با به‌هێمنی بیربكه‌ینه‌وه

هه‌فته‌ی پێشوو سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان كۆبوونه‌وه‌یه‌كی به سه‌رۆكی فراكسیۆنه‌كان كرد به‌ئاماده‌بوونی سه‌رۆك و جێگری لیژنه‌ی یاسایی، تێیدا پرسی ته‌واوبونی خولی سێیه‌می كرد‌و ئاماژه‌ی به‌و بۆشاییه یاسایه كرد كه له ماوه‌ی نێوان ٢٠/٨/٢٠١٣ هه‌تا سوێندخواردنی ئه‌ندامانی خولی چواره‌م دروست ده‌بێت، ئه‌م بۆشاییه كه‌س به‌ده‌ستی ئه‌نقه‌ست دروستی نه‌كردووه، به‌ڵكو نه‌بونی ده‌ستوور له وڵات‌دا ئه‌و جۆره بۆشاییانه دروست ده‌كات، به هه‌رحاڵ، پاش راوێژ له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی فراكسیۆنه‌كاندا كه به‌داخه‌وه هه‌ردوو سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كگرتوو و كۆمه‌ڵی ئیسلامی نه‌هاتن! هه‌مووان جه‌ختیان له‌سه‌ر پڕكردنه‌وه‌ی ئه‌و بۆشاییه یاساییه كرده‌وه، له خولی دووه‌می په‌رله‌مانیش به‌هه‌مان شێوه ئه‌م بۆشاییه دروستبوو، په‌رله‌مانیش به‌پێی ئه‌و ده‌سه‌ڵاتانه‌ی پێیدراوه ده‌توانێت ئه‌م بۆشاییه پڕبكاته‌وه، ئه‌م پڕۆژه‌یه هاوشێوه‌ی هه‌ردوو بڕیاری ژماره ٥ و ٦ی ساڵی ٢٠٠٩ی په‌رله‌مانی كوردستان كه تێیدا ماوه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان و سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان درێژكرانه‌وه‌و دوای هه‌ڵبژاردنه‌كان و سوێند خواردنی ئه‌ندامانی خولی سێیه‌م، خولی دووه‌م كۆتایی هات، هه‌رچه‌نده له كاتیی خۆیدا زۆر ناووناتۆره نرا له‌خولی دووه‌م و كار گه‌یشته سه‌ر ئه‌وه‌ی شكات له په‌رله‌مان و سه‌رۆكه‌كه‌ی كرا له دادگای فیدرالی، به‌ڵام ئه‌و كه‌یسه‌شیان دۆڕان، با باسی رابردوو نه‌كه‌ین و باسی ئێستا بكه‌ین، دیاریكردنی رۆژی واده‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان به‌هۆی نه‌بوونی ده‌ستووره‌وه هه‌ر خوله‌و به مێژوویه‌ك ده‌بێت، ئه‌مجاره كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌به‌رئه‌وه‌ی بۆ كاری ئاماده‌سازیی بۆ هه‌ر هه‌ڵبژاردنێك پێویستیان به ١٨٠ رۆژ هه‌یه، بۆیه رۆژی هه‌ڵبژاردن به ٢١/٩/٢٠١٣ دانرا، ئێستا چه‌ند ئه‌گه‌رێكمان له به‌رده‌ستایه، یان ماوه‌ی په‌رله‌مان و سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم تاكو سوێندخواردنی ئه‌ندامانی خولی چواره‌م و سه‌رۆكی هه‌رێم درێژبكرێته‌وه‌و نه‌هێڵین ئه‌و بۆشاییه یاساییه دروست ببێت، یان په‌رله‌مان و سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم له ٢٠/٨/٢٠١٣ كۆتاییان بێت و له‌و ماوه‌یه‌دا هه‌رێم له بۆشاییه‌كی یاساییدا بگوزه‌رێت و حكومه‌ت ده‌بێته حكومه‌تی كاربه‌ڕێكردن و ئه‌گه‌ر هه‌ر كاره‌ساتێكی نه‌خوازراو خوا نه‌كات رووبكاته هه‌رێم ئه‌وا كه‌س نابێت بڕیاری لێبدات، هه‌روه‌ها به‌پێی یاسای ژماره ١ی ساڵی ٢٠٠٥ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم له مادده‌ی ده‌یه‌م بڕگه‌ی سێیه‌مدا هاتووه (سه‌رۆكی هه‌رێم له‌ماوه‌ی ١٠ رۆژدا له رۆژی راگه‌یاندنی ئه‌نجامی كۆتایی هه‌ڵبژاردنه‌كه‌وه، فه‌رمانی بانگهێشت كردنی په‌رله‌مانی كوردستان بۆ خولی یه‌كه‌می كۆبوونه‌وه‌ی خولی هه‌ڵبژاردن ده‌رده‌چوێنێ) كه‌واته ئه‌گه‌ر په‌رله‌مان و سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم نه‌مێنن له ٢٠/٨ دا، كێ ده‌بن ئه‌وانه‌ی ئه‌م پرۆسێسه‌ی سه‌ره‌وه ئه‌نجام ده‌ده‌ن؟ ئه‌م بابه‌ته ده‌بێت دوور له عاتیفه‌و هه‌ڵچوونیی سیاسیی و یاسایی چاره‌سه‌ر بكرێت، ئه‌م هه‌رێمه‌و هاووڵاتیانی ئه‌مانه‌تێكی گه‌وره‌ن له ئه‌ستۆی هه‌مووماندا، كه‌س نابێت خۆی لێ بێبه‌ریی بكات، ئه‌و رۆژه‌ی سوێندی یاساییمان خوارد هه‌ر هه‌موومان سوێندمان خوارد كه پارێزگاریی له یه‌كێتی گه‌ل و خاكی كوردستان و به‌رژه‌وه‌ندییه باڵاكانی بكه‌ین، ئێستاش له به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌م گه‌ل و خاكه ئه‌وه‌یه كه نه‌هێڵین دابڕان و كێشه‌و بۆشایی یاسایی بكه‌وێته‌وه، ده‌بێت هه‌مومان به ته‌نه‌گ ئه‌م وڵاته‌وه بێین، با به هێمنی بیر بكه‌ینه‌وه‌و كێشه‌كانمان چاره‌سه‌ر بكه‌ین، شكور گه‌لیش وشیاره، به تۆمه‌ت به‌خشینه‌وه‌و هه‌ڵچوون ژاوه‌ژاو باوه‌ڕ ناكات، له كۆتاییدا گه‌ل بڕیاری خۆی له‌سه‌ر سندوقی ده‌نگدان ده‌دات.
.....................................................................
هێشتا زووه!


له‌م هه‌فته‌یه‌داو راستتر بڵێم له‌١/٦دا یادی دامه‌زراندنی یه‌كێتیی نیشتمانیمان كرده‌وه، بۆ من ئه‌م یادكردنه‌وه‌ی دامه‌زراندنی یه‌كێتیی نیشتمانی ته‌نها یادكردنه‌وه‌یه‌كی ئاسایی و حه‌ماسیی نییه، به‌ڵكو ئاوڕدانه‌وه‌یه‌كه له‌مێژوویه‌كی پڕ قاره‌مانێتی و سه‌روه‌ریی، هه‌روه‌ها تێڕوانینێكه بۆ ئاینده‌یه‌كی گه‌ش، بۆ من ئه‌م یاده ده‌مباته‌وه بۆ ئه‌و كاته‌ی كه‌خه‌باتی ژێرزه‌مینی ده‌كرا، ده‌مباته‌وه بۆ ئه‌و رۆژانه‌ی كه خه‌ڵكانێكی بوێر‌و ئازا‌و چاونه‌ترس ده‌چوون به‌گژ دڕنده‌ترین رژێمدا، یادی ئه‌و رۆژانه ده‌كه‌مه‌وه كه‌زیندانه‌كانی به‌عس سیخناخ ده‌كران له‌قاره‌مانه‌كانی گه‌له‌كه‌مان، ده‌مباته‌وه بۆ ئازایه‌تی و نه‌به‌ردییه‌كان و داستانه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌مان، ده‌مباته‌وه بۆ رۆنیۆو ستێنسڵكه‌ی كه له‌كتێبخانه‌كی (الفكر الجدید) له‌شه‌قامی السعدون شاردرابۆوه، به‌ڵێ ئه‌م حزبه له‌وێوه ده‌ستیپێكردو هه‌ر به‌رده‌وامده‌بێت، خه‌باتی یه‌كێتیی نیشتمانی خه‌باتێكی ئاسایی نه‌بووه‌و له‌سه‌رده‌مێكی ئاسایی‌دا نه‌بووه، بۆیه حزبێك به‌ڕابردوویه‌كی ئه‌وها پرشنگدارو قاره‌مان، بێگومان ده‌بێت ئاینده‌یه‌كی گه‌شی هه‌بێت، ئه‌م ئاینده گه‌شه‌ش به‌هه‌وڵ و ماندووبوون دێت، به‌كاری هاوبه‌ش و دنیابینین دێت، به به‌دیهێنان و پراكتیزه‌كردنی دروشمه‌كانی دێت، به‌لانه‌دان له‌ڕێبازه‌كه‌ی دێت، به‌نوێبوونه‌وه له‌گه‌ڵ سه‌رده‌مدا دێت، ده‌بێت یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان هه‌رده‌م خه‌مخۆرو مشوورخۆری ئاشتی و ته‌بایی و پێكه‌وه‌ژیانی گه‌له‌كه‌ی بێت، له‌وانه‌یه لێره‌و له‌وێ هه‌وڵبدرێت خه‌وشێك بخه‌نه دڵی لایه‌نگرو هه‌واداران و كادرانی ئه‌م حزبه، له‌وانه‌یه كه‌سانێك هه‌بن له‌ته‌له‌فزیۆنه‌كانیانه‌وه یاخود له‌سه‌ر تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان هه‌وڵبده‌ن ئه‌و وێنه گه‌وره‌یه‌ی یاده‌كه بچووك بكه‌نه‌وه، به‌ڵام ده‌بێت یه‌كێتییه‌كان زۆر له‌وه گه‌وره‌تربن، ده‌بێت یه‌كێتییه‌كان رێبازه‌كه‌ی مامی گه‌وره‌مان به‌رنه‌ده‌ن، ده‌بێت یه‌كێتییه‌كان له‌جاران سوورتربن له‌كاركردن له‌سه‌ر بنه‌مای چه‌پكه گوڵه‌كه، ئێمه شانازی به‌یه‌كێتیبوونمان ده‌كه‌ین با ئه‌وانی تریش شانازی به‌خۆیانه‌وه بكه‌ن، ئێمه شانازی به‌خه‌باته‌كه‌مانه‌وه ده‌كه‌ین با ئه‌وانی تریش شانازی بكه‌ن، ئێمه شانازی به‌داهێنانه‌كانی ئێستا‌و رابردوو ده‌كه‌ین با ئه‌وانیش بیكه‌ن، ئه‌م كوردستانه جێگه‌ی هه‌موومانی تێدا ده‌بێته‌وه، هه‌مووشمان ده‌بێت یه‌كتری قبووڵ بكه‌ین و پێكه‌وه كاربكه‌ین، له‌م سه‌رده‌می عه‌وله‌مه‌یه‌دا كه‌س به‌ته‌نها ناتوانێت هیچ بكات، به‌ڵكو هه‌موومان پێكه‌وه ده‌توانین كاری گه‌وره ئه‌نجامبده‌ین، ئه‌قڵییه‌تی ئیلغا كردنه‌وه‌ی به‌رامبه‌رو بچووككردنه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر له‌فه‌رهه‌نگی نوێ‌دا جێگه‌ی نابێته‌وه، وه‌رن با ئه‌م بۆنه‌یه بكه‌ینه بۆنه‌یه‌ك بۆ ئاشته‌وایی، بیكه‌ینه بۆنه‌یه‌ك بۆ پێكه‌وه كاركردن و دیالۆگ، با دووربكه‌وینه‌وه له‌ده‌مارگیریی و روو بكه‌ینه ئاینده، ئه‌م هه‌رێمه پێویستی به‌هه‌موومانه، پێویستی به‌هه‌موو هێزه‌كانه، ئه‌گه‌ر وا بیریی لێبكه‌ینه‌وه ده‌توانین به‌هه‌موومان وێنه گه‌وره‌كه ته‌واو بكه‌ین.
له‌م رۆژانه‌داو له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه‌ی كۆتاییهێنان به‌خولی سێیه‌می په‌له‌مانی كوردستان، گفتوگۆكان گه‌رمن له‌سه‌ر شێوازی هه‌ڵبژاردن، له‌ساڵی ١٩٩٢ـه‌وه هه‌رێمی كوردستان سێ خولی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی ئه‌نجامداوه به لیستی داخراو، بێگومان له‌هیچ كام له‌و هه‌ڵبژاردنانه باس له شێوازی نوێی هه‌ڵبژاردن نه‌كراوه، به‌ڵام ئێستا‌و له‌گه‌ڵ گۆڕانی سه‌رده‌مداو شاره‌زابوونیی زیاتر له سیستمه‌كانی هه‌ڵبژاردن، پێویسته هه‌رێمیش شێوازی نوێی هه‌ڵبژاردن تاقی بكاته‌وه، نزیكترین شێوازیش كه له هه‌ڵبژاردنه‌كانی عیراقدا په‌یڕه‌و كرا شێوازی لیستی نیمچه كراوه‌یه، كه تێیدا هاووڵاتی ده‌نگ به حیزبێكی دیاریكراو ده‌دات و له‌ناو لیستی كاندیده‌كانیشدا ده‌نگ به كه‌سێك ده‌دات، ئه‌م شێوه‌یه وا ده‌كات كاندیده‌كان نزیكتربن له خه‌ڵكه‌وه‌و هه‌وڵبده‌ن قه‌ناعه‌ت به ده‌نگده‌ر بده‌ن كه ده‌نگی پێبده‌ن و ئه‌و ده‌میش كاتێك كه نوێنه‌ره‌كه هه‌ڵده‌بژێردرێت به‌رده‌وام له په‌یوه‌ندیدا ده‌بێت له‌گه‌ڵ ده‌نگده‌رانی بۆ گوێگرتن له كێشه‌و داواكانیان و به‌دواداچوون بۆ چاره‌سه‌ر كردنیان، به‌ڵام له هه‌موو سیستمێكی هه‌ڵبژاردندا كۆمه‌ڵێك گرفت هه‌ن، یاخود به روونتر بڵێین كۆمه‌ڵێك لایه‌نی ئه‌رێنی و نه‌رێنی هه‌ن، ئێمه هه‌ندێك لایه‌نی ئه‌رێنی لیستی نیمچه كراوه‌مان باسكرد كه خۆی له شێوازی په‌یوه‌ندی نێوان ده‌نگده‌رو كاندید ده‌بینێته‌وه، به‌ڵام لایه‌نێكی تری ئه‌م هاوكێشیه په‌یوه‌ندی نێوان كاندیده‌كان و حیزبه كه به‌هۆی ئه‌م سیستمه‌وه لاواز ده‌بێت و ئه‌وسا له‌وانه‌یه ئه‌و به‌رنامه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌ی كه حیزب دایناوه بۆ بردنه‌وه له هه‌ڵبژاردندا له‌دوای سه‌ركه‌وتنی كاندیده‌كان وه‌ك خۆی جێبه‌جێ نه‌كرێت، ئێمه‌ش ده‌زانین كه به‌رنامه‌ی هه‌ڵبژاردن و ئاینده‌بینی ئه‌و حیزبه خۆی له به‌رنامه‌كه‌یدا ده‌بینێته‌وه، بۆیه له وڵاتی ئه‌ڵمانیا شێوازێك په‌یڕه‌و ده‌كه‌ن كه هه‌ردوولای هاوكێشه‌كه سه‌نگی خۆیان هه‌بێت، ئه‌ویش به‌وه‌ی كه ماف ده‌دات به حیزبه‌كان رێژه‌یه‌ك له‌و ده‌نگانه‌ی كه هێناویانه حیزب به‌پێی ئه‌و لیسته‌ی كه پێشكه‌شی ده‌كات ئه‌ندامه‌كانی خۆی ده‌ستنیشان بكات و ماوه‌ی لیسته‌كه بۆ ئه‌و كاندیدانه ده‌بێت كه ده‌نگیان پێدراوه، ئه‌م شێوازه تێكه‌ڵه له ده‌ستنیشانكردنی كاندیده‌كان ئازادیه‌ك ده‌به‌خشێت به حیزبه‌كان بۆ دانانی كه‌سانی پرۆفیشنال و حیزبی له په‌رله‌ماندا، له وڵاتی ئه‌ڵمانیا رێژه‌كه ٣٠٪ ی ده‌نگه‌كانه، هه‌روه‌ها پێش دیاریكردنی ئه‌و رێژه‌یه هه‌موو حیزبێك ده‌بێك به‌لانی كه‌مه‌وه ٥٪ ی ده‌نگ به‌ده‌ست بهێنێت بۆئه‌وه‌ی بتوانێت بچێته په‌رله‌مانه‌وه، هه‌رچه‌نده ئه‌و دیاریكردنی رێژه‌یه به‌ڕای من زه‌ره‌ر له حیزبه بچوكه‌كان ده‌دات به‌ڵام ئه‌وان له‌وێ بۆ پێكهێنانی حكومه‌تێكی به‌هێز پێیان باشه هه‌ر ته‌نها چوار تا پێنج حیزب بچنه په‌رله‌مانه‌وه، ئه‌م جۆره سیستمی هه‌ڵبژاردنه له‌وانه‌یه له رووكه‌شدا هه‌ندێ موعه‌قدو قورس بێته به‌رچاو، چونكه سیستمێكی تێكه‌ڵه، به‌ڵام له جێبه‌جێ كردن‌دا ئاسانه، به شاهیدی لێكۆڵه‌ره‌وانی سیستمه‌كانی هه‌ڵبژاردن، هه‌قه ئێمه‌ش بیرێك له‌وه بكه‌ینه‌وه كه كاتێك سیستمی هه‌ڵبژاردن ده‌گۆڕین، چ جۆره سیستمێك په‌یڕه‌و ده‌كه‌ین و چ قازانجێك ده‌گه‌ینێن به حیزبه‌كان و به هاووڵاتیان، چونكه دواجار ده‌بێت هه‌ردوولای هاوكێشه‌كه هاوسه‌نگ بن، هه‌م هاووڵاتی و هه‌م حیزبیش، باوه‌ڕیش ناكه‌م كه‌سمان ئیدیعای ئه‌وه بكه‌ین كه ئێمه له ئه‌ڵمانه‌كان باشتر بیر ده‌كه‌ینه‌وه یان زیاتری لێده‌زانین.
