كۆمێنتێك له‌باره‌ی رووداوه‌كانی میسرەوە
16/8/2013
خاڵی ناكۆكم له‌گه‌ڵ ئیخوانییه‌كان و له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی دینیش
زۆره‌و لایه‌نگری ده‌وڵه‌تی دینی نیم و بۆ پێچه‌وانه‌كه‌ی تێ ئه‌كۆشم.
پێشم وایه مورسی و مورشید و سه‌ركرده‌كانی تری ئیخوانه‌كانی میسر هه‌ڵه‌ی
زۆریان كرد‌و خۆیان خسته گۆشه‌یه‌كی ته‌نگه‌وه‌و سه‌ركه‌وتوو نه‌بوون
له‌ئیداره‌دانی قۆناخێكی ناسك و هه‌ستیارو پێموایه رێكخستنی جیهانی
ئیخوانیش له‌و هه‌ڵانه‌ی مورسی كردنی بێ به‌ری نیه، ره‌نگه هۆیه‌كی
هه‌ره سه‌ره‌كی خۆخزاندنه ئه‌و گۆشه مه‌ترسیداره له‌بڕوا به‌خۆبوونێكی
په‌ڕگرانه‌ی حیساب بۆ نه‌كراویش سه‌ری هه‌ڵدابێ.
ره‌وتی
رووداوه‌كانی میسر پێویستیان به‌ڕاستكردنه‌وه هه‌بوو، ئیخوانه‌كان
نه‌یانتوانی یان نه‌یان ویست راستی بكه‌نه‌وه، به‌تایبه‌ت له‌گرنگی سازان
یان دیموكراتیه‌تی سازان تێنه‌گه‌یشتن و ئاماژه‌كان هی ئه‌وه‌بوون كه
به‌پێی ئایدۆلۆژیای خۆیان ده‌وڵه‌تی میسر، به‌و هه‌موو مێژووه ره‌نگاو
ره‌نگه‌وه وابنیات بنێن كه سه‌داسه‌د له‌گه‌ڵ دنیابینی و تێگه‌یشتنی
خۆیان بۆ چه‌مكی ده‌وڵه‌ت كۆك بێت، كه له‌ڕووی سیاسییه‌وه ئه‌و
بۆچوونه‌یان به‌هێند وه‌رنه‌گرت كه‌سیاسه‌ت هونه‌ری ممكناته.
بێگومان
به‌ره‌ی به‌رامبه‌ریان، كه‌ڕاستتر وایه بڵێین به‌ره‌كانی به‌رامبه‌ریان
دوای دۆڕانیان له‌هه‌ڵبژاردنه‌كانی پێشوودا راچڵه‌كین و وه‌خۆهاتنه‌وه‌و
به‌رژه‌وه‌ندییه ناكۆكه‌كانی خۆیان له‌یه‌ك به‌رژه‌وه‌ندییدا كۆكرده‌وه
كه ئه‌ویش رووخاندنی ئیخوانییه‌كان بوو. دواجار ئه‌وه روویدا كه
بینیمان.
راست نییه، ئه‌و هه‌موو كوشتاره‌ی چوارشه‌ممه له‌میسر
ئه‌نجامدرا، لانی كه‌م له به‌رامبه‌ریدا خه‌مبار و دڵگران نه‌بین، بۆ
خه‌مبار بوون له‌به‌رامبه‌ر كوشتن و رژانی خوێنی خه‌ڵكی ئاسایی و
پۆلیسیشه‌وه، ناكرێ به دوای كێ راسته‌و كێ ناڕاستدا بگه‌ڕێین. ئه‌گه‌ر
ئیخوانه‌كان هه‌ڵه‌یان كردبێ و ستراتیژی هه‌ڵه‌ی خۆیان له‌سه‌ر
كۆنترۆڵكردنی هه‌موو جومگه‌كانی ده‌وڵه‌ت و دواجار كۆنترۆڵكردنی كۆمه‌ڵ و
كلتووریش داڕشتبێ، دیسانیش هه‌ر ناكرێ له‌به‌رامبه‌ر خوێنڕژانی ئه‌و هه‌موو
خه‌ڵكه و ئه‌و فه‌وزایه‌ی هاتۆته ئاراوه خه‌مساردی هه‌بێ. جگه له‌وه‌ی
كه خوێنڕێژی، خوێنڕێژی زۆرتر به‌دوای خۆیدا دێنێ.
دواجار،
ئه‌وه‌ی له میسر بینیمان و ئه‌یبینین، كه ره‌نگه له شوێنی تریش
رووبداته‌وه به‌تایبه‌ت له تونس، ئه‌بێ لێره‌و له‌وێش ده‌رس و په‌ندی لێ
هه‌ڵێنجین. كه په‌ندی هه‌ره روون و دیار ئه‌وه‌یه په‌ڕگیری
ئیسلامییه‌كان به هه‌موو ره‌نگه‌كانییه‌وه، هه‌روا په‌ڕگیری لیبراڵه‌كان
ئه‌وانیش به هه‌موو ره‌نگه‌كانییه‌وه، بۆ ئه‌م ناوچانه كه به‌قۆناخی
گوزه‌رو چوونه‌وه ناو مێژوو تێئه‌په‌ڕن تا ئه‌ندازه‌یه‌كی یه‌كجار زۆر
مه‌ترسیداره.
15/8/2013
ئه‌م وتاره ته‌عبیر له‌ڕای نووسه‌ر ئه‌كا
...........................................................................
كورد‌و روسیا
13/8/2013
كورد له‌دوای رووخانی كۆماری كوردستان كه مه‌هاباد پایته‌ختی
بوو، هه‌روا دوای رێككه‌وتنی جه‌زایر كه بووه هۆی له‌ناوچوونی شۆڕشی
ئه‌یلول ره‌خنه‌و گله‌یی زۆری له‌سۆڤیێت هه‌بووه، به جۆرێك كه تاڕوخانی
ده‌وڵه‌تی سۆڤیێت، حزبی شیوعی لێ ده‌رچێ، له‌ناو خه‌ڵكی ره‌شۆكی كوردستان و
له‌ناو ده‌سته‌بژێرو حزب و رێكخراوه‌كانیشدا دۆست و لایه‌نگری نه‌مابوو،
به پێچه‌وانه‌وه ئاڕاسته‌كه روو له ئه‌وروپاو رۆژئاوابوو به‌شێوه‌یه‌كی
گشتی. دوای دامه‌زرانی روسیای فیدڕاڵیشه‌وه به‌و هۆیه‌وه كه روسیا تا
دواساته‌كانی ژیانی رژێمی سه‌ددام حسێن دۆستایه‌تی نێوان ئه‌و عیراقی
سه‌رده‌می سه‌ددام و روسیا به‌رده‌وام بوو.
ئێستا ئه‌و
لاكردنه‌وه تازه‌یه‌ی روسیا سه‌باره‌ت به هێرشه‌كانی رێكخراوه‌كانی
سه‌ربه القاعیده بۆ سه‌ر شار‌و شارۆچكه‌كانی رۆژئاوای كوردستان و بانگهێشت
كردنی نوێنه‌رانی حزبه‌كانی رۆژئاوای كوردستان بۆ مۆسكۆ ماوه‌یه‌ك به‌ر
له‌ئێستا، بۆته جێ سه‌رنجی چاودێران و لایه‌نه سیاسییه‌كان و میدیای
كوردستان و باس و خواسێكی هێناوه‌ته ئاراوه.
له‌وباره‌وه چاودێران و ده‌سته‌بژێری سیاسی و رووناكبیری و ئه‌كادیمی كوردستان به‌سه‌ر دوو خوێندنه‌وه‌دا دابه‌ش بوون.
ئه‌وانه‌ی
كه گه‌ش بینانه‌تر ته‌ماشای ئه‌و هه‌ڵوێسته تازه‌یه‌ی روسیا ئه‌كه‌ن،
پێیانوایه ئه‌مه سه‌ره‌تای وه‌رچه‌رخانێكی ئیجابیه له سیاسه‌تی روسیا
به‌رامبه‌ر به‌كوردو وه‌ك به‌شێك له‌پێداویستییه‌كانی ئه‌و (جه‌نگه
سارده) ئه‌یبینن كه له‌نێوان ئه‌مریكاو روسیادا له‌ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست
ده‌ستی پێكردۆته‌وه.
به‌ره‌كه‌ی تریش پێیوایه لێدوانه‌كانی
لاڤرۆفی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی روسیا‌و گرنگی دانی زۆرتری میدیای نزیك به
ده‌سه‌ڵاتی ئێستای روسیا، له‌وانه كه‌ناڵی عه‌ره‌بی زمانی روسیا الیوم،
ته‌نیا به‌شێكه له كه‌یسی ئیداره‌دانی ململانێ و ناكۆكییه‌كانی روسیا
له‌گه‌ڵ ئه‌مریكاو ئه‌وروپاو توركیا (ناتۆ)و وڵاتانی عه‌ره‌ب سه‌باره‌ت
به‌كه‌یسی سوریا‌و مامه‌ڵه‌كردنی روسیایه له‌گه‌ڵ بابه‌تێكدا، كه له‌دیدی
تیۆریسین و ستراتیژداڕێژه‌رانی ئه‌و وڵاته‌دا بابه‌تێكی په‌راوێز نشینه.
بۆیه ئه‌و به‌ره‌یه پێیوانیه لێدوانه‌كان و ئاوڕدانه‌وه‌كانی ئێستای
روسیا وه‌ك هه‌ڵوێست ته‌ماشا بكرێ چ جای بگاته ئه‌وه‌ی به وه‌رچه‌رخان
یان لانیكه‌م به‌گۆڕانێكی دوور مه‌ودا بژمێردرێ به‌رامبه‌ر به كورد.
ساغبوونه‌وه‌ی
بۆچوونی یه‌كێك له‌و دووبه‌ره‌یه، وه‌ختی ئه‌وێ و پێویست ئه‌كا چاوه‌ڕوان
بین و بزانین خودی ئه‌و وڵاته هیچی تر له‌سه‌ر ئه‌ولاكردنه‌وه‌یه‌دا
بنیات ئه‌نێ یان نا، چونكه ئه‌و وه‌خته ئه‌وه روون ئه‌بێته‌وه داخۆ
روسیا له‌گه‌ڵ مه‌سه‌له‌یه‌كدا مامه‌ڵه ئه‌كا كه ناوی مه‌سه‌له‌ی كورده،
یان له‌گه‌ڵ گروپێك له هاووڵاتی سوریا مامه‌ڵه ئه‌كا كه‌ئێستا له ژێر
هێرشی القاعیده‌دان، القاعیده‌ش دوژمنێكی سه‌رسه‌ختی روسیایه‌و ده‌یان
دۆسێی گه‌رم و پڕ له هاڵاویان له ناوچه‌كانی قه‌فقاز له‌نێوان دایه؟.
بێگومان
ئێستا روسیا وڵاتێكه له چاو دوو ده‌یه‌ی رابردوودا قورسایی زۆرتری
هه‌یه‌و كاره‌كته‌رێكی جیهانی شوێن په‌نجه دیاره، به تایبه‌ت له
ناوچه‌كانی رۆژهه‌ڵات و هه‌موو ئه‌و وڵاتانه‌ی كه ئه‌چنه ژێر ئه‌درێسی
وڵاتانی موسڵمان نشینه‌وه.
ئه‌بێ دان به‌وه‌شدا بنێین كه
مامه‌ڵه‌ی لایه‌نه‌كانی كوردستانیش له‌گه‌ڵ روسیادا، گه‌رچی گۆڕانێكی
رێژه‌یی به‌سه‌ردا هاتووه، به‌ڵام هێشتا نه‌چۆته ئاستی پێویست و
دانوستانێكی جددی له نێواندا نییه، كه ئه‌بێ هه‌بێ به‌تایبه‌ت كه دۆسێی
وزه چۆته ناو ئه‌جێندای هه‌رێم و مۆسكۆوه. به‌ڵام له راستیدا تا روسیا
دیدی خۆی سه‌باره‌ت به مه‌سه‌له‌یه‌ك به‌ناوی مه‌سه‌له‌ی كورده‌وه له
رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست رونتر نه‌كاو رونتر نیشان نه‌دا، هه‌وڵه‌كانی كورد
ناتوانن ببنه یه‌كلاكه‌ره‌وه له‌و په‌یوه‌ندیه‌دا.
تایبه‌ت بۆ سایتی PUKMedia به‌شی روسی نووسراوه
...........................................................................
ئۆپۆزسیۆنی بێ ئومێد له‌نێوان گۆڕان‌و دوو حزبه ئیسلامییه‌كه‌دا
14/7/2013
دوای چه‌ند رۆژێكی تر، واتا له 25 ته‌مموزدا، خولی ئێستای
په‌رله‌مانی كوردستان به‌پێی رۆژی هه‌ڵبژاردنه‌كانی پێشوو، چوار ساڵ ته‌واو
ئه‌كا. ئه‌و بۆنه‌یه ژماره‌یه‌كی ته‌قویمی ساده نییه. وه‌ك چۆن ته‌نیا
زه‌مه‌نێكی پڕ كێشمه‌كێش‌و پڕ له‌ئه‌زموون نییه بۆ په‌رله‌مان‌و حكومه‌تی
هه‌رێمی كوردستان‌و هه‌روا بۆ هه‌ر یه‌كه له‌یه‌كێتی‌و پارتیش كه
له‌ماوه‌ی ئه‌و چوار ساڵه‌دا به‌پێی ده‌نگه‌كانی هه‌ڵبژاردن زۆرینه‌ی
په‌رله‌مان‌و حكومه‌تی هه‌رێمیان پێكهێناوه، به‌ڵكو زه‌مه‌نێكه بۆ
ئۆپۆزسیۆنیش پڕاوپڕ له‌ئه‌زموون‌و سه‌ركه‌وتن‌و نوشست. كه به‌رژه‌وه‌ندی
ئۆپۆزسیۆن له‌وه‌دایه ورد‌و ژیرانه ئه‌زموونی ئه‌و چوار ساڵه‌ی خۆیان
هه‌ڵسه‌نگێنن‌و نه‌خشه‌ڕێگای جیاواز بگرنه‌به‌ر. وه‌ك چۆن هه‌ڵسه‌نگاندنی
ئه‌زموونی ئه‌و چوار ساڵه بۆ حزبه‌كانی زۆرینه‌و بۆ پسپۆڕان‌و شاره‌زایانی
بواری سیاسه‌تیش له‌كوردستاندا پێویسته. به‌تایبه‌ت له‌و روانگه‌یه‌وه
كه‌بوونی ئۆپۆزسیۆن له‌و چوارساڵه‌دا پڕ سه‌روسه‌دا بوو.
كۆبوونه‌وه‌ی لایه‌نه ناكۆك‌و دژه‌كانه
ئۆپۆزسیۆنی
كوردستان هه‌رچه‌نده جۆرێك له‌هاوپه‌یمانییان هه‌یه‌و هه‌وڵیانداوه
پێكه‌وه خۆیان‌و هه‌ڵوێسته‌كانیان نمایش بكه‌ن، به‌ڵام له‌بنه‌ڕه‌تدا
كۆبوونه‌وه‌ی لایه‌نه ناكۆك‌و دژه‌كانه، دوولایه‌نی ئیسلامی سیاسی
(كۆمه‌ڵ‌و یه‌كگرتوو) هه‌روا لایه‌نێكی بێ شوناسی ئایدۆلۆژی، فكری‌و حزبی
(بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان). جیاواز‌و ناكۆكی عه‌قیده‌تی‌و مه‌رجه‌عیه‌تی نێوان
دوو هێزه ئیسلامییه سیاسییه‌كه واز لێ دێنین. به‌ره‌ی ئۆپۆزسیۆن
به‌تایبه‌ت له‌دوای 17 ی شوباته‌وه، كه‌هه‌موو قورسایی خۆیان خسته‌سه‌ر
خۆپیشاندان‌و كۆنتڕۆڵكردنی شه‌قام‌و لاساییكردنه‌وه‌ی ئه‌و رووداوانه‌ی
له‌تونس‌ومیسردا روویان دا‌و هه‌ر له‌سه‌رتاوه ناوی نرا به‌هاری عه‌ره‌بی،
به‌ڵام هێشتا نه‌پێناسه‌ی رووداوه‌كان كامڵ بووه‌و نه‌ناولێنانیشی.
