ئه‌شكه‌وتى دارى خله : بۆسه‌یه‌كى دڵڕه‌قى سرووشت ؟!
حه‌وت پێشمه‌رگه (13) مانگ له‌ئه‌شكه‌وتێكى تاریكدا
ڕاپۆرتى : كه‌مال محه‌مه‌د و دلێر عه‌بدولڕه‌حمان
وێنه و دۆكیۆمێنته‌كان : ئه‌رشیفى جه‌میل محه‌مه‌د ئیبراهیم

له‌ساته‌وه‌ختى
پرۆسه‌ى ئه‌نفالكردنى میلله‌تى كورد‌و كشانه‌وه‌ى به‌شێكى زۆرى هێزه‌كانى
پێشمه‌رگه بۆسه‌ر سنووره‌كان و سنوورى مه‌ڵبه‌ندى سێ كه خۆشناوه‌تى و
دۆڵى مه‌له‌كان و بالیسان و خه‌تێ و سماقوڵى و ده‌شتى كۆیه‌و هه‌ولێرى
ده‌گرته‌وه‌و نه‌مانى ئومێدێك بۆ زیندوبوونه‌وه‌ى شۆڕش، شه‌هید مه‌لا
ئه‌حمه‌د كه‌لارى بڕیارى مانه‌وه ئه‌دات و ڕ‌ازى نابێت كوردستان جێبهێڵێ
بۆیه له‌نامه‌یه‌كدا بۆسه‌ركردایه‌تى یه‌كێتى ده‌نوسێت "هه‌ڤاڵان ..
سڵاوێكى گه‌رم، من به‌ته‌ماى مانه‌وه‌و درێژه‌دانم به‌خه‌بات و چۆڵنه‌كردنى
ناوچه‌كه، ئه‌وه‌ش بۆ كه‌سێكى وه‌كو من كه‌سه‌ڵت و شاره‌زاى ته‌واوى
ناوچه‌كه‌م كارێكى ئاسانتره" له‌وكاته‌شه‌وه ژماره‌یه‌ك پێشمه‌رگه
ده‌گه‌ڕێنه‌وه گه‌رمیان و له‌ده‌شت و دۆڵ و ئه‌شكه‌وت و چیاكاندا
ده‌مێننه‌وه به‌مه‌به‌ستى هیلاككردنى سوپاى به‌عس و سه‌لماندنى وجودى
پێشمه‌رگه له‌سنوره‌كه‌دا، به‌ڵام له‌ڕوداوێكى چاوه‌ڕوان نه‌كراوداو
له‌زستانى ساڵى 1989 دا به‌كاره‌ساتێك كه‌به (ئه‌شكه‌وتى دارى خله)
ناسراوه مه‌فره‌زه‌یه‌كى ئه‌و پێشمه‌رگانه كه‌ژماره‌یان حه‌وت كه‌س
ده‌بێت ده‌بن به‌ژێر ئه‌شكه‌وتێكه‌وه‌و ئه‌شكه‌وته‌كه ده‌بێته یه‌كه‌م
وێستگه‌ى گیان ده‌رچونیان و هه‌رله‌وێدا ده‌مێننه‌وه تا دواى
ڕاپه‌ڕینه‌كه‌ى به‌هارى ساڵى 1991.