ماویه‌كه لێره‌و له‌وێ و له‌میانه‌ی به‌رنامه و كۆمێنتی سه‌ر په‌یجی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان هه‌ست ده‌كه‌م ئازادیه‌كانی تاك كه‌وتۆته مه‌ترسیه‌وه، كاتێك كه‌سێك رێگه به‌خۆی بدات گاڵته به‌شێوازی جل له‌به‌ركردن یان شێوەزاری قسه‌كردنی تاكه‌كان بكات، چه‌ندین ساڵه له‌هه‌رێمی كوردستان گۆڤاری ته‌نزئامێز و نووسه‌ری ته‌نزئامێزمان هه‌یه، به‌ڵام هه‌رگیز توخنی ئازادی كه‌سه‌كان نه‌كه‌وتوون، كاتێك كه كه‌سێك بیه‌وێت به ته‌نزه‌وه باسی دیارده نه‌گه‌تیڤه‌كانی كۆمه‌ڵگا بكات ئه‌وا ده‌توانێت سه‌رنجی هاوڵاتیان بۆ لای ئه‌و دیارده نه‌گه‌تیڤانه رابكێشێت و ببێته هۆكارێك بۆ لاوازبوونیان یاخود نه‌مانیان، به‌ش به‌حاڵی خۆم هه‌رگیز قه‌ڵس نابم به نووسینی ته‌نز ئامێز یان نمایشی ته‌نزئامێز به‌پێچه‌وانه‌وه له‌وانه‌یه هه‌موو رۆژێك به شه‌وقه‌وه چاوه‌ڕێی گۆشه‌كانی كوردستانی نوێ ده‌كه‌م كه د. شێركۆ عه‌بدوڵڵا یان كاكه لاوه‌ند نه‌وزاد ده‌ینووسن، ئه‌وانه‌شی كاری نمایشی ته‌نزئامێز ده‌كه‌ن زۆرن و له‌وڵاتانی ئه‌وروپا نمایشه‌كانیان له‌قاوه‌خانه‌كان یاخود له‌سه‌ر ته‌ختی شانۆكان ده‌كه‌ن و به‌سه‌دان كه‌س ده‌چن بۆ سه‌یركردنیان، له تیڤییه‌كانیشه‌وه شه‌وانه به‌رنامه‌ی گفتووگۆی ته‌نزئامێز هه‌ن كه‌خه‌ڵكی بیانی و عه‌ره‌بیش پێشكه‌شی ده‌كه‌ن، به‌تایبه‌تیش من هه‌موو شه‌وێك سه‌یری (ئه‌مشه‌و له‌گه‌ڵ هانی) ده‌كه‌م كه له‌سه‌ر كه‌ناڵی mbc میسر پیشان ده‌درێت، نمایشكارانی ته‌نزئامێز ده‌بێت لایف نمایش بكه‌ن و خه‌ڵكی بهێننه پێكه‌نین، هه‌رگیز ئه‌م نمایشكارانه رێگه به‌خۆیان ناده‌ن گاڵته به‌زمان و جلوبه‌رگی ئه‌وانی تر بكه‌ن، ئه‌وان باسی كولتووری خۆیان ده‌كه‌ن گاڵته ئامێزانه په‌نجه ده‌خه‌نه سه‌ر كه‌مووكورتیه‌كان و په‌یامه‌كه‌یان زوو ده‌گاته بینه‌ر، كه‌ناڵی نالیای دوو ویستی ئه‌م بابه‌ته بهێنێته فه‌رهه‌نگی به‌رنامه‌كانی ته‌له‌فزیۆنیه‌وه، به‌ڵام مۆفه‌ق نه‌بوو، ئه‌زانن له‌بری ئه‌وه‌ی بمانخاته پێكه‌نین تووڕه‌ی كردین، ئه‌گه‌ر كه‌لتووری كوردی كه‌موكورتی تێدایه هه‌قه هه‌موومان هه‌وڵ بده‌ین ئه‌م كه‌لتووره ناوازانه بگۆڕین، به‌ڵام خاتوونێك بێت و له‌یه‌كه‌م نمایشیدا باس له‌جلوبه‌رگی تاكه‌كان بكات یاخود شێوه زاریی سۆرانی بكات و به‌تایبه‌تیش زمانی خه‌ڵكی سلێمانی بكه‌یت! ببوره خانم نه‌تپێكا نه‌ك هه‌ر نه‌تپێكا به‌ڵكو هاتیته زۆنێكه‌وه كه‌هیچ كه‌س مافی نییه توخنی بكه‌وێت، ئه‌گه‌ر وڵاتی من وڵاتی ده‌فته‌ره دۆلاره(به‌زمانی ئه‌و) ئه‌وا ده‌بێته قیبله‌ی ئه‌وانه‌ی كه به‌دوای كاردا ده‌گه‌ڕێن، ئه‌گه‌ر وڵاتی من وڵاتی شه‌رواڵ له‌پێكانه(له زمانی ئه‌و) ئه‌وا ئه‌م شه‌رواڵه جلی ترادیشوناڵی ئێمه‌یه، هندیه‌كان هه‌تا ئێستا چ له‌وڵاتی خۆیان چ له‌وڵاتانی تریش هه‌مان به‌رگ ده‌پۆشن، ئه‌ی خانم بۆ ده‌بێت هه‌موومان وه‌ك ئه‌ورپیه‌ك خۆمان بگۆڕین بۆ ئه‌وه‌ی پێمان بڵێن پێشكه‌وتوو، یان كاتێك كه دێیت و باسی ژنی سلێمانی و زمانیان ده‌كه‌یت ئه‌وا ئیتر هه‌موومان زمانی خۆمان ده‌گۆڕین و وه‌ك تۆ قسه ئه‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی پێمان بڵێیت پێشكه‌وتوو، كاتێك من باسی ئه‌م بابه‌ته‌ی تۆ ده‌كه‌م له‌به‌ر ئه‌وه نییه (وه‌ك ئه‌وه‌ی ده‌ڵێن كورده‌كانی ئه‌وروپای پێی تووڕه بوون) به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هیچ كه‌س مافی نییه گاڵته به‌جلوبه‌رگ و زمانی كه‌سانی تر بكات، ئه‌وه ئازادیه‌كانی تاكه، و ئازادیه‌كانی تاك ده‌بێت پارێزراو بێت و رێزی لێبگیرێت، باڵاپۆش بین یان سفوور، شه‌رواڵ له پێبكه‌ین یان جینز، كرمانجی قسه بكه‌ین یاخود سۆرانی، سلێمانی یان هه‌ولێری یان دهۆكی، ئه‌مانه هه‌مووی ئازادیی ئێمه‌ن و تۆش بۆت نییه گاڵته‌یان پێبكه‌یت و كه‌ناڵه‌كه‌ش هه‌قه كاتێك كه رووبه‌ڕووی یاسا بۆوه نه‌ڵێت ئه‌مه ئازادی راده‌ربڕینه.

له‌م هه‌فته‌یه‌دا و له‌رۆژی ١١/٥/٢٠١٣ یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان قسه‌ی خۆی كرد له باره‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانه‌وه، له‌راگه‌یاندنی كۆتایی كۆبوونه‌وه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی‌دا باسیی له‌هه‌ڵبژاردنه‌كانیی په‌رله‌مانی كوردستان و ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان و گرفتی یاسایی و ده‌ستووریی هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی به‌ڕوونیی و ئاشكرا كرد، به‌م راگه‌یه‌ندراوه هه‌ڵوێستیی فه‌رمی خۆی ده‌رخست و ئیتر له‌ده‌ره‌وه‌ی ئه‌م هه‌ڵوێسته هه‌موو ئه‌و قسه هه‌ڵبه‌ستراوانه‌ی ده‌رهه‌ق به یه‌كێتی و سیاسه‌ته‌كه‌ی كران و ده‌كرێت به‌تاڵ بوونه‌وه، ئه‌مه هه‌ڵوێستی فه‌رمییه و هه‌قه هه‌ر كه‌سێك (مه‌به‌ستم ئه‌وانه‌ی له‌ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتین) به پێچه‌وانه‌ی ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی ئێستای یه‌كێتیی قسه‌ی كردووه دووجار به قسه‌كانی خۆیدا بچێته‌وه، جارێكیان له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌قی داوه به‌خۆی به‌بێ ئه‌وه‌ی كادیری ئه‌و حیزبه بێت باس له‌نییه‌ت و هه‌ڵوێستی حیزبێكی تر بكات، جاری دووه‌میش بۆ ئه‌و هه‌موو بوختانه هه‌ڵبه‌ستراوه بۆ حیزبێكی وه‌ك یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان، هه‌ڵبه‌ته ئه‌و هه‌موو راگه‌یاندنانه‌ی كه له‌م ماوه‌یه‌ی دواییدا له‌سه‌ر یه‌كێتی و هه‌ڵوێسته‌كانی چی ده‌بێت و كه بۆته جێی مشتومڕی میدیاكان و هاوڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان له خۆڕا نه‌بووه، یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان هێزێكی سیاسیی ناو هه‌رێمی كوردستانه، هه‌ڵوێسته‌كانی و ئاینده‌بینیه‌كه‌ی بۆ ئه‌م هه‌رێمه سه‌نگی خۆی هه‌یه، ئه‌وانه‌ی كه رۆژانه بوختانی پاشكۆیه‌تیی و بچوكبوونه‌وه بۆ یه‌كێتی ده‌بینین هه‌ڵبه‌ته ئه‌وه خه‌ون و ئامانجیانه، هه‌ڵبه‌ته ئه‌گه‌ر یه‌كێتی ئه‌و هێزه نه‌بووایه هه‌رگیز ئه‌و هه‌موو قسه و قسه‌ڵۆكه‌شیان بۆ هه‌ڵنه‌ئه‌به‌ست، من هه‌رده‌م ووتومه و ئه‌یڵێمه‌وه ( یه‌كێتیی خاوه‌ن پێگه‌ی جه‌ماوه‌ری خۆیه‌تی، خاوه‌ن مێژووی پڕ سه‌روه‌رییه، خاوه‌نی هه‌زاره‌ها شه‌هید و كه‌مئه‌ندامی سه‌نگه‌ر و زیندانیی سیاسییه، خاوه‌نی ئاینده‌بینی خۆیه‌تی و سۆسیال دیموكراتی كردۆته رێبازی) ئه‌م سه‌رمایه‌ی یه‌كێتی فاكته‌رن بۆ سه‌ركه‌وتن له هه‌ر بژارده‌یه‌كدا كه ده‌یكات، هه‌ڵبه‌ته ئه‌وانه‌ی خه‌ون به بێهێزیی و بچووكبوونه‌وه‌ی یه‌كێتیه‌وه ده‌بینن زۆرن و پێیان وایه ئه‌گه‌ر یه‌كێتی بچووك بۆوه یاخود بێهێز بوو ئه‌وان گه‌وره ده‌بن و ده‌توانن جێگه‌ی بگرنه‌وه، ئه‌وانه‌ی ئه‌م خوێندنه‌وه‌یان هه‌یه بۆ یه‌كێتی هه‌ڵبه‌ته له سیاسه‌تی یه‌كێتی و هه‌وڵدانیی بۆ راگرتنیی باڵانسیی سیاسیی و سه‌قامگیریی له‌م هه‌رێمه‌دا تێنه‌گه‌یشتوون یاخود هه‌وڵ ناده‌ن تێبگه‌ن، ئه‌م حیزبه وه‌ك هه‌موو حیزبێكی تری دونیا له ژیانی سیاسی‌دا هه‌وراز و نشێوی به‌خۆیه‌وه بینیوه، به‌ڵام ئه‌مانه هه‌مووی بوونه‌ته فاكترێك بۆ پێداچوونه‌وه‌و هه‌ڵسانه‌وه جارێكی تر، ئه‌وه‌ی ماوه بیڵێین كه یه‌كێتی خاوه‌ن رێباز و پێگه‌ی خۆیه‌تی و نه له‌هه‌ڵبژاردن ده‌سڵمێته‌وه و نه رێگریش ده‌كات بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنه‌كان، چونكه له‌كۆتاییدا ده‌زانین كه سندووقی ده‌نگدان مه‌حه‌كه.
.....................................................................
كوالێتی

6/5/2013
خه‌ڵك و خاكه‌كه‌ی ده‌پارێزین

29/4/2013
له هه‌فته‌ی پێشووداو به‌هۆی رووداوه‌كانیی حه‌ویجه، زۆرێك له نووسه‌رو رۆژنامه‌نووس و ته‌نانه‌ت ئه‌ندام په‌رله‌مانیش راو بۆچوونیی خۆیان سه‌باره‌ت به‌م كێشه‌یه‌و رۆڵی كورد خسته‌ڕوو، هه‌ر كه‌س له‌ڕوانگه‌ی كوردایه‌تیی و هه‌ستكردن به هه‌ستیاریی بارودۆخه‌كه‌وه ئه‌م بابه‌ته‌ی شرۆڤه كردووه، به‌ڵام هه‌ستم كردووه له زووربه‌ی نووسینه‌كاندا هه‌ستێكی ده‌مارگیریی و بڕیاریی پێشوه‌خت و تاك لایه‌نه‌ی تێدا بووه، هه‌ندێ پێیوایه ئه‌مه فرسه‌ته‌و نابێت له ده‌ستی بده‌ین و هه‌ندێكیش حه‌ماسه‌تی باروودۆخه‌كه وای لێكردوون كه به ده‌وڵه‌تی توركیا‌و دوورگه‌ی قوبرس بمانشوبهێنن، هه‌موو ئه‌و به‌ڕێزانه دڵسۆزیی ئه‌م خاك و وڵاته‌ن و من هیچ گوومانم له‌سه‌ر بیروڕاكانیان نییه، ناوچه‌كانیی كوردستانیی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم و به‌پێی ده‌ستووری عیراق ناوچه‌یه‌كن كه تێكه‌ڵه‌یه‌كن له نه‌ته‌وه‌و ئایین و مه‌زهه‌به‌كان، راسته له‌ڕووی مێژووییه‌وه‌و به تایبه‌ت تر له دوای مورافه‌عه‌كه‌ی به‌ڕێز جه‌نابی مام جه‌لال بۆ هه‌موو لایه‌ك و به تایبه‌ت تر بۆ عه‌رب روون بۆوه كه به درێژایی مێژوو و ئه‌تڵه‌سه كۆن و ده‌گمه‌نه‌كان ئه‌م ناوچانه كوردستانین و ئێمه هه‌رگیز له خه‌باتكردن ده‌ستهه‌ڵناگرین بۆ گه‌ڕانه‌وه‌یان، به‌ڵام له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌و ناوچانه له‌ڕووی دیموگرافیه‌وه گۆڕانیی به‌سه‌رهاتووه‌و ته‌عریب كراوه، بۆیه دانایان و شاره‌زایان له‌كاتی دانانی ده‌ستووریی كاتیی عیراقدا مادده‌ی ٥٨ یان دانا بۆئه‌وه‌ی ئه‌م كێشه‌یه له‌ڕووی یاساییه‌وه‌و به‌شێوه‌یه‌كی شارستانیانه چاره‌سه‌ر بكه‌ن، به‌ڵام له جێبه‌جێ كردن‌دا لایه‌نی جێبه‌جێكار (كه حكومه‌تی عیراقه) كه‌مته‌رخه‌م بووه‌و بودجه‌ی پێویستی بۆ ئه‌م پرسه ته‌رخان نه‌كردووه‌و هۆكاری ده‌ولی و ئیقلیمیش كاریگه‌ریی خۆیان هه‌بووه بۆئه‌وه‌ی ئه‌م مادده ده‌ستوورییه وه‌ك خۆی جێبه‌جێ نه‌كرێت، ئێستاش پشێویی و نا ئارامیی و دڵه‌ڕاوكێ گه‌یشتۆته ئه‌و ناوچانه، بۆ هه‌نگاوی داهاتوومان نابێت ده‌مارگیریی سیاسیی و عه‌سكه‌ریی بمانگرێت، به‌ڵكو كورد ده‌بێت بێلایه‌ن بێت و به‌ڵكو هه‌وڵی ئه‌وه بدات كه رۆڵی ناوبژیوان ببینێت، ئه‌مڕۆ سه‌ده‌ی بیستویه‌كه‌و ئێمه‌ی كورد خۆمان به‌شه‌ریك ده‌زانین له عیراقدا (هه‌رچه‌نده هه‌وڵده‌درێت ئه‌م شه‌راكه‌ته وه‌لاوه بنرێت)، به‌ڵام ئه‌وه مانای ئه‌وه نییه كه ئێمه له‌م سه‌ده‌یه‌دا هه‌وڵ بدین به چه‌ك و شه‌ڕ كێشه‌كانمان چاره‌سه‌ر بكه‌ین، راسته ئێمه ئه‌گه‌ر پشێوی و نائارامیی بگاته كه‌ركوك ده‌بێت پارێزگاریان لێبكه‌ین (نه‌ك ته‌نها له كورده‌كان به‌ڵكو ده‌بێت پارێزگاریی له هه‌موو پێكهاته‌كان بكه‌ین)، به‌ڵام له بیرمان نه‌چێت پارێزگاریی نه‌ك داگیركاریی، پێكه‌وه‌ژیان نه‌ك دابڕان، ئه‌وه ئه‌ركیی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه ئاسایش و سه‌قامگیریی ئه‌و ناوچانه بپارێزێت و نه‌هێڵێت ده‌ستی تیرۆر‌و تۆقاندن بگاته ئه‌و ناوچانه، چونكه كه تیرۆر هات ناڵێت تۆ كوردیت یان توركومانیت یان كریستیانیت یان عه‌ره‌بیت، هه‌موومان لێدوانه‌كانیی عه‌لی غێدانمان بینیی و خوێنده‌وه، با وا نه‌زانن كورد بۆیه پارێزگاریی له كه‌ركوك و ئه‌و ناوچانه ده‌كات، چونكه چاویان بڕیوه‌ته نه‌وته‌كه‌ی، بابزانن ئێمه خه‌ڵك و خاكه‌كه‌ی ده‌پارێزین.
.....................................................................