بێ ئومێدی ئۆپۆزسیۆن زیاتر به‌ده‌ر ده‌كه‌وێت
بزاوتی
ئۆپۆزسیۆن له17ی شوباتدا شكستی هێنا، چونكه نه‌یتوانی ئه‌و ئامانجه
وه‌دیبێنێ كه‌ئۆپۆزسیۆن پلانی بۆ داڕشتبوو و كورد وته‌نی دار‌و نه‌داری خۆی
خستبووه تورگه‌ی خۆپیشاندانه‌كان‌و پلانی ئه‌وه‌ی داڕشتبوو كه‌ده‌سه‌ڵاتی
هه‌ڵبژێردراوی كوردستان بڕوخێنێ‌و له‌دیمه‌نی سیاسی‌دا هێزه‌كانی ده‌سه‌ڵات
بسڕێته‌وه‌و دادگاییكردن‌و حوكمدانی سه‌ركرده‌و هه‌ڵسوڕاوانی حزبه‌كانی
ده‌سه‌ڵاتیش به‌شێك بوو له‌سیناریۆكه‌یان، نموونه‌یه‌كی كاریكاتێری
نه‌خشه‌ی لادان‌و دادگاییكردنی به‌رپرسانی ده‌سه‌ڵاتیش له‌به‌ر ده‌رگای
سه‌رای سلێمانیدا نمایشكرا. دواجار به‌حیكمه‌تی پارتی‌و یه‌كێتی‌و كابینه‌ی
ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم ستراتیژی ئۆپۆزسیۆن له‌مه‌ڕ سڕینه‌وه‌ی
لایه‌نه نه‌یاره‌كانیان به‌وپه‌ڕی سه‌روسه‌داوه شكستی هێنا. وه‌ك چۆن
ئه‌و سیاسه‌ته‌ش شكستی هێنا كه‌ئۆپۆزسیۆن بۆ قه‌ره‌بووی ئه‌و زه‌ربه
سیاسییه جه‌ماوه‌رییه‌ی له17ی شوباتدا به‌ری كه‌وت گرتیه‌به‌رو ویستی
حكومه‌تی هه‌رێم‌و په‌رله‌مان‌و بگره پرۆسه‌ی سیاسی كوردستانیش په‌كبخا،
دیمه‌نه‌كانی ئه‌و سیناریۆیه‌ش، كه تائێستا به‌رده‌وامه شكست دوای شكست
ئه‌چنێته‌وه. حكومه‌ت له‌و چوارساڵه‌دا كاره‌كانی خۆی په‌ره‌پێداوه‌و
زۆربه‌ی به‌ڵێنه‌كانی هه‌ڵبژاردنی خستۆته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه،
په‌رله‌مان كاری یاسادانانی خۆی درێژه‌پێداوه، له‌به‌رامبه‌ریشدا
ئۆپۆزسیۆن به‌تایبه‌تی گۆڕان یه‌ك تۆن له‌سه‌ر هات‌و هاوارو
هه‌ڵڵانانه‌وه‌ی خۆی به‌رده‌وامه بێ ئه‌وه‌ی نه‌خۆیان‌و نه‌كوردستانیش هیچ
ده‌سكه‌وتێك له‌و هه‌ڵڵاو بگره‌یه ده‌ست بكه‌وێ. به‌جۆرێك كه‌به‌و هه‌موو
ماكینه ئیعلامیه‌ی ئۆپۆزسیۆن‌و هاوكاره ره‌نگاوڕه‌نگه‌كانی نه‌یتوانی
دوا ئامانجی خۆیان، كه‌بێ ئومێدكردنی خه‌ڵكه وه‌دیبێنن. به‌و هه‌موو
پڕوپاگه‌نده‌یه‌شه‌وه كه‌ئه‌یكه‌ن‌و ئه‌یانه‌وێ خه‌ڵكی له‌بنیاتنانی
ژیان‌و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و دڵخۆشبوون به‌وڵاته‌كه‌یان دوودڵ بكه‌ن،
ئه‌وه‌تا رۆژدوای رۆژ، نه‌ك كه‌رتی گشتی به‌ڵكو كه‌رتی تایبه‌ت له‌كێبڕكێی
به‌رده‌وامدان بۆ وه‌به‌رهێنان‌و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و رۆژدوای رۆژ ده‌یان
كۆمپانیای گه‌وره‌و مام ناوه‌نجی‌و بچوكی دنیا دێنه‌كوردستان‌و كاری
وه‌به‌رهێنان ئه‌كه‌ن و سه‌ره‌ڕای كه‌م ئه‌زموونیش، هه‌رێمی كوردستان بۆته
ناوه‌ندێكی كه‌مه‌ندكێشی كۆمپانیا‌و سه‌رمایه‌ی بیانی. به‌وجۆره ئێستا وای
لێهاتووه ئه‌وه‌ی كه‌بێ ئومێدبووه‌و ئه‌وه‌ی ده‌ستی له‌بنی
هه‌مبانه‌كه‌وه هاتۆته‌ده‌ر سه‌رانی ئۆپۆزسیۆن‌و بڕێك له‌هه‌وادارانیانن
كه‌هێشتا ماكینه‌ی میدیای سێ حزبه‌كه‌ی ئۆپۆزسیۆن له‌زۆنی بێ ئومێدبووندا
ئه‌یانهێڵنه‌وه، لانی كه‌م بۆئه‌وه‌ی لانی هه‌ره‌كه‌می پێگه‌ی
ده‌نگده‌رانی خۆیانی پێ بپارێزن. دوورنییه ئه‌و گوشاره زۆره‌ی ئۆپۆزسیۆن
بۆ سه‌ر ده‌نگده‌رانی له‌پێناوی هێشتنه‌وه‌یان له‌بێ ئومێدیدا هه‌ر بۆخۆی
ببێته فاكته‌ری ته‌قینه‌وه‌ی ناوخۆی ئه‌و حزبانه، ئاماژه‌كانی ئه‌و
بۆچوون‌و ئه‌گه‌ره به‌تایبه‌تی له‌ناو ریزه‌كانی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕاندا
رۆژدوای رۆژ پترو روونتر به‌ده‌رئه‌كه‌ون. دیاره كاریگه‌ری دۆڕانی
ئیخوانه‌كانی میسر‌و له‌گوین بوونی روودانی هه‌مان ده‌ره‌نجام له‌تونس‌و
شوێنه‌كانی تری وه‌ك سودان‌و به‌ریه‌ككه‌وتن‌و لێكترازانی وڵاتانی كه‌نداو
وكه‌رتبوونیان به‌سه‌ر دووبه‌ره‌ی سه‌له‌فی‌و ئیخوانیدا، ره‌نگه زووتر
له‌وه‌ی چاوه‌ڕوان ئه‌كرێ به‌سه‌ر دووحزبه ئیسلامییه‌كه‌ی ئۆپۆزسیۆنیشدا
به‌ده‌ربكه‌وێ، به‌تایبه‌تی ده‌مێكه له‌ناو هه‌ردوو حزبه‌كه‌دا
كێشمه‌كێشێكی عه‌قیده‌تی سیاسی هه‌یه‌و سه‌له‌فییه‌كانی كوردستانیش
كه‌هێشتا خۆیان له‌دووتوێی حزبدا فۆرمه‌ڵه نه‌كردووه، گوشارێكی ترن
له‌سه‌ر دوو حزبه ئیسلامییه‌كه‌ی ئۆپۆزسیۆن (سه‌باره‌ت به‌رووداوه‌كانی
میسر‌و ئه‌گه‌ری هه‌مان شێوه رووداو له‌وڵاتانی تریشدا بابه‌تێكی تره‌و بۆ
خۆم خوێندنه‌وه‌یه‌كی جیاوازم هه‌یه له‌وه‌ی كه تائێستا باسی لێوه
ئه‌كرێ‌و ده‌یهێڵمه‌وه بۆ وه‌ختێك یان وتارێكی تر).
ئۆپۆزسیۆن ئه‌گه‌ره‌كانی سازانی وه‌لاناوه
هێزه‌كانی
ئۆپۆزسیۆن له‌كوردستان، كه به‌میكانیزمه‌كانی دیموكراسی نه‌یانتوانی
ده‌سه‌ڵات بگرنه‌ده‌ست، وه‌ك له‌سه‌ره‌وه وتمان، په‌نایان برده‌به‌ر
شێوازی تری له‌بابه‌تی خۆپیشاندان‌و توندوتیژی سه‌رشه‌قام‌و دابه‌شكردنی
كۆمه‌ڵگا به‌سه‌ر دووبه‌ره‌ی دژ‌و ناكۆك. كاتێك له‌و پلانه‌شیاندا
سه‌رنه‌كه‌وتن‌و جارێكی كه‌ش به‌شیان شكست بوو. به‌ڵام هه‌ڵه‌ی كوشنده بۆ
ئۆپۆزسیۆن تا ئێستاش له‌وه‌دایه كه‌هه‌موو ئه‌گه‌ره‌كانی سازانیان
وه‌لاناوه‌و جگه له‌ره‌ش‌و سپی هیچ ره‌نگێكی تر نابینن، هه‌رچه‌نده
توشبوونیان به‌نه‌خۆشی كوێری ره‌نگ زاده‌ی بێ ئومێدبوونی خۆیانه، به‌ڵام
بۆ حكومه‌تی هه‌رێم‌و یه‌كێتی‌و پارتیش بێ كێشه‌و كۆسپ نییه. به‌تایبه‌تی
به‌هۆی زاڵبوونی تێزی (یان بۆ من یان بۆ هیچ كه‌س نا) لای ئۆپۆزسیۆن،
كه‌بۆته تاكه بنه‌مای سیاسه‌تكردنی حزبه‌كانی ئۆپۆزسیۆن.
جه‌ماوه‌ری خۆیان هه ناسه سارد كرد
گومانم
نییه له‌وه‌ی كه‌جه‌ماوه‌ری زۆر‌و كه‌می ئه‌و حزبانه‌ی ئۆپۆزسیۆن، له‌دوای
ئه‌و هه‌موو شكسته یه‌ك له‌دوا یه‌كانه‌یان، چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌یان
له‌حزبه‌كانیان ئه‌كرد كه‌پێداچوونه‌وه‌ی واقیعیانه بكه‌ن به‌هۆكاره‌كانی
شكست‌و مایه‌پووچبوونی سیاسه‌ته‌كانیان، به‌ڵام جه‌ماوه‌ری خۆیانیان
دووچاری هه‌ناسه‌ساردی كرد‌و ئه‌و چاوه‌ڕوانییه‌یان وه‌دی نه‌هات. ئه‌گه‌ر
ئه‌و حزبانه په‌رۆشی جه‌ماوه‌ری خۆیانیان بووایه، ئه‌وا له‌سه‌ر بنه‌مای
دۆزینه‌وه‌ی نه‌خشه‌رێگایه‌كی تری نه‌رم‌و كارا پێداچوونه‌وه‌یان ئه‌كرد،
ئه‌وا نه‌خۆشی كوێربوونی ره‌نگه‌كانی خۆیانیان چاره‌سه‌ر ئه‌كردو واقیعی
سیاسی‌و كۆمه‌ڵایه‌تی‌و كلتووری‌و بگره لایه‌نی ترادیسۆنی كۆمه‌ڵگاشیان
له‌به‌رچاو ئه‌گرت‌و له‌جیاتی به‌رده‌وام بوون له‌سه‌ر قووڵكردنه‌وه‌ی
خه‌ره‌ندی دژایه‌تی تاسه‌ر له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵات، رێی سازانیان ئه‌گرته‌به‌ر،
چونكه رووداوه‌كان سه‌لماندیان ته‌نیا به‌و رێگه‌یه ئه‌یانتوانی به‌شێك
له‌به‌رنامه‌ی خۆیان له‌ناو به‌رنامه‌ی گشتی وڵات‌دا جێبكه‌نه‌وه‌و
جه‌ماوه‌ری خۆشیان تائه‌ندازه‌یه‌ك به‌وه خۆش بكه‌ن كه‌ببنه شه‌ریكی
ده‌سكه‌وته‌كانی ئێستای كوردستان.
گۆڕان تاقه‌تی نه‌ماوه
ڕێكخه‌ری
گشتی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان، دوای ئه‌وه‌ی یه‌كێتی كه‌رت كرد‌و ئاینده‌ی خۆی
له‌سه‌ر چه‌ند بنه‌مایه‌كی تیۆری بنیاتنا، كه‌دواجار بۆ ئه‌ویش‌و بۆ
جه‌ماوه‌ره‌كه‌ی‌و بۆ چاودێرانیش به‌ته‌واوی روون بووه‌وه كه‌ئه‌و بنه‌ما
تیۆرییانه له‌به‌رامبه‌ر داری هه‌میشه سه‌وزی ژیاندا خۆڵه‌مێشن، بۆیه
له‌هه‌مووان زیاتر بێ ئومێده، به‌تایبه‌تی كه‌ته‌مه‌نیشی چیتر یاریده‌ی
نادا، كورد وته‌نی ته‌مه‌نی تێپه‌ڕی‌و ده‌سه‌ڵاتی نه‌گرته‌ده‌ست. ئه‌و بێ
ئومێدییه‌ی به‌ئاینده‌ی سیاسی خۆی له‌یه‌كێك له‌كۆنفرانسه ناوخۆییه‌كانی
بزووتنه‌وه‌كه‌یدا به‌ڕوونی ده‌ربڕی كاتێ رایگه‌یاند، كه‌ئیتر ئه‌بێ بچنه
ده‌سه‌ڵات. بێ ئه‌وه‌ی روون بكاته‌وه چ چوونه ده‌سه‌ڵاتێك،
به‌هه‌ڵبژاردن‌و بردنه‌وه، یان دووباره‌كردنه‌وه‌ی سیناریۆی 17ی شوبات،
یاخۆ به‌شێوازێكی تر؟ ئه‌مه نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه كه‌نه‌وشیروان مسته‌فا
ئیتر تاقه‌تی چووه وه‌ك ئۆپۆزسیۆن بمێنێته‌وه، چونكه باش ئه‌زانێ
كه‌ئیدی ئۆپۆزسیۆن بوون به‌نه‌مه‌تی ئێستایان هیچ نییه جگه
له‌كه‌ڵه‌كه‌كردنی پتری شكست‌و لاته‌ریك بوون له‌واقیع‌و له‌پڕۆسه‌ی سیاسی
كوردستان‌و مانه‌وه‌یان به‌وجۆره راكردنه به‌ره‌و نوخته‌ی كوژانه‌وه.
ئه‌بێ هه‌موومان ده‌سته‌و دوعا بوه‌ستین كه‌نه‌وشیروان مسته‌فا له‌ئه‌نجامی
بێ ئومێد بوونه‌كه‌ی به‌ئاینده‌ی سیاسی خۆی كوردستان به‌قه‌ڵبه‌یه‌كی تردا
نه‌دا، چونكه هه‌میشه ئه‌بێ له‌كه‌سی ئومێد نه‌ماودا چاوه‌ڕوانی
كاره‌ساتیش بكه‌ین.
ئیسلامییه‌كان كوێرانه خۆیان به‌گۆڕانه‌وه گرێداوه
ئه‌وه‌ی
لێره‌دا زۆر جێی سه‌رنجه سیاسه‌تی حزبه ئیسلامییه‌كانی ئۆپۆزسیۆنه،
ئه‌وان كه‌هه‌م خۆیان‌و هاوپه‌یمانه‌كه‌یان له‌كوردستان شكستیان هێناوه‌و،
قووڵاییه ئیسلامییه ناوچه‌ییه‌كه‌شیان شكستیان پێ هێنراوه، به‌ڵام هێشتا
وه‌ك گۆڕان نین كه‌هه‌موو فاكته‌ره‌كانی هێزیان له‌ده‌ست دابێ، چونكه له
لایێكه‌وه، كه‌م یان زۆر قاعیده‌یه‌كی عه‌قیده‌تییان هه‌یه‌و
سه‌ركرده‌كانیشیان له‌ته‌مه‌نی بێ كارابووندا نین‌و پێشووتریش سیاسه‌تی
موشاره‌كه‌و شه‌راكه‌تیان له‌ده‌سه‌ڵات تاقیكردۆته‌وه، بۆچی بێ په‌رۆش
بوون به‌ئاینده‌ی حزبه‌كانیان تا ئه‌و ئه‌ندازه‌یه، ئه‌گه‌ر لێم نه‌گرن،
ئاوا كوێرانه خۆیان به‌سیاسه‌ت‌و ستراتیژه‌كانی رێكخه‌ری بزووتنه‌وه‌ی
گۆڕانه‌وه گرێداوه؟ پێموانییه كه نه‌رێكخه‌ری گشتی بزووتنه‌وه‌ی
گۆڕان‌و نه ته‌كاندان بۆ به‌رده‌وام بوون له‌سه‌ر سیاسه‌تی چوار ساڵی
رابردوویان فریادره‌سیان بێ، به‌ڵكو فریادڕه‌س بۆ ئه‌و هێزه ئیسلامییانه‌ی
ئۆپۆزسیۆن به‌خۆداچوونه‌وه‌یه‌كی بوێرانه‌یه كه‌ئه‌بێ له‌به‌ر رۆشنایی
ده‌رهاوێشته ناوخۆییه‌كانی كوردستان‌و ناوچه‌كه‌و حزبه هاوشێوه‌كانیان
ئه‌نجامی بده‌ن‌و ئه‌و راستیه به‌ڕوونی تێبگه‌ن‌و به‌قاعیده‌ی خۆشیانی
بڵێن، كه‌ئاراسته‌ی ئه‌وان له‌گه‌ڵ ئاراسته‌ی گۆڕان ناكۆكه‌و هه‌ریه‌كه‌یان
روو له‌لایه‌كه، شاردنه‌وه‌ی ئه‌و راستییه له‌قاعیده‌ی خۆیان‌و
په‌رده‌پۆشكردن‌و پاساودانی سیاسه‌ته هه‌ڵه‌كانیان له‌ڕووی هاوپه‌یمانی‌و
خه‌ونبینینی بێ بنه‌مای واقیعی به‌كۆنتڕۆڵكردنی ده‌سه‌ڵات، من ناڵێم
تاوانه به‌رامبه‌ر قاعیده‌ی خۆیان، چونكه ئه‌مه ئه‌ركی من نییه‌و ئه‌ركی
تیۆرسین‌و قاعیده‌ی خۆیانه، به‌ڵام ئه‌توانم ئه‌وه بڵێم، كه‌ئه‌وه‌ی
ئه‌وان ئه‌یكه‌ن راكردنه به‌ره‌و هه‌ڵدێرو ئاوڕنه‌دانه‌وه‌یه
له‌پرده‌كانی واقعیه‌تی سیاسی، كه‌هێشتا هه‌موویان نه‌ڕووخاون.
