كه‌ركوك و سه‌ركردایه‌تیی كورد
13/2/2013
له‌مێژه‌وه به‌تایبه‌تی له‌یه‌كه‌مین جه‌نگی جیهانه‌وه,
له‌ڕۆژگاره‌كانی دابه‌شكردنی سه‌رزه‌مینی ده‌وڵه‌تی عوسمانی و رێككه‌وتنی
سایكس بیكۆ له1916وه، كوردستان به‌جۆرێكی ئه‌وتۆ دابه‌شكرا به‌سه‌ر
ده‌وڵه‌ته كۆن و تازه‌كاندا كه‌ڕێك له‌خزمه‌تی ته‌ماع و به‌رژه‌وه‌ندیی
نه‌خشه‌كانی ده‌وڵه‌تانی داگیركه‌رداو دژ به‌ویست و جوڵانه‌وه‌ی كورد بێت.
ئه‌و زه‌وتكردن و داگیركردنه‌ش زۆر ئاڵۆز‌و دژوار رێكخرا. له‌و كاته‌وه
كه‌ركوك و نه‌وتی كه‌ركوك كرایه گرفتێكی گه‌وره‌و گرێیه‌كی ئاڵۆز بۆ
گه‌له‌كه‌مان و هۆیه‌كی گرنگی ته‌نگ هه‌ڵچنین به‌ویست و داخوازییه‌كانی
گه‌له‌كه‌مان له‌باشووری كوردستاندا, به‌كۆسپێكی قۆقزی به‌ر ره‌وتی بۆ
پێشه‌وه‌چوونی جوڵانه‌وه‌ی كورد‌و گه‌یشتنی گه‌له‌كه‌مان به‌مافه
ره‌واكانی.
كه‌ركوك و نه‌وت هوی سه‌ره‌كی ئه‌و ته‌قه‌لایه بوو
كه‌ئینگلیز به‌وپه‌ڕی توانا هه‌وڵبدات كوردستانی باشوور بخاته سه‌ر
قه‌ڵه‌مڕه‌وی خۆی و له‌ده‌ستی فه‌ره‌نسای ده‌ربهینێ و بووبه‌هۆی ئه‌وه‌ش
كه‌ئینگلیزو هاوپه‌یمانه‌كانی چاو له‌په‌یمانی سیڤه‌ر بپۆشن و مافه
ره‌واكانی گه‌له‌كه‌مان بكه‌ن به‌ژێر لێوه‌وه.
له‌و رۆژه‌وه
خواست و جوڵانه‌وه‌ی كورد‌و داخوازیه نه‌ته‌وه‌ییه ره‌واكانی كوردستان
به‌هێزی سه‌ربازی ئینگلیز‌و به‌پشتیوانی ئینگلیز‌و سوپای عیراق په‌لامار
ئه‌دراو شه‌ڕی سه‌ركوتكردن و له‌قاڵبدانی گه‌له‌كه‌مان به‌په‌لاماردانی شێخ
مه‌حمودی نه‌مرو جوڵانه‌وه رزگاریخوازه‌كه‌ی سره‌وتی نه‌بوو،
په‌لاماردانی جوڵانه‌وه‌ی گه‌له‌كه‌مان له‌بارزانیش به‌هه‌مان رێگه‌ی
زه‌برو زه‌نگ و له‌ناوبردن و به‌هه‌مانشێوه په‌لامار ئه‌درا.
به‌درێژایی
ساڵانی نكۆڵی‌كردن له‌مافه ره‌واكانی كوردستان و گه‌له‌كه‌ی, خه‌بات و
شۆڕش و راپه‌ڕینه‌كانی گه‌له‌كه‌مان و گفتوگۆكانی شۆڕشی كورد‌و حكومه‌تی
عیراق كه‌ركوك بووه بیانوویه‌كی په‌شیمانبوونه‌وه‌ی رژێمه یه‌ك له‌دوای
یه‌كه‌كانی عیراق له‌بڕیارو به‌ڵێنه‌كانیان, بووه‌هۆی سه‌ره‌كی و گرنگی
تێكچوونی دانوستاندن و رێككه‌وتنه‌كانی ساڵی 1963و 1964و رێككه‌وتنی ئازاری
1970و گفتوگۆكانی 1984و جارێكی تریش گفتوگۆكانی سه‌ركردایه‌تیی شۆڕشی كورد
له‌گه‌ڵ به‌عسیاندا ساڵی 1991 هه‌ر بۆ خاتری كه‌ركوك و ئه‌و ناوچانه
راگیرا. ئه‌مڕۆش پاش ئه‌و هه‌موو خه‌باته هاوبه‌شه‌ی كورد له‌گه‌ڵ هێزو
لایه‌نه‌كانی شیعه‌و هێزه‌كانی ئۆپۆزسیۆنی سوننه له‌ساڵی 1975ه‌وه تا
ئه‌مڕۆ, سه‌رای كاری هاوبه‌ش و هاوكاری زۆر له‌گه‌ڵیاندا له‌ڕاپه‌ڕینه‌كانی
1991و پڕۆسه‌ی سیاسی دامه‌زراندنی عیراقی نوێ هێشتا نیه‌ت و كاری جددی
هه‌موو ئه‌و هێزانه به‌سوننه‌و شیعه‌وه روو له‌دابڕینی كه‌ركوكه
له‌كوردستان, به‌بێ په‌رده هه‌نگاو هه‌نگاو كار‌و كرده‌وه‌كانیان ئه‌كه‌ن
بۆ ئه‌وه‌یه دابڕینی كه‌ركوك و ناوچه‌كانی تر بكه‌نه ئه‌مری واقیع.
خۆشمان
خه‌تامان كه‌م نییه, كاری چه‌وت و هه‌ڵه‌مان كه‌م نییه له‌و رێڕه‌وه‌دا
كه‌كێشه‌ی كه‌ركوك به‌مجۆره له‌ده‌ستماندا ئاڵۆز ببـێ, له‌سه‌روو
هه‌مووشیانه‌وه ململانێی نابه‌جێ و ناڕه‌وا له‌سه‌ر ده‌ستكه‌وتی حزبایه‌تی
ته‌سك.
سیاسه‌تی حكومه‌تی مالكی و سیاسه‌تی ئه‌وی پێش ئه‌ویش.
سیاسه‌تی هه‌موو هێزو لایه‌نه‌كان به‌هاوپه‌یمانه دوور‌و
نزیكه‌كانیشمانه‌وه به‌ئاشكرا كارێكی وایكردووه كه‌كێشه‌ی كه‌ركوك زۆر
ئاڵۆز ببـێ, واته هێنده ئاڵۆز ببـێ كه به‌كارو ته‌قه‌لای سیاسی و
دانوستاندن چاره‌سه‌رنه‌كرێت.