به‌رنامه‌ی ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌مان

له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه‌ی كۆتایی ئه‌م خوله‌ی په‌رله‌مانی كوردستان و دیاریكردنی واده‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌م هه‌رێمه‌دا هه‌ست به جۆرێك له بارگرژیی پێشوه‌خت ده‌كه‌م، هه‌رچه‌نده كرۆكی پرۆسه‌ی دیموكراسیه‌ت له پاڵ مه‌سه‌له‌كانی تردا هه‌ڵبژاردنه، هه‌ڵبژاردنیش به واتای به‌شداری خه‌ڵك له دروستكردنی بڕیاردا له رێگه‌ی هه‌ڵبژاردنی نوێنه‌ره‌كانیانه‌وه، به‌داخه‌وه ئێمه له كوردستاندا هێشتا نه گه‌یشتوینه‌ته ئه‌و ئاسته‌ی كه سه‌نته‌ری راپرسیی بێلایه‌نمان هه‌بێت بۆئه‌وه‌ی هه‌ر ماوه ماوه راپرسیی بكات و له‌سه‌ر ئه‌نجامی ئه‌م راپرسیانه ئاستی هه‌موو حیزبێك دیاری بكات و پێشبینیی بكات كه چه‌ند له ناو هاووڵاتیاندا متمانه‌یان له‌ده‌ستداوه یان متمانه‌یان زیادیكردووه، بۆیه هه‌موو رۆژێك ده‌بینیت كه كه‌سێك و له‌سه‌ر بناغه‌ی راپرسی ده‌زگایه‌كی حیزبیی خۆی ئه‌نجامێك بڵاو ده‌كاته‌وه كه ده‌بێته جێگه‌ی سه‌رسوڕمان و هه‌ندێجار جێی خه‌فه‌ت كه ئێمه ئه‌وه‌نده به لامانه‌وه ئاسانه ره‌قه‌م لێبده‌ین و باسی ژماره‌ی كورسیه‌كانمان بكه‌ین له په‌رله‌مانی داهاتوودا، هه‌ڵبژاردن بێ له كادیر‌و هه‌واداری حیزب، كۆمه‌ڵه كه‌سانێك ئه‌نجامه‌كه‌ی یه‌كلا ده‌كه‌نه‌وه كه نه كادیرن و نه هه‌وادارن، به‌ڵكو ئه‌و كه‌سانه‌ن كه هه‌تا دوا ساته‌كانی هه‌ڵبژاردن و هه‌ڵمه‌ته‌كه‌ی بڕیاریان نه‌داوه ده‌نگ ئه‌ده‌ن به كام لایه‌ن، ئه‌وانه ئه‌و به‌شه خه‌ڵكه‌ن كه چاودێریی ده‌كه‌ن و له دوا ساته‌كان بڕیار ده‌ده‌ن و ده‌بنه فاكته‌ری زیادبوونی كورسیه‌كان لایه‌نێك له لایه‌نه‌كان، هه‌ڵبژاردنی ئه‌مجاره گه‌رموگوڕی ده‌بینێت به خۆیه‌وه، به‌ڵام كه‌س ناتوانێت له ئێستاوه ژماره‌ی كورسییه‌كان دابه‌شبه‌ندیی بكات، ئێستاش وه‌ك جاران نه‌ماوه، به‌هۆی ئه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگای ئێمه كۆمه‌ڵگایه‌كی گه‌نجه و گه‌نج رێژه‌یه‌كی زۆر به‌رچاوی ئه‌م كۆمه‌ڵگایه‌یه، به‌رنامه‌ی هه‌ڵبژاردن رۆڵێكی به‌رچاو ده‌بینێت له ده‌نگداندا، گه‌ر له هه‌ڵبژاردنه‌كانی پێشوو خه‌ڵك ئه‌و گرنگیه‌ی نه ئه‌دا به به‌رنامه‌ی هه‌ڵبژاردن، به‌ڵام باوه‌ڕناكه‌م ئه‌مجاره وه‌ك جارانی تر بێت، له ٢٥/٧/٢٠٠٩ به‌رنامه‌ی لیستی كوردستانی به‌رنامه‌ی چوار ساڵی حوكمڕانی بوو، زۆر كه‌س پێیوابوو به‌رنامه‌یه‌كی دوور‌و درێژه‌و به‌ڵێنی زۆری تێدایه، به‌ڵام ئه‌مڕۆ ئه‌توانم به‌شانازیه‌وه بڵێم زوربه‌ی زۆریی به‌رنامه‌كه‌مان جێبه‌جێ بووه‌و هێناومانه‌ته دیی، به‌ڵام له هه‌ڵبژاردنیی ئاینده ده‌بێت به‌رنامه‌مان وه‌ك یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به‌رنامه‌یه‌كی ئاینده‌بینیی بێت، هه‌ڵقوڵاوی ویسته‌كانی سه‌رده‌م بێت و تێڕوانینیی حیزبێكی سۆسیال دیموكرات بێت، ده‌بێت شانازیه‌كانیی رابردوو پاڵنه‌رێك بێت بۆ دروستكردنیی ئاینده، بۆیه لێره‌وه من به باشیی ده‌زانم پێش ئه‌وه‌ی بابه‌تیی هه‌ڵبژاردن ده‌ستپێبكات له ئێستاوه به‌رنامه‌ی هه‌ڵبژاردن و به‌ڵێنه‌كان و جۆریی پروپاگه‌نده‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان ببێته جێی مشتوومڕی كادیره‌كانی یه‌كێتی له هه‌موو ئاست و ئۆرگانه‌كاندا، ده‌بێت له بریی باسیی چه‌ند كورسیی و كاممان زۆرینه و كاممان كه‌متر باس له ئاینده بكه‌ین، وه‌ك كووره‌ی هه‌نگ شه‌و و رۆژ كار بكه‌ین هه‌موومان پێكه‌وه یه‌كتریی به هێز بكه‌ین و هه‌ڵبژاردن سه‌ربخه‌ین.
1/4/2013
ئه‌م هه‌فته‌یه‌و له‌میانی كۆڕێكدا كه له قاوه‌خانه‌ی كولتوریی سازدرا بوو بۆ دوو ئه‌ندام په‌رله‌مانی كوردستان (كه به‌نده یه‌كێكیان بوو) و دوو چالاكه‌وانی مافه‌كانی ژنان، ئاماده‌بویه‌كی كۆڕكه هه‌ڵساو باسی له كولتوری هه‌ورامان كرد، ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه له هه‌ورامان تا ئێستا ژنێك نه‌كوژراوه و هیچ حاڵه‌تێكی توندوتیژیی به‌رامبه‌ر به ژنان له‌وێ تۆمار نه‌كراوه، بۆ من ئه‌مه یه‌كه‌مجار نییه كه باس له جوانیی كولتوری هه‌ورامان ببیستم، زۆرێك له هاوڕێكانم كه خه‌ڵكی ئه‌و ناوچه‌یه‌ن چه‌ندین جار باسیان له‌م بابه‌ته كردووه له‌گه‌ڵما، باشه لێره‌دا ده‌كرێت ئێمه بپرسین و ته‌نانه‌ت توێژینه‌وه‌و لێكوڵینه‌وه‌ش بكه‌ین له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته، بۆچی له‌و كولتوره كورده‌وارییه ره‌سه‌نه رێزگرتن له ژن و له‌مافه‌كانی هه‌تا ئێستا پارێزراوه؟ ئه‌مه چ كولتورێكه كه هاتنی ته‌كنه‌لۆژیا و تێكه‌ڵ بوونی كولتوره‌كان كاری نه‌كردۆته سه‌ر به‌ها جوانه‌كانیان و وه‌ك خۆی هێشتوویه‌تیه‌وه؟ بۆچی ئێمه كه له بنه‌ڕه‌تدا درێژكراوه‌ی ئه‌و كولتوره بووین ئێستا ئه‌وه‌نده دڵڕه‌ق و بێ به‌زه‌یین به‌رامبه‌ر به ره‌گه‌زی مێ؟ بۆچی له كۆمه‌ڵگاكه‌ی ئێمه‌دا به‌هاكانی رێزگرتن له ژن و حورمه‌تگرتنیی و وه‌ك مرۆڤ سه‌یركردنیی به‌ره‌و كزیی و لاوازیی ده‌چێت؟ هه‌زاره‌ها پرسیار رۆژانه له مێشكماندا ده‌خولێته‌وه‌و بێ وه‌ڵام ماوه‌ته‌وه، رۆژانه‌ش توندوتیژییه‌كان به‌ره‌و هه‌ڵكشان ده‌چن و یاساكان جێبه‌جێ ناكرێن و هه‌موو تاكێك كه توندوتیژیی ده‌كات جۆرێك له حه‌صانه‌ی په‌یدا كردووه و ده‌زانێت ئه‌م حه‌صانه‌یه ده‌یپارێزێت له روبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی یاساكان، رۆژانه ئه‌وانه‌ی كه سووكایه‌تی به هه‌موو چالاكییه‌كی رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی و رێكخراوه‌كانی ژنان ده‌كه‌ن و به‌وپه‌ڕی ئازادی و سه‌ربه‌ستیه‌وه راكانی خۆیان بڵاوده‌كه‌نه‌وه له میدیاكان و هیچ كه‌سێك و لایه‌نێك نییه رێگریان لێ بكات، ئه‌م گوزه‌رانه‌ی كه ژن له وڵاتی ئێمه‌دا ده‌بێت جێگه‌ی نیگه‌رانیی هه‌موو لایه‌كمان بێت، ئه‌مه ته‌نها نیگه‌رانیی نییه بۆ ژنان، كۆمه‌ڵگایه‌ك كه كولتووره ره‌سه‌نه‌كه‌ی ژن ده‌پارێزێت و رێزی لێده‌گرێت هه‌تا ئێستا ماوه و به‌رده‌وامه له ناوچه‌یه‌كدا، كه‌چی له ناوچه‌كانی تردا كولتورێكی تازه كه به ئێمه نامۆیه بۆته كولتوری باو، ئه‌مه‌یه كه نیگه‌رانی دروست ده‌كات، بۆچی ئه‌م كولتوره تازه نامۆیه جێگه‌ی كولتوره ره‌سه‌نه‌كه بگرێته‌وه‌و پاساوی بۆ بهێنرێته‌وه، گه‌ر هه‌ندێ كه‌س لایان وابێت ئه‌م كولتوره نامۆیه سود به خۆیان و كۆمه‌ڵگاكه ده‌گه‌ێنێت، ئه‌وا من دڵنیایان ده‌كه‌مه‌وه كه پێچه‌وانه‌كه‌ی راسته، هه‌ورامان كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی ئاسووده‌و بێ كێشه‌یه‌و رێزگرتن له ژن به‌شێكه له رێزگرتن له ژیان و له كۆمه‌ڵگاكه‌یان، ئه‌و كۆمه‌ڵگایه‌ی نیوه‌ی ئفلیج بكرێت و بێڕێزیی بكرێت به‌رامبه‌ری و په‌راوێز بخرێت و تووندوتیژیی به‌رامبه‌ریان بكرێت، ئه‌وه كۆمه‌ڵگایه‌كه دواكه‌وتووه و به‌رهه‌مهێن نییه، ئه‌و كۆمه‌ڵگایه‌ی كه حه‌صانه ده‌دات به كه‌سانێك كه توندوتیژیی ئه‌نجام ده‌ده‌ن ئه‌وه كۆمه‌ڵگایه‌كه پێویسته به‌خۆیدا بچێته‌وه‌و به‌هاو نۆرمه‌كانی پێویستیان به‌وه‌یه پێداچوونه‌وه‌یان بۆ بكرێت.
.....................................................................

18/3/2013
.....................................................................

11/2/2013
جارێكی تر ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق نه‌یتوانی له دانیشتنی رۆژی 9/2/2013 دا به‌رده‌وام بێت له‌سه‌ر گفتوگۆكانی بودجه‌ی عیراق، چ به‌هۆی ئاماده‌نه‌بوونیی رێژه‌ی یاسایی ئه‌ندامان و چ به‌هۆی نه‌گه‌یشتنیی كوتله‌كان به ته‌وافوق (سازان) بۆ سه‌ر یاسای بودجه، لیستی ده‌وڵه‌تی یاساش سووره له‌سه‌ر كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌شه بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی لیستی ده‌وڵه‌تی یاسا زۆر نا پرۆفیشناڵانه‌یه چونكه هه‌موو كه‌س ده‌زانێت كه ئه‌و ١٣٪ ی ئه‌وان باسی ده‌كه‌ن و داوای ده‌كه‌ن بناغه‌كه‌ی بڕیاره‌كانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانه كه له كاتی خۆیدا له ساڵی ١٩٩٥ وه‌ك پرۆگرامێك بۆ رزگاركردنی هاووڵاتیانی عیراق له كاره‌ساتیی مرۆیی بڕیارێكی پێ ده‌رچوو كه به بڕیاری ٩٨٦ ناسراوه، له‌و بڕیاره‌دا عیراق بۆی هه‌بوو به‌شێك له نه‌وته‌كه‌ی بنێرێته ده‌ره‌وه به‌رامبه‌ر به خۆراك بۆ هاووڵاتیان بگه‌رێته‌وه، ساڵی ٢٠٠٠ یش بڕیاری ١٣٣٠ ده‌ركرا كه شێوازیی دابه‌شكردنی داهاتی فرۆشتنی ئه‌و بڕه نه‌وته‌ی كه رێگه به عیراق درا بیفرۆشێت به‌م شێوه‌یه دابه‌ش بكرێت (٥٩٪ ی بۆ ناوه‌ڕاست و باشووری عیراق، ١٣٪ بۆ )باكووری عیراق(، ٢٥٪ بۆ لیژنه‌ی قه‌ره‌بووكردنه‌وه له جنێڤ، ٢،٢٪ بۆ نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان وه‌ك كاریی ئیداریی، ٠،٨٪ بۆ لیژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌و ته‌فتیش داده‌نرێت) ئه‌م دابه‌شكردنه نه له‌سه‌ر بناغه‌ی ئاماركراو نه هیچ بناغه‌یه‌كی زانستیی، ئه‌و كاتیش ره‌زامه‌ندبوونیی كورد به‌و رێژه‌یه بۆ ئه‌وه بوو كه هاووڵاتیانی هه‌رێم به‌هۆی ئه‌و دوو ئابڵۆقه‌یه‌ی كه به‌سه‌ریدا سه‌پێنرا بوو له بارودۆخێكی ناهه‌مواردا بوو، ئه‌و بڕیاره‌ش ده‌رگایه‌كی هیوا بوو بۆ باشتركردنی بارودۆخه‌كه، ئێستاش له‌دوای ئه‌و هه‌موو گۆڕانكاریه‌ی به‌سه‌ر عیراق و ناوچه‌كه‌دا هات تازه به تازه نوێنه‌رانی لیستی ده‌وڵه‌تی یاسا ده‌یانه‌وێت به هه‌مان پێوانه له گه‌ڵماندا بجوڵێنه‌وه، ئه‌و كات ئێمه‌ی كورد په‌ناگه‌و ئارامگای زۆرێك له‌وانه بووین كه ئه‌مڕۆ ئه‌و داوایه ده‌كه‌ن، ئه‌وسا ئه‌و ١٣٪ مان له‌گه‌ڵ ئه‌واندا به‌ش ده‌كردو ده‌مانووت ئه‌و پارووه نانه خوا داویه‌تی به هه‌موو لایه‌كمان و نه‌وتی عیراق له جیاتی ئه‌وه‌ی ته‌نها بۆ كوشتن و شه‌ڕو ئاژاوه بێت ئه‌وا به‌هۆی ئه‌و بڕیاره‌وه بۆته ئازووقه‌و گه‌لی عیراق له مردن رزگار ده‌كات، ئه‌و كات كه‌س بیریی له ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی وڵات نه‌ده‌كرده‌وه ئه‌وه‌نده‌ی بیری له برسێتی و رزگاربوون له مه‌رگی برسێتی ده‌كرده‌وه، ئه‌وه‌ش ته‌نها مه‌به‌ست بوو، ئێستاش له‌دوای ١٨ ساڵ له‌و بڕیاره من ئه‌پرسم ئه‌كرێت به هه‌مان پێوانه له‌گه‌ڵماندا بجوڵێنه‌وه؟ ئه‌گه‌ر ئه‌و نوێنه‌رانه پێیانوایه كه گه‌لی كوردستان ١٨ ساڵه یه‌ك نه‌فه‌ری زیاد نه‌كردووه ئه‌وا دڵنیایان ده‌كه‌مه‌وه كه به‌هه‌ڵه‌دا چوون، ئه‌گه‌ریش گومانیان هه‌یه له ژماره‌ی دانیشتووانی هه‌رێم با بێن و داوا له سه‌رۆكه‌كه‌یان بكه‌ن كه سه‌رژمێری ئه‌نجام بدات، ئه‌گه‌ر له ئه‌نجامی ئه‌و سه‌رژمێریه ده‌ركه‌وت ئێمه له ١٧٪ زیاتربووین ئه‌وا مافی خۆمانه بۆ هه‌موو ساڵێكی دواكه‌وتنی سه‌رژمێری كه ده‌بوایه له ٢٠٠٧ بكرایه قه‌ره‌بوو بكرێینه‌وه، ئه‌م جۆره ره‌فتاره ناپرۆفیشناڵانه‌ی لیستی ده‌وڵه‌تی یاسا بێ له‌وه‌ی كه ئامانجی سیاسیی له پشته‌وه‌یه له هه‌مانكاتدا كورت بینیه‌كی په‌رله‌مانیشه، چونكه ئه‌و به‌ڕێزانه له بریی داوای كه‌مكرنه‌وه‌ی به‌شه بودجه‌ی هه‌رێم ده‌بوایه داوای سه‌رژمێریی و دابه‌شكردنی عادیلانه‌ی داهاتیان بكردایه، ده‌بوایه داوایان بكردایه كه یاسای سندوقی داهات په‌سه‌ند بكرێت و نه‌بێته قوربانی ململانێی سیاسی، چونكه ئه‌م كێشانه ته‌نها به یاسا چاره‌سه‌ر ده‌بن نه‌ك به بڕیار‌و ئیمزای ١٠٢ ئه‌ندام، له هه‌مان كاتیش‌دا به‌م كاره كێشه سیاسیی و ده‌ستووریه‌كانی نێوان هه‌رێم و حكومه‌تی فیدراڵ قوڵتر ده‌بێته‌وه، كه پێموانیه ئێستا كاتی ئه‌وه‌یه كێشه‌كان قوڵتربێته‌وه به‌ڵكو كاتی ئه‌وه‌یه هه‌وڵ بدرێت كێشه‌كان ئه‌گه‌ر چاره‌سه‌ریش نه‌كرێن لانیكه‌م وه‌ك خۆی بمێنێته‌وه.