پێویسته به‌خۆیاندا بچنه‌وه
حزبه
ئیسلامییه‌كانی ئۆپۆزسیۆن، به‌رله‌وه‌ی خۆیان به‌ده‌رهاوێشته‌و بنه‌ما
فیكری‌و عه‌قیده‌ییه‌كانی شكستپێهێنانی ئیخوانه‌كانی میسر‌و به‌ده‌ر له‌وه‌ی
ئه‌وه‌ی له‌وێ روویدا كوده‌تابوو یان هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه له‌دیموكراسی،
پڕۆژه‌ی رۆژئاوابوو یان زاده‌ی خودی كۆمه‌ڵگاكه؟ هه‌روا دوور له‌تیۆری
پیلانگێڕی، كه‌بێگومان له‌رووداوه‌كه‌ی میسردا ئاماده‌گی كاڵ یان تۆخی
هه‌یه. وه‌ك چۆن پێویسته ئه‌و مه‌ترسییانه‌شیان له‌به‌رچاوبێ، كه
به‌فۆڕمێكی تر له‌توركیا رووبه‌ڕووی ئاك پارتی بوونه‌ته‌وه، له‌قازانجیان
دایه، وه‌ك نووسه‌ری میسری السید یاسین ئه‌ڵێ به‌میتۆدی شه‌ن‌وكه‌وی
تیۆرییانه‌ی راسته‌وخۆی واقیعه‌كه مامه‌ڵه‌بكه‌ن، نه‌ك په‌نا ببه‌نه‌به‌ر
میتۆدی كلاسیكی تر كه‌واقیعی بزاوته كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان تێی په‌ڕاندوون،
كه‌دواجار وه‌ك حزبی سیاسی، ئه‌یانباته‌وه سه‌ر سفره‌كانی شكست‌و نامۆبوون
به‌واقیعی سیاسی، كۆمه‌ڵایه‌تی‌و كلتوری‌و ئه‌یانباته‌وه چوارگۆشه‌ی
دژایه‌تیكردنی سازان، كه به‌رجه‌سته‌بوونێكی شیاوی دیموكراسییه بۆ ئه‌م
وڵاتانه‌ی ئێمه به‌گشتی، خۆ هه‌ر له‌و روانگه‌یه‌وه ئه‌توانینت بڵێین،
كه‌یه‌كێك له فاكته‌ره سه‌ره‌كییه‌كانی ئه‌زموونی ئیخوانه‌كان له‌میسر
نه‌بوونی زه‌مینه‌ی سازانی سیاسی، كۆمه‌ڵایه‌تی‌و ئایدۆلۆژی بوو.
پرسیارێك
له‌و حزبه ئیسلامییانه‌ی ئۆپۆزسیۆن ئه‌كه‌م، كه‌دڵنیام لایه‌نگرانیشیان
ئه‌و پرسیاره ئه‌كه‌ن‌و ئه‌ڵێن، یه‌كگرتوو و كۆمه‌ڵ چیان له‌و زه‌واجه
كاسۆلیكییه ده‌ستكه‌وتووه له‌گه‌ڵ بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان؟ (ببوورن وه‌ك
ده‌سته‌واژه‌یه‌كی سیاسی به‌كارمهێناوه‌و هیچ مانایه‌كی تر هه‌ڵناگرێ)،
ئایا وه‌ك سروودی ئینته‌رناسیۆنال ئه‌ڵێ، گۆڕان ئاخرین شه‌ڕی سه‌روماڵه
ئه‌یكات، دووحزبه‌كه‌ش ئاخرین شه‌ڕی سه‌روماڵه ئه‌یكه‌ن؟
كۆتایی
هاتنی خولی ئێستای په‌رله‌مانی كوردستان، بۆنه‌یه‌كی گونجاوه،
تاگۆڕانیش‌و دوو حزبه ئیسلامییه‌كه‌ش، بوێرانه به‌خۆیاندا بچنه‌وه‌و
قازانج‌و زیانه‌كانی گه‌له‌كه‌مان‌و خۆشیان ته‌ته‌ڵه‌و به‌راوورد بكه‌ن.
...........................................................................
كوردستان، هه‌میشه شه‌ڵاڵی بۆنی سه‌روه‌رانه
17/5/2013
ئه‌مساڵ چیت وه‌بیربێنمه‌وه، رۆژگاری سه‌رده‌می خوێندن، كه
له‌وێش پێكه‌وه خه‌ریكی سیاسه‌تكردن و تێكۆشان بووین، یان رۆژگاری
سه‌رده‌می خه‌باتی نهێنی كۆمه‌ڵه‌و كۆمیته‌ی راپه‌ڕین؟ به‌ڕاست هاوڕێم..
هێشتا تۆ له‌ژیاندابووی كه‌كۆمه‌ڵێك تێكۆشه‌ری كۆمیته‌كه‌مان گیران و
ئیعدام كران، یان دواتر له‌گه‌ڵ خۆتدا له‌سه‌نگه‌ری پێشمه‌رگایه‌تیدا
شه‌هید بوون، بۆیه جێی خۆیه‌تی ئه‌مڕۆ پێكه‌وه سڵاوێكی گه‌رموگوڕ بۆ رۆحی
ئه‌وانیش بنێرین.
یان هه‌موو شه‌هیدانی ناوچه‌ی سنووری تیپی
باڵه‌ك و قوه‌تی كارۆخ و تیپی سۆران و كۆڕه‌كت بیربخه‌مه‌وه، كه له‌گه‌ڵ
یه‌كه‌یه‌كه‌یاندا هه‌ردوولامان ده‌یان بیره‌وه‌ریمان هه‌یه؟ ئا
باشتروایه ئه‌مساڵ به‌و پێیه‌ی ساڵڕۆژی شه‌هیدبوونی تۆ كراوه‌ته ساڵیادی
شه‌هیدانی سنووری باڵه‌ك، من و تۆ پێكه‌وه، تۆ له‌دنیای نه‌مران و منیش
له‌سۆنگه‌ی خه‌باتی به‌رده‌وامدا سڵاو بۆ ئه‌و هه‌ڤاڵانه‌مان بنێرین
كه‌شه‌هیدبوون، ئه‌و هه‌ڤاڵانه‌ی كه‌ئێستاش بۆنی قه‌ندیل و بۆنی كارۆخ و
بۆنی هه‌ڵگورد له‌گۆڕه پڕ نووره‌كانیان و له‌كچ و كوڕانیان هه‌ڵئه‌ستێ و
هه‌میشه به‌و بۆنه‌وه، كه له‌بۆنی هه‌موو عه‌تره‌كانی تر جیاوازه‌و وه‌ك
بخوری سۆفی ده‌روێشه‌كان وایه‌و به‌رده‌وام ئه‌مانباته‌وه كۆڕی جوامێرانی
ئه‌و رۆژگاره سه‌ختانه‌ی تێكۆشان بۆنی خوێن و بۆنی كه‌ڵژیانی لێ ئه‌هات،
ئه‌و رۆژگاره‌ی ئه‌مڕۆی بۆ كردینه دیاری.
ئای چه‌ند تامه‌زرۆم
تا زانست بگاته ئه‌و رۆژگاره‌ی بتوانێ بۆنی شه‌هیدانمان بكاته عه‌ترێك و
له‌یادی یه‌كه‌یه‌كه‌تاندا به‌سه‌ر هه‌موو كچ و كوڕانی كوردستاندا په‌خشی
بكه‌ین، تا كوردستان هه‌میشه شه‌ڵاڵی بۆنی سه‌روه‌رانی بێ، هه‌میشه
كوردستان نه‌ك ته‌نیا به‌ئه‌ی ره‌قیب و مه‌شخه‌ڵان بناسرێته‌وه، به‌ڵكو
به به‌رامه‌ی ئێوه‌ی شه‌هیدیشه‌وه بناسرێته‌وه.
...........................................................................
یه‌كێتی، بۆ پێداگریی له‌سه‌ر سازانی نیشتمانی ئه‌كا؟
14/5/2013
له‌م كێشمه كێشه‌ی كه‌ئێستا سه‌باره‌ت به مه‌سه‌له‌ی
ده‌ستوورو چه‌ندین مه‌سه‌له‌ی تر له ئارادان، یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان
رای خۆی نه‌شاردۆته‌وه‌و به‌ڕوونی وتویه‌تی كه سه‌باره‌ت به‌و بابه‌تانه
لایه‌نگری له سازانی نیشتمانی ئه‌كا. ئه‌م بۆچوون و پێداگرییه بۆ؟
وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره روون و دیاره، چونكه یه‌كێتی بڕوای وایه هه‌موو
ئه‌و باس و خواسانه‌ی له ئارادان، له حاڵه‌تی نه‌سازاندا ئه‌بنه هۆكاری
لێكترازاندنی زۆرتری نێوان لایه‌نه سیاسییه‌كانی كوردستان و روونیشه كه
ئه‌و لێكترازانه له‌م هه‌لومه‌رجه‌دا، كه ئاڕاسته‌ی رووداوه‌كانی عیراق و
ناوچه‌كه له‌به‌رده‌م چه‌ندین ئه‌گه‌ردا كراوه‌یه، به زیانی كوردایه‌تی
ته‌واو ئه‌بێ، بۆیه ئێستا كورد ئه‌بێ نه‌ك ته‌نیا به دوای ئه‌و
بابه‌تانه‌دا بگه‌ڕێ كه ئه‌بنه كۆكه‌ره‌وه رێ له په‌رته‌وازه‌یی
ئه‌گرن، به‌ڵكو ئه‌بێ میكانیزمی كۆكه‌ره‌وه‌ش بدۆزێته‌وه‌و په‌یڕه‌وی بكا.
سازان بێ دیالۆگ و پێكه‌وه دانیشتن و دۆزینه‌وه‌ی مه‌سه‌له كۆك و
ناكۆكه‌كان نایه‌ته دی، روونیشه ماوه‌یه‌كه ئه‌و بابه‌ته سیاسییانه‌ی
كه ئه‌بێ حزبه‌كان له دانیشتن و پێكه‌وه دیالۆگدا تاووتوێ بكرێن،
گواستراوه‌ته‌وه سه‌ر شاشه‌ی ته‌له‌فزیۆن و سه‌ر رووپه‌ڕی سایت و
رۆژنامه‌و گۆڤاره‌كان و ئه‌مه‌ش بارودۆخێكی گرژی دروستكردووه. ئایا ئه‌م
بارگرژییه حاڵه‌تێكی ته‌ندروسته بۆ هێزه سیاسییه‌كانی نه‌ته‌وه‌یه‌كی
وه‌ك ئێمه، كه هێشتا ده‌یان مه‌ترسی له‌به‌رده‌مدایه‌و ده‌یان ئه‌ركی
هاوبه‌شی نیشتمانی له ئه‌ستۆیدایه؟ بیركردنه‌وه‌ی راست و دروست له‌م
باره‌وه ئه‌وه‌یه كه: نه‌خێر راست نییه كه په‌یوه‌ندییه‌كان گرژ بن و
یه‌كلاكردنه‌وه‌ی جیاوازییه سیاسییه‌كان به میدیا چاره‌سه‌ر بكرێن به
تایبه‌ت كه سندوقی ده‌نگدان له‌به‌رده‌م هه‌موومان دایه. به‌ڵكو رێی راست
ئه‌وه‌یه كه ئه‌و دیده‌جیاوازانه‌ی له‌باره‌ی ده‌ستوورو بابه‌ته‌كانی تر
له ئارادان بخرێنه ئه‌جێندای كۆبوونه‌وه‌ی جیدی ئه‌وتۆوه كه شته
هاوبه‌شه‌كانی تیادا بدۆزرێنه‌وه‌و بكرێن به‌و زه‌مینه‌یه‌ی سازان دروست
ئه‌كا.
به‌هۆی زۆر ئیشكالیاتی ده‌ستووری و به داخه‌وه
سیاسیشه‌وه، خودی بابه‌تی ره‌شنووسی ده‌ستوور دووچاری ئاڵۆزی بۆته‌وه‌و
له‌گه‌ڵ خۆشی‌دا مه‌سه‌له‌ی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی هه‌رێمیشی ئاڵۆزاندووه،
به جۆرێك كه له‌به‌رده‌م چه‌ندین ئه‌گه‌ردایه: ده‌ستوور بخرێته
ریفراندۆمه‌وه یان نا؟ به‌هه‌مواركراوی بخرێته ریفراندۆم یان وه‌ك
ئه‌وه‌ی كه هه‌یه؟ دوای ریفراندۆم هه‌موار بكرێته‌وه یان پێش ریفراندۆم؟
سیستمی سیاسی، كه په‌یوه‌سته به ده‌ستوورو یاسای تریشه‌وه وه‌ك
ئه‌وه‌ی ئێستا بمێنێته‌وه یان بۆ په‌رله‌مانی بگۆڕدرێت؟ چه‌ندین پرسیار‌و
پرسی تریش له‌وباره‌وه هه‌ن. شاراوه نییه بۆچوونه‌كان له‌باره‌ی هه‌ر
یه‌كێك له‌و پرسیار‌و پرسانه‌ی سه‌ره‌وه وه‌ك یه‌ك نین و به‌یه‌كتر ناكۆكن و
باس و خواسێكی توندی میدیاییان به‌دوای خۆدا هێناوه. ئایا ئه‌بێ ئه‌م
كێشمه‌كێشه وه‌ك خۆی بمێنێته‌وه‌و لێك ترازان له‌نێوان هێزه سیاسییه‌كان
زۆرتر‌و فراوانتر بكا، یان ئه‌بێ چاره‌سه‌ریان بۆ بدۆزرێته‌وه؟ یه‌كێتی
نایه‌وێ له‌مباره‌وه خه‌مسارد بێت و لێ بگه‌ڕێ كێشمه‌كێشه‌كه به‌و جۆره‌ی
كه هه‌یه به‌رده‌وام بێت و به‌ره‌و ئاقارێكمان ببا كه له قازانجی
گه‌له‌كه‌ماندا نییه. بۆیه یه‌كێتی بانگی هه‌موو لایه‌نه‌كان ئه‌كا، به
پارتی دیموكراتی كوردستانیشه‌وه كه له‌گه‌ڵییدا هاوپه‌یمانه‌و رێككه‌وتنی
ستراتیژییان پێكه‌وه هه‌یه‌و پێكه‌وه‌ش شه‌ره‌فی به‌ڕێوه‌بردنی هه‌رێمی
كوردستانیان له ئه‌ستۆیه‌و له باره‌ی مه‌سه‌له‌كانی ده‌ستووریشه‌وه له
رابردوو و له ئێستادا قسه‌وباسی زۆریان پێكه‌وه كردووه‌و
بۆچوونه‌كانیشیان به‌و ئه‌ندازه‌یه له‌یه‌كتر دوور نین، كه نه‌گه‌نه
دیدێكی هاوبه‌ش. هاوكات بۆ هه‌مان مه‌به‌ست بانگی لایه‌نه‌كانی ئۆپۆزسیۆنیش
ئه‌كا تا هه‌موومان له‌سه‌ر سفره‌ی سازانێكی نیشتمانیدا كۆببینه‌وه.
هه‌ر
له‌و روانگه‌یه‌شه‌وه مه‌كته‌بی سیاسی له دواكۆبوونه‌وه‌ی خۆی له
11/5/2013 دا بڕیاری دا، كه نه‌ك هه‌ر له‌گه‌ڵ لایه‌نی هاوپه‌یمان، به‌ڵكو
له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كانی ئۆپۆزسیۆنیش كۆبوونه‌وه‌كانی ده‌ست پێ بكاته‌وه.
دواجار
ئه‌بێ ئه‌گه‌ری ئه‌و گومانه‌ش بڕه‌وێنینه‌وه كه سه‌باره‌ت به نیه‌تی
مكوڕبوونی یه‌كێتی له‌باره‌ی سازانه‌وه هه‌یه. بۆیه به‌ڕوونی و
به‌ڕه‌وانی ئه‌ڵێین كه شێلگیری ئێمه له‌باره‌ی سازانی نیشتمانییه‌وه،
نه بۆ ئیحراجكردنی هیچ لایه‌نێكه‌و نه تاكتیكێكی سیاسیشه به‌رامبه‌ر هیچ
لایه‌نێك، به‌ڵكو قه‌ناعه‌تێكه زاده‌ی په‌رۆش بوونمانه بۆ یه‌كڕیزی
كورد‌و لایه‌نه سیاسییه‌كانی كوردستان و هه‌وڵێكی جدییشه بۆ
ره‌واندنه‌وه‌ی ئه‌و ته‌متومانه‌ی ئێستا كه‌شی سیاسی كوردستانی لێڵ
كردووه.
...........................................................................
نامه‌یه‌كی تریش بۆ یه‌كێتییه‌كان
به‌رژه‌وه‌ندیی
12/5/2013
سه‌ره‌ڕای به‌رژه‌وه‌ندییه گشتییه‌كان، یه‌كێتی
به‌رژه‌وه‌ندیی خۆشی له‌وه‌دا بینی كه له‌هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتوودا
به‌لیستی سه‌ربه‌خۆ به‌شداربێت. ئه‌م بژارده‌یه‌ی یه‌كێتی زۆر كارتی
تێكه‌ڵكرده‌وه‌و ئاراسته‌ی زۆر مه‌سه‌له‌ی گۆڕی و هه‌لومه‌رجێكی جیاوازی
هێنایه ئاراوه، كه‌هێشتا ماویه‌تی لێكه‌وته‌كانی ئه‌و هه‌لومه‌رجه
جیاوازه روونتر ببێته‌وه، بۆیه باجارێ لێگه‌ڕێین و باسوخواسی
هه‌لومه‌رجه جیاوازه‌كه بۆ وه‌ختێكی تر جێ بێڵین، به‌ڵكو ئێستا قسه
له‌سه‌ر ئه‌وه بكه‌ین كه‌یه‌كێتییه‌كان چۆن به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خۆیان
دیار ئه‌كه‌ن؟
چه‌ند ساڵێكه یه‌كێتییه‌كان به به‌رده‌وامی
به‌دوای ئه‌وه‌دا گه‌ڕاون كه هه‌قیقه‌ته هاوبه‌شه‌كان له‌كوێن له‌وێ
خۆیان ببیننه‌وه، گه‌رچی زۆرجار ره‌دووكه‌وتنی ئه‌و هه‌قیقه‌تانه
له‌به‌رژه‌وه‌ندیی یه‌كێتی نه‌شكاوه‌ته‌وه، لانیكه‌م له‌به‌ر ئه‌وه‌ی
یه‌كێتی له‌به‌ر هه‌ر هۆیه‌ك بێت نه‌یتوانیووه به‌باشی له‌به‌رژه‌وه‌ندیی
خۆیدا ته‌وزیفی بكا.