پێكهێنانی فه‌رمانده‌یی
ئۆپه‌راسیۆنی دیجله‌و جموجوڵه‌كانی سه‌رانی حكومه‌تی عیراقیش
ره‌نگدانه‌وه‌یه‌كی ئه‌و سیاسه‌ت و ته‌قه‌لا به‌د نیازه‌یه كه‌ڕۆژ به‌ڕۆژ
ئه‌یه‌وێت كێشه‌ی كه‌ركوك ئاڵۆزتر بكات. گه‌رمبوونی چالاكی سه‌لبـی
هێزه‌كانی عه‌ره‌ب له‌كه‌ركوك و كاره تیرۆریستییه‌كانی رێكخراوه
توندڕه‌وه‌كانی عه‌ره‌بی و هه‌ڵوێستی ده‌وڵه‌تانی عه‌ره‌بی و ناوچه‌كه‌ش
له‌مه‌ڕ ئه‌م كێشه‌یه گرفتی كه‌ركوكی گه‌یاندۆته ئاستێكی وا كه‌ئیتر
به‌ته‌مای جێبه‌جێكردنی ده‌ستوورو ماده‌ی 140 له‌نا ئومێدی به‌ولاوه
ئه‌نجامێكی تری نییه, مه‌گه‌ر رووداوێكی هێنده كاریگه‌ر بێته گۆڕێ
كه‌هاوكێشه‌كان و سه‌رجه‌م واقیعه‌كه به‌قوڵی و به‌ئیجابی بگۆڕێت، دیاره
له‌م رۆژگاره‌دا كاری سیاسی گه‌وره‌ش به‌ته‌مای موعجیزه ناكرێ.
ده‌ستێوه‌ردانی
زۆری كێشه‌ی كه‌ركوك و ئاڵۆزكردنی كێشه‌ی كه‌ركوك له‌سه‌ر زه‌مینی واقیع و
ململانێی پێكهاته‌كانی كه‌ركوك و قوڵایی ستراتیژی ئه‌و هێزانه له‌عیراق و
ناوچه‌كه‌دا, جوڵاندنی هێزی حكومه‌تی به‌غداو هاندانی پێكهاته‌ی عه‌ره‌ب و
زه‌بری كاریگه‌ریی ئه‌وانه پێكه‌وه بۆ ئاڵۆزكردن و سه‌ختكردنی كێشه‌كه.
نه‌خشه‌یه‌كه له‌خۆ متكردن و ته‌گبیری و سه‌رانی حكومه‌ت و سوپای عیراق
نیشان ئه‌دا تا كاتی گه‌یشتنی فڕۆكه جه‌نگییه‌كان و باقی تانك و
ته‌كنه‌لۆجیا سه‌ربازییه‌كانی سوپای به‌غدا. ئه‌وسا به‌رزكرنه‌وه‌ی باسكی
زه‌بروزه‌نگی سه‌ربازی سه‌ركردایه‌تیی كورد ئه‌خاته گۆشه‌یه‌كی
ته‌نگه‌به‌ره‌وه. گۆشه‌یه‌كی وه‌هاوه كه‌ئه‌گه‌ر زوو له‌ئیستاوه
ته‌گبیری هه‌مه‌لایه‌نه‌ی لێنه‌كرێ، ئه‌وا مه‌ترسی له‌ده‌ستانی كه‌ركوك و
گه‌لێ شوێنی تریشی لێ په‌یدا ئه‌بێت.
كێشه‌ی كه‌ركوك و ره‌وتی
ئاڵۆزبوونی ته‌نها ئه‌گه‌رێك ئه‌خاته به‌ر ده‌می سه‌ركرایه‌تیی كورد یا
به‌ئه‌وه‌یه ئه‌مری واقیعی دابڕانی كه‌ركوك له‌كوردستان رازی ببـێ,
كه‌گه‌له‌كه‌مان پێی رازی نابێت یاخود ئه‌بێت كورد‌و سه‌ركردایه‌تیی كورد بۆ
خۆیان به‌ئاماده‌كاری ته‌واو ئه‌مریكی واقیعی وا بسه‌پێنن كه
له‌قبوڵكردنی به‌ولاوه بوار به‌ئه‌گه‌رێكی تر نه‌دات.
كارێكی وا
پێویست و گه‌وره, سه‌پاندنی ئه‌و ئه‌مری واقیعه باشه به‌خۆزگه‌و خه‌یاڵ
ناكرێت, كارێكی وا مه‌سئولانه‌و گه‌وره زه‌مینه‌سازی و خۆ ئاماده‌كردنی
به‌رده‌وامی ئه‌وێت. ئه‌وه‌تا سوپای عیراق رۆژانه خه‌ریكی مه‌شقی سه‌ربازی
و ده‌وره‌ی گه‌شه‌پێدانی توانا سه‌ربازییه‌كانه. داتا‌و راستییه
ئاشكراكان بێجگه له‌هی نهێنی، كاری به‌رده‌وامی به‌غدا به‌و ئاقاره‌دا
نیشان ئه‌دا. ئه‌وه‌تا سوپای به‌غدا زیاتر له1100 زرێپۆشی باشی ئه‌مریكایی
په‌یداكردووه‌و نزیكه‌ی 350 تانكی مۆدێرنی هه‌یه‌و ساڵی 1914 ژماره‌یه‌كی
كاریگه‌ر فڕۆكه‌ی جه‌نگی ئێف 16ی ئه‌مریكایی پێ ئه‌گات. زۆربه‌ی ئه‌و
چه‌كانه‌ش له‌ئه‌مریكا وه‌رئه‌گرێت. به‌رامبه‌ر ئه‌وانه ئێمه
چیمانكردووه‌و چی ئه‌كه‌ین و به‌چی ده‌ستكه‌وته‌كانمان ئه‌پارێزین و چۆن
كه‌ركوك ئه‌گیرینه‌وه باوه‌شی كوردستان؟.
گه‌لی برا ئێمه‌ش
پێشمه‌رگه بووین و له‌ناو پێشمه‌رگه‌دا كارمانكردووه. به‌نده جێگری
فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزی پیشمه‌رگه بووم له‌ناو ی.ن.ك-دا. هه‌ڤاڵ و برای
زۆرمان له‌نێوان هێزه‌كاندا هه‌یه، لای كه‌می هه‌ندێ له‌ڕاستییه‌كان
ئه‌زانین، بۆیه هاتوومه‌ته گۆ. زۆر ئه‌ترسم هه‌ندێ زانیارییه‌كانتان
واقیعی نه‌بێت و قه‌به كرابێت!.