.....................................................................
حكومه‌تی بنكه فراوانی نیشتمانی بۆ كێ ؟
4/2/2013
له‌م چه‌ند هه‌فته‌یه‌ی دواییدا چه‌ند دیدار و سه‌ردانێك كرا له‌نێوان هه‌ردوو حزبی ده‌سه‌ڵات و لایه‌نه‌كانی ئۆپۆزسیۆندا، له‌ئه‌نجامی ئه‌م سه‌ردان و بینینه‌دا ده‌ركه‌وت یاخود بڵاوبۆووه كه هه‌ردوو حزبی ده‌سه‌ڵات داوایان له ئۆپۆزسیۆن كردووه بۆ چاكسازیی و تێپه‌ڕاندنی ئه‌م قۆناغه هه‌ستیاره‌ی كه هه‌رێمه‌كه‌مان تێیدا گوزه‌ر ده‌كات پێوسته حكومه‌تێكی یه‌كێتی نیشتمانی بنكه فراوان رابگه‌یه‌نین كه هه‌م چاكسازییه‌كان بكات و هه‌م ئاماده‌كاری بكات بۆ هه‌ڵبژاردنی داهاتوو، من باس له‌كاردانه‌وه‌و ته‌سریحاتی لایه‌نی ئۆپۆزسیۆن ناكه‌م، چونكه ئه‌وان مافیانه كه به‌شێوازی جۆراوجۆر شیكردنه‌وه بۆ ئه‌م هه‌نگاوه بكه‌ن، به‌ڵام گرنگ ئه‌وه‌یه بزانین ئایا ئه‌م هه‌نگاوه سوودی چییه و له‌كوێی دونیدادا په‌یڕه‌وكراوه و په‌یڕه‌و ده‌كرێت و ئێمه له‌بڕیاردانماندا بۆ ئه‌م هه‌نگاوه چ سه‌ركه‌وتنێك به‌ده‌ست ده‌هێنین، سه‌ره‌تا با بێین بزانین حكومه‌تی بنكه فراوانی یه‌كێتی نیشتمانی چییه؟ ئه‌و حكومه‌ته‌یه كه له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵێك له‌حزبه‌كانی براوه‌ی هه‌ڵبژاردن پێكده‌هێنرێت و زۆر جاریش پێی ده‌وترێت حكومه‌تی هاوپه‌یمانێتی فراوان یان گه‌وره، ئه‌م جۆره حكومه‌تانه له‌كاتی بوونی ته‌نگژه سیاسی یان ئابووری یاخود له‌كاتی شه‌ڕوشۆردا پێكده‌هێنرێت بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و قۆناغه هه‌ستیاره تێپه‌ڕێنرێت، ئه‌م حكومه‌تانه سه‌قامگیرترن له‌حكومه‌تێك كه ته‌نها به‌زۆرینه حزبێكی سیاسی براوه‌ی هه‌ڵبژاردن پێك ده‌هێنرێت، ئه‌م حاڵه‌ته‌ش له‌و وڵاتانه‌ی كه‌هه‌ڵبژاردن تێیدا رێژه‌ییه زۆرتره له‌و وڵاتانه‌ی كه سیسته‌مه‌كه‌یان ته‌نها سه‌رۆكایه‌تیه و ته‌نها سه‌رۆك لایه‌نی براوه‌ی زۆرینه‌ی هه‌ڵبژاردن راده‌سپێرێت بۆ پێكهێنانی حكومه‌ت، وڵاتێكی وه‌ك سویسرا له ساڵی ١٩٥٩ وه چوار سه‌ركیترین و به‌هێزترین حزبه‌كانی ئه‌و وڵاته حكومه‌ت پێكده‌هێنن و ناوی حكومه‌تی (وه‌صفه‌ی سیحری) لێنراوه، له وڵاتێكی وه‌ك هینستان ١٤ حزب ئیتیلافێكیان پێكهێناوه‌و حكومه‌تیان پێكهێناوه، له فنله‌ندا كه وڵاتێكی سه‌قامگیره و له رووی ئابووریشه‌وه پێشكه‌وتووه له ساڵه‌كانی نه‌وه‌ده‌كانه‌وه حكومه‌ته‌كانیان له‌هاوپه‌یمانی پێنج گه‌وه‌ره‌ترین له حزبه‌كانی براوه‌ی هه‌ڵبژاردن پێكهێناوه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر سه‌یری وڵاتێكی وه‌ك به‌ریتانیا بكه‌ین له‌به‌ر ئه‌وه‌ی دیموكراسی به‌رێره‌وه‌ی ئاسایی خۆی گه‌شه‌ی كردووه له‌ساڵی ١٩١٥ وه حكومه‌تی یه‌كێتیی نیشتمانی تێدا پێكنه‌هێنراوه ته‌نها له‌ساڵانی شه‌ڕدا نه‌بێت كه ئه‌ویش له‌نێوان ساڵه‌كانی ١٩٣١ تا ١٩٤٠، كه‌واته زه‌روره‌تی نیشتمانی و سه‌قامگیری له‌زۆر حاڵه‌تی ئه‌و وڵاتانه‌دا فه‌رزی كردووه به‌سه‌ریاندا كه حكومه‌تی یه‌كێتی نیشتمانی پێكبهێنێن و ئه‌و دۆخه ناله‌باره‌ی وڵات تێیده‌كه‌وێت به‌هه‌مووان هه‌وڵده‌ده‌ن چاره‌سه‌ری بكه‌ن و هه‌مووان پشتگیریی و سه‌قامگیری بۆ حكومه‌ته‌كه ده‌ڕه‌خسێنن بۆ ئه‌وه‌ی كاروباری وڵات و هاوڵاتیان به‌ڕێوه به‌رێت دوور له‌ته‌نگژه‌ی سیاسی و ناسه‌قامگیریی سیاسی، ئه‌مه‌ش ده‌بێته هه‌نگاوێك كه وڵات به‌ره‌وپێشه‌وه ده‌بات و كه‌شی سیاسی ته‌ندروستتر ده‌بێت و بارگاوی نابێت، ئه‌وه‌ش وا ده‌كات كه‌دیموكراسی كات و ماوه‌ی خۆی هه‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی گه‌شه‌ی ئاسایی خۆی بكات و كه ئه‌م قۆناغه تێپه‌ڕ بوو ئه‌وا ئه‌و كات هه‌موو لایه‌نه‌كان ئاسایی ده‌بێت له‌لایان كه حكومه‌تی زۆرینه پێكبێت و له‌ده‌روه‌ی ئه‌واندا ئۆپۆزسیۆن بن، كه‌واته ئه‌گه‌ر هه‌موومان پێكه‌وه له‌سه‌ر ئه‌وه هاوڕابین كه قۆناغێكی هه‌ستیارمان هه‌یه ئێستا و پێویستمان به‌سه‌قامگیریی زیاتری سیاسی و حكومڕانی هه‌یه بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ئاسته‌نگه‌كانی ئه‌م قۆناغه، ئه‌وا هه‌نگاوێكی باش ده‌چینه پێش بۆ گفتوگۆكردن و باسكردنی شه‌فافانه و هاوڕایانه‌ی نێوانمان بۆ هه‌نگاونان به‌ره‌وه ئاینده‌یه‌كی گه‌ش بۆ هه‌رێم و باسكردنی حكومه‌تێكی نیشتمانی بۆ كپكردنه‌وه و بێده‌نگكردن و لێدان نابینین و به‌ڵكو به‌هه‌نگاوێكی بوێرانه‌و سه‌ركه‌وتنێكی سیاسیی ده‌یبینین بۆ هه‌موو لایه‌ك و سوودی هه‌موو لایه‌ك.
.....................................................................
بودجه‌تان باش

له‌م رۆژانه‌دا په‌رله‌مانی كوردستان سه‌رقاڵی گفتوگۆی بودجه‌ی ساڵی ٢٠١٣ یه، خۆشبه‌ختانه ئه‌مساڵ كه‌دواهه‌مین بودجه‌یه كه‌ئه‌م خوله‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان گفتوگۆی له‌سه‌ر ده‌كات و په‌سه‌ندی ده‌كات، هاتنی بودجه بۆ په‌رله‌مان و بڵاوكردنه‌وه‌ی به‌هه‌موو وورده‌كارییه‌كانه‌وه، به‌شێكه له‌شه‌فافییه‌ت و مافی هه‌موو هاووڵاتییه‌كه بزانیت ئه‌و بودجه‌یه‌ی كه‌هه‌یه چۆن سه‌رف ده‌كرێت و له‌كوێدا سه‌رف ده‌كرێت، خۆشبه‌ختانه ئه‌مساڵ راپۆرتی حكومه‌تیش تێروته‌سه‌ل تره له‌ساڵانی پێشوو، هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ راپۆرته‌كه‌دا لیژنه‌ی حكومه‌ت بۆ بودجه له‌دووتۆیی نامیلكه‌یه‌كدا باسی له‌هه‌موو ئه‌و خزمه‌تگوزاریانه‌ی كردووه كه‌ئه‌م بودجه‌یه ده‌یگه‌ینێت به‌هاووڵاتیان، ئه‌مساڵ راپۆرتی دارایی لیژنه‌ی دارایی و ئابووری له‌په‌رله‌مان شیكارێكی جوانی كردووه بۆ بودجه‌و لیژنه‌كانی په‌رله‌مانیش هه‌ندێكیان نه‌بێت زۆرینه‌یان راپۆرته‌كانیان په‌یوه‌سته به‌و وه‌زاره‌تانه‌وه كه‌ئه‌وان له‌گه‌ڵیان دانیشتوون و باسیان له‌گیروگرفته‌كانیان كردووه‌و پرسیاریان ئاراسته‌ی حكومه‌ت كردووه بۆ هه‌ندێ كێشه‌و كه‌موكورتی، ئه‌مانه هه‌مووی نیشانه‌یه‌كی باشن بۆ قاڵبوونی ئه‌ندامانی په‌رله‌مان له‌سه‌ر بودجه‌و ئاڕاسته‌كردنی و سیاسه‌تی حكومه‌ت و گرینگی‌دان به‌و سێكته‌رانه‌ی كه‌راسته‌وخۆ خزمه‌ت ده‌گه‌یه‌ننه هاووڵاتیان، ئه‌م باسانه‌ی سه‌ره‌وه راستین و باسكردنی لێره‌دا ته‌نها بۆ به‌رچاوڕوونییه بۆ كه‌سێك گه‌ر بیه‌وێت بزانێت داڕشتنی بودجه‌ی ئه‌مساڵ چ جیاوازیه‌كی هه‌یه له‌گه‌ڵ بودجه‌ی ساڵانی پێشوودا، هیچ كارێكی ده‌ستی مرۆڤیش بێ كه‌موكورتی و هه‌ڵه نابێت، به‌ڵام ئه‌وه‌ی ئه‌مساڵ بیه‌وێت له‌نرخی هاتنی بودجه‌و په‌سه‌ندكردنی له په‌رله‌مانی كوردستان (پێش عیراقیش) كه‌م بكاته‌وه‌و ئاگای له‌راپۆرته‌كه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی و حكومه‌ت نه‌بێت كه‌باسی له‌و سیسته‌مه‌ی داڕشتنی بودجه‌ی تێدا كراوه، دێت و ده‌ڵێت په‌رله‌مان پاره‌ی بۆ گه‌ڵابه و شۆڤڵ داناوه!!! ئه‌م بابه‌ته‌ش ده‌بێته وێردی سه‌رزمان و له‌فه‌یسبووكدا ئیتر قسه نامێنێت به‌په‌رله‌مان و ئه‌ندامانی نه‌ڵێن!! كه‌سێك نییه پێیان بڵێت: ئه‌و ده‌روازانه‌ی كه‌پاره‌ی بۆ ته‌رخانكراوه به‌خه‌مڵاندن، هه‌روه‌ها ئه‌و پاره‌یه‌ی كه‌بۆی ته‌رخان ده‌كرێت له‌كاتی به‌كارنه‌هێنانی له‌و ده‌روازه‌و فه‌سڵه‌دا، وه‌زیری دارای سه‌ڵاحیاتی ئه‌وه‌ی هه‌یه كه موناقه‌له بكات بۆ ده‌روازه‌و فه‌سڵێكی تر كه كه‌می بۆ دانراوه یان زیاد له‌وه‌ی بۆی دانراوه خه‌رجی كردووه، به واتای كاتێك به‌ڕێوبه‌رایه‌تی بودجه ده‌ست ده‌كات به‌دابه‌شكردنی ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ی كه‌ته‌رخانكراوه بۆ په‌رله‌مان، ده‌بێت له‌گه‌ڵ لیژنه‌ی بودجه‌ی په‌رله‌مان دابنیشێت و بودجه‌كه‌ی په‌رله‌مان دابه‌ش بكات به‌سه‌ر ئه‌و ده‌روازه و فه‌صڵانه‌ی كه‌هه‌ن له‌ناو فۆرمی بودجه‌دا، په‌رله‌مان وه‌ك هه‌موو ده‌زگایه‌كی تر فه‌صڵ و ده‌روازه‌كانی پڕ ده‌كاته‌وه‌و ئه‌گه‌ر له‌هه‌رشوێنێك زانی كه‌وا پێداویستییه‌ك ده‌بێت بۆ خه‌رجكردنی پاره بۆی، ده‌بێت ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ی به‌خه‌مڵاندن بۆ ته‌رخان بكات، ئه‌گه‌رهاتوو پاره‌كه‌ی به‌كار نه‌هێنا بۆ ئه‌و فه‌صڵ و ده‌روازه‌یه ئه‌وا موناقه‌له‌ی پێده‌كات و ئه‌ویش له‌صه‌ڵاحیاتی سه‌رۆكی په‌رله‌مانه، ئیتر ئه‌گه‌ر كه‌سێك هه‌بێت به‌ئه‌نقه‌ست بیه‌وێت ئه‌م بابه‌ته بشێوێنێت و بیكاته بابه‌تێكی گه‌رمه‌ی میدیای و خه‌ڵكی ساده‌ی پێ چه‌واشه بكات ئه‌وا كارێكی باش ناكات، چونكه ئه‌مڕۆ شه‌فافیه‌ت و زۆربوونی سه‌رچاوه‌كانی زانیاری هه‌ر زوو به‌درۆی ده‌خاته‌وه، ئه‌ی ئه‌وسا ئه‌ڵێت چی؟ هه‌موو ساڵێك و له‌كاتی گفتوگۆكانی بودجه‌دا كۆمه‌ڵێك قسه‌وباس دێنه ئاراوه كه ئیتر حه‌ق نییه دووباره ببنه‌وه، با ئیتر گفتوگۆكانمان له‌سه‌ر بناغه‌یه‌كی زانستی و مه‌نتیقی بێت نه‌ك عاتیفه و روژاندن و یاریكردن به‌هه‌ست و موقه‌ده‌راتی میلله‌تێك.
دواجار له‌ئه‌نجامی دانیشتن و گفتوگۆ و دیالۆگدا فراكسیۆنه‌كانی نێو په‌رله‌مانی كوردستان گه‌یشتنه سازان بۆ زۆرێك له بڕگه‌و ماده‌ی قه‌تیسماوی یاسای كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان، ئه‌م گه‌یشتن به‌سازانه هه‌نگاوێكی سه‌ركه‌وتوو ده‌بێت بۆ یاساكانی تریش هه‌روه‌ها بۆ ده‌ستووریش، بۆ گه‌یشتن به‌م سازانه ده‌بینین بارودۆخێكی و كه‌شێكی سیاسی ئارام هاتۆته كایه‌وه، ده‌بینین كۆبوونه‌وه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێم له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كانی ئۆپۆزسیۆندا ده‌كرێت، هه‌روه‌ها كۆبوونه‌وه‌كانی نێوان مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتیی نیشتمانی و پارتی دیموكراتی كوردستان، هه‌روه‌ها كۆبوونه‌وه‌ی نێوان لایه‌نه‌كانی ئۆپوزسیۆن، ئه‌مانه هه‌مووی ئاماژه‌ن بۆ حاڵه‌تێكی ته‌ندروست له سیاسه‌تدا ئه‌ویش به گفتوگۆی به‌رده‌وام ده‌توانین ناكۆكییه‌كانمان بكه‌ینه خاڵی هاوبه‌شی لێكتێگه‌یشتن و پێكه‌وه‌كاركردن، مه‌رجیش نییه كۆبوونه‌وه‌كان هه‌ر له‌یه‌كه‌م جه‌وله‌یدا هه‌موو ئه‌و ناكۆكیانه یاخود هه‌موو خاڵه جیاوازه‌كان له یه‌كتر نزیك بكاته‌وه و یه‌كسه‌ر ئه‌نجامی هه‌بێت، به‌ڵكو ئه‌م جۆره كۆبوونه‌وانه بۆ ئه‌وه‌ن كه به‌ره‌و رووی یه‌كتریی دابنیشین و هه‌وڵبده‌ین به شێوه‌یه‌كی مه‌ده‌نی ناكۆكییه‌كانمان و جیاوازییه‌كانمان كه‌مبكه‌ینه‌وه، دیالۆگ چه‌ند بناغه‌یه‌كی گرنگی هه‌یه كه له ئێستادا ئه‌م بناغانه ده‌كرێت ببێته جێی ئومێد بۆ ره‌وینه‌وه‌ی ئه‌م دۆخه‌ی كه له‌ئێستادا هه‌یه له‌نێوان ده‌سه‌ڵات و ئۆپۆزسیۆندا، یه‌كه‌م به‌رده‌وامی گفتوگۆكان و گه‌یشتن به چاره‌سه‌ری كێشه‌كان پڕۆسه‌یه‌كه به‌رده‌وامه‌و ده‌بێت به‌رده‌وام بێت و له‌گه‌ڵ هه‌ر گه‌یشتن به ئه‌نجامێك بۆ كێشه‌یه‌ك ده‌بێته پاڵنه‌ر و پاڵپشت بۆ گه‌یشتن به چاره‌سه‌ری كێشه‌یه‌كی تر، كه‌واته ئه‌مه پرۆسه‌یه‌كی به‌رده‌وامه‌و میكانیزمه‌كه‌ی دیاره، دووه‌م لایه‌نه‌كانی گفتوگۆكار له‌چه‌ند لایه‌نێك پێكدێن كه دیالۆگ له نێوانیاندا له‌سه‌ر ئاسته جیاجیاكان هه‌ر لایه‌نێكیان به‌شێك له گفتوگۆكان ده‌گرنه ئه‌ستۆ( سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان له‌سه‌ر ئاستی فراكسیۆنه‌كانی په‌رله‌مان، سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم له‌سه‌ر ئاستی كه‌سی یه‌كه‌میی حزبه‌كان، و له‌سه‌ر ئاستی حزبه سیاسییه‌كان)كه‌واته ئه‌م پڕۆسه‌یه هه‌موو داموده‌زگا سیاسییه‌كان ده‌گرێته‌وه‌و ده‌بێته كارێكی هاوبه‌ش، سێه‌م خستنه‌ڕووی خاڵی جیاوازییه‌كان یاخود ئه‌و خاڵانه‌ی كه بوونه‌ته جێگه‌ی مشتومڕو هه‌موو لایه‌ك له‌لای خۆیه‌وه ده‌بێت هه‌وڵبدات خاڵه هاوبه‌شه‌كان بدۆزێته‌وه وه‌ك چاره‌سه‌رێكی مامناوه‌ند بۆ ئه‌و پرسه، دیالۆگ وه‌ك دانوستان نییه، چونكه ده‌مانگه‌ێنێته سازان (دانوستان هه‌ر له ناوه‌كه‌یدا دیاره كه لایه‌نێك ده‌یه‌وێت ته‌نازول به لایه‌نی به‌رامبه‌ر بكات و زۆربه‌ی جار هه‌ستی له‌ده‌ستدان یاخود ته‌نازولكردن له‌لای لایه‌نێك به‌رامبه‌ر به لایه‌نه‌كه‌ی تر دروست ده‌بێت) كۆتایی هه‌موو دیالۆگێك حاڵه‌تی سازان دروستده‌كات، به‌ڵام له دانوستاندا حاڵه‌تی ئیتیفاق دێته ئاراوه، ئه‌مه‌ش دوو شتی جیاوازن، بۆیه ئه‌م كرانه‌وه‌یه و ئه‌م ده‌ستپێكردنی دیالۆگه ئومێدی ره‌وانه‌وه‌ی زۆرێك له كێشه‌كان و ناكۆكییه‌كان لێبه‌دی ده‌كرێت له كاتێكدا ئێمه‌ی كورد چاوه‌ڕوانی گۆڕانكارییه‌كانی ناوچه‌كه و عیراقداین و ده‌بێت هه‌موومان پێكه‌وه خۆمانی بۆ ئاماده بكه‌ین و ده‌بێت به دیدی هاوبه‌ش و كاری هاوبه‌ش بیسه‌لمێنین كه جیاوازییه‌كانمان به‌هێزترمان ده‌كات.


له‌م رۆژانه‌دا هه‌تا دێت قه‌یرانه‌كانی نێو عیراق زیاد ده‌كات، سه‌ره‌تای ئه‌م حكومه‌ته به‌وه ده‌ستیپێكرد كه هه‌موو ئه‌و رێككه‌وتننامانه‌ی كه‌بناغه‌ی دروستكردنی ئه‌م حكومه‌ته بوون كاریان پێنه‌كراو پشتگوێخران، قه‌یرانه‌كان له‌گه‌ڵ كورددا به‌رده‌وام بوون كه چه‌ندین كێشه‌ی هه‌ڵپه‌سێردراو هه‌بوون و به‌بێ چاره‌سه‌ر كردن مانه‌وه، دوای ئه‌وه‌ش كار به‌وه‌شه‌وه نه‌وه‌ستاو هێزه‌كانی دیجله به‌بێ هۆكارێكی دیاریكراو روونكراوه‌و بێ ئاگاداری كورد دروستكران، له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌موو ناڕه‌زایه‌تییه‌ی به‌رامبه‌ر به‌دروستكردنیان ده‌ربڕدرا، به‌ڵام ئه‌میشیان چووه پاڵ كێشه هه‌ڵپه‌سێراوه‌كانی تر‌و ده‌بێت لیژنه‌و دانوستانی بۆ بكرێت، هێشتا ئه‌م بابه‌تانه هیچیان چاره‌سه‌ر نه‌كراون و كێشه‌كانی هاشمی و عیساویشی هاته سه‌ر، له نێو ئه‌م قه‌یرانانه‌دا ده‌نگی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خت له‌لایه‌ن لیستی ده‌وڵه‌تی قانون و مالكییه‌وه هاته ئاراوه، به‌پێی مادده‌ی ٦٤ی ده‌ستووری عیراقی په‌سه‌ندكراو ئه‌م بابه‌ته به‌م شێوه‌یه داڕێژراوه (یه‌كه‌م: له‌سه‌ر داوای 1/3 ئه‌ندامانی و به‌زۆرینه‌ی ره‌های ده‌نگی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه، یاخود داواكاریی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و به‌ڕه‌زامه‌ندی سه‌رۆك كۆمار‌و نابێت ئه‌م داواكارییه له‌كاتی لێپرسینه‌وه بێت له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیران)دا ئه‌م مادده‌یه روون و ئاشكرا ده‌ریده‌خات كه سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ناتوانێت ئه‌م داوایه ته‌نها خۆی بیكات به‌بێ ره‌زامه‌ندیی سه‌رۆك كۆمار، به‌ڵام له‌ڕێگه‌ی لێدوانی ئه‌ندامانی لیسته‌كه‌ی له میدیاكانه‌وه ئه‌م بابه‌ته باسكرا یان باسی ماوه‌ی ٤٨ سه‌عات كرا بۆ راگه‌یاندنی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خت، به‌هۆی بوونی رێگای دیار‌و ئاشكرا له ده‌ستووردا سه‌باره‌ت به‌م پرسه جارێكی تر مالكی پێشێلكارییه‌كی زه‌قی ده‌ستوری كرد، ئه‌و رێگه‌یه‌ی كه ئه‌و بیری لێكردۆته‌وه له‌م كاته‌دا كێشه‌كانی عیراق چاره‌سه‌ر ناكات، ئه‌وانه‌شی به‌م جۆره بیر ده‌كه‌نه‌وه خۆیان خستۆته هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره‌وه، چونكه عیراق كێشه‌ی نوێنه‌رایه‌تی نییه به‌قه‌ده‌ر ئه‌وه‌ی كێشه‌ی به‌ڕێوه‌بردن وعه‌داله‌ت و دروستكردنه‌وه‌ی عیراقی نوێ كه له‌سه‌ر بنه‌مای هاووڵاتیبوون بێت، عیراقێك دوور له تایه‌فه‌گه‌ریی و مه‌زهه‌بگه‌رایی و نه‌ته‌وه په‌رستیی بێت، ئایا به‌هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خت و دروستكردنی حكومه‌تی زۆرینه ئه‌م ئامانجانه دێنه‌دی؟ بێگومان نه‌خێر، عیراق له‌م كاته‌دا پێویستی به‌ئاشتبوونه‌وه‌ی نیشتمانی هه‌یه، پێویستی به‌و نه‌خشه رێگایه‌یه كه فه‌خامه‌تی سه‌رۆك مام جه‌لال دایڕشتووه، پێویستی به دانیشتن و گفتوگۆ و دیالۆگه، ئه‌گه‌ر كه‌سێكیش هه‌بێت له‌عیراقدا به پێچه‌وانه ئه‌م نه‌خشه رێگایه‌وه بیر له چاره‌سه‌ری تر بكاته‌وه ئه‌وا عیراق ده‌خاته نێو گێژاوێكه‌وه كه ده‌رچوون لێی مه‌حاڵه، ئه‌گه‌ر ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران كۆببێته‌وه بۆ ئه‌م بابه‌ته پێویسته زۆرینه‌ی ره‌ها به‌ده‌ست بێت بۆئه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران هه‌ڵبوه‌شێته‌وه، به‌پێی بڕگه‌ی دووه‌می مادده‌ی ٦٤ سه‌رۆك كۆمار رۆژی هه‌ڵبژاردن دیاری ده‌كات كه ماوه‌كه‌ی له ٦٠ رۆژ تێناپه‌ڕێت و حكومه‌تیش ده‌بێته حكومه‌تی راییكردنی كاره‌كان، ئایا له‌م كاته‌دا ئه‌م پڕۆسه‌یه به‌م شێوه‌یه‌ی كه له‌ده‌ستووردا هاتووه ده‌توانرێت ئه‌نجام بدرێت؟ نه‌خێر، ئه‌مه پڕۆسه‌یه‌كی دژواره‌و به‌ده‌ستهێنانی ئه‌و ده‌نگانه‌و له‌م كاته‌دا كارێكی ئه‌سته‌مه، بۆیه فڕێدانی ئه‌م جۆره قسه‌و باسانه خزمه‌ت به‌پڕۆسه‌ی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان ناكات له‌عیراقدا، ئه‌وه‌ی عیراق ئه‌مڕۆ پێویستیه‌تی چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانه‌كانه كه‌هه‌یه‌تی نه‌ك دروستكردنی قه‌یرانی دیكه.
.....................................................................
من و ژمێره‌ی كۆتایی

31/12/2012
له‌م رۆژانه‌دا په‌رله‌مانی كوردستان (ژمێره‌ی كۆتایی ساڵی ٢٠١١)ی په‌سه‌ند كرد، ژمێره‌ی كۆتایی بریتییه له ژماره فیعلییه‌كانی خه‌رجی و داهاته‌كان كه حكومه‌ت له‌پاش په‌سه‌ندكردنی بودجه‌یه‌كی خه‌مڵێنراو كاری پێكردووه‌و به‌دیهێناوه‌و ئه‌م كاره ته‌نها له‌سه‌ر ئه‌ستۆی وه‌زاره‌تی دارایی نییه، به‌ڵكو هه‌موو به‌ڕێوبه‌رایه‌تییه‌ك له به‌ڕێوبه‌رایه‌تییه‌كانی حكومه‌ت، مانگانه‌و سێ مانگ جارێك (میزانی موراجه‌عه) پێشكه‌ش ده‌كات كه تێیدا هه‌موو ئه‌و پارانه‌ی كه وه‌ریانگرتووه‌و سه‌رفیان كردووه تێیدا دیاری ده‌كرێت، هه‌رێمی كوردستانیش بۆ ئه‌وه‌ی به‌شه بودجه‌ی خۆی وه‌ربگرێت له‌وه‌زاره‌تی دارایی عیراق، مانگانه ده‌بێت ئه‌م میزانی موراجه‌عه‌یه پێشكه‌ش بكات، له‌مانگی نیسانی هه‌موو ساڵێكیشدا وه‌زاره‌تی دارایی له‌هه‌موو وه‌زاره‌ته‌كان و ده‌سته‌و ده‌زگاكان و ده‌سه‌ڵاته‌كانی وه‌ك سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم و په‌رله‌مان و ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانیش داوا ده‌كات كه كۆی هه‌موو میزانی موراجه‌عه‌كانیان بنێرنه وه‌زاره‌تی دارایی، له‌وێش هه‌موو ئه‌و ژمارانه‌ی كه هه‌ن كۆده‌كرێنه‌وه‌و به یه‌ك پاكێج هه‌موو ده‌روازه‌و به‌شی خه‌رج كردنه‌كان تۆمار ده‌كرێت هه‌روه‌ها داهاته‌كانیش به‌هه‌مان شێوه، حكومه‌ت ئه‌گه‌ر له‌شوێنێكدا كه‌مڕۆیی كردبوو له‌خه‌رجیدا ده‌توانێت ئه‌وه‌ی ماوه‌ته‌وه له‌پاره‌كه بیگوازێته‌وه بۆ ئه‌و شوێنانه‌ی كه زیاده‌ڕۆیی تێدا كردووه، ئه‌مه‌ی من لێره‌دا باسی ده‌كه‌م به چه‌ند وشه‌یه‌كی ساده‌یه كه ژمێره‌ی كۆتایی چییه، وه‌ك چۆن حكومه‌ت بودجه ده‌نێرێته په‌رله‌مان ده‌بێت ژمێره‌ی كۆتاییش بنێرێت و راپۆرتێكیش پێشكه‌ش بكات به په‌رله‌مان كه چۆن ئه‌و بودجه‌یه‌ی خه‌رجكردووه‌و بۆچی له هه‌ندێ بواردا زیاده‌ڕۆیی كردووه‌و له‌هه‌ندێكی تریشدا كه‌مڕۆیی كردووه، هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ر داهاتی فیعلی كه به‌ده‌ستی هێناوه كه‌متربوو له‌خه‌مڵاندنه‌كه‌ی كه ناردبوویه په‌رله‌مان ئه‌وا ده‌بێت به‌هه‌مان شێوه هۆكاره‌كانی باس بكات، ئه‌گه‌ر زیادیشی وه‌ده‌ست هێنابوو هه‌ر به‌هه‌مان شێوه ده‌بێت باسی هۆكاری زیادبوونه‌كه بكات، چونكه ئه‌مانه هه‌مووی باس له‌چالاكییه داراییه‌كانی حكومه‌ت ده‌كات، هه‌روه‌ها له‌به‌شی بودجه‌ی وه‌به‌رهێناندا حكومه‌ت به‌هه‌مان شێوه چالاكییه‌كانی ده‌خاته‌ڕوو، ئه‌گه‌ر بودجه‌ی وه‌به‌رهێنان كه‌متر له‌و بڕه‌ی كه‌خه‌مڵاندبووی سه‌رف كردبێت، ئه‌وا ده‌بێت حكومه‌ت به‌هه‌مان شێوه هۆكاره‌كانی باس بكات ئه‌وانه‌ی جێبه‌جێی نه‌كردوون هۆكاره‌كانی باس بكات و پلانی بۆ چاككردنی ئه‌م بابه‌ته چییه، بۆ ئه‌وه‌ی په‌رله‌مانیش دڵنیا بێت كه حكومه‌ت چۆن ئه‌م پاره‌یه‌ی سه‌رف كردووه‌و سیاسه‌ته ئابوورییه‌كه‌ی له‌كوێدا پێویستی به پێداچوونه‌وه هه‌یه‌و چۆن له ئاینده‌داو بۆ ساڵانی دواتر ئه‌م كاره ده‌كات، به‌ڵام به‌داخه‌وه ئه‌م بابه‌ته‌ش له‌په‌رله‌مانی كوردستاندا له‌به‌ر نه‌بوونی راپۆرتی چاودێریی دارایی بووه جێی مشتومڕێكی زۆر، ته‌نانه‌ت كار گه‌یشته ئه‌وه‌ی بودجه‌ی ساڵی ٢٠١٢ كه هێشتا ژمێره‌ی كۆتایی بۆ نه‌كراوه تێكه‌ڵ به بابه‌ته‌كه بكرێت، هه‌رچه‌نده به‌نده كه‌مترین قسه‌م كردووه له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته، به‌ڵام له كۆتاییدا وه‌ك سه‌رۆك فراكسیۆن ده‌بووایه قسه بكه‌م و بڵێم ئه‌م ژمێره‌یه هه‌زاره‌ها ژماره‌یه كه‌حكومه‌ت به‌وپه‌ڕی شه‌فافیه‌ته‌وه خستوویه‌تییه به‌رده‌م په‌رله‌مان بۆ ئه‌وه‌ی پێمان بڵێت كه ئه‌و بودجه‌یه‌ی كه ئێوه په‌سه‌ندتان كرد من به‌م شێوه‌یه سه‌رفم كرد، به‌ڵام به داخه‌وه بۆ هه‌ندێ لایه‌ن كه ئه‌مه‌شیان به‌ده‌ردی هه‌موو شتێكی تر بردووه به‌نده‌یان كردووه به‌بابه‌تی ته‌له‌فزیۆنه‌كانیان، من لێره‌وه ده‌یڵێمه‌وه حكومه‌ت پاره‌كه‌ی خه‌رجكردووه به‌و شێوه‌یه‌ی كه ناردوویه‌تی ئه‌گه‌ر ره‌خنه‌یه‌كیش هه‌بێت له‌سه‌ر شێوازی سه‌رفكردنه‌كه ده‌بێت ئێمه داوا بكه‌ین له حكومه‌ت كه ساڵانی داهاتوو راپۆرته‌كه‌ی به چاره‌سه‌ره‌وه بنێرێت و ئه‌گه‌ر دیوانی چاودێریی كارا‌و ئه‌كتیڤ بووایه راپۆرته‌كه‌ی ئه‌وان حه‌كه‌م ده‌بوو.
.....................................................................