حه‌مه‌سۆران غازى سالار كه‌خه‌ڵكى گوندى (كارێز) ى سه‌ربه‌قه‌زاى كفریه‌و ته‌مه‌نى چل ساڵه‌و یه‌كێكه له‌وكه‌سانه‌ى له‌گه‌ڵ ئه‌و مه‌فره‌زه‌یه‌دا بوه‌و قه‌ده‌ر له‌كاره‌ساته‌كه ڕزگاریكردوه له‌مباره‌یه‌وه ماڵپه‌ڕی مه‌ڵبه‌ندى ڕاگه‌یاند "دواى پرۆسه‌ى ئه‌نفال زۆربه‌ى پێشمه‌رگه‌كان كشانه‌وه بۆ سه‌ر سنووره‌كان و سنوورى مه‌ڵبه‌ندى سێ بۆباره‌گاكانى یه‌كێتى له‌و شوێنانه‌ى كه‌ئه‌سته‌م بوون ده‌ستى به‌عسى پێبگات، به‌ڵام له‌گه‌رمیاندا له‌ناوچه‌ى تیپى 21 كه‌شێخ بزێنى و خاڵخاڵان و ناوچه‌ى زێى له‌كۆیه ده‌گرته‌وه كۆمه‌ڵێك پێشمه‌رگه‌مانه‌وه وه‌كو پارتیزانى كه‌زیاتر له‌قۆناغى خۆحه‌شارداندا بوون و دوور له‌گونده‌كان له‌هه‌رده‌و هه‌ڵه‌ت و شوێنه عاسیه‌كاندا خۆیان ده‌شارده‌وه له‌بنكه‌ى تایبه‌تدا یان له‌ئه‌شكه‌وت و كون و مه‌رجه‌دا كه‌خۆیان دروستیانده‌كرد" به‌پێى ئه‌و زانیاریانه‌ى ده‌ست ئاینده‌ى گه‌رمیان كه‌وتون له‌وكاته‌دا چه‌ند مه‌فره‌زه‌یه‌ك به‌سه‌رپه‌رشتى (عوسمانى حاجى مه‌حمود و مام جه‌لال مه‌سۆیى و شه‌هید حه‌مه‌ڕه‌ش و شه‌هید مه‌لا ئه‌حمه‌د كه‌لارى و شه‌هید سه‌یدو شه‌هید مه‌حمودى مامه‌عه‌زه‌و عه‌دنانى حه‌مه‌ى مینا (له‌گه‌رمیاندابوون كه‌هه‌ریه‌كه‌یان كۆمه‌ڵێك پێشمه‌رگه‌یان له‌گه‌ڵدا مابوه‌وه‌و له‌چه‌ند شوێنێكى جیاجیاى سنورى گه‌رمیاندا خۆیان حه‌شاردابوو، به‌پێى زانیاریه‌كان كۆمه‌ڵێكیان له‌ناوچه‌ى دارى خله و زاوت و ڕۆسه‌ى شامارو براوه‌ل مابوونه‌وه شه‌هید حه‌مه‌ڕه‌ش و كۆمه‌ڵێكی تر له‌ئه‌شكه‌وته‌كانى چیاى ئاشداخدا له‌سنوورى ناحیه‌ى سه‌نگاو و شێخ كه‌ریم چاوڕه‌شیش له‌سنوورى ئاوباریك و بنارى گلاو عوسمانى حاجى مه‌حمودیش له‌قاتعه‌كانى كفریدا له‌گه‌ڵ شه‌هید مه‌لا ئه‌حمه‌د كه‌لاریدا مابووه‌وه، ناوبراو كه‌له‌ساڵى 1982 ـ 1983 دا په‌یوه‌ندى به‌ڕێكخستنه‌كانى كۆمه‌ڵه‌ى ڕه‌نجده‌رانى كوردستانه‌وه كردووه‌و دواتریش له‌ڕیزه‌كانى هێزى پێشمه‌رگه‌ى كوردستان له‌ساڵى 1986 بۆته‌پێشمه‌رگه ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا " ئه‌وكاته‌ى ئه‌نفال له‌مانگى چوارى ساڵى 1988 له‌سنوورى گه‌رمیاندا كۆتاییهات مه‌كته‌بى عه‌سكه‌رى و سه‌ركردایه‌تى یه‌كێتى بڕیاریاندا شه‌ڕ له‌نیمچه‌به‌ره‌ییه‌وه بگوێزنه‌وه بۆ شه‌ڕى پارتیزانى ئێمه‌ش نزیكى مانگى 8 ى ساڵى 1988 به‌هێزێكى نزیكه‌ى ( 50 ) كه‌سیه‌وه به‌دووبه‌ش له‌دۆڵى سماقوڵیه‌وه به‌سه‌رپه‌رشتى مام ڕۆسته‌م و ئازادى سه‌گرمه گه‌ڕاینه‌وه سنورى گه‌رمیان، مام ڕۆسته‌م بۆناوچه‌ى شوان و شێخ بزێنى و سه‌رپه‌رشتى پێشمه‌رگه‌كانى تیپى 21 و 25 ى ده‌كردو ئازادى سه‌گرمه‌ش بۆ گه‌رمیان بۆسه‌رپه‌رشتیكردنى ئه‌وپێشمه‌رگانه‌ى له‌سنوورى گه‌رمیان و مه‌ڵبه‌ندى یه‌كدا بوون كه‌ئه‌وكات سنوورى قه‌ره‌داغ و گه‌رمیان و حه‌وزى شاره‌زوورو بازیانى ده‌گرته‌وه".
