
هه‌نگاونانی مه‌حمود سه‌نگاوی وه‌ك یه‌كه‌مین كه‌س له‌نێو دوو حزبه
ده‌سه‌ڵاتداره‌كه‌ی هه‌رێمی كوردستان بۆ به‌رده‌م دادوه‌ری
لێكۆڵینه‌وه‌و باوه‌ڕبوونی كه‌سایه‌تییه‌كی سه‌ربازی دیار به
بریاره‌كانی دادگا له‌مێژووی 24 ساڵی ڕابردووی هه‌رێمی كوردستان نه‌ك
بوونی نه‌بووه، واباشتره بڵێم بیری لێ نه‌كراوه‌ته‌وه.
به بۆچونی من ئه‌م سه‌ركرده سه‌ربازییه ئه‌گه‌ر تاوانباربێت یان
بێ تاوان توانی قۆناغێكی تازه له‌ژیانی یاسایی و سیاسی هه‌رێمی
كوردستان‌مان پێنیشانبدات و له‌گه‌ڵیشیدا مێژووی شكاندنی ئه‌و ههلو
مه‌رجه بێزراو ناشرینه‌ی بۆخۆی تۆماركرد كه هه‌میشه تیایدا به‌رپرس
له‌سه‌رو یاساكانه‌وه خۆی داناوه.
من ئه‌زانم چوونی به‌رپرسی له‌مجۆره له‌ووڵاتانی تری دیموكرات
جێگه‌ی بایه‌خ نییه‌و ره‌نگه مایه‌ی ئاوڕدانه‌وه‌ی كه‌ناڵه‌كانی
ڕاگه‌یاندنیش نه‌بێت له‌به‌ر ئه‌وه‌ی وه‌رزشێكی رۆژانه‌ی ئه‌و سیاسییه
باڵایانه‌یه كه رۆژانه تۆمه‌تبار ده‌كرێن، به‌ڵام له‌هه‌رێمی كوردستان
به‌هۆی یه‌كه‌مین جاری كرداره‌كه مایه‌ی پێشوازییه‌و زیاتریش بڵێم
ده‌كرێت به وه‌رچه‌رخانێك گه‌وره‌ی ژیانی یاسایی و سیاسی ئه‌م
هه‌رێمه له‌قه‌ڵه‌م بدرێت، چونكه داهاتووی هه‌رێمی كوردستان
به‌ستراوه‌ته‌وه بهباوهڕبوونی بهرپرسهكانو هێزه‌كانی ناوی به
یاسا له‌سه‌رو هه‌موو شته‌كانی تره‌وه.
ئه‌مرۆ له‌هه‌موو كاتێك پێویستره، مه‌سه‌له‌ی تاوانباریو بێ
تاوانی مه‌حمود سه‌نگاوی له‌كه‌یسی كاوه گه‌رمیانی به‌جێبهێڵین بۆ
دادگا، چونكه هه‌ر له‌وێوه ده‌توانرێت كۆتایی به‌ده‌سه‌ڵاتی
لێپرسراوانێك بهێنرێت كه كه‌س بۆی نه‌بووه له‌م هه‌رێمه‌دا چاودێرییان
بكات‌و له سه‌ر هه‌ڵه‌ی بچوك‌و گه‌وره‌كانیان پرسیاریان لێ بكات.
به‌كوردی، سه‌نگاوی رێگه‌ی دادگای ته‌ختكردو فه‌رمووی
له‌هه‌موو ئه‌و به‌رپرسانه كرد كه تۆمه‌تبارن به كه‌یسی جۆراو جۆر
له‌هه‌رێمی كوردستان‌و پێی‌ووتن من " له پێش هه‌مووتانه‌وه دەڕۆم بۆ
دادگا". له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا به‌ردێكی گه‌وره‌ی فڕێدایه گۆمی ئه‌و
حهسانهیهی كه هه‌ندێك به‌رپرس به‌ناشه‌رعی بۆ خۆی دروستكردووه،
به‌جۆرێك نه‌ك هه‌ر خۆی به‌ڵكو پاسه‌وانی پاسه‌وانه تایبه‌ته‌كه‌شی
گرتۆته‌وه.
سیروان غه‌ریب