ئه‌گه‌ر به‌جددی له‌سه‌ر
هه‌موولایه‌نێكه‌وه كاری به‌رده‌وام نه‌كه‌ین، به‌گه‌رمی خه‌ریكی مه‌شق و
په‌روه‌رده‌كردن و پڕچه‌ككردنی هێزه‌كانمان نه‌بین ترسم هه‌یه. ئه‌ترسم
نه‌ك ئێستا له, خوا نه‌كرده له‌ڕۆژی مبادا بڵێین ئه‌بوو وامان بكردایه‌و
ئاوا كارمان بكردایه‌و باشتر ته‌رازووی هێزه‌كانمان بناسیایه. ئه‌وساش
دره‌نگ ئه‌بێت و عه‌قڵی دوای رووداوه‌كان به‌ده‌رد ناخواو زۆر شتمان له‌كیس
ئه‌چێ.
ده‌ستم دامێنتان له‌ئێستاوه هه‌نگاوه‌كانی ته‌گبیری هه‌مه‌لایه‌نه.
......................................................................................................
مه‌سه‌له‌ی كۆمه‌ڵكوژیی كورد‌و عیراق!
6/2/2013
گه‌له‌كه‌مان له‌خه‌باتی سه‌خت و به‌رده‌وامی خوێناویدا، بۆ
به‌رگریكردن له‌بوونی خۆی و له‌پێناوی سه‌ربه‌ستی و رزگاری و پێشكه‌وتندا
تاوانی ئێجگار گه‌وره‌ی ده‌رهه‌ق كراوه، ده‌یان جار خاكی سووتێنراوه‌و
كۆمه‌ڵ كومه‌ڵ ده‌یان و بگره سه‌دان هه‌زار كه‌سیان لێ قه‌تڵ و عام و
بێسه‌رو شوێن كردووه. كه‌تاوانه‌كانی كومه‌ڵكوژیی هه‌ڵه‌بجه‌و ئه‌نفال
هه‌ره گه‌وره‌كانیانن. گه‌له‌كه‌مان قوربانییه‌كی دیاره‌و
تاوانكاره‌كانیش دیار‌و ئاشكران كه(بریتین له‌ڕژێمی سه‌دام و سه‌رانی
گه‌وره‌ی سوپا‌و حزبه‌كه‌ی و هه‌موو ئه‌و كۆمپانیا گه‌ورانه‌ی ئاسیا‌و
ئه‌وروپا كه‌چه‌كی كوشنده‌و گازی ژه‌هراوییان پێ ئه‌فرۆشت).
كاتی
خۆی په‌رله‌مانی عیراق دانی به‌تاوانه‌كه‌دا ناو به‌تاوانی كومه‌ڵكوژیی
ناساندی، زۆر كه‌سایه‌تی و رێكخراوی به‌ناوبانگ ئه‌و تاوانه‌ی به‌جینۆساید
له‌قه‌ڵه‌مدا، له‌مدواییه‌شدا له 5/12/2012-دا په‌رله‌مانی سوید ئه‌و
تاوانانه‌ی كه‌ڕژێمی عیراق دژی گه‌له‌كه‌مان ئه‌نجامیداون به‌جینۆساید
ئه‌ژماری كردن و بڕیارێكی گرنگی له‌مباره‌یه‌وه ده‌ركردو له‌نه‌رویجیش
بڕیارێكی له‌وجۆره خه‌ریكه رێگه‌ی خۆی ئه‌كاته‌وه، هه‌روه‌ها
كۆنگره‌یه‌كی جیهانیش بۆ پێناسه‌كردنی ئه‌و تاوانانه به‌جینۆساید واته
به‌قه‌ڵاچۆكردنی نه‌ژادی مرۆڤ به‌سترا كه چه‌ندین په‌رله‌مانتاری
ئه‌وروپی و كه‌سایه‌تی ئه‌نجومه‌نی لۆرده‌كانی به‌ریتانیاو شاندی
كوردستانی تیادا ئاماده‌بوو.
له‌م رۆژانه‌دا له‌گه‌ڵ هه‌ندێ
تێكۆشه‌رو خه‌مخۆری گه‌له‌كه‌ماندا باسمان له‌وه‌ئه‌كرد كه‌ئه‌و بڕیار‌و
هه‌ڵوێست و چالاكیانه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا كه‌هه‌نگاوی ئێجگار گرنگن و
ئه‌هێنن ده‌ستخوشی له‌هه‌موو ئه‌و جوامێرانه بكه‌ین كه به‌شداریان
تێداكردووه، به‌ڵام هێشتا زۆری ماوه ته‌قه‌لای بۆ بده‌ین تابتوانین
به‌ڵگه‌و بڕیارێكی نێونه‌ته‌وه‌یی ئه‌وتۆمان ده‌ست بكه‌وێت كه‌بۆ
مه‌سه‌له‌ی گه‌له‌كه‌مان و قوربانی و لێقه‌وماوه‌كانی ئه‌و كاره‌ساتانه‌و
بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی ناوچه‌كانیان سوودی پێویستیان لێوه‌ربگیرێت.
گه‌وره‌ترین
لایه‌نی ئه‌و بڕیار‌و ته‌قه‌لایه ئه‌وه‌یه كه له‌ئاستی رووداوێكی وه‌ك
ئۆپه‌راسیۆنی دیجله‌و جوڵاندنی هێزی حكومه‌تی عیراق روو له‌كوردستان و بۆ
ته‌مێكردنی گه‌له‌كه‌مان ئه‌توانین هه‌ڵایه‌كی گه‌وره‌ی لێ سازبكه‌ین و
بیكه‌ینه به‌ڵگه‌یه‌كی زه‌حمه‌تی ژیانی گه‌له‌كه‌مان له‌ژێر سێبه‌رو
زه‌برو زه‌نگی حكومه‌ت و حوكمڕانییه‌كدا كه‌مشتی زه‌برو زه‌نگ نیشان ئه‌دا،
حكومه‌تی وڵاتیك كه‌پێشتر كاره‌ساتی وه‌كو هه‌ڵه‌بجه‌و ئه‌نفالی تیا
ئه‌نجامدراوه، كاره‌سات و تاوانی كومه‌ڵكوژی كه‌خودی په‌رله‌مانی عیراق
بڕیاری له‌سه‌رداوه‌و بڕیاری په‌رله‌مانی وڵاتانی تریشی له‌سه‌ر ده‌رچووه،
واته دنیا تێئه‌گات كه‌حوكمڕانه‌كانی وڵاتێك جارێك تاوانی
واگه‌وره‌یان ئه‌نجامدابێ، ئه‌شێ دووباره‌كردنه‌وه‌ی ئه‌و جۆره تاوانه‌یان
لێ چاوه‌ڕوان بكرێت و ئه‌گه‌ری جارێكی تر روودانه‌وه‌ی ئه‌و تاوانه
مه‌ترسی ئه‌و تاوانه هه‌یه‌و مه‌ترسییه‌كی گه‌وره‌یه‌و به‌رگرتنیش
له‌ڕوودانی تاوانی كۆمه‌ڵكوژیی دژی كۆمه‌ڵی كوردستان كارێكی نه‌ك هه‌ر
ره‌وایه، به‌ڵكه زۆریش پێویسته.