به‌هۆى سوڕانه‌وه‌ى به‌رده‌وامى كۆپته‌ره‌كانى سوپاى عێراقیشه‌وه له‌وسه‌رده‌مه‌دا ناچار ئه‌و كۆمه‌ڵه پێشمه‌رگه‌یه به‌دووبه‌ش ده‌گه‌ڕێنه‌وه به‌مه‌به‌ستى ڕزگاربوونیان له‌هه‌ر ڕوداوێكى چاوه‌ڕواننه‌كراو كه‌هه‌ربه‌شه‌و نزیكه‌ى 25 پێشمه‌رگه‌بون یه‌كه‌م وه‌جبه به‌سه‌رپه‌رشتى ئازادى سه‌گرمه داده‌به‌زێ و پاش گه‌شتنیان به‌گه‌رمیان وه‌جبه‌ى دوه‌میش به‌سه‌رپه‌رشتى مام ڕۆسته‌م دوای ئه‌وان به 10 ڕۆژ داده‌به‌زن و به‌شێوه‌ى مه‌فره‌زه هه‌رچه‌ند كه‌س و به‌سه‌ر ناوچه‌یه‌كدا دابه‌ش ده‌بن و مه‌فره‌زه‌یه‌كى 9 كه‌س به‌سه‌رپه‌رشتى شه‌هید مه‌لا ئه‌حمه‌د كه‌لارى له (ئه‌شكه‌وتى دارى خله) داده‌گیرسێنه‌وه‌و ئه‌وێ ده‌كه‌ن به‌شوێنى حه‌وانه‌وه‌یان و دواى به‌سه‌ربردنى سیازده مانگ له‌وێدا ئێواره‌یه‌كى زستانى ئه‌و ساڵه ئه‌شكه‌وته‌كه ده‌بێته گۆڕ بۆ 7 كه‌سیان و بۆماوه‌ى سێ ساڵ تیایدا ده‌مێننه‌وه تائه‌وكاته‌ى ڕاپه‌ڕین ده‌ست پێده‌كات . به‌پێى گێڕانه‌وه‌كانى حه‌مه‌سۆران " ئه‌شكه‌وتى دارى خله له‌ناو گونده‌كاندا پێیان وتووه كونه كۆتره‌كه چونكه كونه‌كۆترى لێبووه‌و نزیكه‌ى 3 مه‌تر پان و له‌ده‌روازه‌ى دۆڵ و ته‌نگه‌به‌ره‌كه‌شه‌وه بۆ ژووره‌وه نزیكه‌ى 20 مه‌تر قوڵ بوه‌و كونه كۆتره‌كانیش نزیكه‌ى 10 تا 15 مه‌تر به‌رزبون و ده‌ستى پێنه‌گه‌شتووه، ئه‌شكه‌وته‌كه ده‌كه‌وێته سه‌روى گوندى زاوت و ڕۆسه‌ى شاماره‌وه به‌دورى نزیكه‌ى 5 كیلۆمه‌ترو ده‌كه‌وێته باكوورى خۆرئاواى ناحیه‌ى باوه‌نوورو قه‌زاى كه‌لاره‌وه‌و خۆر به‌كه‌مى گرتویه‌تى، ئه‌و شوێنه‌ش به‌رزاییه‌كه دۆڵ و كه‌ندو ته‌په‌وتلانى زۆره‌و ئاو زوو كاری تێده‌كات له‌به‌رئه‌وه‌ى خاكه‌كه‌ى ڕزۆكه‌و له‌زیخ دروست بووه‌و زیخه‌كه‌ش خۆى ناگرێ و كاتێ ئاو‌و باراناوى به‌سه‌ردادێ زووتر ده‌رده‌كه‌وێ بۆیه دۆڵه‌كانى قوڵه‌و بن كاچى زۆرى لێده‌ركه‌وتووه ئه‌وشوێنه‌ش كه‌مه‌فره‌زه 9 كه‌سیه‌كه‌ى شه‌هید مه‌لا ئه‌حمه‌دى تیابووه 500 تا600 مه‌تر له‌دارى خله‌وه دوربووه كه‌دارێكى به‌ڕوو بووه له‌سه‌ر به‌رزاییه‌ك