پتر له‌ساڵێكیشه یه‌كێتی به‌میتۆدێكی دیكه
په‌یوه‌ندیی هه‌قیقه‌ته‌كان و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خۆی تاوتوێ ئه‌كا.
بۆچوونی جیاواز له‌مه‌ڕ به‌رژه‌وه‌ندییه‌وه هاته ئاراوه، به‌و پێیه‌ش
كه له‌سیاسه‌تدا ئه‌وه‌ی نه‌گۆڕه به‌رژه‌وه‌ندییه، بۆیه دواجار ئه‌و
تێزه زاڵبوو كه‌پێش ئه‌وه‌ی به‌دوای هه‌قیقه‌ته هاوبه‌ش یان گشتییه‌كاندا
بگه‌ڕێین و به‌هۆیه‌وه خۆمان گوم بكه‌ین، با به‌دوای
به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی یه‌كێتی خۆی هه‌ڵوه‌دا بین، چونكه بێ دۆزینه‌وه‌و
ئه‌وله‌ویه‌تدان به به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی یه‌كێتی، هه‌قیقه‌ته‌كان یان
وه‌ك ئه‌وه‌ی هه‌ن ده‌رناكه‌ون و نایه‌نه به‌رده‌ست یان بزر ئه‌بن و
نادۆزرێنه‌وه‌و سه‌راب ئاسا ناگیرێن و به‌رزه‌فت نابن.
هه‌لومه‌رجی
ئێستا بۆ یه‌كێتی یه‌كجار هه‌ستیارو چاره‌نووسسازه، بۆیه وه‌ختی
ئه‌وه‌یه یه‌كێتییه‌كان، بێ دوو دڵی و شه‌رم په‌یوه‌ندیی نێوان
هه‌قیقه‌ته هاوبه‌شه‌كان و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كان له‌هاوكێشه‌و تێزێكی نوێ‌دا
بگونجێنن، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه: به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی یه‌كێتی له‌كوێ بێ
هه‌قیقه‌ته‌كانیش له‌وێن.
.
...........................................................................
نامه‌یه‌كی تر بۆ یه‌كێتییه‌كان
5/4/2013
یه‌كێتی سیاسه‌تێكی هاوسه‌نگی ده‌ستنیشانكردووه، كه ئه‌بێ به هوشیاریه‌وه مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا بكه‌ین. له لایێكه‌وه به‌سه‌ر لیستی سه‌ربه‌خۆ له‌هه‌ڵبژاردنه‌كاندا ساغ بووه‌وه، بێ ئه‌وه‌ی ئه‌م ساغ بوونه‌وه‌یه به‌مانای گه‌ڕانه‌وه بێ بۆ خاڵی سفر له‌گه‌ڵ پارتی دیموكراتی كوردستان، چونكه هاوكات پێگه‌یه‌كی تری سیاسه‌ته هاوسه‌نگه‌كه پابه‌ندبوونه به‌ڕێكه‌وتنی ستراتیژی و گه‌شه‌پێدانی، كه ئه‌و رێكه‌وتنه له‌سه‌ر ده‌ستی هه‌ڤاڵ مام جه‌لال له‌گه‌ڵ پارتی ئه‌نجام دراوه. پێگه‌ی سێیه‌می سیاسه‌ته هاوسه‌نگه‌كه بریتییه له‌كرانه‌وه‌ی جدی و زۆرتر به‌سه‌ر هێزه سیاسییه‌كانی تری كوردستاندا، بێ ئه‌وه‌ی پاشخانی ناكۆكی وململانێ یاخۆ پاشخانی ئایدۆلۆژی، كرانه‌وه‌كه كۆت وبه‌ند بكا. ئه‌م سیاسه‌ته هاوسه‌نگه ره‌نگه لای هه‌موو هێزه سیاسییه‌كان به‌خۆشحاڵییه‌وه وه‌رنه‌گیرابێ، چونكه زۆر لایه‌ن كاریان بۆ ئه‌وه ئه‌كرد یان هیوای ئه‌وه‌یان ئه‌خواست، یه‌كێتی ته‌نیا به یه‌ك چاو سیاسه‌ت بكا و هه‌موو مه‌سه‌له‌كان یان به‌ڕه‌ش یان به‌سپی ببینێ و له‌فه‌رهه‌نگیدا ره‌نگه‌كانی تر بسڕێته‌وه. ئێستا سیاسه‌تی روونمان بریتییه له‌وه‌ی كه په‌یوه‌ندییه‌كانمان له‌گه‌ڵ پارتی به‌پێی رێكه‌وتنی پێشووتر بپارێزین و مشتوماڵیشی بكه‌ینه‌وه، له‌گه‌ڵ گۆڕانیشدا هه‌وڵه‌كانی ئاسایی كردنه‌وه‌و ته‌ندروستكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانمان و بگره هاوئاهه‌نگیش به‌رده‌وام بكه‌ین به‌و پێیه‌ی پێشووتر له‌و باره‌وه له‌یه‌كتر گه‌یشتنێكمان هه‌یه. هه‌روا له‌گه‌ڵ یه‌كگرتووی ئیسلامی و كۆمه‌ڵی ئیسلامیشدا، بێ له‌به‌رچاوگرتنی پاشخانی ئایدۆلۆژییان په‌یوه‌ندییمان په‌ره‌پێ بده‌ین. هاوكات په‌یوه‌ندییه‌كانمان له‌گه‌ڵ ئه‌و لایه‌نانه‌ی تری كوردستانیش فه‌رامۆش نه‌كه‌ین كه له گۆڕه‌پانه‌كه‌دا وجودیان هه‌یه. پێ ئه‌چێ ئه‌م سیاسه‌ته‌ی یه‌كێتی لای هێندێ لایه‌ن چاوه‌ڕوانكراو نه‌بووبێ، بۆیه دوورنییه تووشی شۆكیان بكا، چونكه هێندێ لا پێیان وابوو یه‌كێتی هیچ رێگه‌یه‌كی له‌به‌رده‌مدا نه‌ماوه ئه‌وه نه‌بێ كه له‌م چادره ده‌رچێ و بچێته ژێر چادری ئه‌وی تر‌و ئه‌و راستییه‌یان له‌بیر خۆ بردبووه‌وه كه یه‌كێتی خۆی خاوه‌نی چادری خۆیه‌تی و پێكه‌وه له‌گه‌ڵ چادره‌كانی تر له‌مێرگی كوردستاندا، نه‌ك ئێستا به‌ڵكو زۆر له‌مێژه‌و بگره له پێش زۆرینه‌ی زۆری ئه‌وانی تردا چادری رووناكی خۆی هه‌ڵداوه، به‌ڵام یه‌كێتی ناواقیعی نییه‌و ئه‌و راستییه‌ش باش تێ ئه‌گا كه له‌ومێرگه‌دا هاوسێی ئه‌م وئه‌وی دیكه‌یه و گه‌ره‌كیشیه‌تی به پێی په‌نده كوردییه‌كه، كه ئه‌ڵێ شین و شایی ده‌سته‌وایی، هاوسێی باشی هه‌مووان بێت.
ئه‌م سیاسه‌ته له‌گۆڕه‌پانه‌كه‌دا نه‌یاری
هه‌یه، مه‌به‌ستیانه ناوه‌ڕۆك و راستییه‌كانی هه‌ڵگێڕنه‌وه، به‌ڵكو
مه‌به‌ستیانه بوختانیشی بۆ هه‌ڵبه‌ستن و ئه‌یانه‌وێ ته‌فسیری خۆیانی بۆ
بكه‌ن و له‌ڕێی میدیا و له ناو كۆڕ‌و كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی خه‌ڵكیشدا ئه‌و
ته‌فسیره‌ی خۆیان بكه‌نه ته‌فسیری زاڵ و یه‌كێتییه‌كان خانه گومان بكه‌ن،
بۆیه هێندێ میدیای حزبی زوو كه‌وتنه خۆ‌و هێرشیان بۆ سه‌ر ئه‌و سیاسه‌ته
ده‌ستپێكردووه‌و به داخه‌وه كه‌م وزۆر توانیویانه هێندێ چاودێری
خۆماڵی بخلیسكێنن و بیان كه‌نه عه‌رابی شاڵاوه‌كه‌یان. بۆیه له‌سه‌ر
یه‌كێتییه‌كان و دۆستانیان پێویسته له‌وه ئاگاداربن كه لایه‌نی سیاسی
هه‌یه گه‌ره‌كیه‌تی له‌ڕێی لێكدانه‌وه‌ی ناڕاست و بێ بنه‌ماوه
سیاسه‌ته‌كه‌ی یه‌كێتی له‌به‌رچاوی رای گشتی و له‌به‌رچاوی یه‌كێتییه‌كان
بشێوێنن و دڕدۆنگی له‌ناو ریزه‌كانماندا دروست بكه‌ن و له‌ڕێی یاریكردن
به‌ده‌سته‌واژه‌و چه‌مكی جیاجیا‌و بگره به‌هۆی هه‌واڵی بێ دایك و باوكی
هه‌ڵبه‌ستراوو بێ بنه‌ماوه رای گشتی و رای ناویه‌كێتیش چه‌واشه بكه‌ن.
دواجار
ئه‌بێ ئه‌م راستییه هه‌میشه لای یه‌كێتی و دۆستانی دره‌وشاوه‌و تیشك
ده‌ره‌وه بێ كه یه‌كێتی هه‌رچی ئه‌یكاو هه‌ر سیاسه‌تێك ئه‌گرێته‌به‌ر
بۆبه‌رژه‌وه‌ندیی نه‌ته‌وه‌كه‌مان و یه‌كڕیزیی سیاسی وكۆمه‌ڵایه‌تی
كورده‌واری و بۆ به‌رژه‌وه‌ندیی یه‌كێتییه و به تایبه‌ت له‌م قۆناغه‌شدا
یه‌كێتی راستییه‌كان له‌وشوێنه‌دا ئه‌بینێ كه به‌رژه‌وه‌ندیی یه‌كێتی
لێیه.
...........................................................................
كرانه‌وه‌ی زۆرتر ئه‌درێسێكی تری ئه‌م قۆناغه ئازاد جندیانی 3/4/2013
ئه‌گه‌رچی له میدیاكاندا وێنه‌یه‌ك نیشان ئه‌درێ كه
لایه‌نه سیاسییه‌كانی كوردستانی عیراق سه‌رده‌مێكی پڕ له ناكۆكی به‌سه‌ر
ئه‌به‌ن، كه ئه‌و وێنه‌یه بێ بنه‌ما نییه، به‌ڵام له ئێستادا ئه‌مه
ته‌نیا دیوێكی دیمه‌نه‌كه‌یه، دیوه‌كه‌ی تری دیالۆگ و بیروڕاگۆڕینه‌وه‌و
راوێژ به‌یه‌كتر كردنه، به تایبه‌ت سه‌باره‌ت به‌و كه‌یسانه‌ی په‌یوه‌ستن
به په‌یوه‌ندیی كوردستان و به‌غدا. دانیشتنه‌كانی نێوان هه‌ردوو
مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتی و پارتیش كه له سێ رۆژی رابردوودا دوو
كۆبوونه‌وه‌یان كردووه، له چوارچێوه‌ی ئه‌و بزاوته‌دایه كه هه‌رێم به
خۆیه‌وه‌ی ئه‌بینێ. یه‌كێتی و پارتی، رێكه‌وتنی ستراتیژیان له نێواندا
هه‌یه‌و پێكه‌وه‌ش وه‌ك دوو لایه‌نی براوه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی پێشووی
كوردستان حكومه‌تی هاوبه‌شیان پێكهێناوه‌و له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی
عیراقیش به یه‌ك لیست، كه لیستی هاوپه‌یمانیی كوردستانه به‌شدارن و
له‌حكومه‌تی به‌غداشدا هه‌ردوولا وه‌زیریان هه‌یه، كه ئێستا به هۆی ئه‌و
كێشانه‌وه كه حكومه‌تی عیراق دروستی كردوون بانگێشتی كوردستان
كراونه‌ته‌وه. به هۆی هه‌موو ئه‌و رایه‌ڵانه‌وه هه‌ردوو لایه‌ن
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی هێندێ جار له‌باره‌ی مه‌سه‌له‌ی جیاجیاوه بیروبۆچوونی
جیاوازیان ئه‌بێ، به‌ڵام ئه‌و بابه‌ت و كه‌یسانه زۆرن كه بۆ هه‌ردوولا
جێی بایه‌خ پێدانن و ئه‌بێ له‌باره‌یانه‌وه بیروڕا بگۆڕنه‌وه‌و راوێژ
بكه‌ن، وه‌ك چۆن زۆرجار پێویست ئه‌كا به روونی باری سه‌رنجی خۆیان و رای
خۆیان به یه‌كتر رابگه‌یه‌نن، ئه‌و كۆبوونه‌وانه‌ی رابردووش له‌و
چوارچێوه‌یه‌دان. كه تیایاندا چه‌ندین مه‌سه‌له‌ی گرنگ بۆ پرۆسه‌ی سیاسی و
حوكمڕانی كوردستان تاوتوێكران و خاڵه‌كانی هاوڕابوون و خاڵه‌كانی لێك
جیاوازیش گفتوگۆیان له‌باره‌وه كرا‌و دواجار پانتایی بۆچوونه هاوبه‌شه‌كان
مسۆگه‌رتركرا، به تایبه‌ت ئه‌و بابه‌تانه‌ی په‌یوه‌ست بوون
به‌گه‌شه‌پێدانی رێكه‌وتنی ستراتیژی و ئیستحقاقاتی هه‌ڵبژاردن و دیدی هه‌ر
لایه‌ك له‌وباره‌وه. له‌و چوارچێوه‌یه‌دا بڕیار وایه كۆبوونه‌وه‌كان
درێژه‌یان هه‌بێ و له‌سه‌ره‌تای هه‌فته‌ی داهاتووشدا كۆبوونه‌وه‌یه‌كی تری
هاوبه‌ش ئه‌نجام بدرێ.
له نێوان هه‌ردوو كۆبوونه‌وه
هاوبه‌شه‌كه‌ی پارتی و یه‌كێتیدا، مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتیش
كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ئاسایی كرد. له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا مه‌كته‌بی سیاسی چه‌ند
په‌یامێكی روونی به لایه‌نه سیاسییه‌كانی كوردستان و به رای گشتی
راگه‌یاند، كه گرنگترینیان په‌یامی جه‌خت كردنه‌وه‌بوو له سه‌ر یه‌كڕیزیی
لایه‌نه سیاسییه‌كانی كوردستان، چونكه له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا جه‌خت
له‌سه‌ر پاراستن و گه‌شه‌پێدانی رێكه‌وتنی ستراتیژیی نێوان یه‌كێتی و پارتی
بوو كه هه‌ردوولا بڕوایان وایه كه هێشتا تا ئه‌ندازه‌یه‌كی به‌رچاو
ئه‌و ئه‌رك و ئامانجه نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌ییانه‌ی رێكه‌وتنه‌كه‌یان
هێنایه ئاراوه له‌به‌رده‌مدا ماون. هاوكات مه‌كته‌بی سیاسی بڕوای وابوو
كه بارودۆخی سیاسیی كوردستان پێویستی به‌وه‌شه له‌نێوان هه‌موو لایه‌نه
سیاسییه‌كاندا په‌یوه‌ندیێكی ته‌ندروست و هاوئاهه‌نگی و یه‌كڕیزیێكی
كوردستانیانه هه‌بێ، بۆیه كرانه‌وه‌ی زۆرتر‌و به‌رده‌وام بوونی
په‌یوه‌ندییه‌كانی یه‌كێتی له‌گه‌ڵ هه‌موو لایه‌نه‌سیاسیه‌كانی تریش كرایه
سیاسه‌تی ئه‌م قۆناخه. بنه‌ماكانی ئه‌و سیاسه‌ته‌ش له‌سه‌ر بناغه‌ی
به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی كوردستان داڕێژراوه، كه ته‌ندروست بوونی
په‌یوه‌ندیی لایه‌نه سیاسییه‌كان و داڕشتن و په‌ره‌پێدانی دۆستایه‌تی و
هاوئاهه‌نگی، له دیدی یه‌كێتیدا، له پاڵ هاوپه‌یمانی یه‌كێتی و پارتیدا
ئه‌درێسێكی تری سه‌ره‌كی ئه‌م قۆناغه‌یه.
ئه‌وه‌ی له‌و بڕیاره‌ی
مه‌كته‌بی سیاسی‌دا جێی سه‌رنجی ئیجابییه، خۆدوورخستنه‌وه‌یه له
مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ كه‌یسی په‌یوه‌ندییه كوردستانییه‌كان له
كاریگه‌رییه‌كانی ناكۆكی و ململانێ و ركابه‌ره‌تیه‌كانی رابردوو و
خۆدوورخستنه‌وه‌یه له بنه‌ما ئایدۆلۆژی و فیكرییه‌كان، چونكه یه‌كێتی
بڕوای پته‌وی به‌وه هه‌یه كه هه‌بوونی جیاوازییه‌كان دیارده‌یه‌كی
واقیعی و راسته، به‌ڵام له مه‌نگه‌نه‌دانی په‌یوه‌ندییه سیاسییه‌كان
به‌و جیاوازییانه كارێكی هه‌ڵه‌و نا ته‌ندروسته‌و له‌گه‌ڵ سه‌ره‌تاكانی
پلۆرالیزمی سیاسی و له‌گه‌ڵ بنه‌ماكانی ئاشتی ئه‌هلی و له‌گه‌ڵ دیموكراسیدا
ناكۆكه، وه‌ك چۆن له‌گه‌ڵ به‌رژه‌وه‌ندییه هه‌نووكه‌ییه‌كانی كوردستانیش
یه‌ك ناگرێته‌وه.