له‌حاڵه‌تی ئه‌وتۆدا،
له‌ڕووی ترسی وا چاوه‌ڕوانكراو و گه‌وره‌دا ئه‌گه‌ر كوردستانی باشوور
بیه‌وێ له‌عیراق جیابێته‌وه ئه‌وا جگه له‌وه‌ی كه هه‌قی خۆیه‌تی و
كارێكه كه‌هۆی به‌جێ و په‌سه‌ند پاساوی ئه‌داته‌وه‌و پاكانه‌ی بۆ
ئه‌كات، ئه‌و لایه‌نانه كه‌م ئه‌بن كه‌هه‌قیانه‌تی ئه‌و جۆره
كاردانه‌وه‌یه‌ی كوردستان نه‌سه‌لمێنن، یاخود وه‌كو دیفاع له‌خۆكردن
حسابی بۆ نه‌كه‌ن، چونكه ئاسانه بۆ رای گشتیی جیهانی و بۆ زۆر
له‌ده‌وڵه‌تانی پێشكه‌وتووی جیهان، بۆ ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕیان به‌مافی مرۆڤ
هه‌یه‌و له‌مه‌ترسییه‌كانی جینۆساید‌و له‌هه‌ستی گه‌لێك ئه‌گه‌ن كه‌پێشتر
له‌هه‌مان وڵات‌دا كه‌تاوانی كۆمه‌ڵكوژیی به‌رامبه‌ر كرابێت و به‌ڵگه‌ی
نێوده‌وڵه‌تی له‌باره‌یه‌وه هه‌بێت.
چڕكردنه‌وه‌و فراوانكردن و
به‌تینكردنی هه‌وڵ و ته‌قه‌لاكانمان بۆئه‌وه‌ی بڕیاره‌كه‌ی سوید بكه‌ینه
بڕیاری ده‌یان ده‌وڵه‌تی تر‌و پاشان بڕیاری نێونه‌ته‌وه‌یی تاببێته بنه‌ماو
تێگه‌یشتنێكی قانونی ئه‌وتۆ كه‌ئاسۆی فراوانتر بخاته به‌رده‌می
مه‌سه‌له‌ی رزگاری كورستانی باشوور. جگه له‌وه‌ی كه‌ئه‌گه‌رێكی
گه‌وره‌ی قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی قوربانییه‌كانی ئه‌نفال و برینداره‌كانی و
ناوچه‌كانیان په‌یدا ئه‌كات.
له‌بواری ئه‌و هه‌وڵ و كۆششه‌دا
كارێكی گرنگه چه‌ند شكاتێكی هه‌ڵه‌بجه‌ییه‌كانی وڵاتی ئینگلستان،
ئه‌وانه‌ی بوونه‌ته هاووڵاتی له‌وێ له‌دادگاكانی ئه‌و وڵاته‌دا بجوڵێنرێ،
له‌ئینگلستان وه‌زعێكی داوه‌ری تایبه‌تی هه‌یه گه‌ر یه‌ك شكاتی ئه‌و
بابه‌ته سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهێنێت ئه‌بێته پێشینه‌یه‌كی داوه‌ری و
بنه‌مایه‌كی یاسایی له‌هه‌موو دادگاكانی تاوانی ئینگلیزی‌دا.
حكومه‌تی
هه‌رێم و حزبه‌كان و رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی كوردستان، ئه‌بێت
هیمه‌تێكی گه‌وره له‌و بواره‌دا بنوێنن و پێویسته گرنگی پێبده‌ن و
به‌هه‌ندی وه‌ربگرن، هه‌ق وایه چه‌ندین ده‌سته‌ی تایبه‌تی به‌تواناو
داموده‌زگای تایبه‌تی كارا‌و لێزانی بۆ بخه‌نه‌گه‌ڕوو بودجه‌یه‌كی گونجاوی
بۆ ته‌رخان بكرێ. پێویسته توانا‌و چالاكییه‌كانی ئه‌وروپاو هه‌نده‌ران
هه‌موو به‌باشی به‌گه‌ڕ بخرێ تابتوانرێ له‌په‌رله‌مانه‌كانی ئه‌و
وڵاتانه بڕیاری هاوشێوه‌ی سوید به‌ده‌ستبهێنین.
......................................................................................................
شه‌قام و گه‌وره لێپرسراوه‌كان !!
30/1/2013
هاوڕێیه‌كم پێی وتم: ئه‌رێ تۆ ئه‌زانی ئێستا له‌باتی ئه‌وه‌ی
سه‌ركردایه‌تی و رێبه‌ری جه‌ماوه‌ر بكات و شه‌قام ئاڕاسته بكات،
به‌پێچه‌وانه‌وه شه‌قام لێپرسراوه‌كان ئاڕاسته ئه‌كات و به‌رنامه‌كانیان
پێ ئه‌گۆڕێت!!
زۆرم لاسه‌یره!! كاتی خۆی كاری سه‌ركرده‌و
لێپرسراوه‌كان ئه‌وه‌بوو جه‌ماوه‌ری بن (رۆڵه‌ی جه‌ماوه‌ربن و له‌ناخی
جه‌ماوه‌ر بگه‌ن و كاربكه‌نه سه‌ری) و بیروباوه‌ڕ ببه‌نه ناو
جه‌ماوه‌ره‌وه‌و له‌ناو جه‌ماوه‌ره‌وه له‌خواسته‌كان بگا... به‌ڵێ ئه‌ركی
سه‌ركردایه‌تی بوو كه‌ناڵی زۆر‌و به‌كار بۆ ناو جه‌ماوه‌ر په‌یدابكاو
به‌بیرو باوه‌ڕ گۆشیان بكات و هێزێكی بزوێنه‌ری گه‌وره‌ی لێ پێك بهێنێ و
سه‌ركردایه‌تی هه‌موو چالاكییه‌كانی جه‌ماوه‌ر بكات بۆ هێنانه‌دی
ئامانجه‌كانی رزگاری و پێشخستنی وڵات و كۆمه‌ڵه‌كه‌مان... ئه‌وه‌بوو
سه‌ركردایه‌تی حیزبه تێكۆشه‌ره‌كانی كوردستان توانیان له‌ڕووی
به‌تواناترین هێزی دیكتاتۆری، زه‌وتكه‌ری مافه‌كانی گه‌له‌كه‌ماندا
ئه‌وجه‌ماوه‌ره‌و هێزو تواناكه‌ی رێبه‌ری بكه‌ن و له پڕۆسه‌ی
به‌رگرییه‌كی كه‌موێنه‌دا، له‌شارو شاخی كوردستاندا مله‌مله روویان كرده
سه‌ركه‌وتن و گه‌یاندیانه ئه‌م رۆژه‌و ئه‌م ده‌سكه‌وته گه‌ورانه‌ی
كه‌ئه‌توانن مه‌نزڵی ته‌كانێكی تری گه‌وره بۆ به‌ده‌ستهێنانی پێشكه‌وتنی
گه‌وره‌ی سیاسی، ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی و كه‌لتووری
پێكبهێنن.