هه‌ڵكه‌وتووه‌و له‌هه‌مولایه‌كه‌وه دیاربووه‌و ئه‌وه‌نده ئه‌شكه‌وته‌كه درابووه‌وه وه‌كو دووژوى لێهاتوه‌و كه‌ڵه‌كى بۆكراوه‌و چیخ و شتیترى به‌ده‌وردا دراوه‌و مه‌فره‌زه‌كه‌ى شه‌هید مه‌لا ئه‌حمه‌د كردبوویان به‌بنكه‌ى خۆیان و به‌زۆرى له‌وێدا مابونه‌وه" ده‌رباره‌ى هۆكاره‌كانى هه‌ره‌س هێنانى ئه‌شكه‌وته‌كه‌ش حه‌مه‌سۆران باسى ئه‌وه‌یكرد "ڕۆژى 19 – 2 - 1989 كه‌ئه‌شكه‌وته‌كه هه‌ره‌سیهێنا ئه‌وساڵه بارانێكى زۆربارى ئێمه‌ش هه‌ستمان به‌وه نه‌كردبوو كه‌هه‌رچى زیاتر بن كاچه‌كه بدڕینه‌وه مه‌ترسى ڕوخانى زیاتر ده‌بێت بۆیه له‌ده‌ره‌نجامى ئه‌و زۆر دڕینه‌وه‌یه‌داو به‌هۆى ڕزیووى خاكه‌كه‌یه‌وه نزیكه‌ى كاتژمێر 5,30 خوله‌كى سه‌رله‌ئێواره‌ى ئه‌و ڕۆژه ئه‌شكه‌وته‌كه هه‌ره‌س ده‌هێنێ و هه‌ریه‌كه له‌شه‌هید مه‌لائه‌حمه‌د كه‌لارى و شه‌هید مام حه‌مید مه‌جیدو شه‌هید دارا نارێنى و شه‌هید سه‌لام و شه‌هید نورى ناسراو به(پۆڵا) كه‌هه‌رخه‌ڵكى نارێن بوون ، شه‌هید حه‌یده‌ر ـ خه‌ڵكى شۆراوه ـ بوه‌و شه‌هید ڕه‌حیم ، ده‌بن به‌ژێر زیخ و چه‌وى ئه‌شكه‌وته‌كه‌وه‌و ده‌ستبه‌جێ گیان له‌ده‌ستده‌ده‌ن و دوكه‌سه‌كه‌یتریش كه (حه‌مه‌سۆران و محه‌مه‌د سه‌ید محیه‌دین) ن ده‌بێت ناتوانن هیچ كارێكیان بۆبكه‌ن ته‌نها ئه‌وه‌نه‌بێت كه‌مه‌فره‌زه‌كانى دیكه‌ى لێ ئاگادار بكه‌نه‌وه، چیرۆكى مانه‌وه‌ى هه‌ریه‌كه له (حه‌مه‌سۆران و محه‌مه‌د سه‌ید محیه‌دین) و ڕزگاربوونیان له‌و مه‌رگه چاوه‌ڕوان نه‌كراوه چیرۆكێكى زۆر سه‌یره‌و له‌مڕوه‌وه حه‌مه‌سۆران بۆ سایتى مه‌ڵبه‌ند ئاشكرایكرد "شه‌هید مه‌لا ئه‌حمه‌د كه‌لارى و شه‌هید سه‌لام له‌سه‌ر جێگه‌كه‌یان ڕاكشابوون ڕادیۆیان به‌ده‌سته‌وه‌بوو گوێمان له‌هه‌واڵه‌كانى ڕادیۆى ده‌نگى گه‌لى كوردستان ده‌گرت كه‌هه‌واڵه‌كان كۆتاییهات كاتژمێر بوه 5 ى سه‌رله‌ئێواره‌و ئه‌وكاته‌ش مه‌وعیدى جیهازمان هه‌بوو له‌گه‌ڵ مه‌فره‌زه‌كانی تردا شه‌هید سه‌لام وتى كاك سه‌ید مه‌وعیدى جیهازه ناچى بۆجیهاز ووتى به‌ڵێ جیهازه‌كه‌ى هه‌ڵگرت و به‌په‌له كه‌وته‌ڕێ وتى حه‌مه‌سۆران نایه‌ى وتم بۆنا ووتى ده‌ى چه‌كێك و دووربینه‌كه له‌گه‌ڵ خۆتدابێنه بابچینه سه‌ره‌وه شوێنه‌كه نزیكه‌ى سه‌دوپه‌نجا مه‌تر دووره له ئه‌شكه‌وته‌كه‌وه له‌ته‌نگه‌به‌ره‌كه‌وه ده‌رده‌چیت و ده‌چیته سه‌ر ڕچه‌ڕێیه‌ك له‌وێ جیهازه‌كه وه‌ریده‌گرت كه‌چووین ته‌نها دوربینه‌كه‌م هه‌ڵگرت به‌هۆى قسه‌كردنه‌وه له‌گه‌ڵ براده‌راندا چه‌كم له‌بیرچوو گه‌شتینه نیوه‌ى ڕێ كاك سه‌یدیش جیهازى ده‌كردو منیش به‌دووربینه‌كه ته‌ماشاى ده‌وروبه‌رم ده‌كرد كاتژمێر گه‌شته نزیكه‌ى 5,30 خوله‌ك جیهازه‌كه‌ى ته‌واوكرد دووربینه‌كه‌ى له‌ده‌ستم وه‌رگرت ته‌ماشاى ده‌وروبه‌رى پێده‌كرد شوێنێك سپیایى بوو دیاربوو به‌فرباریبو وتى نه‌وه‌ك خێمه‌بێ بزان ئاگر له‌ده‌وروبه‌ریدا نیه نزیكه‌ى ده‌هه‌نگاوێك لێم دووركه‌وته‌وه من ئه‌وكاته ته‌ماشام ده‌كرد ده‌نگێك په‌یدابوو ده‌نگه‌كه ده‌نگێكى ئاسایى نه‌بوو ده‌نگى هه‌ره‌س بو ئاوڕمان دایه‌وه به‌لاى ده‌نگه‌كه‌دا ته‌ماشامانكرد به‌ردوته‌ڵاشێك له‌شاخه‌كه ڕاسته‌وه‌بوو به‌ڕاكردن خۆمان گه‌یانده‌وه شوێنه‌كه‌ى خۆمان ته‌ماشامانكرد به به‌رزى نزیكه‌ى 10 مه‌تر زیخ و چه‌و كه‌وتۆته‌خوارێ و به‌ئاسانى ده‌ستمان ده‌گه‌شته كونه كۆتره‌كان تا 10خوله‌ك بانگمانكردن و چووینه‌خواره‌وه به‌دۆڵه‌كه‌دا ووتمان به‌ڵكو كه‌سێكیان ده‌رچوبێ بۆكارێك بێ‌سود بوو ئێمه‌ش ئه‌و شوێنه‌مان به‌جێهێشت و چوین بۆ بنكه‌كانمان له‌ناوچه‌ى زاوت و به‌رده‌به‌له‌و دوبراده‌رمان له‌وێ بوون چوین بۆلایان و شه‌وگه‌ڕاینه‌وه نزیكه‌ى نیوكاتژمێری تر له‌وێ ماینه‌وه هه‌ر بێ سود بوو هیچ هه‌وڵێكمان پێنه‌درا بۆڕۆژى دواتر واته 20/2/1989 مه‌فره‌زه‌كانی ترمان ئاگاداركرده‌وه‌و بۆ ڕۆژى سێیه‌م هاتن به‌هانامانه‌وه‌و ئه‌وانیش هیچ هه‌وڵێكیان پێنه‌درا چونكه هه‌ر له‌یه‌كه‌م خوله‌كه‌وه بێئومێدبوین له‌وه‌ى كه‌ئه‌وان مابن له‌به‌رئه‌وه‌ى هه‌ره‌سه‌كه تاوێرنه‌بو تا بۆشایی بخستایه‌ته‌وه" دواتریش به‌هۆى به‌رده‌وام سووڕانه‌وه‌ى هێلیكۆپته‌رى هێزه‌كانى ڕژێمه‌وه