...........................................................................
ئه‌ماره‌تی سێبه‌ری تیرۆریستان له‌خوارووی كه‌ركوك و پرسی ئه‌منیه‌ت
5/2/2013
زانیارییه پشتڕاستكراوه‌كان باس له‌وه ئه‌كه‌ن، له‌وه‌ته‌ی
فه‌رمانده‌یی دیجله پێكهێنراوه‌و فه‌رمانده‌یی گشتی هێزه چه‌كداره‌كانی
عیراق له‌شكركێشی بۆ ئه‌و ناوچانه كردووه، تیرۆریستان به پشتگیری
پشتیوانانیان به ئازادیێكی به‌رچاوه‌وه له هێندێ ناوچه‌ی خوارووی
كه‌ركوك هاموشۆ ئه‌كه‌ن و نه‌خشه‌ی كاره تیرۆریستییه‌كانیان دائه‌ڕێژن.
ته‌قینه‌وه‌كانی ئه‌م دواییه‌و شاڵاوی تیرۆركردن له كه‌ركوك و خورماتوو و
ناوچه‌كانی تر، به تایبه‌ت ته‌قینه‌وه‌ی یه‌كشه‌ممه‌ی رابردوو
له‌به‌رده‌م باره‌گای پۆلیسی كه‌ركوك و هه‌وڵی چوونه ناو باره‌گاكه‌و
تانوپۆكانی پلانی هێرشكردنه‌كه نیشانه‌ی ئه‌وه‌ن، كه فه‌رمانده‌ییه‌كی
تیرۆریستی ئه‌وتۆ له پشت كرده‌وه‌كه‌وه بێ، مه‌ترسی كه‌متری له‌سه‌ره‌و
توانای مرۆیی و لۆجستیكی زۆرتری له‌به‌رده‌ستدایه‌و پانتایی جوڵه‌و
هاوئاهه‌نگی فراوانتری هه‌یه. گومانیشی تیا نییه ئه‌و لایه‌نانه‌ی له
پشت ئه‌و زنجیره كرده‌وه تیرۆریستیانه‌وه‌ن مه‌به‌ستیان ته‌نیا تۆقاندن و
ره‌شه‌كوژی نییه، گه‌رچی لای ئه‌وان ئه‌مه وه‌ك ئامانج و وه‌سیله‌ش پله
یه‌كه، به‌ڵام له پشت هه‌ر كرده‌وه‌یه‌كی تیرۆریستییه‌وه په‌یامێكیان
هه‌یه‌و ئه‌وه‌ی یه‌كشه‌ممه‌ش كردیان گه‌ر بۆیان بچێته‌سه‌ر و ئاوه‌ها
ده‌ستكراوه‌بن، دوا كرده‌وه‌یان نابێ، واتا دوا په‌یامیشیان نابێ .
دیاریشه
په‌یامه‌كه‌یان روو له كورد‌و به پله‌ی یه‌كه‌م دژی كورده، وه‌ك
پێكهاته‌ی سه‌ره‌كی له ته‌واوی ئه‌و ناوچانه‌ی كوردستان كه كه‌وتوونه‌ته
ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمه‌وه.
ئه‌یانه‌وێ پێمان بڵێن، ئه‌و بارگرژییه‌ی له ناوچه‌كه‌دا هه‌یه ئه‌وه ده‌رفه‌ته بۆ ئه‌وان و به‌سه‌ریدا بازناده‌ن.
ئه‌یانه‌وێ
پێمان بڵێن، ئه‌و ئاڵۆزییه سیاسی و ئه‌منیه‌ی به‌شی هه‌ره‌زۆری عیراقی
گرتۆته‌وه ده‌رفه‌تی ئه‌وانه بۆ له‌گۆڕنانی خه‌ونی كورد له كه‌ركوك و
ناوچانه‌كانی تر.
ئه‌یانه‌وێ پێمان بڵێن، پڕۆژه‌ی عیراقییه‌كان
بۆ بنیاتنانی ده‌وڵه‌تی پێكه‌وه ژیان و ده‌وڵه‌تێك كه مافه‌خوراوه‌كان
بداته‌وه به خاوه‌ن ماف، له شكست نزیك بۆته‌وه‌و ئه‌وه تیرۆریستان و
هاوكارانیانن كه ئه‌توانن ده‌ره‌نجامه‌كانی شكستی ئه‌و پڕۆژه‌ی
بنیاتنانی ده‌وڵه‌ته بچننه‌وه.
خۆ ئه‌گه‌ر له‌لایێكه‌وه
مه‌به‌ست له له‌شكركێشی و فه‌رمانه سه‌ربازییه‌كانی حكومه‌تی به‌غدا له‌و
ناوچه‌یه‌و ئاڵۆزاندنی باری ئه‌منییان ڕوو له كورده‌و ئامانج لێی:
- بچوككردنه‌وه‌ی كورده له پرۆسه‌ی سیاسی و حوكمڕانی عیراق و
- دروستكردنه‌وه‌ی هه‌یمه‌نه‌ی ده‌وڵه‌تێكی مه‌ركه‌زییه له‌سه‌ر حسابی هه‌رێمی كوردستان و
- په‌ره‌پێدانی گوشاره به‌سه‌ره هه‌رێمه‌وه،
ئه‌وا
له‌لاكه‌ی تردا په‌ره‌سه‌ندنی كرده‌وه‌ی تیرۆریستانه‌و زاڵتربوونی
ده‌سه‌ڵاتی ئه‌ماره‌تی سێبه‌ری تیرۆریستان له‌چه‌ند ناوچه‌یه‌كی باشووری
كه‌ركوكدا گووشارێكی تره به‌سه‌ر هه‌رێم. به داخه‌وه واقیعه‌كه‌ش وامان
نیشان ئه‌دا كه له‌ڕووی جوگرافی و زه‌مه‌نییه‌وه ئه‌و دوو گوشاره ئێستا
له دژی كورد یه‌كیان گرتۆته‌وه.
هه‌رێم و كورد به گشتی به چ
شێواز‌و سیاسه‌تێك ئه‌توانن وه‌ڵامی ئه‌و دوو گوشاره ڕوو له هه‌ڵكشانه
بده‌نه‌وه؟ ئایا ئه‌مه ته‌نیا به قاییمكردنی ئه‌منی ده‌وروبه‌ری
باره‌گا حكومی و حزبییه‌كان و ناوه‌نده گشتییه‌كانی شاری كه‌ركوك و
خورماتوو داقوق و ئه‌وانی تر وه‌دی دێ؟ له كاتێكدا ناوچه‌یه‌كی فراوانی
خوارووی كه‌ركوك و بگره هێندێ گه‌ڕه‌كی كه‌ركوك خۆیشی مه‌یدانی ته‌راتێنی
نهێنی و نیمچه ئاشكرای گرووپه تیرۆریستییه‌كان و پشتیوانه‌كانیانه؟ ئایا
وه‌ختی ئه‌وه نه‌هاتووه بیر له چاره‌سه‌رێكی بنه‌بڕكه‌ر بكرێته‌وه بۆ
ئه‌و ناوچانه‌ی كه بوونه‌ته قه‌ڵه‌مڕه‌وی تیرۆریستان و هاوكارو
پشتیوانیان؟ كه وه‌ك دومه‌ڵێكه‌و به به‌رچاومانه‌وه به‌رده‌وام فراوان
ئه‌بێ و هه‌ڕه‌شه‌مان لێ ئه‌كاو به‌داخه‌وه سیاسه‌ته‌كانی حكومه‌تی
به‌غداش له‌مپه‌ر ئه‌خه‌نه به‌رده‌می له ڕه‌گه‌وه ده‌رهێنانی ئه‌و
دومه‌ڵه ترسناكه.
ئایا ئه‌و گرفته ئه‌منییه ئیتر به‌ڕێوشوێنی
دبلۆماسی و كۆبوونه‌وه بێ ئه‌نجامه‌كانی لیژنه‌ی باڵای ئه‌منی هاوبه‌ش
چاره‌سه‌ر ئه‌بێ؟
...........................................................................
14/1/2013
ماوه‌یه‌كه لێره‌و له‌وێ گوێبستی ئه‌وه‌ئه‌بین گوایا
یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌به‌رده‌م دوڕیانێكدایه كه‌واده‌كات
سه‌ركرده‌كانی به‌سه‌ر دوو و سێ به‌ره‌دا دابه‌ش ببن، وه‌ك باسیش ده‌كه‌ن
گوایه ئه‌و به‌رانه‌ش هه‌ر یه‌كه‌و روو له‌ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتی و له‌م یان
له‌و حزب و بیروبۆچوونی سیاسین، هه‌ندێ راپۆرت و به‌ناو لێكدانه‌وه‌ی
سیاسی واش نیشان ئه‌ده‌ن ئه‌وه‌ی باسی ئه‌كه‌ن زانیاری پشتڕاستكراوه‌یه،
له‌كاتێكدا هیچ كامیان تائێستا نه‌یانتوانیووه یه‌ك تاكه دیكۆمێنێت له‌و
باره‌وه بخه‌نه‌ڕوو. كه ئه‌مه خۆی نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه ئه‌و قسانه
ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستێكی سیاسیشان له‌پشته‌وه نه‌بێ، ئه‌وا له‌بنه‌ڕه‌ته‌وه
لێكدانه‌وه‌ی یه‌كجار لاوازن، چونكه له‌باشترین حاڵه‌تدا یان بۆ
پڕوپاگه‌نده هۆنراونه‌ته‌وه، یان پشتیان به‌ده‌نگۆو پڕوپاگه‌نده
به‌ستووه‌و ده‌یانه‌وێت له‌ئاوی لێڵدا مه‌له بكه‌ن.
راستییه‌ك
هه‌یه كه‌پێویسته له‌م ساته‌وه‌خته‌دا جارێكی تر دووپاتی بكه‌ینه‌وه
ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه‌یه‌كێتی به‌رله‌وه‌ی حزبێك یان هێزێكی سیاسی بێت،
قوتابخانه‌و جیهانبینییه‌كی تازه‌و جیاواز‌و سه‌ربه‌خۆیه له‌كوردستاندا،
چونكه له‌زۆر جومگه‌ی گرنگدا یه‌كێتی ته‌نیا به‌خه‌سڵه‌ته حزبییه‌كانی
ناناسیرێته‌وه، به‌ڵكو شوناسێكی فراوانتر له‌و چوارچێوه‌یه‌ی وه‌رگرتووه،
ئه‌م شوناسه‌ش له‌و رۆڵ و داهێنانه گه‌وره‌یه‌وه دێت كه‌یه‌كێتی زیاتر
له‌سی ساڵ له‌گۆڕه‌پانی سیاسیی كوردستاندا خاوه‌ندارێتی كردووه‌و
شوێنده‌ستی مام جه‌لال-یش وه‌كو سكرتێر‌و ئه‌ندازیاری ئه‌و قوتابخانه‌یه
هه‌میشه ده‌دره‌وشێته‌وه، بۆیه خه‌یاڵی خزانی یه‌كێتی بۆ ژێر سێبه‌ری
ئه‌م بۆچوون، یان ئه‌و حزبی سیاسی خه‌یاڵێكه دووره له‌ڕاستییه‌وه،
سه‌ركردایه‌تی و سه‌ركرده دیاره‌كانیشی پێش هه‌موو كه‌س ئه‌م راستییه
ده‌زانن و له‌وه‌ش گه‌شتوون و به‌كرده‌وه‌ش به‌رجه‌سته‌ی ده‌كه‌ن،
كه‌به‌رپرسیارێتی یه‌كه‌می ئه‌وان له‌م هه‌لومه‌رجه‌دا به‌ر له‌هه‌ر شتێك
ئه‌وه‌یه پارێزگاری له‌سروشت و سه‌ربه‌خۆیی حزبه‌كه‌یان بكه‌ن و وابكه‌ن
جه‌ماوه‌رێكی فراوانتر له‌و پڕۆژه‌یه كۆبكه‌نه‌وه كه‌یه‌كێتی بۆ
ئاینده‌یه‌كی باشتر‌و شیاوتر بۆ گه‌له‌كه‌مان هه‌ڵگریه‌تی.
لێره‌دا
پرسیاره‌كه ئه‌وه‌یه بۆ ئه‌بێ ته‌فسیری ئه‌و به‌ڕێزانه له‌سه‌ر
گریمانه‌ی په‌رت بوونی یه‌كێتی بێ نه‌ك له‌سه‌ر گریمانه‌ی كۆكردنه‌وه،
به تایبه‌ت كه ئه‌و حزبه هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه له‌سه‌ر فه‌لسه‌فه‌ی
كۆكردنه‌وه بنیاتنراوه. هه‌ر بۆیه كاتێ له هێندێ قۆناغدا جیابوونه‌وه‌ش
تیایدا رووی دابێ هه‌ر زووبه‌زوو كۆتایی پێهاتووه‌و بژارده‌ی سه‌رله‌نوێ
كۆبوونه‌وه زاڵ بۆته‌وه.ره‌نگه هه‌بن بڵێن ئه‌وه كاریزما‌و فیكر‌و
سیاسه‌تی مام جه‌لال-ه وایكردووه هه‌لومه‌رج و هاوكێشه‌كان
له‌به‌رژه‌وه‌ندیی یه‌كگرتنه‌وه‌و به‌یه‌كه‌وه هه‌ڵكردنی جیاوازییه‌كان
بشكێنه‌وه له‌ناو خۆی یه‌كێتیدا. ئێمه بێ دوودڵی ئه‌و بۆچوونه
ئه‌سه‌لمێنین، هاوكات ئه‌وه‌شی ئه‌خه‌ینه سه‌ر كه هه‌مان كاریزما‌و فیكر‌و
سیاسه‌ت، میتۆد‌و به‌رنامه‌ی كۆكردنه‌وه بۆ یه‌كێتییه‌كان ده‌كاته
ستراتیژ‌و خه‌می داهاتوویان، كه‌ئه‌م به‌یه‌كه‌وه هه‌ڵكردنه‌ی بۆچوونه
سیاسییه جیاوازه‌كان هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه بۆته سیمای یه‌كێتی و هه‌ر
ئه‌وه‌شه ئه‌و هێزه‌ی گه‌یاندۆته ئه‌و پێگه سیاسی و جه‌ماوه‌ریه‌ی
ئێستای، كه به‌كورتترین ده‌ربڕین و به‌شاهێدی یارونه‌یار بێ یه‌كێتی
پرۆسه‌ی سیاسی له‌كوردستان و عیراقدا كه‌لێنێكی گه‌وره‌و مه‌ترسیداری تێ
ئه‌كه‌وێ، وه‌ك له‌به‌شێك له‌نوخبه‌ی رۆشنبیر‌و سیاسیش گوێبیست ده‌بین
له‌ئاستی ناوخۆیی كوردستانیش یه‌كێتی بۆ پرۆسه‌ی دیموكراسی و گه‌شه‌پێدانی
بنه‌مای ژیانی مه‌ده‌نی و ئازادییه گشتییه‌كان پارسه‌نگێكی یه‌كجار
گرنگه.
یه‌كێتییه‌كان، له‌باڵاترین ئۆرگانییه‌وه تاخواری
خواره‌وه هه‌ر هه‌موویان ئه‌و هه‌قیقه‌تانه‌ی باسمانكردن به‌باشی و بێ
دوودڵی تێی ئه‌گه‌ن وئه‌یزانن، له‌گه‌ڵیدا ژیاون و بگره بۆی مردوون و بۆی
ئه‌ژین، به تایبه‌ت ئه‌و راستییه زۆر به‌ڕوونی تێئه‌گه‌ن كه‌ڕێی ڕاست و
یه‌كیێتیانه، ڕێی كۆبوونه‌وه‌و به‌یه‌كه‌وه بوون و پارێزگاری
خه‌سڵه‌ته‌كانی ئه‌و قوتابخانه به‌رفراوان و گه‌وره‌یه‌ی یه‌كێتییه،
نه‌ك په‌رتبوون. خۆ ئه‌گه‌ر ئه‌و راستییه لای خه‌ڵكی تر ته‌نیا
مه‌ودایه‌كی سیاسی هه‌بێ، ئه‌وا بۆ یه‌كێتییه‌كان مه‌ودایه‌كی جیاوازتری
هه‌یه‌و ته‌نیا له‌ئاستی سیاسی‌دا نامێنێته‌وه‌و ده‌چێته ئاستێكی روحی و
تاكه‌كه‌سیش، چونكه یه‌كێتی بوون دوای ئه‌م هه‌موو مێژوو‌و سه‌روه‌ری و
داهێنانه، بۆته كلتورێكی سیاسی – فیكری - كۆمه‌ڵایه‌تی ئه‌وتۆ كه
له‌پانتایی نه‌وه‌یه‌كدا گیری نه‌خواردووه‌و ناخوا. به‌ده‌ربڕینێكی دیكه،
یه‌كێتییه‌كان ته‌نیا به‌فیكر یه‌كێتی نین، به‌ڵكو ئه‌و فیكر‌و قه‌ناعه‌ته
وایكردووه میزاجێكی یه‌كیێتیانه‌ش هه‌بێت.