كه‌چی ئێستا هه‌ندێ له‌گه‌وره
لێپرسراوه‌كانمان ئه‌و ده‌رسه‌یان بیر چۆته‌وه‌و به‌ده‌نگو ره‌نگی هه‌ندێ
خه‌ڵكی شه‌قام، به‌زه‌بری هه‌ندێ ره‌خنه‌ی سه‌رپێی و پلار بڕیار ئه‌ده‌ن و
كار ئه‌كه‌ن نه‌ك به پێی به‌رنامه‌یه‌كی رێك و پێكی هه‌مه‌لایه‌نه‌و بۆ
جێبه‌جێكردنی ئه‌و به‌رنامه‌یه ئه‌وان سه‌ركردایه‌تی شه‌قام و جه‌ماوه‌ر
بكه‌ن و ئاڕاسته‌یان بكه‌ن بۆ پاراستنی ده‌سكه‌وته‌كان و ئامانجه
به‌رزه‌كانی گه‌له‌كه‌مان له‌پێشكه‌وتن و رزگاریدا.
جاران سه‌ركردایه‌تی
به‌رچاوی رۆشن بوو، له‌واقیع و جوڵانه‌وه‌ی واقیع و له‌فاكته‌ره
به‌كاره‌كانی بابه‌تی و خۆیی گه‌شه‌كردنی واقیع گه‌یشتبوو. جه‌ماوه‌ریشی
به‌و تێگه‌یشتن و به‌و ده‌ركردنه په‌روه‌رده ئه‌كردو ته‌لاری
رێكخراوه‌ییانی تۆكمه‌ترو به‌هێزتر ئه‌كردن و هێزێكی مادی ئه‌وتۆی لێ پیك
ئه‌هێنان كه‌ئه‌ركه سه‌خته‌كانیان پێ جێبه‌جێبكرێت و واقیعه‌كه بۆ
پێشه‌وه بگۆڕێت. سه‌ركردایه‌تی به‌تواناو بوێری و ئیراده‌یه‌كی به‌هێزی
خۆیه‌وه روو له‌ئامانجه‌كان رێبه‌ری ئه‌و جه‌ماوه‌ره‌ی ئه‌كرد.. هه‌ر
ئه‌وه‌ش ئه‌ركی سه‌ركردایه‌تی و گه‌وره لێپرسراوانه كه به‌هوشیاری و
لێزانی ئامانجه‌كان بزر نه‌كه‌ن و هه‌نگاو هه‌نگاو جه‌ماوه‌ری گه‌له‌كه‌مان
(شه‌قام و هه‌موو هێزو توانا نیشتمانییه‌كان) روو له‌ئامانجه به‌رزه‌كان
رێبه‌ری بكه‌ن.
دیاره ئه‌و لێپرسراوانه كه‌خۆیان له‌ناو
جه‌ماوه‌ره‌وه هاتوون و له‌ناخی جه‌ماوه‌رو پێویستییه‌كانیان گه‌یشتوون،
ئه‌وانه‌ی سه‌ره‌تاكان و پره‌نسیپه‌كان فه‌رامۆش ناكه‌ن و به‌باشی
له‌به‌رنامه‌كانی گه‌شه‌كردنی وڵات و كومه‌ڵ و له‌ئامانجه‌كانی گه‌یشتوون
به‌شاڕێی پێشكه‌وتن و گه‌شه‌كردندا هه‌نگاو ئه‌نێن ئه‌وانه خۆیان رۆڵه‌ی
جه‌ماوه‌رن، ئه‌وانه پێویستییه‌كانی سیاسی و ئابووری و كومه‌ڵایه‌تی و
رووناكبیری جه‌ماوه‌رو كۆمه‌ڵه‌كه‌یان به‌رنامه‌ی خه‌بات و حوكمڕانیانه‌و
له‌به‌رژه‌وه‌ندیی گه‌ل و وڵات به‌ولاوه هیچی تریان لامه‌به‌ست نییه.
ئه‌وانه به‌باشی ئه‌ركه‌كانی خۆیان جێبه‌جێ ئه‌كه‌ن و سه‌رزه‌نشت و
ره‌خنه‌یه‌كی لاوه‌كی له‌شاڕێ دووریان ناخاته‌وه‌و توانای ئه‌وه‌شیان
هه‌یه له‌كۆڕی سه‌ركردایه‌تییه‌كه‌دا كاربكه‌نه سه‌ر شه‌قام، كاربكه‌نه
سه‌ر بزووتنه‌وه‌ی جه‌ماوه‌رو روو له‌ئامانجه‌كان كۆیانبكه‌نه‌وه‌و
ئاڕاسته‌و ریبه‌رایه‌تیان بكه‌ن.
ئه‌و جۆره وه‌زیرو لێپرسراوانه‌ش كه
له دوو ره‌خنه‌ی بزركاو تۆقیون... ئه‌وانه هه‌ر له‌سه‌رتاوه
له‌پێویستییه‌كانی جه‌ماوه‌رو رێوشوینی كاری دروست و به‌جێ حاڵی نه‌بوون،
ئه‌وانه لاوازن و به‌رنامه‌كان و ئامانجه‌كانی قۆناغه‌كه ئه‌كه‌ن
به‌قوربانی رازیكردنی ئه‌م و ئه‌و له‌خۆیان و به‌ته‌نها داوا كرچ و
كاڵه‌كانی ئه‌م و ئه‌وی شه‌قام عه‌قڵ و كار‌و كاردانه‌وه‌یان ئاڕاسته
ئه‌كات. به‌ڵێ هه‌موو ئه‌وانه‌ی ئه‌ركه‌كان و به‌رنامه‌كانی
پێویستییه‌كانی گه‌شه‌پێدانی واقیعی كوردستان و كۆمه‌ڵه‌كه‌ی
به‌لاوه‌ئه‌نێن بۆ ده‌مكوتكردنی ئه‌م ره‌خنه‌گرو ئه‌و ره‌خنه‌ساز،
ئه‌وانه له‌ترسی خۆیان، نه‌ك له‌ترسی گه‌ل كارێكی راسته‌ڕێگه‌ی كاری
زانستی و هۆشیارانه به‌رئه‌ده‌ن... هه‌ق وایه ئه‌و جۆره لێپرسراوانه
یان زوو بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر رێگه‌ی تێكۆشان و خزمه‌تكردنی هۆشیارانه‌ی
به‌به‌رنامه داڕێژراو.. یان ئه‌وه‌ته به‌خۆڕایی ئه‌و جێگه‌و پۆسته ناسك و
گرنگانه نه‌گرن.