مه‌فره‌زه‌پارتیزانه‌كانى هێزى پێشمه‌رگه ناتوانن ته‌رمه‌كان له‌ئه‌شكه‌وته‌كه‌دا ده‌ربهێنن و هه‌رله‌وێدا بۆماوه‌ى 3 ساڵ ده‌مێننه‌وه تادواى ڕاپه‌ڕینه‌كه له 1/11/1991 دواى كاركردنى به‌رده‌وامى شۆفڵ بۆماوه‌ى هه‌فته‌یه‌ك و دۆزینه‌وه‌ى ته‌رمه‌كانیان له‌مه‌راسیمێكدا ته‌رمه‌كانیان ده‌هێنرێنه‌وه بۆ گۆڕستانى كه‌لارى كۆن و له‌وێدا ده‌نێژرێن، به‌پێى ئه‌وزانیاریانه كه سایته‌كه‌مان به‌شێوه‌یه‌كى تایبه‌ت به‌ده‌ستى هێناون ئه‌وشتانه‌ى له‌ئه‌شكه‌وته‌كه‌دا دۆزراونه‌ته‌وه بریتى بون له "ژماره‌یه‌ك كتێبى جۆراوجۆر و مۆرێكى تیپى 55 ى قه‌ره‌داغ كه‌ئه‌وكات شه‌هید مه‌لائه‌حمه‌د فه‌رمانده‌ى بووه‌و قه‌ڵه‌مێكى پاركه‌رى جاف و ڕادیۆیه‌كى بچووك و یه‌كێكیترى ناشناڵى یابانى كه‌شكاوبووه‌و 6 تفه‌گى هه‌مه جۆرى زامن نه‌كراوو 1 ئاربیجی و 6 تاقم و ڕه‌زنى 8 مه‌خزه‌نى و چه‌ند شانه‌و مه‌خزه‌نێكى په‌رته‌وازه‌و چه‌ند لاقه‌مزه‌لیه‌كى شكاو‌و ژه‌نگخواردوو جیهازێكى ڕاكاڵى بچووك و جامانه‌یه‌كى لولدراوو كڵاوێك و چه‌ند تاكه گۆره‌ویه‌ك و تیره‌و ده‌زوویه‌كى خاكى و 10 پاكه‌ته جگه‌ره‌ى كیس و مقه‌باى جۆرى به‌غدادو تاقمێ ته‌راش و گوێزان و مه‌قاشى شكاو لایتى گه‌وره‌و بچوك و 6 چه‌قۆو حه‌ربه‌ى هه‌موجۆرى مشت شكاو‌و ژه‌نگن و شوشه‌یه‌ك عه‌ترى تانیوه‌پڕو كتریه‌كى قوپاوو دووپه‌رداخ و قۆریه‌كى شوشه‌ى په‌راش په‌راش و 2 كه‌وچك و 6 زه‌مزه‌م و مه‌تاره‌ى قوپاوو سێ ڕۆژ ژمێرى شه‌هید مه‌لائه‌حمه‌د كه‌یاداشت و مێژوى پێشمه‌رگایه‌تى له‌سه‌ره‌تاى ساڵى 1987 ه‌وه تا 18/2/1989 تێدابوه‌و دوانیان له‌به‌رباخه‌ڵدا به‌هۆى ئاره‌قكردنه‌وه شڕوبه‌رگ دڕاوبون و سێیه‌میشیان به‌رگێكى نوێى هه‌بوه‌و به‌خه‌تێكى كاڵ له‌سه‌رى نوسراوه له‌گه‌ڵ چه‌ند پێنج دینارى و ده‌دیناریه‌كى ڕزاودا كه‌دواى ڕاپه‌ڕین پێشانگایه‌كیان بۆده‌كرێته‌وه‌و ئه‌رشیف ده‌كرێن به‌ڵام هه‌مویان له‌ساته‌وه‌ختى شه‌ڕى ناوخۆدا له‌ڕۆژى 31 ى ئابدا هه‌موو ئه‌و شتانه له‌ناوده‌چن" به‌پێى دۆكیۆمێنته ده‌ستكه‌وتوه‌كانى ئاینده‌ى