خێمه‌یان بۆ هه‌ڵده‌ده‌ین

3/9/2012
سه‌ردانی زۆر وڵاتم كردووه چ به وه‌فد رۆیشتبێتم یان هه‌ر بۆ گه‌شت و گوزار، تێبینیم كردووه ئه‌و وڵاتانه‌ی كه توریستیان زۆره كولتووری مامه‌ڵه‌كردنی گه‌شتیارانیان هه‌یه، له ره‌مه‌زان بێت یان جه‌ژن و ئاهه‌نگه‌كان، ئه‌وان به‌رده‌وامن له كاری خۆیان و به‌ڕوویه‌كی خۆشه‌وه پێشوازیت لێده‌كه‌ن، لای ئه‌وان ده‌رخستنی رووی گه‌شی وڵاته‌كه‌یان زۆر گرنگه، گه‌ر بازاڕه میللییه‌كانیان له رۆژی پشوودا نه‌كرابێته‌وه، ئه‌وا له بری ئه‌وه ده‌یان مۆڵ و بازاڕی تر كراوه‌ن، ده‌یان پارك و شوێنه‌واریان كراوه‌یه، گه‌ر پێنج ئوتێلی گه‌شتیاریان هه‌بێت ئه‌وا له پاڵیا سه‌دان ئوتێل و ئه‌پارتمانی راخراویان هه‌یه، له‌به‌رده‌م هه‌موو شوێنه‌وارێكیان ده‌یان كه‌سی شاره‌زا له مێژووی ئه‌و شوێنه‌واره به بڕه پاره‌یه‌ك رێنوێنیت ده‌كه‌ن یاخود به ته‌سجیل كه به‌كرێ ده‌یگریت هه‌موو مێژووی ئه‌و شوێنه‌یان تۆمار كردوو و به چه‌ندین زمانی دونیا له‌به‌رده‌ستدایه، سه‌دان گه‌نج له كاردایه، هه‌زاران تاكسی له‌خزمه‌تدایه، قه‌ت هه‌ست ناكه‌یت ده‌چیته شوێنێك و ده‌كه‌ویته ده‌ستی قه‌ده‌ره‌وه، هه‌موو ساڵێك له بری ئه‌وه‌ی ئه‌و كولتووره لای ئێمه به‌ره‌و پێشه‌وه بڕوات، ده‌بینین گه‌شتیاران ده‌كه‌ونه ئه‌زیه‌ته‌وه، به‌ده‌ست كێشه‌ی بێشوێنی و نه‌بوونی رێستورانتی كراوه هه‌ر ده‌ناڵێنن، ئه‌وا باسی خواردنی خراپ و مامه‌ڵه‌ی خراپی گه‌شتیاران هه‌ر مه‌كه‌ن، به‌ڕاستی ئه‌مه لای من بۆته پرسیار، بۆ هه‌تا ئێستا ئه‌م كولتوره لای ئێمه دروست نه‌بووه ؟ هۆكاری چییه؟ ئه‌و هه‌موو گه‌شتیاره‌ی كه‌من بینیم له ئه‌م جه‌ژنه له شارێكی وه‌ك ئه‌سته‌مبوڵ له كاتی جه‌ژن و ره‌مه‌زاندا گه‌ر بێت‌و رووبكه‌نه وڵاتی ئێمه ئه‌وا چیان به‌سه‌ر دێت؟ ساڵانه گه‌شتیار بۆ وڵاته‌كه‌مان له زیادبووندایه، پلانی حكومه‌ت چیه له ئێستاوه بۆ جه‌ژنی داهاتوو؟ ئێمه وڵاتێكین له‌پاڵ نه‌وتدا سه‌روه‌تێكی ترمان هه‌یه كه ئه‌ویش گه‌شتوگوزاره، گه‌ر به حیسابێكی زۆر ساده‌ش حیسابی بكه‌ین دووسه‌دوپه‌نجا هه‌زار گه‌شتیار رووی له‌م هه‌رێمه كردبێت و هه‌ریه‌كه‌یان پێنجسه‌د هه‌زار دیناریشی سه‌رف كردبێت لێره، ئه‌وا چه‌ند پاره هاتۆته بازاڕی ئێره؟، چه‌ند كه‌س لێی سوودمه‌ند بووه؟ كه‌چی لای ئێمه هێشتا ده‌بێت به پاڕانه‌وه و ئه‌وه‌ی ئیجازه‌ی ره‌مه‌زانی هه‌بووه فه‌رزی ده‌كه‌ین به‌سه‌ریا كه‌وا ده‌بێت له جه‌ژنیشدا بیكاته‌وه ئه‌گینا ساڵێكی تر ناهێڵین له ره‌مه‌زاندا بیكاته‌وه، گه‌ر به‌مشێوه‌یه به‌ته‌مابین گه‌شتوگوزارمان پێشبخه‌ین و هاووڵاتیانی بیانی رووبكه‌نه وڵاته‌كه‌مان بۆ گه‌شتیاری، ئه‌وا دڵنیاتان ئه‌كه‌مه‌وه كه ئه‌وه هه‌رگیز به‌دوو چاوی خۆمان نابینین، له پاڵ ماسته‌رپلانی گه‌شتیاری و خه‌ریته‌ی شاروشارۆچكه‌كان، ده‌بێت گه‌شتیاری له‌م وڵاته‌ی ئێمه‌دا ببێته سه‌نعه‌ت و كار و خۆشه‌ویستیمان بۆی هه‌بێت، ده‌بێت بزانین چۆن مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ گه‌شتیاران ده‌كه‌ین و ده‌بێت وای لێبكه‌ین كه چۆوه وڵاته‌كه‌ی خۆی و باسی گه‌شته‌كه‌ی كرد، خه‌ڵكانی تر رابكێشین بۆ هاتن، ده‌بێت هه‌موو ئامڕازه‌كانی خۆشگوزه‌رانی له‌م وڵاته‌دا فه‌راهه‌م بكرێت بۆ گه‌شتیار به شێوه‌یه‌ك كه له ماوه‌ی مانه‌وه‌ی له‌م وڵاته‌دا جارێكی تر بێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و شوێنانه‌ی فریا نه‌كه‌وتووه بیبینێت له گه‌شتی داهاتوویدا بیبینێت، كه ڕۆیشتیشه‌وه دیارییه‌ك به‌رێت بۆ یادگاری، ریكلامكردن بۆ شوێنه گه‌شتیارییه‌كانمان ده‌بێت له‌سه‌ر ئاستی هیچ نه‌بێت وڵاتانی ده‌وروپشتمان بكرێت، ده‌بێت ئیتر ئاوڕێكی جیددی بده‌ینه‌وه له‌م سه‌نعه‌ته، نه‌وه‌ك به‌ده‌ردی ئه‌و به‌ڕێوبه‌ره گشتییه كه لێیان پرسی ئه‌گه‌ر ژماره‌ی گه‌شتیاران زۆر بوون پلانتان چیه؟ وتی خێمه‌یان بۆ هه‌ڵده‌ده‌ین!
.....................................................................
پشووی په‌رله‌مان له‌ته‌واوبووندایه‌و كۆمه‌ڵێك بابه‌ت‌و پڕۆژه یاسای گرنگ چاوه‌ڕوانمانه بۆئه‌وه‌ی په‌سه‌ندی بكه‌ین، یاساكان به‌لای منه‌وه هه‌موویان گرنگن‌و هیچیان له‌ویتر كه‌متر نین بۆ رێكخستنی ژیانی كۆمه‌ڵگاكه‌مان، به‌ڵام هه‌ندێك یاسا هه‌ن ده‌بێت سازانی له‌سه‌ر بكرێت بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موومان ره‌زامه‌ند بین له‌سه‌ری چونكه په‌یوه‌سته به‌كه‌شی سیاسیمانه‌وه، له‌و یاسایانه (كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كان، یاسای ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان، یاسای بودجه‌ی حزبه‌كان، یاسای ئه‌نجومه‌نی باڵای دانوستان، ده‌ستووری هه‌رێمی كوردستان، په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان) ئه‌مانه یاسا گرنگه‌كانن كه په‌یوه‌ستن به‌ژیانی سیاسی و دیموكراسی ئه‌م هه‌رێمه، گه‌یشتن به‌سازان و رێككه‌وتن له‌سه‌ر ئه‌م یاسایانه پێویستی به‌دیالۆگێكی كراوه‌و راشكاوانه هه‌یه له‌نێوان هه‌موو لایه‌نه سیاسییه‌كان، هه‌ندێك ده‌ڵێن ئه‌م یاسایانه ته‌نها ئه‌و حزبانه ده‌گرێته‌وه كه كورسی په‌رله‌مانیان هه‌یه‌و هه‌ندێكیش له‌حزبه‌كانی ده‌ره‌ری په‌رله‌مان داوا ده‌كه‌ن پرس‌و ڕا له‌گه‌ڵ ئه‌وانیش بكرێت چونكه ئه‌وانیش حزبن و راسته ئێستا له‌ده‌ره‌وه‌ی په‌رله‌مانن، به‌ڵام مۆڵه‌تی فه‌رمیان هه‌یه‌و كار ده‌كه‌ن بۆئه‌وه‌ی بگه‌نه په‌رله‌مان، هه‌ردوولا قسه‌كه‌یان ته‌واوه‌و ئه‌م پرسانه پرسی نیشتمانین و پێویسته هه‌مووان له‌سه‌ری كۆك بین، به‌ڵام میكانیزم‌و ئالیه‌تی كۆكردنه‌وه‌ی هه‌موو راو بیر‌و بۆچوونه‌كان چۆن ده‌بێت؟ له‌دونیای دیموكراسیدا براوه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان كورسی په‌رله‌مان ده‌هێنن‌و له‌ناو په‌رله‌مان به‌رده‌وام ده‌بن له‌كارو خه‌باتیان بۆ هێنانه‌دی ئه‌و به‌ڵێنانه‌ی كه به‌هاووڵاتیانیان داوه، ئه‌وانه‌ی كه نه‌یانتوانیوه كورسی به‌ده‌ست بهێنن خۆیان ئاماده ده‌كه‌ن بۆ هه‌ڵبژاردنێكی تر، گرنگ ئه‌وه‌یه ئێستا ئه‌و حزبانه‌ی له‌ناو په‌رله‌مانن بتوانن بۆ ئه‌م پرسه نیشتمانیانه كۆك و هاوڕا بن، ئه‌گه‌ر جیاوازیش هه‌بێت له‌تێڕوانینه‌كان ده‌بێت په‌له نه‌كرێت و هه‌وڵ بدرێت خاڵه جیاوازه‌كان یه‌ك به یه‌ك باس بكرێن و لایه‌نه پۆزه‌تیڤ و نه‌گه‌تیڤه‌كانی لێكبدرێنه‌وه و ئه‌وه‌ی له‌قازانجی هه‌رێمه‌كه‌ماندایه ئه‌ویان بڕیاری له‌سه‌ر بدرێت، من به‌لامه‌وه گرنگ نییه رای كام لایه‌ن سه‌رده‌كه‌وێت یان وه‌رده‌گیرێت ئه‌وه‌نده‌ی ئه‌وه‌م به‌لاوه گرنگه كه سه‌قامگیریی و ئارامیی كه‌شه سیاسییه‌كه‌مان له‌ق نه‌بێت، ئه‌مڕۆ كوردستان پێگه‌یه‌كی گرنگی هه‌یه له‌ناو هاوكێشه سیاسییه‌كاندا، ئه‌م پێگه‌یه ده‌بێت به‌هێزترو تۆكمه‌تر بكرێت، ده‌بێت له‌پرسه نیشتمانییه‌كان كۆك و ته‌بابین، بۆ رێكخستنی نێو ماڵی كوردیش ده‌بێت هه‌نگاوی جیددی و به‌په‌له بنێین، هه‌نگاوه‌كانیش به‌وه ده‌ستپێده‌كات كه‌ڕاوبۆچوونه جیاوازه‌كان لێكنزیكبكرێنه‌وه، مه‌رجیش نییه ئه‌گه‌ر له‌دانیشتنه‌كانی سه‌ره‌تادا هه‌موومان یه‌ك بیروبۆچوونمان نه‌بوو ئه‌وا ئیتر له‌دانیشتنه‌كانی تردا به‌هه‌مان شێوه بێت، دیالۆگ و را گۆڕینه‌وه كات و سه‌بر و ته‌حه‌مولیشی ده‌وێت، گرنگ ئه‌وه‌یه له‌كۆتادا بگه‌ینه ئه‌نجامێك كه هه‌موومان رازی بین له‌سه‌ری، بۆیه ئه‌م بابه‌ته‌م هه‌ڵبژارد ئه‌م هه‌فته‌یه، چونكه له‌دوای دوو دانیشتن له‌سه‌ر ئه‌نجومه‌نی باڵی دانوستانه‌كان هه‌ستمكرد میدیاكان كه په‌یوه‌ندیم پێوه ده‌كه‌ن زیاتر جه‌خت له‌خاڵه جیاوازه‌كان ده‌كه‌ن و هه‌رگیز ناچن به‌لای كۆكبوونمان و هاوڕابوونمان له‌سه‌ر خاڵه كۆكه‌ره‌وكانمان، كه‌واته ده‌بێت هه‌موومان به‌وپه‌ڕی هه‌ست به‌لێپرسراویه‌تیه‌وه بڕوانینه بابه‌ته نیشتمانییه‌كانمان، ده‌بێت ده‌ست به‌خاڵه كۆكه‌ره‌وه‌كانمان بگرین و كار له‌سه‌ر جیاوازیه‌كانمان بكه‌ین، گه‌ر وا نه‌كه‌ین ئه‌وا هه‌ر له‌بازنه‌یه‌كی داخراودا ده‌سوڕێنه‌وه و ناگه‌ینه ئه‌نجام.
رۆژ نییه له‌م وڵاته‌دا‌و له‌هه‌موو جیهاندا مرۆڤه‌كان به‌ده‌ستی یه‌كتر نه‌كوژرێن، كوشتن‌و له‌ناوبردنی ئه‌وی تر له‌زه‌مه‌نی هابیل‌و قابیله‌وه هه‌بووه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێی داخه‌و بۆته خه‌مێكی گه‌وره لای من‌و هه‌زاره‌ها ژنی تر (كوشتنی ژنه به‌ناوی شه‌ره‌فه‌وه) ئه‌وه چه‌ندین ساڵه ئه‌م كه‌لتوره بۆته مۆركێك به‌نێوچه‌وانی میلله‌تی كورده‌وه، لێره بێت یاخود له‌پێشكه‌تووترین وڵاتی جیهان كاتێك كه ژنێك ده‌كوژرێت یه‌كسه‌ر دائه‌چڵه‌كم و ده‌زانم كه كورده‌و به‌ده‌ستی باوكی یان برای یان هه‌ر ئه‌ندامێكی تری نێرینه‌ی خێزانه‌كه‌ی كوژراوه، مامه‌ڵه‌كردن به‌ژنه‌وه وه‌ك موڵكێك كه به‌رامبه‌ره‌كه‌ی مافی ئه‌وه‌ی هه‌بێت له‌هه‌ر كات‌و ساتێك‌دا بیفرۆشێت یان له‌ناوی به‌رێت مامه‌ڵه‌یه‌كی زۆر نامرۆڤانه‌یه، چه‌ندین ساڵه ژنی ئه‌م وڵاته خه‌بات ده‌كات‌و تێده‌كۆشێت بۆئه‌وه‌ی ستاتۆیه‌كی مرۆڤانه وه‌ربگرێت له‌ناو ئه‌م كۆمه‌ڵگایه‌دا، چه‌ندین رێكخراوی ژنان‌و رێكخراوی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی رۆژانه چه‌ندین چالاكی‌و كۆڕ‌و سیمینار ئه‌نجام ده‌ده‌ن به‌ڵام ئه‌م حاڵه‌ته هه‌ر ماوه‌و له‌گه‌ڵ هه‌موو كوشتنی ژنێكدا دونیایه‌ك به‌یاننامه‌و ناڕه‌زایی ده‌رده‌بڕدڕێن‌و هه‌موو جارێك وه‌عد ده‌درێت كه ئه‌م كه‌یسه بكوژه‌كه‌ی سزای خۆی وه‌ربگرێت‌و ببێته عیبره‌ت بۆ كه‌سانی تر بۆئه‌وه‌ی ئه‌م كاره نه‌كه‌ن، به‌ڵام هه‌ر دووباره ده‌بێته‌وه، له‌هه‌موو وڵاتێكی جیهاندا یاساكان كاروباری وڵات رێك ده‌خه‌ن‌و هه‌موو دیارده‌یه‌ك یان كێشه‌یه‌ك زه‌ق ده‌بێته‌وه یه‌كسه‌ر حكومه‌ت‌و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان ده‌كه‌ونه خۆ و لێكۆڵینه‌وه‌و توێژینه‌وه‌و داتا‌و ئامار‌و هۆكاره‌كان ده‌خه‌نه‌ڕوو، ئینجا لایه‌نێكی دیاریكراو یاخود ئه‌نجومه‌نێك یان كۆمیته‌یه‌ك داده‌مه‌زرێنن بۆئه‌وه‌ی له‌سه‌ر ئه‌ساسی ئه‌و توێژینه‌وانه چاره‌سه‌ر بدۆزێته‌وه، هه‌ر زوو زووش پێداچوونه‌وه ئه‌كرێت بۆ پلانه‌كه بۆ ئه‌وه‌ی بزانن له‌سه‌ر ئه‌رزی واقیع چه‌نێك چۆته پێشه‌وه‌و چه‌ند كاریگه‌ری هه‌بووه، لای ئێمه نه‌كه‌س خۆی ئه‌كات به‌ساحێبی‌و نه‌كه‌س فزه ئه‌كات، ئێمه‌ش چاوه‌ڕێ كوشتنی ژنێكی تر ده‌كه‌ین، ئه‌مانه هه‌مووی په‌یوه‌سته به‌جێبه‌جێنه‌كردنی یاساكانه‌وه كه بۆ بواره‌كانی پاراستنی مافه‌كانی ژنان ده‌رچوون، ساڵێك زیاتره یاسای نه‌هێشتنی توندوتیژیی خێزانی ده‌رچووه له‌په‌رله‌مانی كوردستانه‌وه، پێش ئه‌ویش یاسای باری كه‌سێتی هه‌مووار كرایه‌وه، پێش ئه‌وانیش یاسا‌و بڕیار گه‌لێكی تر ده‌رچوون، به‌ڵام جێبه‌جێ نه‌كراون، من ناڵێم عه‌قڵیه‌تی پیاوسالاری هه‌موو داموده‌زگاكانی ئێمه‌ی داگیر نه‌كردووه، ناشڵێم كه‌م ته‌رخه‌می نییه له‌به‌دواداچووندا، من ده‌ڵێم ئیتر به‌سه به‌كه‌م سه‌یركردنی ئه‌م دیارده‌یه، ئیتر به‌سه پاساو هێنانه‌وه بۆ جێبه‌جێنه‌كردنی یاساكانی په‌یوه‌ست به‌مافه‌كانی ژنان، ئیتر به‌سه سه‌یركردنی ژن به‌كائینێكی بێده‌سه‌ڵاتی ده‌ره‌جه سێ‌و چوار، ئیتر به‌سه میلله‌تێك هێشتا له‌خه‌بات‌و تێكۆشاندایه بۆ مافه ره‌واكانی‌و به‌م جۆره سیسته‌می ناعه‌داله‌تیه مامه‌ڵه بكات له‌گه‌ڵ نیوه‌ی كۆمه‌ڵگاكه‌ی، ئیتر به‌سه كۆبوونه‌وه‌و وه‌عدی جێبه‌جێكردنی یاساكان‌و له‌به‌رامبه‌ردا رۆژانه سووكایه‌تی‌و كوشتن‌و ئازاردانی ژنان به‌رزده‌بێته‌وه، كاتی ئه‌وه هاتووه زۆر به‌جددی‌و به‌تێڕوانینێكی سه‌رده‌میانه‌و مۆدێرن سیاسه‌تێكی هاوبه‌شی حكومه‌تی هه‌رێم‌و رێكخراوه‌كانی ژنان بخرێته‌ڕوو، دیاریكردنی كات بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌م پلانه‌و به‌دواداچوونی وردی جێبه‌جێكردنه‌كه‌و خستنه‌ڕووی لایه‌نی كه‌ته‌رخه‌م‌و كه‌مووكورتییه‌كان هه‌نگاوی عه‌مه‌لین بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م دیارده‌یه كه‌مبكه‌ینه‌وه‌و چیتر به‌پاساوی كێشه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی ژنی وڵاته‌كه‌م نه‌كوژرێت‌و سووكایه‌تی پێنه‌كرێت، ئێمه‌ی ژنان چیتر بێده‌نگ نابین له‌ئاستی هیچ كه‌مته‌رخه‌میه‌ك‌و له‌هیچ كه‌سێك‌و لایه‌نێكی قبوڵ ناكه‌ین تاوانباران داڵده‌بده‌ن به‌ناوی ئه‌وه‌ی كه كادر‌و لاینگری ئه‌وانه، ئه‌م لایه‌نانه كاتی ده‌نگدان‌و خه‌باتی دیموكراسی پێویستی پێمانه، و له‌كاتی ئاساییش داڵده‌ی بكوژ‌و سته‌مكاره‌كانمان ده‌دات، ئیتر به‌سه له‌ژێر ناوی دابونه‌ریت‌و كۆمه‌ڵایه‌تی پاساوبهێننه‌وه بۆكوشتنی ژنان، هه‌موومان به‌رپرسن‌و هه‌موومان ده‌بێت بڵێین ئیتر به‌سه مافی ژیانم لێمه‌سه‌نه‌ره‌وه.