ئه‌وانه‌ی بۆ ئاینده ره‌نج ئه‌ده‌ن و بۆ
گوێزانه‌وه‌ی واقیعی ژیانی سیاسی، ئابووری، كۆمه‌ڵایه‌تی و كه‌لتووری
كوردستان كار ئه‌كه‌ن، به‌رچاویان روونه‌و به‌رنامه‌یه‌كی هه‌مه‌لایه‌نه‌ی
زانستی و هۆشیارانه كار‌و كرده‌وه‌كانیان ئاڕاسته ئه‌كات. ئه‌وانه
له‌هه‌ست و نه‌ستی جه‌ماوه‌ر ئه‌گه‌ن وگوێ له‌داواكانیان ئه‌گرن و
سه‌رله‌نوێ به‌شێوه‌یه‌كی باش دایئه‌ڕێژنه‌وه‌و به‌رنامه‌كانی پێ
ده‌وڵه‌مه‌ند ئه‌كه‌ن. هه‌ر ئه‌وانه ئه‌توانن سه‌ركرده‌ی پێشخستنی گه‌ل و
وڵاته‌كه‌مان بن، نه‌ك ئه‌وانه‌ی له‌ترسی ره‌خنه‌سازان رێ وێڵ ئه‌كه‌ن و
به‌رنامه‌كان به‌لاوه‌ئه‌نێن و له‌باتی ئاینده‌ی گه‌ل و وڵات ساته
وه‌خته‌كانی رۆژانه مسۆگه‌ر ئه‌كه‌ن.
ئه‌ركه‌كانی سیاسی مه‌سه‌له‌ی
گه‌له‌كه‌مان و پێشكه‌وتنی ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی و كه‌لتووری،
ئه‌ركه‌كانی پاراستنی ئه‌منی نه‌ته‌وه‌یی كوردستان به‌رنامه‌ی رێكوپێكی
هۆشیارانه‌ی زانستی ئه‌وێت، كه له‌سه‌ر بنچینه‌ی بزووتنی واقیع و په‌ی
بردن به‌كارو زه‌بری هۆكانی بابه‌تی و هۆكانی خۆیی، به‌كۆمه‌ڵ
دائه‌ڕێژرێن، نه‌ك به‌ڕه‌خنه‌یه‌كی لاكۆڵان.
......................................................................................................
یه‌كێتی یا حزبی شه‌هیدان
23/1/2013
مام جه‌لال رێگایه‌كی هێنده جوانی گرته‌به‌ر كه له‌تێكۆشان و
گیانبازیدا له‌ڕیزی پێشه‌وه بین و به‌تێكۆشه‌ر و پێشمه‌رگه‌كان بڵێین
دوامان كه‌ون، نه‌ك فه‌رمانیان بده‌ینێ و بڵێین پێشمان كه‌ون.. به‌م
رێچكه‌یه شانازییه‌كی گه‌وره‌ی بۆ خۆی و بۆ هه‌موو تێكۆشه‌ران و مێژووی
ی.ن.ك تۆماركرد، بۆیه كه‌ناوی شه‌هیدان دێته پێشه‌وه ناتوانرێ باسی
عه‌لی عه‌سكه‌ری و شه‌هاب و دكتۆر خالید‌و ئارام و حسێن بابه شێخ و سه‌عدی
گچكه‌و عه‌بدولڕه‌حمان شه‌نگاری و ده‌یان سه‌ركرده‌ی تر نه‌كرێت.
سبه‌ینێ
24 ی ئه‌م مانگه له‌ساڵڕۆژی شه‌هیدبوونی مامه ریشه‌دا هه‌موو سه‌ركرده
شه‌هیده‌كان و فه‌رمانده‌و پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كانی شاخ و تێكۆشه‌رانی
شار‌و زیندانه‌كان له‌ناخی یه‌كێتی و مێژووی تێكۆشانیه‌وه جارێكی تر
سه‌روه‌رو سه‌ربڵند وه‌ك قه‌ندیلی گه‌ردن كه‌ش به‌قامه‌تی به‌رزه‌وه دلێری
و گه‌وره‌یی ی.ن.ك نیشان ئه‌ده‌نه‌وه، مامه ریشه نمونه‌یه‌كی جوانی
پێشمه‌رگه بوو، دوژمنانی گه‌له‌كه‌مان به‌ر له‌دۆستان به‌ده‌ست و تفه‌نگی
بوێر‌و هه‌ڵمه‌تی به‌ور ئاسای ئاشنا بوون و هه‌ر پێشمه‌رگه‌یه‌كیان تووش
بووایه به مامه ریشه‌ی تێئه‌گه‌یشتن، داستانه‌كانی حه‌مك و ژاڵه‌و
ساڵه‌یی و زه‌نگنه‌و جه‌باری و قه‌ره‌هه‌نجیرو چه‌مچه‌ماڵ ناوبانگێكی وای
لای دوژمن و سه‌ربازه‌كانی په‌یداكردبوو كه به‌ناوهێنانی مامه ریشه‌و
پێشمه‌رگه ئه‌په‌شۆكان، بۆیه شێركۆ بێكه‌س له مامه ریشه‌دا هه‌موو
گیانبازه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی ئه‌هاته به‌رچاو كه وتی:
ئه‌وه‌ی به‌فرو... گڕو شه‌پۆلی ناسیبێ، تۆ ئه‌ناسێ
ئه‌وه‌ی شمشێرو بروسكه‌و باو بۆرانی كێوی دیبێ تۆ ئه‌ناسێ
مامه
ریشه به‌و هه‌موو گه‌وره‌یی ناو‌و گیانه زیندویه‌یه‌وه شه‌پۆلێكی
كه‌فچڕینی روباری خوێنی شه‌هیدانی ی.ن.ك-ه‌و رێبوارێكی تیژڕۆی كاروانی
شه‌هیدانی كورد‌و كوردستانه كه یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به‌و
ته‌مه‌نه‌ی له‌كۆڕی تێكۆشان و به‌رگری و خه‌بات و نه‌سره‌وت بۆ به‌دیهێنانی
ئه‌م رۆژ و ده‌ستكه‌وتانه‌ی كه هاتوونه‌ته دی، چ ماڵێك، چ خێزانێك
هه‌یه شه‌هیدێكی یه‌كێتی نه‌بێ؟، كام گوند، كامه شار و شارۆچكه
شه‌هیدێكی قاره‌مانی نییه؟، كامه مه‌فره‌زه‌و كه‌رت و تیپ و رێكخراو،
كامه گه‌ڕه‌ك و كۆڵان شه‌هیدێكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانی تیا نییه؟،
یاخود كامه گرتوخانه و زیندان، بیره‌وه‌ری شه‌هیدێكی قاره‌مانی یه‌كێتیی
نیشتمانیی كوردستانی تێدا نییه؟.