بۆیه قسه‌و
پڕوپاگه‌نده‌كردن سه‌باره‌ت به‌وه‌ی فڵانه سه‌ركرده‌ی یه‌كێتی بۆ نموونه
له‌گۆڕان یان ئه‌ویتریان له‌پارتی نزیكه، جگه له‌هه‌وڵدان بۆ
چه‌واشه‌كردنی یه‌كێتییه‌كان و به‌رچاولێڵكردنیان شتێكی تر نییه، كه
مه‌كته‌بی سیاسی و سه‌ركردایه‌تی و هه‌مووكادرانی له‌پله‌ی جیاجیادا
هه‌رزوو دركیان به‌وه‌كرد كه‌شاڵاوێكی میدیایی له‌و جۆره ئه‌گه‌ری هه‌یه،
بۆیه مه‌كته‌بی سیاسی هاوكات له‌گه‌ڵ نه‌خۆشكه‌وتنی جه‌نابی مام جه‌لال و
سه‌فه‌ركردنی بۆ چاره‌سه‌ر، بڕیاریدا كاروباره‌كانی به پێی په‌یڕه‌و
به‌رده‌وام بن و هه‌ر زووش كه‌وته‌وه كاركردن له‌سه‌ر ئه‌جێندای سیاسی
له‌كوردستان و له‌عیراقدا و په‌یامی روونیشی دایه یه‌كێتییه‌كان و هه‌موو
لایێك، كه‌یه‌كێتی به‌هه‌مان پلان و به‌رنامه‌و نه‌فه‌سی مام جه‌لال ئه‌رك و
به‌رپرسیارێتییه‌كانی جێبه‌جێده‌كات .
...........................................................................
9/1/2013
له‌نیوه‌ی یه‌كه‌می ساڵی ڕابردودابوو كه‌گوشاره‌كان له‌سه‌ر
مالكی توندبوون و مه‌سه‌له‌ی متمانه لێسه‌ندنه‌وه‌ی ببووه باسی پله‌یه‌كی
ناوه‌نده سیاسی و میدیاییه‌كان له‌عیراق و ده‌ره‌وه‌شدا. دواتر ئه‌و
پلانه جێبه‌جێ نه‌بوو، به‌ڵام سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عیراق
ده‌ربازبوونی له‌و متمانه لێسه‌ندنه‌وه‌یه زیره‌كانه به‌كارنه‌هێنا
به‌وه‌ی به‌رامبه‌ر به‌ره‌ی متمانه لێسه‌ندنه‌وه‌یه نه‌رمی بنوێنێ و ئه‌و
هۆكارانه چاره‌سه‌ربكا كه‌ببوونه هه‌وێنی بیرۆكه‌ی متمانه
لێسه‌ندنه‌وه‌كه، به‌پێچه‌وانه‌وه له‌چه‌ند لایه‌كه‌وه كێشه‌كانی
تۆختركرده‌وه، له‌ملاوه له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستاندا له‌سه‌ر كۆمه‌ڵێك
مه‌سه‌له كه به‌رچاوترینیان مه‌سه‌له‌ی هێزه‌كانی دیجله‌و
له‌شكركێشییه‌كه‌ی بوو بۆ ناوچه‌كانی كوردستان كه ده‌كه‌ونه ده‌ره‌وه‌ی
هه‌رێم كه به‌دوای خۆیدا نه‌ك ته‌نیا له‌ئاستی مه‌یدانیدا بارودۆخه‌كه‌ی
زۆرگرژكرد، به‌ڵكو له‌ئاستی تیۆریشدا كه‌وته هه‌ڵه‌وه به‌تایبه‌ت كاتێ
دوو مه‌سه‌له‌ی وروژاند یه‌كه‌میان باسكردنی ئه‌گه‌ری شه‌ڕی نه‌ته‌وه‌یی
له‌نێوان كورد و عه‌ره‌ب و ناوبردنی ئه‌و ناوچانه‌ی كه له‌ده‌ستووردا به
ناوچه جێناكۆكه‌كان ناونراون به‌ناوچه تێكه‌ڵه‌كان. له‌لایه‌كی
دیكه‌شه‌وه، دوای ئه‌وه‌ی كه‌یسی بارگرژییه‌كانی كه‌ركوك و خورماتوو و
چه‌ند شوێنێكی تری به بنبه‌ست گه‌یاندو ملی نه‌دا بۆ چاره‌سه‌رێكی خێرا‌و
دڵنیاكه‌ره‌وه ، گه‌رچی هێشتا به ساردوسڕییه‌وه دانوستانێك له‌و
باره‌یه‌وه هه‌یه، كه چاودێران پێیانوایه ئه‌مه زۆرتر بۆ كوشتنی
وه‌خته تا ئه‌وه‌ی بۆ گه‌یشتنه چاره‌سه‌ربێ.
له‌لایه‌كی
دیكه‌شه‌وه له‌گه‌ڵ سووننه‌كانی عیراق دووچاری كێشه بووه‌وه‌و كاتێكیش
كه‌سوننه‌كان به‌تایبه‌ت له‌ئه‌نبارو موسڵ و چه‌ند شوێنێكی تردا خۆپیشاندان
و نافه‌رمانی مه‌ده‌نیان ده‌ستپێكرد، كه تا ئێستاش به‌رده‌وامه،
كێشه‌كه مه‌ودای مه‌ترسیداری وه‌رگرت و سه‌ركه‌وتنی ڕێژه‌یی ئه‌و بزاوته‌ی
سوننه‌كان كه به‌سه‌ر ئه‌گه‌ری تردا كراوه‌یه، وایكرد كه داخوازیی
سوننه‌كان ڕۆژدوای ڕۆژ په‌ره‌بسێنێ و سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عیراقیش
به‌وجۆره‌ی ده‌سه‌ڵاتی هه‌یه بۆ پشتیوانی داخوازی خۆپیشانده‌ران
په‌رله‌مان بكاته سه‌نگه‌رێك و هه‌وڵیدا دووڕۆژ له‌مه‌وبه‌ر په‌رله‌مان
كۆبكاته‌وه، كه به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ره‌كی به‌هۆی ئاماده‌نه‌بوونی
لایه‌نه‌كانی هاوپه‌یمانی نیشتمانییه‌وه، سه‌درییه‌كانی لێ بترازێ ، ئه‌و
ژماره‌ی پێویسته‌ی په‌رله‌مانتاران له‌كۆبوونه‌وه نائاساییه‌كه
ئاماده‌نه‌بوون و نه‌كرا كۆبوونه‌وه‌كه بكرێ. به‌ڵام خۆپیشانده‌رانی
ئه‌نبار په‌یپه‌ری داخوازییه سیانزه‌خاڵییه‌كه‌ی خۆیانیان گه‌یانده
لایه‌نه‌كان و له‌میدیاشدا بڵاوبووه‌وه، كه به‌ڕوونی فراوانبوونی
داخوازییه‌كانیان تیایدا ڕه‌نگی داوه‌ته‌وه.
كێشه‌كانی سه‌رۆكی
وه‌زیرانی عیراق، هه‌ر به‌وه‌نده نه‌وه‌ستاوه، به‌ڵكو مشتومڕه‌كانی نێوان
ده‌وڵه‌تی یاسا‌و سه‌درییه‌كان و شه‌ڕه‌قسه‌ی نێوانیان له‌ناو
په‌رله‌مانیشدا ئاماژه‌ی ئه‌وه‌ن كه له‌نێوان ئه‌و دوولایه‌نه‌شدا، كه
هه‌ردوولایان له‌ناو یه‌ك هاوپه‌یمانیدان ناكۆكی گه‌یشتۆته ئاستێكی ئه‌وتۆ
كه‌زه‌حمه‌ته پێكه‌وه هه‌ڵبكه‌ن. ئه‌ڵبه‌ته مالكی ئه‌وه‌ی له‌بیر
نه‌چۆته‌وه كه‌سه‌درییه‌كان له‌به‌ره‌ی متمانه لێسه‌ندنه‌وه‌دان و
سه‌درییه‌كانیش ئه‌وه‌یان بیرنه‌چۆته‌وه كه‌مالكی چه‌ندجار زه‌بری
كوشنده‌ی لێوه‌شاندوون به‌تایبه‌ت ئه‌و لیكترازانه‌ی له‌ناو به‌ره‌ی
سه‌درییه‌كاندا دروستیكرد.
ئێستا به‌ره‌ی مالكی هه‌ڕه‌شه‌ی
متمانه سه‌ندنه‌وه له‌سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عیراق ئوسامه‌نوجه‌یفی ده‌كه‌ن
و لایه‌نه‌كه‌ی تریش هێشتا له‌كه‌ڵكه‌ڵه‌ی متمانه لێسه‌ندنه‌وه‌دان.
له‌م
هه‌لومه‌رجه‌دایه كه ده‌وڵه‌تی یاسا به‌دوای تێزێكی تردا ده‌گه‌ڕێ.
ئه‌وه‌بوو به‌رله‌چه‌ند ڕۆژێك یه‌كێك له‌په‌رله‌مانتارانی ده‌وڵه‌تی یاسا
مه‌سه‌له‌ی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی په‌رله‌مانی پێشنیازكردو هه‌ڵڵایه‌كی
لێكه‌وته‌وه كه هه‌ر زوو ده‌وڵه‌تی یاسا ئه‌و بیرۆكه‌یه‌ی ڕه‌تكرده‌وه‌و
خۆی نه‌كرده خاوه‌نی. دواتر تێزی ئه‌ڵته‌رناتیڤی پێشنیازكرد كه‌تێزی
هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته، كه‌به‌ر له چه‌ند مانگێكیش جارێكی تر ئه‌و تێزه
باسكرابوو.
هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خت له‌ڕووی ده‌ستوورییه‌وه، وه‌ك
شاره‌زایانی ئه‌و بواره باسی ده‌كه‌ن ده‌كرێ. به‌ڵام چونكه ئه‌مه بۆ
خۆده‌ربازكردنه له هه‌ر سیناریۆیه‌كی تر، چونكه لایه‌نه‌كانی تر
ناچارده‌كا به‌ره‌و خۆسازدانه‌وه‌یه‌كی تر بچن.
ئێمه وه‌ك
ڕایه‌كی سه‌ره‌تایی پێمان وایه، ئه‌گه‌رچی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خت له‌گه‌ڵ
ده‌ستووردا ناكۆك نییه، به‌ڵام چونكه پێمان وانیه ببێته كارسازو
چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی ئێستای عیراق بكا، به‌ڵكو به پێچه‌وانه‌وه
ڕه‌نگه ببێته هۆی قووڵتركردنه‌وه‌ی قه‌یرانه‌كه، بۆیه ئه‌گه‌ر مه‌به‌ست
له هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خت هه‌ڵاتنه له‌چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان و
خۆدزینه‌وه‌یه له‌ڕاستكردنه‌وه‌ی ڕێبازی حوكمڕانی و شه‌راكه‌ت و
هێشتنه‌وه‌ی ده‌یان كه‌یسی سه‌رنه‌كه‌وتنی حكومه‌تی عیراق له‌باشكردنی
گوزه‌ران و خزمه‌تگوزارییه‌كان، ئه‌وا هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌ختیش سیناریۆیه‌كی
تری كێشه‌ساز ده‌بێ و لێكترازانی پێكهاته‌كانی عیراق و بگره نوێنه‌ره
سیاسییه‌كانی ئه‌و پێكهاتانه‌ش له‌گه‌ڵ یه‌كتر زۆرتر ده‌كا.
بۆیه
سیناریۆو تێزی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خت، ده‌بێ یه‌كێك بێت له‌و بابه‌ته
گرنگانه‌ی كه ده‌بێ لایه‌نه‌سیاسییه‌كانی كوردستان و سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی
كوردستان، له‌هه‌ردوو ڕوانگه‌ی كردن و نه‌كردنیدا لێی بكۆڵنه‌وه‌و
هه‌ڵوێستێكی یه‌كگرتووی كوردستان له‌باره‌یه‌وه گه‌ڵاڵه بكرێ و نه‌خشه
ڕێگایه‌كی كوردستانیانه ڕه‌نگبڕێژرێ و دواتریش له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كانی تری
عیراقدا ببێته جێی باسێكی جدی.
...........................................................................
سیاسه‌تی یه‌كێتی، له‌باره‌ی خۆپیشاندانه‌كانەوە
8/1/2013
ئه‌مڕۆ، به‌قه‌ده‌ر ئه‌و قه‌یران و په‌ره‌سه‌ندن و
رووداوانه‌ی له‌ئاراداهه‌ن، پرسیاری زۆر روویان له‌وه‌ڵامدانه‌وه‌یه. چ
له‌كوردستان و چ له‌عیراقدا زۆرن ئه‌وانه‌ی گه‌ره‌كیانه ڕاو هه‌ڵوێستی
هه‌رێمی كوردستان و له‌ناویشیدا ڕاو هه‌ڵوێستی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان
له‌باره‌ی ئه‌و رووداوانه بزانن. نه‌ك هه‌ر ڕای گشتی، به‌ڵكو زۆر
له‌میدیاكارو رۆژنامه‌نووسانیش به‌حوكمی ئه‌ركه‌كه‌م وه‌ك وته‌بێژی یه‌كێتی
رووی پرسیارم لێ ئه‌كه‌ن و هه‌ڵوێستی یه‌كێتی له‌باره‌ی رووداوه‌كانه‌وه
ئه‌پرسن. به‌تایبه‌ت له‌باره‌ی ئه‌و خۆپیشاندانانه‌ی كه له‌ئه‌نبارو چه‌ند
ناوچه‌یه‌كی تردا هه‌یه، له‌باره‌ی تێزی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خت له‌عیراقدا
كه‌زۆرتر سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عیراق و لیسته‌كه‌ی كه‌ده‌وڵه‌تی
یاسایه وه‌ك ئه‌گه‌رێك باسی لێوه ئه‌كا، له‌باره‌ی باری ئه‌منی گرژ‌و
ئاراسته‌و ئه‌گه‌ره‌كانی ئه‌و ناوچانه‌ی كوردستان كه له‌ده‌ره‌وه‌ی
هه‌رێمن، له‌هه‌مووشی زۆرتر له‌باره‌ی ئه‌وه ئه‌پرسن داخۆ ئاینده‌ی عیراق
چۆن ئه‌بینین؟ هه‌روا كۆمه‌ڵێكی پرسیاری تر به به‌رده‌وامی ئه‌و
ورووژێنرێن. له‌م وتاره‌دا ڕای خۆمان سه‌باره‌ت به‌و كێشمه‌كێشه
مه‌ترسیداره‌ی، وه‌ك وتمان چاودێران و میدیاكان ئه‌درێسی ناكۆكی تایفیان
داوه‌تێ روون ئه‌كه‌ینه‌وه، به‌و هیوایه‌ی له‌داهاتوودا سیاسه‌تی یه‌كێتی
سه‌باره‌ت به‌مه‌سه‌له‌كانی تریش روون بكه‌ینه‌وه، چ ئه‌وانه‌ی
له‌سه‌ره‌وه ئاماژه‌مان پێداون، چ ئه‌وانه‌ش كه‌دواتر ئاماژه‌یان پێ
ئه‌ده‌ین.
هه‌ڵوێست وه‌رگرتنی سیاسی به‌رامبه‌ر كێشه‌یه‌كی ئاوا
پڕ گرێ و گۆڵ و خاوه‌ن پاشخانی مێژووی، كارێكی هه‌روا ساده‌و بێ لێكه‌وته
نیه تا به‌سه‌رپێیی و بێ لێووردبوونه‌وه به‌ڕه‌ش یان سپی وه‌ڵامی
بده‌ینه‌وه، وه‌ك ئه‌وه‌ی میدیاكان له‌پرسیاره‌كانیاندا پێی له‌سه‌ر
دائه‌گرن. هه‌ڵوێستی یه‌كێتی و هه‌روا هه‌ڵوێستی لایه‌نه‌كانی كوردستان
له‌وباره‌وه ته‌نیا له‌تۆماركردنی هه‌ڵوێست كورت نابێته‌وه، به‌ڵكو
ته‌رازووی رووداوه‌كه لاسه‌نگ ئه‌كاو گۆڕانی بنه‌ڕه‌تی به‌سه‌ر
هاوكێشه‌كاندا دێنێ. بۆیه سیاسه‌تی یه‌كێتی له‌م قۆناغه‌ی قه‌یرانه
ئاماژه پێدراوه‌كه‌دا، سیاسه‌تكردنه به‌شێوه‌یه‌كی مه‌بده‌ئی كه
به‌مجۆره‌ی خواره‌وه‌یه:
سیاسه‌تی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان
له‌باره‌ی خۆپیشاندانه‌كانی ئه‌نبارو موسڵ و هێندێ ناوچه‌ی تر كه
به‌ناوچه‌ی سوننه‌نشینی عه‌ره‌ب ناسراون و له‌ناو میدیاكاندا وه‌ك ئه‌درێسی
ركابه‌ری و ململانێ و ناكۆكی هه‌ردوو تایفه‌ی شیعه‌و سوننه له‌عیراق ناوی
ده‌ركردووه، سیاسه‌تێكی مه‌بده‌ئی روون و ئاشكرایه‌و په‌یوه‌ست نییه
به‌ڕووداوێك یان چه‌ند رووداوێكه‌وه.
به‌ڵكو په‌یوه‌سته
به‌دیدی یه‌كێتی له‌باره‌ی په‌یوه‌ندیی نێوان پێكهاته جیاجیاكانی عیراق و
بریتییه له‌وه‌ی كه یه‌كێتی، وه‌ك باقی لایه‌نه سیاسییه‌كانی كوردستان
دژی ململانێ و ناكۆكی تایفییه، چ جای بگاته ئه‌وه‌ی شه‌ڕی نێوان
تایفه‌كان، وه‌ك له2006دا روویدا. واتا یه‌كێتی و لایه‌نه سیاسییه‌كانی
تری كوردستانیش لایه‌نگری سازان و پێكه‌وه ژیانی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی و
ئابووری پێكهاته‌كانی عیراقه. به‌تایبه‌تیش له‌باره‌ی ئه‌و قه‌یرانه‌ی كه
له‌و پێودانگه‌دا سه‌ریهه‌ڵداوه.
