدانه‌وه‌ی هه‌ندێ لاپه‌ڕه نه‌كات كه چه‌ند كه‌یسی هاوشێوه‌ی كوشتنی رۆژنامه‌نوس كاوه گه‌رمیانی، هه‌وڵی تیرۆركردنی رۆژنامه‌نوسیان داوه‌و هه‌ر له‌بنه‌ڕه‌ته‌وه نه‌یانهێشتووه كه‌یسه‌كه بگاته دادگاش.
زۆر نمونه هه‌ن و هێشتا كۆمه‌ڵه كه‌یسێك له‌به‌ر چاوان و له‌به‌ر باسن، كه په‌یوه‌ندیان به دادگا و یاساوه هه‌یه و به‌و پێوانه‌و پێوه‌رانه ناهێڵدرێت یاسا سه‌روه‌ر بێت.كه‌واتا ئه‌گه‌ر مه‌حمود سه‌نگاویش بیویستایا نه‌چێته به‌رده‌م دادگا، به‌داخه‌وه كه رێوشوێن و بێنه‌و به‌ره‌ی سیاسی زۆربوون به‌هۆیانه‌وه بتوانێ نه‌چێته دادگا‌و به‌كه‌ماڵی ئیسراحه‌ت حوكمڕانی خۆی بكات.
به‌ڵام چوونی بۆ دادگا و قبوڵكردنی به‌وه‌ی له بنكه‌ی پۆلیس دهستبهسهربكرێت، بۆ مه‌حمود سه‌نگاوی ده‌بێته سه‌روه‌ریه‌كی گه‌وره. ئه‌وه‌ی سه‌لماند كه خه‌بات و تێكۆشانی نزیكه‌ی نیوو سه‌ده‌ی له‌پێناوی ئازادی و وڵات و سه‌رفرازی میلله‌ت و سه‌روه‌ری یاسابووه. چونكه تۆمه‌تباركردنی له كه‌یسی تیرۆركردنی جوانه‌مه‌رگ رۆژنامه‌نوس كاوه گه‌رمیانی به‌هۆی هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی زۆر پێشتره‌وه‌یه و ئێستا بكوژی كاوه گه‌رمیانی ده‌ستگیركراوه و دانی بهتاوانهكهیا ناوه. له دانپێدانانی بكوژه‌كه‌دا لانی كه‌م تائێستا ناوی كه‌سیتر نه‌براوه.
جارێ زووه تا بزانرێت سه‌نگاوی بێ تاوانه یان نا و دووا قسه بۆ دادگایه، به‌ڵام هه‌ڵوێسته‌كه‌ی و خۆ راده‌ستكردنی، بۆ خۆی و بۆ یه‌كێتیی ده‌بێته سه‌روه‌ری گه‌وره. كه‌یسی 17 شوبات ناوی چه‌ند به‌رپرسێكی پارتی داواكراون و تا ئێستا نه‌چوونه‌ته به‌رده‌م دادگا، له كه‌یسی به‌هه‌ده‌ردانی بودجه‌ی پارێزگای سلێمانی كاراكته‌ری سه‌ره‌كی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان داواكراوه له‌دادگا و هه‌ڵهاتووه.
بۆ یه‌كێتیی سه‌روه‌ریه كه له‌پێناوی سه‌روه‌ری یاسادا سه‌ركرده‌و فه‌رمانده‌یه‌كی خاوه‌ن پێگه‌و پله‌ی سیاسی و سه‌ربازی له بنكه‌یه‌كی پۆلیس ده‌ستبه‌سه‌ر ده‌كات و تۆپه‌كه ده‌خاته به‌رده‌م پێی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری بۆ یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی ئاراسته‌ی كراون.
هه‌رچه‌نده هه‌ر له‌یه‌كه‌م رۆژی ناوهێنانییهوه، سه‌نگاوی لێدوانێكی بڵاوكرده‌وه كه ئاماده‌یه بچێته به‌رده‌م دادگا‌و بێتاوانی خۆی بسه‌لمێنێت و چاوه‌ڕێی رێكاره یاساییه‌كانم وه‌ك پله‌دارێكی سه‌ربازی بچمه دادگایه‌كی مه‌ده‌نی، به‌ڵام خه‌ڵكانێك ته‌نانه‌ت به‌شی ئه‌وه نه‌فه‌سیان نه‌دایه دادگا و یه‌كێتیی و مه‌حمود سه‌نگاویش كه چاوه‌ڕێی رێكاره یاساییهكانبن تا ئه‌و كاته‌ی دڵنیا ده‌بن له چوون و نه‌چوونی، له‌خۆڕا و به‌پێوانه‌ی گۆتره‌ی خۆیان كه‌وتبوونه سه‌ركۆنه‌ی یه‌كێتیی و سه‌ركرده‌كانی كه ئاماده نین مل بۆ یاسا بده‌ن.