حزبێك به‌و جۆره و مام
جه‌لال ره‌نگی رشتووه و ئه‌و قافڵه گه‌وره‌یه كاروانه‌كه‌ی بۆ پێشه‌وه
به‌رێ، چ گیروگرفت و ته‌نگانه‌یه‌ك ئه‌توانێ به‌ر به‌گیانی بزێوی و زاتی
قایمی بگرێ؟، نا نه‌خێر نه دووری مام جه‌لال و نه نه‌خۆشی و نه كتێب
گرتنه‌وه‌ی ئه‌م و ئه‌و ناتوانێ په‌ی به‌ته‌وژمی هه‌ڵمه‌تی تێكۆشه‌ره‌كانی
به‌رێ.
مامه ریشه... ئه‌ی شه‌هیدانی ئه‌م كاروانه باش بنوون و
ئۆقره بگرن، یه‌كێتییه‌كه‌تان هه‌ر باڵا ئه‌كات و تۆكمه‌تر و به‌هێزتر دڕ
به‌سه‌ختییه‌كانی تێكۆشان ئه‌دات و تاسه‌ركه‌وتن ناسره‌وێ.
......................................................................................................
جیاوازی
مام جه‌لال و ئه‌وانی تر
مام جه‌لال سه‌رۆك كۆماری عیراقه، سه‌دام
حسێن-یش هه‌ر سه‌رۆك كۆماری عیراق بوو، هه‌ردووكیان له‌دایكبووی ساڵانی
سییه‌كانن، هه‌ردووكیان ئه‌مینی گشتیی حزبه‌كانیشیان بوون، مام جه‌لال هی
ی.ن.ك و ئه‌ویش هی حزبی به‌عسی بوو، به‌ڵام جیاوازی ئه‌و دووانه چه‌نده
گه‌وره‌یه؟.
حزبی به‌عس و سه‌دام حسێن به‌كوده‌تای سه‌ربازی ساڵی 1968 هاتنه سه‌ركارو
به‌لادانی ئه‌حمه‌د حه‌سه‌ن ئه‌لبه‌كرو پاش له‌ناوبردنی زۆربه‌ی
سه‌ركرده‌كانی كوده‌تاكه به‌زۆرداری ساڵی 1979 بوو به‌سه‌رۆك كۆماری عیراق
و به‌هه‌ڵبژاردنی ساخته‌ی 99.99% ده‌نگی هه‌موو عیراق!! به‌سه‌رۆك كۆمار
هه‌ڵبژێردرایه‌وه.
مام جه‌لال له‌ئه‌نجامی خه‌باتێكی سه‌خت و درێژخایه‌نی جووڵانه‌وه‌ی كورد‌و
راپه‌ڕینی جه‌ماوه‌ری خه‌ڵكی كوردستان و سه‌ركه‌وتنی به‌ره‌ی كوردستانی و
هێزه‌كانیدا، پاش ده‌رپه‌ڕاندنی ده‌سه‌ڵاتی رژێمی دیكتاتۆری سه‌دام
له‌كوردستانداو له‌ئه‌نجامی پڕۆسه‌یه‌كی دیموكراسی و هه‌ڵبژاردن و
دامه‌زراندنی په‌رله‌مان و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا‌و هاتنه‌كایه‌ی
هه‌رێمی و درێژه‌دان به‌خه‌بات بۆ رووخاندنی رژێمی دیكتاتۆری و
ده‌رئه‌نجامی هه‌لومه‌رجێكی نێوده‌وڵه‌تی له‌بارو كۆك و ئاماده‌یی
هێزه‌كانی كوردستان و داڕووخانی رژێمی دیكتاتۆری و هه‌ڵاتنی سه‌دام حسێن و
پاش هه‌نگاونان بۆ دامه‌زراندنی عیراقێكی نوێی شه‌ریكایه‌تی پێكهاته‌كانی.
واته له‌سه‌رده‌می فراوانبوونی ئازادییه سیاسییه‌كانی مرۆڤی عیراقی و
كومه‌ڵه‌كه‌ی و له‌سه‌رده‌می په‌یدابوونی بنه‌مای دیموكراتی و پڕۆسه‌ی
هه‌ڵبژاردن و ده‌نگی گه‌لانی عیراقدا‌و رێك له‌ئه‌نجامی ئه‌و پڕۆسه‌یه‌دا،
مام جه‌لال بوو به‌سه‌رۆك كۆماری عیراق و بۆ جاری دووه‌میش وه‌ك
پێویستییه‌كی عیراق و راگرتنی هاوكێشه‌ی نێوان پێكهاته‌كان و پارێزه‌رێكی
ئاشتی و برایه‌تی سه‌ر له‌نوێ هه‌ڵبژێردرایه‌وه.
سه‌دام جه‌نگێكی ناوخۆیی گه‌وره‌ی دژی كوردستان به‌رپاكردو تاوانی گه‌وره‌ی
كۆمه‌ڵكوژیی ده‌رهه‌ق خه‌ڵكی كورستان ئه‌نجامداو چه‌كی كیمیایی له‌دژی
خه‌ڵكی كوردستان به‌كارهێنا، ئه‌نجا هه‌شت ساڵ جه‌نگی بێ هوده‌ی دژی ئێران
به‌رپاكردو زۆربه‌ی توانا مادی و مرۆییه‌كانی عیراقی فڕێدایه ناو ئاگری
ئه‌و شه‌ڕه‌وه، زۆر بێ به‌زه‌یی په‌لاماری شیعه‌كانی دا‌و قه‌تڵوعامی كردن.
