یه‌كسانی داواكاریی و داخوازیی هه‌موو تاك و
كۆمه‌ڵگه‌یه‌كه به‌تێكڕای جیاوازییه‌كانه‌وه، مانای ئه‌وه‌ش ده‌به‌خشێت
كه ته‌واوی مافه سیاسی و ئابوری و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان به‌بێ
جیاوازی ئایینی یان ره‌نگ یان زمان یان ره‌گه‌ز یان ئاستی
كۆمه‌ڵایه‌تی، بۆ هه‌موان فه‌راهه‌م بكرێت.
چه‌مكی یه‌كسانی
چه‌مكی
یه‌كسانی له‌نێوان پره‌نسیپی مافه جیهانییهكاندایهو یه‌كێكه له
بنه‌ما سه‌ره‌كییه‌كانی سۆسیال دیموكرات، كه له‌لایه‌ن یه‌كێتی
نیشتیمانییه‌وه په‌یڕه‌و ده‌كرێت و یه‌كێكیشه له‌به‌نده‌كانی جاڕنامه‌ی
جیهانی مافه‌كانی مرۆڤ.
له‌سه‌ره‌تای دامه‌زراندنییه‌وه،
دیدو روانگه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان له‌سه‌ر
به‌دیهێنانی یه‌كسانی به‌نده، یه‌كسانی ژن و پیاویش كۆڵه‌كه‌ی ئه‌و
روانگه‌یه‌یه، بۆ به‌دیهێنانی یه‌كسانی، یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان
له‌پێش هه‌موو شتێكه‌وه بڕوای به‌وه بووه كه پێویسته به‌گژ
دابونه‌ریته دواكه‌وتووه‌كانی نێو كۆمه‌ڵگه‌ی كوریدا بچێته‌وه كه له
كۆنه‌وه دژ به‌و یه‌كسانییه راوه‌ستاوه، بڕواشی وابووه كه ده‌بێت
به‌شێوه‌یه‌كی توند له‌سه‌ر هه‌موو ئاسته‌كان دژایه‌تی ئه‌و
دابونه‌ریتانه بكرێت.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا تائێستاش هه‌ندێك
دابونه‌ریتی دواكه‌وتوو هه‌ن كه دژ به مافه‌كانی مرۆڤن و به‌شێوازی
یاسایی پیادهكرێن، دیارترین ئه‌و تاوانانه‌ی له‌و سۆنگه‌یه‌وه
سه‌رچاوه ده‌گرن و هه‌ڵقوڵاوی ئه‌و دابونه‌ریته داواكهوتوانهن،
كوشتنی ژنه به‌بیانووی شه‌ره‌فپارێزی كه بۆ چه‌ندان ساڵ ده‌چێت
له‌كۆمه‌ڵگه‌دا به‌شێوه‌یه‌كی مه‌ترسیدارو به‌وپه‌ڕی وهحشیگهراییهوه
ئه‌نجامده‌درێت به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ به‌گژداچوونه‌وه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی و
مرۆیی له‌به‌رانبه‌ردا دروست ببێت.
بریاردان له‌به‌رژه‌وه‌ندی ژنان
سه‌رۆك
مام جه‌لال له‌و ده‌مه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان- ئیداره‌ی سلێمانی
بوو، چه‌ندین بڕیاری له‌به‌رژه‌وه‌ندی ژناندا ئیمزا كرد، بڕیاری ژماره
(59) و بڕیاری ژماره (62)ی ساڵی 2000 له‌و بڕیاره گرنگانه بوون كه
هێزێكی یاسایی زۆریان هه‌بوو، له‌ڕێی ئه‌و یاسایانه‌وه، كوشتنی ژن
به‌بیانووی شه‌ره‌فپارێزی به تاوانی كوشتنی نه‌خشه‌بۆداڕێژراو ناسرا
كه تاوانبار به‌مادده‌ی 402 ی یاسای سزادانی عیراقی، حوكم ده‌دات،
دادوه‌رانی ئیداره‌ی سلێمانیش وه‌ك مه‌رجه‌عێكی یاسایی پیاده‌یان كرد.
هۆكاره
سه‌ره‌كییه‌كانی ده‌ركردنی ئه‌و بڕیارانه‌ش، بۆ خه‌باتی درودرێژی ژنان
و ئه‌و هه‌وڵانه ده‌گه‌ڕێته‌و كه رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی و
پارته پێشكه‌وتووخوازه‌كانی كوردستان خستبویانهگهڕ كه بۆ چه‌ندان
ساڵ ده‌چوو كاریان بۆ به‌دیهێنانی ده‌كرد، یه‌كێتی نیشتیمانی
كوردستانیش له‌پێشه‌نگی ئه‌و پارتانهدابوو كه خه‌باتكردنی له‌پێناو
ژناندا به‌خه‌باتێكی سه‌ره‌كی خۆی داده‌نا.
بڕیاری ژماره
(59)، دیارده‌ی كوشتنی ژنانی كرده دیارده‌یه‌كی قێزه‌ون و
كرده‌وه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی چه‌په‌ڵ، و به‌وپه‌ڕی شێلگیرییه‌وه دژ به‌و
تاوانه كۆمه‌ڵایه‌تییه وه‌ستایه‌وه‌و به‌رده‌وام بوو له‌به‌گه‌ڕخستنی
هه‌موو تواناكان بۆ ئابڕوبردنی ئه‌و دیارده‌یه‌و پشتگیریكردن
له‌دامه‌زراوه‌و ده‌سه‌ڵاته‌كانی دادوه‌ریی و راپه‌ڕاندن
لهبهدواداچونیان بۆ دیارده‌ی ئه‌نجامدانی توندوتیژی دژ به ژنان.