ئه‌گه‌ر كه‌سێك به‌چاوێكی وورد ته‌ماشای كۆی ئه‌و كه‌یسانه بكات كه په‌یوه‌ندییان به كوشتن و تیرۆره‌وه هه‌یه، هه‌ست به‌وه ده‌كرێت كه‌یسی شه‌هیدكردنی كاوه گه‌رمیانی له‌هه‌موویان زیاتر بایه‌خ و گرنگی پێدراو لێره‌وه ده‌ستخۆشی و ستایشی هه‌ر ده‌زگایه‌كی میدیایی و هه‌ر رۆژنامه‌نوس و میدیاكار و ته‌نانه‌ت هه‌ر نوسه‌رو خوێنه‌رێكیش ده‌كه‌م ئه‌گه‌ر به‌ته‌نها كۆمێنتێكیش بووه قسه‌یان له‌باره‌وه كردبێت. به‌ڵام جێگه‌ی تێڕامانیشه كه ئه‌م كه‌یسه ده‌یانجار زیاتره به به‌راورد به كه‌یسه‌كانی شه‌هیدانی قه‌ڵه‌م عه‌بدوالستار و سۆران و سه‌رده‌شت، كاردانه‌وه‌ی زۆرتری به‌دوای خۆیدا هێنا و زیاتر له‌وانه‌ش فشاری خسته سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی یه‌كێتیی له‌م ناوچه‌یه. زۆرێك باوه‌ڕیان وابوو كه ئه‌گه‌ر له سنوری ده‌سه‌ڵاتی یه‌كێتیی شه‌هید نه‌كرایا و په‌نجه‌ی تۆمه‌ت بۆ سه‌ركرده‌كانی یه‌كێتیی درێژنهكرایا، ئه‌وه‌نده كاردانه‌وه‌ی لێنه‌ده‌كه‌وته‌وه، ئه‌مه‌ش به‌هۆی ئه‌وه‌ی نهیارگهلێكی یه‌كێتیی خوێنی به‌ناهه‌ق رژاویی كاوه گه‌رمیانیان قۆسته‌وه بۆ لێدانی یه‌كێتیی. بینیمان كه‌متر له ماوه‌ی یه‌ك مانگی دوای شه‌هید بوونی كاكه كاوه‌دا، كۆی ئه‌و وتار و هه‌واڵ و راپۆرت و په‌لامار و په‌نجه‌ی تۆمه‌تانه‌ی بۆ یهیكَتیی درێژكران، زیاترن له‌وه‌ی بۆ شه‌هیدانی 17ی شوبات و هه‌رسێ شه‌هیدی قه‌ڵه‌م عه‌بدوالستار و سۆران و سه‌رده‌شت كراون. ئامانجه‌كه‌ش روون بوو به‌شێكی به‌هه‌ق بۆ به‌رگری بوو له ئازادی و له‌مافی رۆژنامه‌نوسان و ئازادی راده‌ربڕین، به‌ڵام زۆریش بوون ئه‌وانه‌ی بۆ لێدان لهیهكێتییان بوو نه‌ك به‌رگری له رۆژنامه‌نوسان.
ئێستا ئه‌وه مه‌حمود سه‌نگاوی وه‌ك چۆن له‌ژیانی پێشمه‌رگایه‌تی پیاوێكی بێ منه‌ت و سه‌ربه‌رز بووه، ئه‌وا سه‌ربه‌رزانه چووه‌ته به‌رده‌م دادگا و ده‌یه‌وێ روو سووری خۆیی و یه‌كێتییه‌كه‌ی له‌دادگا بسه‌لمێنێت. به‌ڵام ئیتر نۆره‌ی یه‌كێتییه روو بكاته ئه‌و هێزانه‌ی ماكینه ئیعلامییه‌كانیان له‌دژی یه‌كێتیی خستبووه‌گه‌ڕ و داوایان لێبكات ئاده‌ی زه‌حمه‌ت نه‌بێت بفه‌رموون بایاسا سه‌روه‌ربێت بچن تۆمهتبارهكانتان ته‌سلیمی دادگا بكه‌ن.
ئه‌وه‌ی مه‌حمود سه‌نگاوی كردوویه‌تی، چوونی بۆ دادگا‌و قبوڵكردنی به مانه‌وه‌ی له بنكه‌ی پۆلیس تا كۆتایی حوكمی دادگا، نواندنی ئازایه‌تیی و بوێرییهكه خۆی و یه‌كێتیی نیشتمانی پێ سه‌ربه‌رز بوون. بۆ ره‌وڕه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری و سه‌روه‌ریی و حوكمی یاسا، گواستنه‌وه‌ی كوردستانه بۆ قۆناغێكی تر. كه لێره‌دا ده‌بێت ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی سه‌نگاوی ته‌قدیر بكرێت و ببێته هانده‌ر بۆ هه‌ركه‌سێكی تر كه خۆی له‌سه‌رووی یاساوه نه‌بینێت، پێم وایه ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ریش له كوردستان ده‌خاته به‌رده‌م ئه‌و به‌رپرسیارێتییه‌وه كه نابێت له‌م قۆناغه‌ی مه‌حمود سه‌نگاوی دروستی كرد پاشه‌كشه بكات.
عارف قوربانی