بۆچوونمان وایه كه‌ئه‌م
كێشمه‌كێشه‌ی ئێستا له‌ئارادایه مه‌ترسیداره‌و ئه‌گه‌ر پێشی پێ نه‌گیرێ
ئه‌وا ئه‌گه‌ری زۆر هه‌یه سه‌ر بۆ شه‌ڕو پێكدادانی تایفیش بكێشێ.
هاوپه‌یمانێتی و دۆستایه‌تییه‌كانی یه‌كێتی له‌ئاستی عیراقدا روون و
زانراون و تا ئێستاش به‌رده‌وامن و مه‌به‌ستیشمانه هه‌ر به‌رده‌وام بن،
هه‌ر له‌و نێوه‌نده‌دا كه‌قسه دێته سه‌ر شه‌ڕی تایفی ئه‌وه به‌ڕاست
نازانین و سیاسه‌تیشمان وانیه كه‌ئاگره‌كه خۆش بكرێ، به‌ڵكو
به‌پێچه‌وانه‌وه كار بۆ ئه‌وه ئه‌كه‌ین هه‌موو هه‌وڵ و قورساییه‌كانی
خۆمان بۆ ئه‌وه بخه‌ینه گه‌ڕ، عیراق جارێكی تر شه‌ڕی تایفی به‌خۆیه‌وه
نه‌بینێ، وه‌ك چۆن له2006دا كورد نه‌بووه لایه‌نی ئه‌و شه‌ڕه‌و سه‌رۆك
تاڵه‌بانی و سه‌رۆك بارزانی و هاوپه‌یمانیی كوردستان و لایه‌نه‌كانی تری
كوردستانیش، هه‌موو توانایه‌كی خۆیان خسته‌گه‌ڕ تا شه‌ڕه‌كه وه‌ستێنرا.
ئێستاش هه‌مان رێباز به‌رده‌وام ئه‌بێ و هه‌ر بۆیه‌ش هاوپه‌یمانیی كوردستان
پشتگیری و هاوكاری هه‌موو بانگه‌وازو هه‌وڵێكی چاره‌سه‌ركردنی ئه‌م
قه‌یرانه ئه‌كا، تا سه‌ر بۆ هه‌لومه‌رجێكی مه‌ترسیدارتر نه‌كێشێ و داواش
له‌حكومه‌تی عیراق و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان ئه‌كا، تا بكه‌ونه خۆ‌و
كاری جددی بكه‌ن بۆئه‌وه‌ی، پێش ئه‌وه‌ی بارودۆخه‌كه له‌ده‌ست ده‌ربچێ،
رێگه‌ی چاره‌سه‌ر بگیرێته‌به‌ر. پێشمانوایه ئه‌درێسی نه‌خشه‌ڕێگای
چاره‌سه‌ر راستكردنه‌وه‌ی ره‌وتی حوكمڕانی و گه‌ڕانه‌وه‌یه بۆ گوێ
له‌یه‌كترگرتن و یه‌كتر خوێندنه‌وه‌و سازان.
...........................................................................
وته‌بێژی مه‌كته‌بی سیاسی: بۆ دۆزینه‌وه‌ی رێگه‌چاره‌یه‌ك له‌گه‌ڵ پارتی و لایه‌نه‌كانی كوردستان و هاوپه‌یمانی نیشتمانی و سوننه‌كان، بیروڕا ده‌گۆڕینه‌وه
6/1/2013
له‌دواهه‌مین كۆبوونه‌وه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی‌دا، گفتوگۆ
له‌سه‌ر كۆمه‌ڵێك بابه‌ت و ته‌وه‌ری گرنگ كران، هه‌ڵوه‌سته‌ش له‌سه‌ر دۆخی
سیاسیی ئێستای عیراق و ناوچه‌كه كرا.
له‌م دیداره‌دا، هه‌ڤاڵ
ئازاد جندیانی وته‌بێژی ره‌سمی مه‌كته‌بی سیاسی رۆشنایی ده‌خاته‌سه‌ر
پێشهاته‌كان و هه‌ڵوێستی یه‌كێتی ده‌رباره‌ی بارودۆخی عیراق و
چاوپێكه‌وتنه‌كه‌ی ئۆجه‌لان و په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ ئێران و توركیا.
دیداری: له‌شكر حه‌مه ساڵح
كوردستانی
نوێ: له‌دواهه‌مین كۆبوونه‌وه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی‌دا كه‌هه‌ینی رابردوو
به‌رێوه‌چوو، وه‌ك له‌هه‌واڵه ره‌سمییه‌كه‌دا هاتبوو مه‌سه‌له‌ی عیراق و
قه‌یرانه‌كانی بابه‌تی سه‌ره‌كی كۆبوونه‌وه‌كه‌تان بوو، ئایا هه‌ڵوێستی
یه‌كێتی سه‌باره‌ت به‌و هه‌موو بارگرژی و ئاڵۆزییانه چییه؟
ئازاد
جندیانی: له‌راستیدا ئێمه به‌نیگه‌رانییه‌كی زۆره‌وه ئه‌ڕوانینه ئه‌م
بارودۆخه‌ی عیراق و ناشیشارینه‌وه كه مه‌ترسییه‌كانیشی به‌ڕوونی هه‌ست پێ
ئه‌كه‌ین. به‌داخه‌وه كه‌ململانێ و ناكۆكییه‌كانی عیراق گه‌یشتۆته ئه‌م
ئاسته ترسناكه‌ی ئێستای. وه‌ك زووتریش رامانگه‌یاندووه ئه‌بێ پرۆسه‌ی
حوكمڕانی له‌عیراقدا راست بكرێته‌وه، ئه‌وه‌ش به‌پشتبه‌ستن به‌ده‌ستوور و
رێكه‌وتنه‌كان وه‌دی دێ.
بڕواشمان وایه ئیتر وه‌ختی ئه‌وه
هاتووه هه‌موو لایێك مه‌ترسییه‌كانی وه‌ك ئه‌وه‌ی هه‌ن و به‌هه‌مان
قه‌باره ببینن. له‌لایێكه‌وه مه‌ترسی گه‌وره ئه‌وه‌یه كه له‌ناوچه
كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم كه سوپایه‌كی زۆری عیراقی بۆ هێنراوه
و هه‌ر رۆژه‌ش گوێبیستی بڕیاری جۆراوجۆری سه‌ربازی ئه‌بین له‌و ناوچانه،
بارودۆخه بته‌قێته‌وه و له‌ده‌ست ده‌ربچێت.
له‌لاكه‌ی
تریشه‌وه ئێستا زه‌مینه‌ی هه‌ڵایسانی شه‌ڕی نێوان سوننه و شیعه وه‌ك
2006 و بگره زۆر خراپتر ساز بۆته‌وه، كه به‌هۆی گۆڕانكارییه‌كانی
ناوچه‌كه له‌هه‌ڵگیرسانی شه‌ڕێكی له‌و جۆره لێكه‌وته‌كانی زۆر
مه‌ترسیدارتر ئه‌بن و رێگه‌كانی را‌گرتن و چاره‌سه‌ری زۆر ئه‌سته‌م ئه‌بێت.
بۆیه ئێمه پێمانوایه به‌هه‌ر جۆرێك بووه نابێت بهێڵرێت شه‌ڕێكی له‌و
جۆره هه‌ڵگیرسێت.
كوردستانی نوێ: وه‌كو یه‌كێتی ئه‌تانه‌وێت بۆ رێگرتن له‌هه‌ڵگیرسانی شه‌رێكی ئاوا چی بكه‌ن؟
ئازاد
جندیانی: ئێمه له‌دوا كۆبوونه‌وه‌شدا بڕیارمانداوه به‌خێرایی سه‌باره‌ت
به‌كۆی ئه‌و كێشه و قه‌یرانانه له‌گه‌ڵ پارتی دیموكراتی كوردستانی
هاوپه‌یمانمان و له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كانی تری كوردستانی راوێژ بكه‌ین و
هه‌ڵوێستمان یه‌كبخه‌ین كه‌ڕه‌نگه له‌م دوو رۆژه‌دا له‌گه‌ڵ پارتی بۆ ئه‌و
مه‌به‌سته كۆببینه‌وه و دواتریش له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانی نیشتمانی و
لایه‌نه سوننیه‌كانیش بیروڕا بگۆڕینه‌وه و بكه‌وینه كاركردن بۆ
دۆزینه‌وه‌ی رێگه چاره‌یه‌ك.
كوردستانی نوێ:
به‌ڵام كوردستان خۆی كێشه‌ی ناوچه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی هه‌یه كه‌هێز
له‌به‌رامبه‌ر یه‌كتردا كۆكراوه‌ته‌وه، چه‌ند ئه‌توانن له‌حاڵه‌تێكی وادا
هه‌وڵه‌كانی خۆتان به‌ئاراسته‌ی تریشدا په‌رتبكه‌ن؟
ئازاد
جندیانی: ئه‌و قه‌یرانه‌ی له‌و ناوچانه‌ی كوردستاندا سه‌ریانهه‌ڵداوه كه
له‌ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمن، بۆ ئێمه قه‌یرانی جدییه و له‌چاو هیچ
مه‌سه‌له‌یه‌كی تردا‌و له‌ئه‌جێنداماندا نابێته پله دوو و سێ، به‌ڵكو
پله یه‌كه. به‌ڵام كه كۆی قه‌یرانه‌كان ته‌ماشا ده‌كه‌ین ئه‌بینین
كێشه‌ی بنه‌ڕه‌تی هه‌موویان په‌یوه‌سته به ئه‌و له‌گرێژنه ده‌رچوونه‌ی
كه‌دووچاری شێوازی حوكمڕانی بۆته‌وه، بۆیه له‌و خاڵه‌وه هه‌موو قه‌یران و
كێشه‌كان یه‌كده‌گرێته‌وه.
كوردستانی نوێ: ئایا
له‌م هه‌لومه‌رجه‌دا، كه سه‌رۆك تاڵه‌بانی-ش به‌هۆی سه‌فه‌ری
چاره‌سه‌ركردنه‌وه ئاماده‌گی نییه، بۆ گه‌یشتنه چاره‌سه‌ر گه‌شبینن یان
ره‌شبین؟
ئازاد جندیانی: هیوابڕاوی له‌سیاسه‌تدا
كارێكی باش نییه، چونكه ئه‌و وه‌خته هه‌موو هه‌وڵه‌كان په‌كیان
ئه‌كه‌وێت. به‌واتایه‌كی دیكه نابێت تا ئه‌و ئاست و ئه‌ندازه‌یه
بێهیوابین كه ده‌سته‌وه‌ستان بووه‌ستین. ئه‌گه‌ر وردتر بیڵێم ئه‌وا ئه‌بێت
ئه‌و ده‌سته‌واژه‌یه به‌كاربهێنم كه له‌دونیای سیاسه‌تی ئێمه‌دا هه‌یه
كه‌ئه‌ویش ده‌سته‌واژه‌ی (موته‌شائیله) كه له پێكه‌وه كۆكردنه‌وه‌ی
(تفاؤل و تشائم)ی عه‌ره‌بییه‌وه وه‌رگیراوه.
كوردستانی
نوێ: باته‌وه‌ری دیداره‌كه‌مان بگۆڕین. بۆ یه‌كه‌مینجار حكومه‌تی توركیا
رێگه‌یدا كه‌سانی سیاسی كورد له توركیا سه‌ردانی ئۆجه‌لان بكه‌ن، ئه‌م
په‌ره‌سه‌ندنه چۆن ئه‌بینن، به‌تایبه‌ت كه له‌به‌رنامه پێنج خاڵییه‌كه‌ی
سه‌رۆك تاڵه‌بانیدا كه‌به‌ر له‌یه‌ك دوو مانگ له‌میدیای توركی
بڵاوكرایه‌وه، هاتبوو كلیكی چاره‌سه‌ره‌كه لای ئۆجه‌لانه؟
ئازاد
جندیانی: یه‌كێتی ئه‌م هه‌نگاوه، له‌شكل و ناوه‌رۆكدا به‌هه‌نگاوێكی
بنیاتنه‌ر ئه‌بینن، واتا ئه‌كرێت چاره‌سه‌ر و ئاشتیی هه‌میشه‌یی له‌سه‌ر
بنیاتبنرێت. ئه‌مه سیاسه‌تێكی راسته به‌ئاڕاسته‌ی چاره‌سه‌ركردندا، كه
هیواداریشن ئه‌و سیاسته به‌رده‌وام بێت و رێگری نه‌یه‌ته به‌رده‌م.
ببێته سه‌ره‌تای نه‌خشه‌ڕێگایه‌كی ستراتیژی بۆ چاره‌سه‌ر.
ئێمه
ئه‌و هه‌نگاوه سیاسییه هه‌نگاوێكی راست و بوێرانه ئه‌زانین، بوێرانه
چونكه قه‌باره‌ی ئه‌و ره‌وتانه‌ش هه‌ستی پێ ئه‌كه‌ین كه له‌توركیادا هه‌ن
له‌دژی ئاشتی و چاره‌سه‌ری دیموكراسیانه‌ی مه‌سه‌له‌ی كورد. ده‌ستخۆشی
له‌حكومه‌تی توركیا ئه‌كه‌ین و خوازیارین په‌كه‌كه، به به‌ده‌په‌و
لایه‌نه سیاسی و رێكخراوه مه‌ده‌نییه‌كانی كوردستانی توركیاشه‌وه، ئه‌م
سیاسه‌ته‌ی ئێستای حكومه‌تی توركیا به‌كه‌م وه‌رنه‌گرن و وه‌ك گۆڕانێكی
گه‌وهه‌ری مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا بكه‌ن و به‌شێوه‌یه‌كی ئه‌رێنی هه‌ڵسوكه‌وتی
له‌گه‌ڵدا بكه‌ن.
ئه‌م هه‌نگاوه باردۆخێكی سیاسی و بگره
سایكۆلۆژی نوێی خوڵقاند كه به‌رده‌وام بوون و په‌ره‌پێدان و پێشخستنی
پێویسته‌و هیوادارین به‌و ئاراسته‌یه‌دا به‌ره‌و پێش بچێت و چاوه‌ڕوانیشمان
هه‌روایه.
كوردستانی نوێ: مادام چووینه سه‌ر
باسی وڵاتانی ئیقلیم، ئه‌مه‌وێت ئه‌وه‌ش بپرسم ئاخۆ له‌م هه‌لومه‌رجه‌دا
كه له‌لاێكه‌وه په‌یوه‌ندی عیراق و توركیا گه‌یشتۆته بارگرژی و یه‌كتر
تۆمه‌تباركردن و له‌ولاشه‌وه په‌یوه‌ندی توركیا‌و ئێرانیش به‌لای ئاڵۆز
بووندا رۆیشتووه. به‌ڵام هاوكات هه‌رێمی كوردستان به‌شێكه له‌عیراق و
په‌یوه‌ندی دۆستانه و ئاڵووێرێكی گه‌رمی بازرگانی و نه‌وتیشی له‌گه‌ڵ
توركیا و ئێران‌دا هه‌یه و یه‌كێتیش دۆستی هه‌ردوو وڵاته، هاوسه‌نگی ئه‌و
په‌یوه‌ندییانه‌تان چۆن ئه‌بینیت؟
ئازاد جندیانی:
به‌ڵێ، ئێمه به‌شێكی گرنگی پرۆسه‌ی سیاسی عیراق و دۆستی هه‌ریه‌كه له
توركیا‌و ئێرانیشین. ئه‌مه‌وێ ئه‌وه بڵێم ئێمه هه‌میشه لایه‌نگری
به‌رده‌وامبوونی ئه‌و دۆستایه‌تی و په‌یوه‌ندییانه‌ین. دۆستایه‌تی و
په‌یوه‌ندی كوردستان و ئێران و له‌ناویشیدا دۆستایه‌تی یه‌كێتی و ئێران
مێژووییه‌كی هه‌یه و بۆ ئێمه‌ی كورد و پێموایه بۆ ده‌وڵه‌تی ئێرانیش
ده‌ستبه‌ردان له‌و دۆستایه‌تی و په‌یوه‌ندییه مومكین نییه. هاوكات
په‌یوه‌ندی دۆستانه‌ی توركیا‌و كوردستانی عیراق و له‌ناویشدا په‌یوه‌ندی
یه‌كێتی و توركیا كه له‌یه‌كه‌مین دیداری سه‌رۆك مام جه‌لال و خوالێخۆشبوو
سه‌رۆك ئۆزاله‌وه چه‌كه‌ره‌ی كردووه تا به‌ئه‌مڕۆ گه‌یشتووه
په‌یوه‌ندییه‌كانی فراوان و به‌رچاون، به‌ئاسانی وه‌دینه‌هاتووه و
مێژووێكی پڕ هه‌وراز و نشێو بووه، به‌ڵام دواجار ئیراده‌ی هه‌ردوولا
په‌یوه‌ندییه‌كانی توركیا‌و كوردستانی گه‌یاندۆته ئه‌م ئاسته باشه‌ی
ئێستا، یه‌كێتی و هه‌رێمی كوردستانیش به‌گه‌شتی لایه‌نگری ئه‌وه‌ن
په‌یوه‌ندییه سیاسی و ئابوورییه‌كان له‌گه‌ڵ وڵاتانی هاوسێ و كاریگه‌ری
وه‌ك ئێران و توركیا به‌رده‌وام و په‌ره‌سه‌ندوبێت، له‌دۆسیه‌ی
په‌یوه‌ندییه ئیقلیمی و ده‌ره‌كییه‌كانی هه‌رێم و یه‌كێتیی نیشتمانیی
كوردستانیشدا په‌ره‌پێدانی ئه‌و په‌یوه‌ندییانه ئه‌وله‌ویه‌تیان هه‌یه و
هیواداریشین په‌یوه‌ندیی هه‌رسێ وڵاتیش ئاڵۆزی تر به‌خۆوه نه‌بینێت و
به‌ره‌و باشبوون بچێت و ئێمه په‌یوه‌ندی باش و دۆستانه‌ی هه‌رێم و ئه‌و
وڵاتانه‌ی ئیقلیم و هه‌روا په‌یوه‌ندیی باشی یه‌كێتی و ئه‌و وڵاتانه‌ی
ئیقلیم، وه‌ك فاكته‌ری هێز بۆ ته‌واوی ناوچه‌كه ئه‌بینین و ته‌واوی گه‌لان
و وڵاتانی ناوچه‌كه چاكه‌ی له‌م په‌یوه‌ندییانه پێ ده‌گات.