سه‌دام به‌یه‌كجار له‌ئابی ساڵی 1979دا، 34 ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تیی
حزبه‌كه‌ی خۆی و كادری پێشكه‌وتووی له‌هاوڕێیانی خۆی كوشت كه‌پیاوی وه‌كو
عه‌بدولخالق سامه‌ڕایی تیا‌بوو، له‌وه‌به‌دواش تا ساڵی 1999 زیاتر له17
قائد فه‌یله‌ق و فیرقه‌ی به‌فه‌رمانی خۆی له‌ناوبردووه، بێجگه له‌ده‌یان
(أمر لیوا ركن و عه‌مید روكن و ئه‌فسه‌ری هه‌ڵكه‌وتوو) كه‌زۆریان له‌وانه
بوون یا له‌كوده‌تای 1968دا یا له‌نه‌به‌رده‌كانی جه‌نگ دژی ئێران رۆڵی
گرنگیان بۆ نواندبوو له‌وانه ئه‌فسه‌ری وه‌كو عومه‌ر هه‌زاع و ولید سیره‌ت
و چه‌ندین وه‌زیری وه‌كو عه‌دنان حه‌مدانی و عه‌بدولكه‌ریم هانی و ریاز
ئیبراهیمی تێدابوو، به‌ڵام مام جه‌لال ئه‌وكه‌سه‌ش كه به‌ناڕه‌وا براكه‌ی
تیرۆركرد لێی بوردو به‌خشی به‌ڕاگرتنی ئارامی كوردستان.
دوای هه‌موو ئه‌وانه، ئه‌نجا په‌لاماری كوێتیداو له‌ئه‌نجامدا عیراقی
هاویشته گه‌رووی شه‌ڕی كه‌نداوه‌وه‌و زیانێكی ئێجگار گه‌وره‌ی تووشی عیراق
و كوێت كرد تا له‌ئه‌نجامی شه‌ڕفرۆشی و تاوانكاریدا له‌مارتی 2003دا
په‌لاماردانی له‌لایه‌ن ئه‌مریكاو هاوپه‌یمانه‌كانیه‌وه رووخا‌و له14ی
كانوونی یه‌كه‌می 2003دا ده‌ستگیركراو له‌تشرینی دووه‌می 2006دا به‌تاوانی
دژی مرۆڤایه‌تی حوكمی له‌سێداره‌دان درا.
كه ئه‌و بڕیاره‌ی له‌سێداره‌دانی سه‌دام حسێن-یان برده به‌رده‌می مام
جه‌لال (سه‌رۆك كۆماری عیراقی نوێ)، مام جه‌لال رازی نه‌بوو حوكمی
له‌سێداره‌دان ئیمزا بكات و وتی: وه‌ك مبدأ بڕوام به‌حوكمی اعدامی مرۆڤ
نییه‌و ئیمزای ناكه‌م، كه‌چی سه‌دام كه‌سه‌رۆك كۆماربوو وتی: به‌ته‌نها مام
جه‌لال عه‌فوو ناكه‌م.سه‌دام قه‌تڵوعامی شیعه‌ی ئه‌كردو ئه‌یویست
له‌نه‌خشه‌ی عیراقدا بیانسڕیته‌وه، به‌ڵام مام جه‌لال هاوپه‌یمانی و
خه‌باتی هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ ئه‌كردن، سه‌دام كوێتییه‌كانی بێسه‌روشوێن
ئه‌كردو مام جه‌لال سۆراخی ئه‌كردن تا بیاندۆزیته‌وه‌و بتوانێ به‌كه‌سوكارو
منداڵه‌كانیان شادیان بكاته‌وه. كه‌شه‌ڕی تایفه‌گه‌ریی عیراقیش
په‌یدابوو، مام جه‌لال پارێزگاری له‌سوننه‌كان و سه‌ركرده‌كانیان ئه‌كردو
كاری ئه‌كرد بۆ نه‌فره‌تكردن له‌و شه‌ڕه‌و ده‌سته‌ده‌سته سوننه‌كان لای
ئه‌و ئه‌گیرسانه‌وه.
كه خه‌ریك بوو پێكهاته‌یه‌ك خۆی زاڵ بكات به‌سه‌ر پێكهاته‌كانی تردا مام
جه‌لال و سه‌رانی كورد به‌ده‌نگی به‌رز داوای پێكه‌وه‌ژیان و رێزگرتنیان
كرد له‌مافی عیراقییه‌كان.
له‌ئه‌نجامی ئه‌وه‌دا سه‌دام حسێن چه‌ند لاپه‌ڕه‌یه‌كی ره‌شی له‌مێژوو
تۆماركرد‌و چه‌ند ده‌سته‌یه‌كی خۆی نه‌بێت كه‌س له‌تاوانكارو زۆردار
به‌ولاوه ناویان نه‌هێناو سه‌دان لاپه‌ڕه‌و كتێب و كۆنووسی دادگا
به‌خه‌تێكی چڵكن سه‌رگوزه‌شته‌ی سه‌رۆك كۆماری دیكتاتۆر‌و زۆرداریان
نووسییه‌وه، كه‌چی كه مام جه‌لال نه‌خۆش كه‌وت زۆربه‌ی هه‌ره‌زۆری
گه‌لانی عیراق و جه‌ماوه‌ره‌كه‌ی به‌عه‌ره‌ب و كورد‌و توركمان و ئاشووری و
سریانی و موسڵمان و مه‌سیحی و ئێزدی و مه‌نداییه‌وه كه‌وتنه دوعاكردن و
له‌خوا پاڕانه‌وه تاپارێزراو بێت و زوو بگه‌ڕێته‌وه ناومان، زوو
بگه‌ڕێته‌وه بۆ ناوبژی و گێڕانه‌وه‌ی برایه‌تی و پێكه‌وه‌ژیانی
پێكهاته‌كانی. له‌زۆربه‌ی مه‌رجه‌عه ئایینییه‌كانه‌وه، له‌زۆربه‌ی
وڵاتانه‌وه به‌په‌رۆشه‌وه هه‌واڵی ته‌ندروستی و سه‌لامه‌تی ئه‌پرسن و
تیمی پزیشكی بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌نێرن.
ئه‌وانه‌ی سه‌ركرده‌و سه‌رۆكی كۆده‌تاو زوڵم و زۆرداری ئه‌بن وه‌كو سه‌دام
حسێن به‌ده‌م نه‌فره‌تی گه‌له‌كانیانه‌وه ئه‌چنه مێژووه‌وه. ئه‌وانه‌ش
رۆڵه‌ی گه‌له‌كه‌ی خۆیان ئه‌بن و به‌هاكانی مرۆڤایه‌تی و ئازادی و
دیموكراسی و پێكه‌وه‌ژیانی پێكهاته‌كانی وڵاته‌كه ئه‌بن، ئه‌وه وه‌كو مام
جه‌لال دوعای زوو چاكبوونه‌وه‌یان بۆ ئه‌كرێت و هه‌موولایه‌ك بۆی نیگه‌ران
ئه‌بن و هه‌میشه له‌دڵی جه‌ماوه‌ردا خۆشه‌ویستتر ئه‌بێت.