خه‌بات دژ به‌دیارده‌ی ژن كوشتن
یه‌كێتی
نیشتیمانی كوردستان، خه‌باتكردن دژ به دیارده‌ی كوشتنی ژنان
بهخهباتكردن بۆ به‌دیهێنانی عه‌داله‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی داده‌نێت،
به‌رپرسیارێتی مێژووییش له‌و باره‌یه‌وه ده‌كه‌وێته سه‌رشانی هاوڵاتیان
به‌گشتی و به‌تایبه‌ت رۆشنبیران و پیاوانی ئایینی كه پێویسته له‌ڕێی
هۆشیاركردنه‌وه‌و په‌یڕه‌وی په‌روه‌رده‌یی و وتاری ئایینی
وتاربێژانه‌وه، خه‌بات بۆ نه‌هێشتن و بنه‌بڕكردنی ئه‌و دیارده‌یه
بكه‌ن.
پێویسته كادر‌و لایه‌نگرانی یه‌كێتی نیشتیمانی
كوردستانیش، وه‌ك ئه‌ركێكی حزبی دژ به دیارده‌ی توندوتیژی به‌رانبه‌ر
به ژنان بوه‌ستنه‌وه‌و كار بۆ به‌هێزكردن و به‌رفراوانكردنی خه‌باتی
كۆمه‌ڵایه‌تی بكه‌ن دژ به‌و دیارده‌یه‌و خه‌بات له‌پێناو پته‌وكردنی
ئاشتی، و چه‌سپاندنی نه‌ریته‌كانی ئازادی، و دیموكراسی، و
هاوڵاتیبوون، و مافه‌كانی مرۆڤ، و مافی چاره‌ی خۆنوسین، و بڕوایان به
كلتوری یه‌كسانی و لێبورده‌یی هه‌بێت.
یه‌كێتی نیشتیمانی
كوردستان، رۆڵێكی گرنگی به‌خشیوه‌ته ژن، بۆ زه‌مینه‌سازی كۆمه‌ڵایه‌تی
و كلتوری و یاسایی و ئابوری، تا بتوانێت به‌وپه‌ڕی ئازادییه‌وه
هاوشانی پیاو كاری سیاسی و مه‌ده‌نی خۆی بكات.
هه‌روه‌ها
كاری بۆ ئه‌وه كردووه، بارودۆخێكی گونجاو بۆ ژن بڕه‌خسێنێت تا لێوه‌ی
سه‌ربه‌خۆیی دارایی و ئابوری به‌ده‌ستبهێنێت و له‌ڕێی كار‌و تواناكانی
خۆیه‌وه، خه‌بات له‌پێناو به‌گژداچوونه‌وه‌ی ئه‌و بیروبڕوا
كۆنه‌په‌رستانه‌دا بكات كه ژن به‌كه‌م داده‌نێن و كار بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی
ئاستی په‌روه‌رده‌یی و كلتوری بكات له‌كۆمه‌ڵگه‌دا له‌پێناو گه‌یشتن
به‌یه‌كسانی نێوان ژنان و پیاوان له‌ماف و ئه‌ركه‌كان و له‌هه‌موو
بواره‌كان، هه‌وڵیش بۆ راماڵین و نه‌هێشتنی سته‌م و چه‌وساندنه‌وه
بخاته‌گه‌ڕ له‌ڕێی داڕشتنی یاسای گونجاو بۆ رێگرتن له هه‌موو ئه‌و كار‌و
كرده‌وه توندوتیژیانه‌ی كه دژ به ژنان ئه‌نجام ده‌درێن.
به‌شداریكردنی
ژنان له‌پرۆسه‌ی سیاسی و دامه‌زراوه حكومهمی و حزبییه‌كان لانی كه‌م
ڕێژه‌كه‌ی (20%)ه ، بۆ نمونه رێژه‌ی به‌شداریی ژنان له‌كۆنگره‌ی
سێیه‌می یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان (20%) بوو، به‌هه‌مان شێوه (20%)ی
ژنان له‌پێگه‌كانی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستاندا هه‌ن،
به‌شێوه‌یه‌كی گشتی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان رۆڵێكی به‌رچاوی
له‌هه‌موو دامه‌زراوه‌و نوسینگه حزبییه‌كاندا به‌خشیوه به‌ژنان كه
رێژه‌ی به‌شدارییان (20%) كه‌متر نییه.
یه‌كه‌م وه‌زیری ژن له‌حكومه‌تدا
له‌یه‌كه‌م
كابینه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم، یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان
دهستپێشخهریكردو یه‌كه‌م وه‌زیری ژنی له‌لیسته‌كه‌ی خۆیدا هێنایه‌پێش،
یه‌كه‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسیش بۆ بنه‌بڕكردنی پێشلێكاریی دژ
به‌ژنان و سه‌ركوتكاریی و چه‌وساندنه‌وه له سلێمانی دامه‌زرا، پشكی
یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان له به‌شداریكردنی ژنان به رێژه‌ی (25%)
له په‌رله‌مانی كوردستاندا به(5) ئه‌ندام بوو، وێڕای گرتنه‌ده‌ستی
پۆستی وه‌زاری و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی و راوێژكار و بریكاری وه‌زیر و
سه‌رۆكی یه‌كه‌ی ئیداری و شاره‌وانییه‌كان و ...هتد.
له‌ئێستاشدا
ژنان داواكارن رێژه‌ی بهشداریكردینان له‌په‌رله‌ماندا بۆ (30%)
زیادبكرێت و له‌دامه‌زراوه حكومییهكانیشیدا رێژه‌ی به‌شدارییان بۆ (25%)
به‌رزبكرێته‌وه.