ئه‌م ئه‌نجومه‌نه له‌سه‌ره‌تای سوێندخواردنی كابینه‌ی حه‌وتی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و ڵرسه هه‌ڵڵه‌سێردراوه‌كانی هه‌رێمدا بابه‌تێك بوو له‌نێو كارنامه‌ی حكومه‌تدا، ئێستاش حكومه‌ت به‌نامه‌یه‌كی ره‌سمی داوای له‌ڵه‌رله‌مان كردووه ئه‌م كاره بگرێته ئه‌ستۆ و شوێنی كۆكه‌ره‌وه‌ی لایه‌نه سیاسییه‌كانی كوردستان بێت بۆ دانانی میكانیزمی دروستكردنی (ئه‌نجومه‌نی باڵای دانوستان له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عیراقدا) بێگومان ئه‌م هه‌نگاوه یه‌كێكه له‌هه‌نگاوه‌كانی به موئه‌سساتكردنی ئه‌و هاتن و چوونانه‌ی كه له‌نێوان عیراق و هه‌رێمی كوردستاندا هه‌یه، به‌واتای هاتنه ده‌ره‌وه‌ی ئه‌م دانوستان و گفتوگۆیانه له قاڵبی حزبی و تاكه كه‌سیی یان تاكه گروڵی بۆ كارێكی رێكخراو و له‌سه‌ر ئاستێكی نیشتمانیی، ئه‌م ئه‌نجومه‌نه باڵایه ڵێش هه‌موو شتێك ده‌بێت خاوه‌نی ده‌سه‌ڵات و بڕیار بێت و بتوانێت هه‌ڵگریی ئه‌م به‌رڵرسیارێتییه بێت و ڵه‌یامی روون و ئاشكرا بێت، ده‌بێت حكومه‌ت ڵشكی تێدا بێت چونكه زۆربه‌ی كێشه هه‌ڵڵه‌سێردراوه‌كانمان له‌گه‌ڵ عیراقدا له‌سه‌ر ئاستی وه‌زاره‌ته‌كانی دارایی‌و ڵێشمه‌رگه‌و سامانه سروشتییه‌كانه‌و له‌هه‌موو ئه‌و ڵرسانه‌ش گرنگتر بابه‌تی (ماده‌ی ١٤٠)ی ده‌ستووریی هه‌میشه‌ییه، بێ له‌بابه‌ته‌كانی تری وه‌ك جێبه‌جێكردنی ئه‌و بڕگه‌و ماده ده‌ستووریانه كه ڵه‌یوه‌ستن به‌ڵه‌یوه‌ندی نێوان هه‌رێم‌و حكومه‌تی فیدراڵ‌و چۆنیه‌تی رێكخستنی ئه‌و ڵه‌یوه‌ندیانه، ئه‌م بابه‌تانه ده‌بێت بكرێنه كارنامه‌یه‌كی ڵێشوه‌ختی ئه‌م ئه‌نجومه‌نه‌و ده‌بێت بۆ هه‌موو ڵرسێكی داتا‌و دۆكیۆمینت‌و ئیتفاقی ئیمزاكراوی نێوان هه‌ردوو لایه‌نیان لابێت بۆئه‌وه‌ی له‌و شوێنه‌وه ده‌ستڵێبكه‌ن كه كێشه‌كانی تێدا وه‌ستاوه، گرنگه ئه‌م ئه‌نجومه‌نه تیمێكی شاره‌زاو ڵسڵۆڕیان له‌گه‌ڵدا بێت كه بتوانن بۆ هه‌موو بابه‌تێك ڵێداویستی وه‌ڵامده‌ره‌وه‌یان بۆ ئاماده بكه‌ن، ئه‌م ئه‌نجومه‌نه له‌دوای هه‌موو جه‌وله‌یه‌كی دانوستان ده‌بێت وته‌بێژێكی هه‌بێت كه بۆ ڵه‌رله‌مان و رای گشتیی ئه‌نجامی ئه‌و جه‌وله‌یه رابگه‌یه‌نێت، كه‌واته ( حكومه‌ت، لایه‌نه سیاسییه‌كان و ڵه‌رله‌مان) ده‌بنه ئه‌ڵقه‌یه‌كی ته‌واوكه‌ری یه‌كتریی بۆئه‌وه‌ی كێشه‌كان به‌رنه به‌رده‌م لایه‌نی به‌رامبه‌رو هه‌وڵبده‌ن بگه‌نه چاره‌سه‌ری بنبڕكراو بۆ كێشه‌كان، هیواموایه ئه‌و كه‌سانه‌ی ده‌ستنیشان ده‌كرێن بۆ ئه‌م ئه‌نجومه‌نه كه‌سانی شاره‌زاو ڵسڵۆڕبن، خاوه‌ن ئه‌زموون بڕیار بن تا بتوانن له‌كاتی ڵێویستدا بڕیار بده‌ن بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان، ئێمه خاوه‌نی خه‌ڵكی زۆرین كه ئه‌زموونیان هه‌یه له‌دانوستان، هه‌روه‌ها خاوه‌نی ده‌یان كه‌سی ڵسڵۆڕو شاره‌زاین له‌هونه‌ری دانوستاندا، خاوه‌نی خه‌ڵكی بڕیارده‌رین، با هه‌مووان ڵێكه‌وه به ده‌سه‌ڵات‌و به ئۆڵۆزسیۆنه‌وه هه‌وڵ بده‌ین به‌یه‌ك ده‌نگ و به‌یه‌ك هه‌ڵوێست بچینه ناو دانوستانه‌كانه‌وه، ئه‌وه‌ی له‌ده‌سه‌ڵاته قازانجێتی كه لایه‌نه‌كانی تریش به‌شدار ده‌بن له‌گه‌ڵیدا بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان و كه‌س ئه‌وی تر به‌كه‌مته‌رخه‌م تۆمه‌تبار ناكات، هه‌رچی ئۆڵۆزسیۆنه مافی خۆیه‌تی له كێشه‌كان ئاگادار بێت و ئه‌ویش له چاره‌سه‌ركردندا به‌شدار بێت و هه‌مووان هه‌ست به‌و به‌رڵرسیاریه‌تییه بكه‌ین كه له‌سه‌ر شانمانه، هیوادارم ئه‌نجومه‌نی باڵای دانوستان به ڵلان و خشته‌ی دیاریكراو كاره‌كانی بكات، و له‌كێشه‌كانه‌وه ده‌ستڵێبكات كه‌ئاسانن چاره‌سه‌ركردنی بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م دانوستانانه چه‌ق نه‌به‌ستێت و بێ ئه‌نجام نه‌بێت، هیوادارم دروستكردنی ئه‌م ئه‌نجومه‌نه ببێته هۆكاری یه‌كڕیزیی و یه‌كهه‌ڵوێستی گه‌لی كوردستان له به‌رامبه‌ر ئه‌وانه‌ی كه گره‌و له‌سه‌ر ڵرسی ناته‌باییمان ده‌كه‌ن.
مافی چاره‌ی خۆنووسین یه‌كێكه له‌بنه‌ما به‌هێزه‌كان كه له‌نێو یاسای نێو ده‌وڵه‌تیدا چه‌سپاوه، شاره‌زای یاسای نێوده‌وڵه‌تی (وولف دانس بیگ گروور) ده‌ڵێت: «هیچ بنه‌مایه‌ك به‌قه‌ده‌ر مافی چاره‌ی خۆنووسین به‌هێز نییه بۆئه‌وه‌ی هانی میلله‌تان بدات بۆئه‌وه‌ی جووڵانه‌وه‌ی خۆیان بۆ ئاڕاسته بكات» مافی چاره‌ی خۆنووسین مافێكه له‌مافه چه‌سپاوه‌كانی په‌یماننامه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی مافه‌كانی مرۆڤ، و له‌نێو جاڕنامه‌ی ڤیه‌ننا دوپاتیان كردۆته‌وه كه ئه‌م مافه مافێكی ته‌واوكه‌ری مافه‌كانی مرۆڤه كه جێبه‌جێكردنێكی گه‌ردوونی به‌خۆه بینیوه، دانپیانی مافی چاره‌ی خۆنووسین مه‌رجێكه له‌مه‌رجه بنه‌ڕه‌تییه‌كانی گه‌لان بۆئه‌وه‌ی مافی سیاسی‌و ئابووری‌و مه‌ده‌نی‌و كۆمه‌ڵایه‌تی‌و رۆشنبیریان بۆ فه‌راهه‌م بكرێت، هه‌ر كاتێكیش كه باس دێته‌سه‌ر مافی چاره‌ی خۆنووسین بابه‌تێكی گرنگ‌و هه‌ستیار دێته ئاراوه كه ئه‌ویش مانه‌وه‌ی خاك‌و گه‌لانه به‌یه‌كگرتوویی‌و هه‌ر میلله‌تێك كه باسی مافی چاره‌ی خۆنووسین ده‌كات یه‌كسه‌ر بابه‌تی یه‌كریزیی‌و یه‌كگرتوویی ئه‌و خاكه‌ی كه له‌سه‌ری ده‌ژیی ده‌بێته رێگرو باسكردنه‌كه‌ی ده‌بێته بڤه‌یه‌كی گه‌وره، ئه‌و مافه دراوه به‌گه‌لان‌و ده‌بێت خۆیان ئه‌و بڕیاره بده‌ن، ئه‌و مافه نه‌دراوه به‌كه‌سێك یان گروپێك له‌بری میلله‌تێك بڕیاری له‌سه‌ر بده‌ن، هه‌ر بۆیه له‌م بابه‌ته هه‌ستیارانه‌دا په‌نا ده‌برێته‌به‌ر ریفراندۆم كه گه‌ل خۆی بڕیاری له‌سه‌ر بدات، ئێستا‌و له‌م گۆڕانكارییانه‌ی كه له‌ناوچه‌كه‌دا رووده‌دات‌و گه‌لی كوردیش له‌خۆرئاوا خه‌بات ده‌كات له‌دژی رژێمی ئه‌سه‌د، ده‌بێت خۆی بۆ هه‌موو ئه‌گه‌ره‌كان ساز‌و ئاماده بكات، مافی چاره‌ی خۆنووسینیش یه‌كێكه له‌و ئه‌گه‌رانه‌ی كه هه‌ن‌و ده‌بێت فه‌رامۆش نه‌كرێت‌و كاری جیددی بۆ بكرێت، گه‌لێك له‌بچووكترین مافه‌كانی بێبه‌شكرابێت ئێستا هه‌لی زێڕینی له‌به‌رده‌مدایه بۆئه‌وه‌ی به‌پێی یاسای نێوده‌وڵه‌تی‌و جاڕنامه‌ی گه‌ردوونی مافه‌كانی مرۆڤ بیگرێته‌وه‌و هاوكارو پاڵنه‌رێك بێت بۆئه‌وه‌ی له‌و دۆخه‌ی كه تێیدا حه‌شار درابوو و په‌راوێز خرابوو بێته ده‌ره‌وه، به‌ڵێ ئه‌م بارودۆخه‌و ئه‌م گۆڕانكارییانه له‌ناوچه‌یه‌كدا رووده‌ده‌ن كه كوردی تێدایه‌و ئه‌وانیش مافی خۆیانه كه سوود له‌گۆڕانكارییه‌كان ببینن، ئه‌م گۆڕانكارییانه‌ی ناوچه‌كه ته‌نها بۆ عه‌ره‌ب نییه‌و گه‌لانی تریش كه له‌م ناوچانه‌دا ده‌ژین مافی خۆیانه گۆڕانكارییه‌كان له‌سه‌ر ئه‌رزی واقیع ببینن وه‌ك عه‌ره‌ب ده‌ڵێت، ئه‌ی كاتێك كه رژێمێكی دیكتاتۆر ده‌ڕوخێت‌و سیستمێكی سیاسیی نوێ دێته ئاراوه نابێت هه‌موو هاووڵاتیان وه‌ك یه‌ك هه‌ست به‌م گۆڕانكاریانه بكه‌ن؟ ئه‌ی نابێت له‌و دۆخه ناهه‌موارو په‌راوێزخستنه بێنه ده‌ر؟ له‌م رۆژانه‌دا لێره‌و له‌وێ گوێمان له‌هه‌ندێ ته‌صریح ده‌بێت كه بۆنی ئه‌وه‌ی لێدێت كه كورد له‌خۆرئاوا مافی نییه هه‌رێمێكی هه‌بێت به‌ناوی كوردستانه‌وه! هێشتا هیچ نه‌بووه هه‌ڕه‌شه‌كان ده‌ستیان پێكردووه، وه‌ك ئه‌وه‌ی بیانه‌وێت بڵێن(گۆڕانكاری ده‌بێت له‌ناوچه‌كه‌دا، به‌ڵام ئێوه‌ی كورد ده‌بێت وه‌ك خۆتان بمێننه‌وه‌و دۆخه‌كه‌ی ئێوه هه‌ر وا ده‌مێنێته‌وه) ئه‌م قسانه ده‌بێت وا له‌كورد بكات سوورتر بێت له‌سه‌ر چه‌سپاندنی مافه‌كانی خۆی له‌نێو سیستمه نوێكه‌دا، یه‌كڕیزیی‌و یه‌ك ده‌نگیی‌و ته‌بایی نێوخۆیی زامنه بۆ ئه‌وه‌ی نه‌هێڵێت كه‌س له‌بری ئه‌و بڕیار بدات، میلله‌تێك تۆپ‌و تانك‌و زرێپۆش‌و چه‌ندین ساڵ خه‌بات‌و تێكۆشان‌و شه‌هیدكردن له‌ناوی نه‌بردو نه‌یترساند، ئێستا‌و له‌م سات‌و كاته‌دا زمانی هه‌ڕه‌شه‌و تۆمه‌تباركردن به‌جوداخوازیی نابێت بیترسێنێت، كوردستانی خۆرئاوا ئێستا له‌نێو هه‌واڵه نێو ده‌وڵه‌تییه‌كاندا باس ده‌كرێت‌و رۆژانه وێنه‌و هه‌واڵیان له‌سه‌ر شاشه‌كانی ته‌له‌فزیۆنه‌كان ده‌بینرێت، ئه‌مه راستییه‌كی تاڵه بۆ هه‌ندێك به‌ڵام مژده‌یه‌كی شیرین‌و خه‌ونێكی دێرینه بۆ میلله‌تێك.