گه‌رمیان له‌لاپه‌ڕى یه‌كه‌مى ڕۆژژمێره نوێیه‌كه‌ى شه‌هید مه‌لائه‌حمه‌د كه‌لاریدا جگه له‌ناوو نازناوى خۆی و پیشه‌كه‌ى ئاماژه به گه‌ڕه‌ك كراوه كه به‌بڕواى ناوبراو (چیاكانى كوردستان) گه‌ڕه‌كیان بوه‌و جۆرى خوێنه‌كه‌شى نوسراوه كه (+o) بووه ئه‌مه‌جیا له‌وه‌ى كه یاداشتى ڕۆژێك پێش كاره‌ساته‌كه‌شى له ڕۆژژمێره‌كه‌یدا تۆماركردوه كه 18/2/1989 ه‌و نووسیویه‌تى "ئه‌مڕۆ ناوچه‌كه ئارام بوو..دوژمن كشابوونه‌وه‌و نه‌مابوو..براده‌رانمان به‌ڕێكرد..له‌هێلانه هه‌ڵۆكه بووین، شه‌و گه‌ڕاینه‌وه ژماره 4 (ژماره‌ى نهێنى ئه‌شكه‌وته‌كه‌بووه)" له‌نامه‌یه‌كی په‌خشان ئامێزیشدا كه بۆ هاوڕێیه‌كى خۆى نووسیوه به‌ناوى (ئومێد) و وێنه‌ى ده‌ست ئاینده‌ى گه‌رمیان كه‌وتوه شه‌هید مه‌لا ئه‌حمه‌د كه‌لارى باس له‌ژیانى منداڵى خۆی و هاوڕێكه‌ی ده‌كات و له‌به‌شێكى نامه‌كه‌دا ده‌ڵێت "ئومه گیان له‌ژیانێكى ناسۆردا ئه‌گه‌ڕێم هه‌ر هه‌نگاوێكم ئاوازێكه‌و هه‌ر ترپه‌یه‌كى دڵه چه‌وساوه‌كه‌م ئاواتێكه شه‌وگارى تاڵ و مۆن پێوه‌ى ده‌تلێمه‌وه‌و دێڕه‌كانى ئه‌ڤینیمان وه‌ك ملوانكه‌یه‌كى شیلان ده‌بریسكێته‌وه‌و ده‌یكه‌مه مل كچه هه‌ژارێكى ئه‌فریقا، چونكه چاوه‌كانمان تامه‌زرۆى پێكه‌نینى خۆرى تاریكایى چاوى شه‌قامه‌كانه" ده‌رباره‌ى چۆنێتى په‌یداكردنى خواردنیش حه‌مه‌سۆران ڕونیكرده‌وه "سه‌ره‌تا به‌پێى توانا خواردنى گونده‌كانمان كۆده‌كرده‌وه ئه‌وه‌ى خه‌ڵك له‌ترسى بۆردومان و شه‌ڕوشۆڕ بردبوویه بن ئه‌شكه‌وت و مه‌غاره‌كان و له‌دوورى گوند داینابون دواتریش په‌یوه‌ندى له‌گه‌ڵ ڕێكخراوى كۆمه‌ڵه دروستبوو له‌ناوشارداو ئه‌وكاته به‌یارمه‌تى ئه‌وان خواردن و ده‌واوده‌رمانمان بۆده‌هات، ته‌نها یه‌ك كه‌سیش به‌مكاره هه‌ڵده‌ستا (سدیقى حاجى سه‌عید ـ ئه‌بو عه‌لى ـ) بو له‌ڕێگه‌ى یه‌ك مه‌فره‌زه‌وه شته‌كانى ده‌ناردو دواجار له‌ڕێگه‌ى عوسمانى حاجى مه‌حموده‌وه دابه‌شده‌كرا"یه‌كه‌مجار له‌ده‌واجنه‌كانى ته‌نیشت گوندى ئاوه‌خێریه‌وه بۆمان ده‌هات به‌ڵام دواتر گۆڕییان بۆ ده‌واجنه‌كه‌ى كفرى.