...........................................................................
به‌قه‌باره‌ی خۆیان مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا بكرێ
له‌وه‌ته‌ی جه‌نابی مام جه‌لال نه‌خۆش كه‌وتووه، له‌میدیای كوردستان و عیراق و وڵاتانی عه‌ره‌ب و هاوسێ و دنیاش، قسه‌وباسی زۆر له‌باره‌ی رۆڵی مام له‌ئاستی عیراق و ناوچه‌كه‌و كوردستان و ناوخۆی یه‌كێتیش ئه‌كرێ، كه‌بێگومان لێكدانه‌وه‌ی ورد‌و راستگۆیانه‌و به ویژدانمان بینی و خوێنده‌وه، به‌تایبه‌ت له‌و روانگه‌یه‌وه كه‌له‌م هه‌لومه‌رجه دژواره‌ی عیراق و ناوچه‌كه‌دا به‌هۆی نه‌خۆش كه‌وتنییه‌وه كاراكته‌رێكی هه‌ره‌سه‌ره‌كی و كارا و واقعیترین سیاسه‌تمه‌دار له‌ناومان غائیب ئه‌بێ. له‌م روه‌وه ئه‌گه‌ر بمانه‌وێ ئه‌و لێكدانه‌وانه له‌به‌ر رۆشنایی رابردوو و پێویستی ئاینده‌ش به‌ڕۆڵی سه‌رۆك تاڵه‌بانی له‌دێڕێكدا كورتبكه‌ینه‌وه ئه‌وه‌یه كه‌غیابی ئه‌و له‌مه‌یدانی سیاسیی عیراق و دوور له‌ڕه‌وتی روداوه‌كانی ناوخۆ و ناوچه‌كه‌ش كه‌لێنی گه‌وره دروست ده‌كات و ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه ئاراسته‌ی سیاسیی عیراق و هاوكێشه‌كانی بگۆڕێن و هه‌لومه‌رجه‌كه به‌ڕوونی بێ مام جه‌لال-ی پێوه دیاربێت و قه‌یرانه‌كان نه‌ك هه‌ر له‌شوێنی خۆیان نه‌مێننه‌وه، به‌ڵكو زیاتر به‌ره‌و ئاڵۆزی بچن، چونكه دانپیانانی سیاسه‌تمه‌دارو ناوه‌نده گرنگه‌كانی ناوچه‌كه‌و دنیاش به‌ڕۆڵی میحوه‌ری سه‌رۆك تاڵه‌بانی له‌عیراقدا، ده‌ربڕی ئه‌و راستییه‌ن كه‌ئاماده‌نه‌بوونی له‌م هه‌لومه‌رجه‌دا بۆشایی گه‌وره دروست ده‌كات.
له‌گۆشه‌نیگایه‌كی تره‌وه، ئه‌و هه‌موو وتار‌و لێكدانه‌وانه‌ی كه‌سانی شاره‌زاو پسپۆڕ‌و میدیای خاوه‌ن پره‌ستیژی زۆر به‌باش و خراپه‌وه ئه‌ینووسن و بڵاوی ئه‌كه‌نه‌وه، نیشانه‌ی گه‌وره‌یی رۆڵی مام و كارایی و كاریگه‌ری زۆری یه‌كێتیشه وه‌كو هێزێك كه‌ئه‌و رابه‌رایه‌تی ئه‌كات له كۆی هه‌لومه‌رجی كوردستان و عیراق و ناوچه‌كه‌شدا، به‌ڵام له ناو ئه‌و هه‌موو نووسین و لێكدانه‌وه‌و هه‌وڵدان بۆ خوێندنه‌وه‌ی ئاینده به‌بێ ئاماده‌یی كارای سه‌رۆك تاڵه‌بانی، لێره‌و له‌وێ بۆچوونی ئه‌وتۆش فڕێ ئه‌درێته گۆڕه‌پانه‌كه‌وه كه مه‌به‌ستی سیاسی‌یان له پشته‌وه‌یه‌و تیایدا یه‌كێتی و ئاینده‌ی كراونه‌ته ئامانج. به‌شێكی ئه‌و هه‌وڵانه بۆئه‌وه‌یه ریزه‌كانی یه‌كێتی و جه‌ماوه‌ره‌كه‌ی به‌رامبه‌ر به‌ئاینده‌ی حزبه‌كه‌یان دڕدۆنگ بكه‌ن و بارێكی سایكۆلۆژی ئه‌وتۆ بخوڵقێنن كه یه‌كێتییه‌كان دووچاری فۆبیای ئاینده‌ی خۆیان بكه‌ن و له‌چاره‌نووسی سیاسی خۆیان دوودڵ بن.
مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتی له‌سه‌ره‌تای نه‌خۆشكه‌وتنی جه‌نابی مام جه‌لال چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌ی ئه‌كرد كه لێره‌و له‌وێ شاڵاوێكی له‌و جۆره ده‌ستپێبكات بۆ ئه‌وه‌ی یه‌كێتییه‌كان، به مه‌كته‌بی سیاسی و سه‌ركردایه‌تیشه‌وه به‌رچاوی خۆیان نه‌بینن و شۆكی نه‌خۆش كه‌وتنی هه‌ڤاڵ مام جه‌لال وایان لێبكات له‌بیركردنه‌وه‌و كاركردن و هه‌نگاونان بكه‌ون، هه‌رچه‌نده په‌رۆشی زۆر‌و بێوێنه‌ی خه‌ڵك و لایه‌نه‌كان له‌ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ش بۆ ته‌ندروستی تاڵه‌بانی زۆر له‌م هه‌وڵانه‌ی بچووك كرده‌وه. به‌ڵام له‌یه‌كه‌مین كۆبوونه‌وه‌یدا مه‌كته‌بی سیاسی ئه‌و په‌یامه‌ی كه‌بۆ تێپه‌ڕاندنی شۆكه‌كه، كه‌ناشاردرێته‌وه شۆكێكی گه‌وره‌بوو، به‌هه‌موو لایه‌ك، به‌تایبه‌ت به‌ڕیزه‌كانی یه‌كێتی گه‌یاند و به‌رده‌وامبوون له‌سه‌ر سیاسه‌ته‌كانی سه‌رۆك تاڵه‌بانی و پاراستنی یه‌كێتی و یه‌كڕیزی ناو یه‌كێتی كرده دروشمی ستراتیژی ئه‌م قۆناغه، كه تا گه‌ڕانه‌وه‌ی هه‌ڤاڵ مام جه‌لال له‌سه‌فه‌ری چاره‌سه‌ر به‌رده‌وام ئه‌بێ. كادیران و بنكه‌ی جه‌ماوه‌ری یه‌كێتییش ئه‌و په‌یامه‌یان به خۆشنودییه‌وه وه‌رگرتووه‌و پشتیوانی له‌م دروشم و به‌رنامه‌یه ئه‌كه‌ن، به‌مه‌ش هه‌م قه‌باره‌ی ئه‌م هه‌وڵه بێسودو لێكدانه‌وه بێ بنه‌مایانه بچووك ده‌بنه‌وه، هه‌میش یه‌كێتیی له‌به‌ر رۆشنایی رێنوێنی و سیاسه‌ته‌كانی سه‌رۆك تاڵه‌بانی له‌ڕۆڵی به‌رچاوی خۆی له‌ئاستی سیاسیی كوردستان و عیراق و ناوچه‌كه‌ش به‌رده‌وام ده‌بێت.
له‌م به‌شه‌ی وتاره‌كه‌مدا رووی قسه‌كانم له‌هه‌ڤاڵانی یه‌كێتی و دۆست و لایه‌نگرانیه‌تی، تا له‌وه هۆشیارو ئاگادار بن كه هێندێك له‌و نووسینانه‌ی لێره‌و له‌وێ به‌مه‌به‌ست و بێ مه‌به‌ست، له فۆرمی هه‌واڵ و لێكدانه‌وه‌ی سیاسی جیاجیادا بڵاوئه‌كرێنه‌وه‌و ده‌یانه‌وێت ئاراسته‌ی بارودۆخی ناوخۆی یه‌كێتی به شڵه‌ژاوی و ناكۆك بخه‌نه‌ڕوو، له‌گه‌ڵ رێزمان بۆ ئه‌و میدیا‌و میدیاكارانه‌ی به‌م نه‌فه‌سه كار ئه‌كه‌ن، ئه‌چێته بازنه‌ی شاڵاوێكی ده‌روونی، یان لانی كه‌م هه‌وڵ ده‌دات كاریگه‌ری ده‌روونی خراپ و ئاڵۆز به‌سه‌ر یه‌كێتییه‌كانه‌وه جێ بهێڵێت. بۆیه پێویسته ئه‌وهه‌واڵ ولێكدانه‌وانه‌ی ئه‌چنه ناو بازنه‌ی دروستكردنی ئه‌و فه‌زایه‌وه به‌قه‌باره‌ی خۆیان مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا بكرێ و ئیراده‌ی ئێوه زۆر به‌هێزتربێت له‌وه‌ی كاریگه‌ری خراپ دروست بكات، چونكه ئێوه له‌هه‌موو لایه‌ك باشتر ده‌زانن یه‌كێتیی هێزێكی دامه‌زراوه‌یی خاوه‌ن پره‌نسیپ و شێوازی كاركردنی خۆیه‌تی و سه‌ركردایه‌تییه‌كه‌شی به به‌رپرسیارێتییه‌كی زۆره‌وه به‌رامه‌به‌ر رێنوێنی و به‌رنامه‌ی سیاسی رابه‌ری یه‌كێتییه‌كه‌مان و بنكه جه‌ماوه‌ریه‌كه‌ی ره‌فتار ده‌كات و هه‌وڵ ده‌دات بۆ شایی ئه‌و سه‌فه‌ری چاره‌سه‌ره له‌به‌رژه‌وه‌ندیی دۆخه‌كه به‌گشتی ئیداره بدات.
له‌گۆشه‌نیگایه‌كی تره‌وه، ئه‌و هه‌موو وتار‌و لێكدانه‌وانه‌ی كه‌سانی شاره‌زاو پسپۆڕ‌و میدیای خاوه‌ن پره‌ستیژی زۆر به‌باش و خراپه‌وه ئه‌ینووسن و بڵاوی ئه‌كه‌نه‌وه، نیشانه‌ی گه‌وره‌یی رۆڵی مام و كارایی و كاریگه‌ری زۆری یه‌كێتیشه وه‌كو هێزێك كه‌ئه‌و رابه‌رایه‌تی ئه‌كات له كۆی هه‌لومه‌رجی كوردستان و عیراق و ناوچه‌كه‌شدا، به‌ڵام له ناو ئه‌و هه‌موو نووسین و لێكدانه‌وه‌و هه‌وڵدان بۆ خوێندنه‌وه‌ی ئاینده به‌بێ ئاماده‌یی كارای سه‌رۆك تاڵه‌بانی، لێره‌و له‌وێ بۆچوونی ئه‌وتۆش فڕێ ئه‌درێته گۆڕه‌پانه‌كه‌وه كه مه‌به‌ستی سیاسی‌یان له پشته‌وه‌یه‌و تیایدا یه‌كێتی و ئاینده‌ی كراونه‌ته ئامانج. به‌شێكی ئه‌و هه‌وڵانه بۆئه‌وه‌یه ریزه‌كانی یه‌كێتی و جه‌ماوه‌ره‌كه‌ی به‌رامبه‌ر به‌ئاینده‌ی حزبه‌كه‌یان دڕدۆنگ بكه‌ن و بارێكی سایكۆلۆژی ئه‌وتۆ بخوڵقێنن كه یه‌كێتییه‌كان دووچاری فۆبیای ئاینده‌ی خۆیان بكه‌ن و له‌چاره‌نووسی سیاسی خۆیان دوودڵ بن.
مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتی له‌سه‌ره‌تای نه‌خۆشكه‌وتنی جه‌نابی مام جه‌لال چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌ی ئه‌كرد كه لێره‌و له‌وێ شاڵاوێكی له‌و جۆره ده‌ستپێبكات بۆ ئه‌وه‌ی یه‌كێتییه‌كان، به مه‌كته‌بی سیاسی و سه‌ركردایه‌تیشه‌وه به‌رچاوی خۆیان نه‌بینن و شۆكی نه‌خۆش كه‌وتنی هه‌ڤاڵ مام جه‌لال وایان لێبكات له‌بیركردنه‌وه‌و كاركردن و هه‌نگاونان بكه‌ون، هه‌رچه‌نده په‌رۆشی زۆر‌و بێوێنه‌ی خه‌ڵك و لایه‌نه‌كان له‌ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ش بۆ ته‌ندروستی تاڵه‌بانی زۆر له‌م هه‌وڵانه‌ی بچووك كرده‌وه. به‌ڵام له‌یه‌كه‌مین كۆبوونه‌وه‌یدا مه‌كته‌بی سیاسی ئه‌و په‌یامه‌ی كه‌بۆ تێپه‌ڕاندنی شۆكه‌كه، كه‌ناشاردرێته‌وه شۆكێكی گه‌وره‌بوو، به‌هه‌موو لایه‌ك، به‌تایبه‌ت به‌ڕیزه‌كانی یه‌كێتی گه‌یاند و به‌رده‌وامبوون له‌سه‌ر سیاسه‌ته‌كانی سه‌رۆك تاڵه‌بانی و پاراستنی یه‌كێتی و یه‌كڕیزی ناو یه‌كێتی كرده دروشمی ستراتیژی ئه‌م قۆناغه، كه تا گه‌ڕانه‌وه‌ی هه‌ڤاڵ مام جه‌لال له‌سه‌فه‌ری چاره‌سه‌ر به‌رده‌وام ئه‌بێ. كادیران و بنكه‌ی جه‌ماوه‌ری یه‌كێتییش ئه‌و په‌یامه‌یان به خۆشنودییه‌وه وه‌رگرتووه‌و پشتیوانی له‌م دروشم و به‌رنامه‌یه ئه‌كه‌ن، به‌مه‌ش هه‌م قه‌باره‌ی ئه‌م هه‌وڵه بێسودو لێكدانه‌وه بێ بنه‌مایانه بچووك ده‌بنه‌وه، هه‌میش یه‌كێتیی له‌به‌ر رۆشنایی رێنوێنی و سیاسه‌ته‌كانی سه‌رۆك تاڵه‌بانی له‌ڕۆڵی به‌رچاوی خۆی له‌ئاستی سیاسیی كوردستان و عیراق و ناوچه‌كه‌ش به‌رده‌وام ده‌بێت.
له‌م به‌شه‌ی وتاره‌كه‌مدا رووی قسه‌كانم له‌هه‌ڤاڵانی یه‌كێتی و دۆست و لایه‌نگرانیه‌تی، تا له‌وه هۆشیارو ئاگادار بن كه هێندێك له‌و نووسینانه‌ی لێره‌و له‌وێ به‌مه‌به‌ست و بێ مه‌به‌ست، له فۆرمی هه‌واڵ و لێكدانه‌وه‌ی سیاسی جیاجیادا بڵاوئه‌كرێنه‌وه‌و ده‌یانه‌وێت ئاراسته‌ی بارودۆخی ناوخۆی یه‌كێتی به شڵه‌ژاوی و ناكۆك بخه‌نه‌ڕوو، له‌گه‌ڵ رێزمان بۆ ئه‌و میدیا‌و میدیاكارانه‌ی به‌م نه‌فه‌سه كار ئه‌كه‌ن، ئه‌چێته بازنه‌ی شاڵاوێكی ده‌روونی، یان لانی كه‌م هه‌وڵ ده‌دات كاریگه‌ری ده‌روونی خراپ و ئاڵۆز به‌سه‌ر یه‌كێتییه‌كانه‌وه جێ بهێڵێت. بۆیه پێویسته ئه‌وهه‌واڵ ولێكدانه‌وانه‌ی ئه‌چنه ناو بازنه‌ی دروستكردنی ئه‌و فه‌زایه‌وه به‌قه‌باره‌ی خۆیان مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا بكرێ و ئیراده‌ی ئێوه زۆر به‌هێزتربێت له‌وه‌ی كاریگه‌ری خراپ دروست بكات، چونكه ئێوه له‌هه‌موو لایه‌ك باشتر ده‌زانن یه‌كێتیی هێزێكی دامه‌زراوه‌یی خاوه‌ن پره‌نسیپ و شێوازی كاركردنی خۆیه‌تی و سه‌ركردایه‌تییه‌كه‌شی به به‌رپرسیارێتییه‌كی زۆره‌وه به‌رامه‌به‌ر رێنوێنی و به‌رنامه‌ی سیاسی رابه‌ری یه‌كێتییه‌كه‌مان و بنكه جه‌ماوه‌ریه‌كه‌ی ره‌فتار ده‌كات و هه‌وڵ ده‌دات بۆ شایی ئه‌و سه‌فه‌ری چاره‌سه‌ره له‌به‌رژه‌وه‌ندیی دۆخه‌كه به‌گشتی ئیداره بدات.