له‌دێر زه‌مانه‌وه كه باس له‌ماف‌و ئه‌رك كراوه زۆر ڵێناسه‌و زۆر شیكردنه‌وه‌ی بۆ كراوه، ئه‌م ده‌سته‌واژانه‌ش به هاووڵاتیبوونه‌وه گرێدراوه، هاووڵاتی له هه‌ر كوێیه‌ك بژی كۆمه‌ڵێك مافی هه‌یه‌و له‌به‌رامبه‌ریشدا ئه‌ركی له‌سه‌ره، كورد له‌هه‌ر كوێیه‌ك بژی مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه كه به‌زمانی خۆی بئاخڤێ و وه‌ك هاووڵاتی ئه‌و وڵاته مافی هه‌بێت و ئه‌ركه‌كانی سه‌رشانی به‌جێ بهێنێت، ناكرێت له‌به‌رئه‌وه‌ی كورده ڵه‌راوێز بخرێت و مافه‌كانی به‌رته‌سك بكرێته‌وه‌و كاتێك مافی سروشتی خۆی داوابكات وه‌ك خێركردن ڵێی بدرێ، ئه‌م جۆره بییركردنه‌وه‌یه له‌گه‌ڵ به‌هاكانی مرۆڤایه‌تی نایه‌ته‌وه‌و یه‌كانگیر نابێت، كورد ئه‌مڕۆ له نێو هاوكێشه سیاسییه‌كانی ئه‌و وڵاتانه‌ی تێیدا ده‌ژی هه‌یه‌و ئه‌ركه‌كانی خۆی به‌جێده‌هێنێت له‌به‌رامبه‌ردا هیچ كام له‌و ده‌وڵه‌تانه دان به بوونیانیدا نانێن، له‌م ماوه‌یه‌ی دواییدا و به‌به‌رچاوی كامێراكانی دونیاوه به‌زه‌بر وه‌ڵامی خۆڵیشاندانه‌كانی كوردی باكوور درایه‌وه‌و كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی كاردانه‌وه‌یه‌كی ئه‌وتۆی نه‌بوو، له‌م رۆژانه‌شدا رزگاركردنی شاره‌كانی دێركا حه‌مكۆ و ئاموداو ده‌نگێكیش هه‌بوو كه قامشلوش ئازادكراوه سه‌ردێڕی هه‌واڵه‌كانی داگیركرد، ئه‌م دوو هه‌واڵه له هه‌موو هه‌واڵه ناوخۆیی و جیهانییه‌كاندا باسكران، ئه‌م دوو جۆره خه‌باته‌ش هه‌ر له كۆتاییدا ده‌چنه خانه‌ی (من هه‌م و ده‌بێت وه‌ك هاووڵاتیه‌كی وڵاته‌كه‌ی خۆت مافم مسۆگه‌ر بێت بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌ركه‌كانی جێبه‌جێ بكه‌م له‌به‌رامبه‌رت) ئه‌م ڵه‌یامه ڵه‌یامی كورده له‌هه‌ر كوێیه‌ك بێ، خه‌باتكردن بۆ گه‌یشتن به مافه‌كان و له به‌رامبه‌ریشدا ئه‌و وڵاتانه ده‌بێت دان به بوون و مافه‌كاندا بنێن، له‌م ڵه‌یامه‌شدا مۆدێلی ڵه‌یوه‌ندی و شێوازی فیدراڵی باشوور زۆر دیار‌و ئاشكرایه، كورد له‌و وڵاتانه‌ی كه ده‌ژی تێداو به‌سه‌ریدا دابه‌شكراوه، سیسته‌می فیدراڵی ڵێ باشه و ده‌بێت كاربكات بۆ وه‌دیهێنانی ئه‌م جۆره حكومڕانییه له چوارچێوه‌ی ئه‌و وڵاتانه‌ی كه تێیدا ده‌ژی، ئه‌مه هه‌نگاوی یه‌كه‌مه، خۆ ئاماده‌كردن و خۆسازدانی باشی ده‌وێت، تێگه‌یشتنی به‌رامبه‌ره‌كه‌شی ده‌وێت، بوونی ئه‌م سیسته‌مه‌یان ڵێ قبوڵ بێت و هه‌موو كات به‌مه‌ترسی دانه‌نێن بۆ سه‌ر یه‌كێتیی خاكه‌كه‌یان، ده‌بێت ئه‌م مۆدێلی فیدراڵییه‌ی كورد تایبه‌تمه‌ندی خۆی هه‌بێت و هیچ كات نه‌كه‌وێته به‌ر هه‌ڕه‌شه‌و مه‌ترسی، تێگه‌یشتنی به‌رامبه‌ر بۆ ئه‌و خواسته زۆر ئه‌سته‌مه، به‌ڵام ده‌كرێت و نابێت كۆڵی لێبده‌ین، راسته ئێمه وه‌ك باشوور فیدراڵییه‌تێكمان هه‌یه له‌ناو چوارچێوه‌ی عیراقدا، به‌ڵام هێشتا به‌رامبه‌ره‌كه‌شمان تێگه‌یشتنی نییه بۆ ئه‌م فیدراڵییه‌ته، راسته ئابووریه‌كه‌مان به‌ده‌وڵه‌تی عیراقه‌وه به‌ستراوه به‌ڵام قۆناغێكی باشمان بڕیوه‌و ماویه‌تی به‌رامبه‌ره‌كه‌مان تێبگات له‌وه‌ی كه ده‌ستوور زامنی ماف و ئه‌ركه‌كانمانه، بۆیه ده‌بێت گه‌شبین بین به‌و گۆڕانكاریانه‌ی كه له ناوچه‌كه‌دا رووده‌ده‌ن و خۆمان بۆ هه‌موو ئه‌گه‌رێك و ڵێشهاتێك سازبكه‌ین، ڵشتیوانی له كوردی هه‌ر ڵارچه‌یه‌ك بكه‌ین بۆ به‌دیهێنانی ئامانجه ره‌واكانیان، ئه‌م گۆڕانكارییانه‌ی كه له ناوچه‌كه‌دا رووده‌ده‌ن بێ له‌وه‌ی هه‌ڵگری ڵه‌یامی دیموكراسیین بۆ گه‌لانی ناوچه‌كه له هه‌مان كاتدا هه‌ڵگری مژده‌یه‌كی خۆشن بۆ كورد، به‌مه‌رجێك ماڵی كورد رێكبخرێت و هه‌موو به‌یه‌ك ده‌ست و به‌یه‌ك ده‌نگ ڵه‌یامی ئاشتی و ڵێكه‌وه‌ژیان به‌رزبكه‌ینه‌وه، له‌به‌رامبه‌ره‌كه‌شمان داوابكه‌ین تێگه‌یشتنی بۆ ئه‌و خواسته ره‌وایه هه‌بێت و هه‌م له ده‌ستووره نوێكاندا بیچه‌سڵێنن، و هه‌م به كرداریش جێبه‌جێی بكه‌ن.
له‌سه‌رده‌مانی منداڵیمه‌وه هه‌ر كه گوێم له‌سروودی ئه‌ی ره‌قیب بووه حه‌ماسه‌ت گرتوومی و له‌هه‌ر كوێیه‌ك بووبێتم له‌به‌ر خۆمه‌وه وتوومه‌ته‌وه، ئه‌م سرووده بۆته به‌شێك له‌ناسنامه‌مان، له‌گه‌ڵ وتنه‌وه‌یدا ده‌نگی هه‌زاره‌ها له‌سێداره‌دراو و ئه‌نفالكراو وشه‌هیدی نێو سه‌نگه‌رمان ده‌بیستین، ئه‌م سرووده له ساڵی ١٩٤٠ كه له‌لایه‌ن دڵداری شاعیره‌وه دانراوه بۆته سروودی نه‌ته‌وه‌یی كورد له‌هه‌ر چوار پارچه‌كه‌ی كوردستان، له چه‌ندین بۆنه‌و كۆبوونه‌وه‌دا له‌كۆنفرانس‌و كۆنگره‌دا ئه‌م سرووده له‌پاڵ سروودی نیشتمانی وڵاتانی دونیا وتراوه‌ته‌وه، ئه‌م ناسنامه‌یه ئه‌م مۆركی كوردایه‌تییه ماوه‌یه‌كه كه‌وتۆته به‌ر ره‌خنه‌و هێرش‌و به‌بیانووی جۆراوجۆر ده‌ویسترێت بگۆڕدرێت‌و ده‌قی شیعری تر دابنرێت له‌جێگه‌ی، بیانووه‌كان زۆر لاوازن و قه‌ت ناتوانن قه‌ناعه‌ت به‌من وه‌ك تاكه كه‌س بكه‌ن كه ده‌بێت ئه‌م سرووده بگۆڕدرێت، سروودی نیشتمانی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له ٢/٨/١٨١٤ له‌لایه‌ن (فرانسیس سكۆت كه‌ی) شیعره‌كه‌ی نووسراوه، سروودی نیشتمانی وڵاتێكی وه‌ك به‌ریتانیا له‌ساڵی ١٧٤٥ وه‌ك سروودی نیشتمانی‌یان بۆ یه‌كه‌م جار وتراوه، وڵاتێكی وه‌ك فه‌ره‌نساش له ساڵی ١٧٩٥ شیعری شاعیر (كلاودـ جۆزێف روجیه دی لیسلی) كه له‌ساڵی ١٧٩٢ نووسیویه‌تی هه‌ڵبژاردووه بۆ سروودی نیشتمانیان، ئه‌ڵمانیاش شیعری شاعیر ئۆگه‌ست هینریك هۆفمان كه له‌ساڵی ١٨٤١ نووسیویه‌تی بۆ ئاوازێك كه جوزێف هایدن له‌ساڵی ١٧٩٧دایناوه‌و له‌ساڵی (1922)ه‌وه به‌سروودی نیشتمانی دانراوه، سه‌ده‌ها نموونه‌ی تر كه ته‌مه‌نی شیعر و سرووده‌كه‌یان زۆر له‌وه‌ی ئێمه كۆنتره و كه‌سیشیان ئێستا ناڵێن له‌گه‌ڵ سه‌رده‌م و دیموكراسی و پێكه‌وه ژیان و یه‌كسانی ناگونجێت و بابێین بیگۆڕین، ئه‌وانه ده‌وڵه‌ت‌و وڵاتن بییر له‌شتی وا ناكه‌نه‌وه، ج جای ئێمه كه نه‌ته‌وه‌یه‌كی به‌ش به‌شكراو و تا ئێستا بێ ده‌وڵه‌تین، ته‌فسیر و شیكردنه‌وه و گومان خستنه سه‌ر مه‌به‌ستی شاعیر له‌م رۆژه‌دا به‌ڕاستی گوناهێكی گه‌وره‌یه كه ده‌رهه‌ق به‌و ده‌قه شیعرییه ده‌كرێت، ناردنی ده‌قی نوێ به‌وشه‌ی نوێوه قه‌ت ناتوانێت جێگه‌ی ده‌قه كۆنه‌كه بگرێته‌وه، ئه‌وانه‌ی باسی گۆڕانكارییه‌كانی سه‌رده‌م ده‌كه‌ن خۆڵ ده‌كه‌نه چاومانه‌وه، ئه‌و چه‌ند وڵاته‌ی كه له‌سه‌ره‌وه باسمكردن چه‌نێ له ئێمه پێشكه‌وتوترن له هه‌موو بواره‌كاندا، یه‌كسانی و دیموكراسی و پێكه‌وه ژیان لای ئه‌وان جێگیرتر و كۆنتره یان لای ئێمه؟ ئه‌ی ئه‌وان بۆ سروودی نیشتمانیان ناگۆڕن به‌بیانووی گۆڕینی سه‌رده‌مه‌وه؟ ده‌ستكاریكردنی ده‌قی شیعره‌كه دووجار زوڵمه، جارێكیان بۆ شیعرێك كه له‌سه‌رده‌مانی خۆیدا نووسراوه‌و بۆته وێردی سه‌رزبانی كورد‌و وتویانه‌ته‌وه، زوڵمێكیشه له گه‌لێك كه پارچه پارچه‌یه‌و ئه‌م سرووده پێكه‌وه به‌ستوویه‌ته‌وه، به‌ڕای من هه‌موو هه‌وڵێك بۆ گۆڕینی سروودی نه‌ته‌وه‌ییمان له‌م سه‌رده‌مه‌دا هه‌وڵێكه بۆ سڕینه‌وه‌ی رابردوویه‌ك كه هه‌موومان دروستمان كردووه‌و ئێستا ده‌مانه‌وێت خۆمانی لێ بێبه‌ری بكه‌ین له‌ژێر ناوی سروودی سه‌رده‌میانه، من ته‌نها شانازی ده‌كه‌م به‌م سرووده‌وه، هه‌زار سروودی تریش دابنرێت من له‌به‌رده‌م خۆمه‌وه هه‌ر ئه‌ی ره‌قیب دەڵێمه‌وه، سه‌رده‌م بگۆرێت یان نه‌گۆڕێت ئه‌زانن بۆ؟ چونكه له‌و كاته‌ی كه سرووده‌كه‌م گوێ لێده‌بێت رۆح و ده‌نگی هه‌موو شه‌هیدانم له‌گه‌ڵدا ئاماده ده‌بێت‌و نامه‌وێت حزوریانم لێ ون بێت.

25/6/2012
هه‌ر له‌سه‌ره‌تای ده‌ستپێكردنی گفتوگۆكانی بودجه‌دا كه‌شێكی وا خوڵقێنرا كه پڕ له‌گومان و تێنه‌گه‌یشتن و خراپ حاڵی‌بوون بوو، لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مان زیاتر له ٢٠٠ سه‌عات كۆبوونه‌وه‌ی له راپۆرتێكی ٧٠ لاپه‌ڕه‌ییدا كه‌ڕاپۆرتی خۆی و كۆی راپۆرتی لیژنه‌كانی په‌رله‌مانی له‌خۆگرتبوو، هه‌ر هه‌مووی بێ ئه‌همیه‌ت كران، هه‌ر له‌سه‌رتاوه ئێمه ده‌مانزانی گفتوگۆكان به‌ره‌و چ ئاقارێك ده‌بردرێن، به‌ڵام هه‌ر ده‌ستپێشخه‌ریمان كرد‌و له‌سه‌ر راسپارده‌ی سه‌رۆكی په‌رله‌مان، دانیشتنمان له‌گه‌ڵ فراكسیۆنه‌كانی هاوپه‌یمان و له‌گه‌ڵ ئۆپۆزسیۆنیش كرد، له‌گه‌ڵ ئۆپۆزسیۆن رێككه‌وتین كه له‌چوارچێوه‌ی لیژنه‌ی هاوبه‌شی یاسایی و داراییدا راپۆرتی هاوبه‌ش بنووسرێت بۆ هه‌موو ئه‌و پێشنیاز‌و بۆچوونانه‌ی كه‌خرانه‌ڕوو، لیستێكی هاوبه‌شیش ئاماده بكرێت بۆ راسپارده‌كان و به‌ماده‌یه‌كی یاسایی له‌ناو یاساكه‌دا حكومه‌ت ئاگادار بكرێته‌وه كه‌كاری له‌سه‌ر بكات و هه‌ندێكی كه یاسای پێویست بوو بینێرێته په‌رله‌مان و هه‌ندێكی به‌نیزام و هه‌ندێكی تریشی به‌ڕێنمایی چاره‌سه‌ر بكات، سه‌باره‌ت به‌داهاتیش له لاپه‌ڕه ١١ی راپۆرتی لیژنه‌ی داراییدا ئاماژه‌ی پێدراوه كه كه‌مه، هه‌ر بۆیه وه‌زاره‌تی دارایی له‌كاتی كۆبوونه‌وه‌كانی له‌گه‌ڵ لیژنه‌كه‌دا ئه‌و تێبینییه‌یان به‌هه‌ند وه‌رگرتبوو و پاشكۆیه‌كیان به‌خشته‌ی ورده‌كاریی داهاته‌كان ناردبوو بۆ په‌رله‌مان، هه‌موو ورده‌كارییه‌كان مه‌به‌ستم به‌خه‌مڵێندراوی، سه‌باره‌ت به ساڵی رابردوش ئه‌وا ده‌بێت چاوه‌ڕێی حیساباتی خیتامی ساڵی ٢٠١١ ته‌واو بێت و بێته په‌رله‌مان بۆ ئه‌وه‌ی بزانین ساڵی پار چۆن بووه‌و چۆن بودجه سه‌رفكراوه‌و داهاته‌كان كه‌م بوون یاخود زۆر، حكومه‌ت به‌هه‌موو ته‌قدیراتی خۆی ئه‌مساڵ داهاته‌كه‌ی ده‌گاته (٢،٣٣١،٠٠٠،٠٠٠) دوو تریلیۆن و سێسه‌دو سی ویه‌ك ملیار دینار، ئیتر ئه‌گه‌ر كه‌می كرد یان زیادی كرد له ساڵی داهاتوودا ده‌بێت حكومه‌ت له‌ڕاپۆرتی خۆیدا ئاماژه‌ی پێبدات، له‌و سێ لاپه‌ڕه‌یه‌ی كه له به‌رده‌ستی ئه‌نداماندا هه‌یه دیاره داهاته‌كان هی كوێن و له كوێن! ئیتر دروستكردنی گومان له‌پای چی؟ خوڵقاندنی ئه‌م كه‌شه بۆ؟ ناشیرینكردنی فراكسیۆنی كوردستانی له‌پای چی؟ ئه‌مانه هه‌ر هه‌مووتان وه‌ڵامه‌كه‌ی ده‌زانن، ئه‌مه سێهه‌م ساڵه بودجه دێته په‌رله‌مان و به‌هه‌موو ورده‌كاریه‌كانییه‌وه، ساڵ به‌ساڵ له‌بری ئه‌وه‌ی باشتر گفتوگۆی له‌سه‌ر بكه‌ین و ره‌خنه له سیاسه‌تی حكومه‌ت بگرین له دابه‌شكردنی بودجه به‌سه‌ر وه‌زاره‌ته‌كاندا دێین گفتوگۆكان ورد ده‌كه‌ینه‌وه و سه‌ره‌نجام كه‌شێكی ناته‌ندروست دروست بووه كه له‌قازانجی هاووڵاتیانی هه‌رێمی كوردستاندا نییه، بودجه ره‌نگدانه‌وه‌ی سیاسه‌تی هه‌ر حكومه‌تێكه كه له‌ده‌سه‌ڵاتدایه، ئه‌وله‌ویاتی سه‌رفكردنی بودجه سیاسه‌تی حكومه‌ت ده‌رده‌خات كه ئه‌و ساڵه گرنگی به چ بوارێك ده‌دات، بۆیه كاتێك كه زانیومانه حكومه‌ت بودجه‌یه‌كی كه‌می بۆ ته‌ندروستی داناوه، پێشنیازمان كرد 20% ی بودجه‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم و په‌رله‌مان و ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ریمان كه‌مبكرێته‌وه‌و بۆ ته‌ندروستی و شاره‌وانیمان دانا، و كاتێك زانیمان كۆمه‌ڵێك چین و توێژ هه‌ن كه ده‌بێت گوزه‌رانیان چاك بكرێت 15% ی بودجه‌ی وه‌زاره‌ته‌كان و ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانمان بڕی و ته‌رخانمانكرد بۆ خزمه‌تكردنی ئه‌وان، به‌ڵام كاتێك كه دێن و یاریی به هه‌ست وسۆزیی هاووڵاتیان بكه‌ن و پێیان وابێت كه بودجه‌ی ئه‌مساڵ دار عه‌سایه‌كی ئه‌فسوناوییه‌و هه‌موو كه‌مووكورتییه‌كان و پێداویستییه‌كانی ئه‌م وڵاته پڕ ده‌كاته‌وه، ده‌بێت بزانرێت كه ئه‌مه له ڕووی مه‌نتیقیشه‌وه ناكرێت، له‌وڵاتێكی وێرانكراودا كه ئاوه‌دانی ده‌كه‌یته‌وه هه‌ر ساڵه‌ی كه‌لێنێكی پڕ ده‌كه‌یته‌وه، من لێره‌دا ده‌مه‌وێت بڵێم بودجه بۆ خزمه‌تی هاووڵاتیانه و ده‌بێت له خزمه‌تی ئه‌واندا بێت، هه‌موو ساڵێكیش ده‌ڵێین با بودجه نه‌كه‌ینه گه‌مه‌یه‌كی سیاسیی و هه‌ر ده‌بێت، هه‌ر له سه‌ره‌تاوه كه وترا بودجه تێده‌په‌ڕێنرێت من زانیم كه به‌م ده‌رده ده‌برێت، هیوادارم بۆ ساڵی داهاتوو تۆزێك به‌زه‌ییمان به بودجه‌دا بێته‌وه‌و له جیاتی ئه‌وه‌ی بڵێین تێده‌په‌ڕێنرێت بڵێین په‌سه‌ندده‌كرێت.