به‌پێى زانیاریه‌كانى سایته‌كه‌مان مه‌فره‌زه‌كانى هێزى پێشمه‌رگه له‌وسه‌رده‌مه‌دا فه‌رمانى ئه‌وه‌یان پێنه‌بووه گورز له‌حكومه‌ت بوه‌شێنین و زیاتر له‌قۆناغى پارێزگاریكردنى خۆیاندابوون له‌ناوچه‌كه‌دا به‌وبیانووه‌ى خه‌ڵك باوه‌ڕى وابووه پێشمه‌رگه هه‌بێت شۆڕش هه‌یه نه‌بێت شۆڕش كز‌و لاوازه‌و نیه به‌بڕواى حه‌مه‌سۆرانیش "بونى پێشمه‌رگه له‌ناوچه‌كه‌دا ئه‌گه‌ر ته‌قه‌یه‌كیشى نه‌كردایه حكومه‌تى هیلاك ده‌كرد چونكه به‌درێژایى دووساڵ بۆ دووساڵ و نیو هه‌فته‌ى جارێك به‌رده‌وام هێزێكى گه‌وره‌ى ده‌هێناو له‌گه‌ڕاندابوو چون ده‌یزانى پێشمه‌رگه‌ماوه‌ته‌وه". هه‌ربه‌پێى ئه‌و زانیاریانه‌ى ده‌ست ماڵپه‌ره‌كه‌مان كه‌وتوون له‌وماوه‌یه‌دا دووجار ڕوبه‌ڕوبونه‌وه له‌نێوان مه‌فره‌زه‌كانى هێزى پێشمه‌رگه و سووپاى ڕژێمدا ڕووده‌دات و له‌یه‌كه‌م ڕوبه‌ڕوبوونه‌وه‌شدا كه‌له‌گه‌ڵ مه‌فره‌زه‌كه‌ى ئازادى سه‌گرمه‌دا ده‌بێت 3 پێشمه‌رگه شه‌هید ده‌بن و 4 پێشمه‌رگه‌ى دیكه‌ش بریندارده‌بن، له‌باره‌ى هۆكارى دروستبونى ئه‌و ڕوبه‌ڕوبوونه‌وانه‌شه‌وه حه‌مه سۆران ڕاگه‌یاند "وه‌جبه‌كه‌ى كاك ئازادى سه‌گرمه كاتژمێر 10 ى سه‌رله‌به‌یانى كه‌كاتێكى زۆر زووبوو به‌مه‌به‌ستى گۆڕینى شوێنه‌كه‌یان ده‌رچوون بۆ شوێنێكیتر له‌وكاته‌دا هێلیكۆپته‌ر ئاماده‌ده‌بێت و ئاشكراده‌بن و ڕوبه‌ڕوو ده‌بنه‌وه‌و به‌وهۆیه‌شه‌وه سێ پێشمه‌رگه‌یان لێ شه‌هید ده‌بێت به‌ناوه‌كانى (شێركۆ جدى , شێركۆ , هۆشیار یان هۆشمه‌ند كه‌ئه‌ندازیاربوو له‌به‌شى بێته‌ل كاریده‌كردو هه‌رسێ ته‌رمه‌كه‌ش كه‌وته به‌رده‌ستى حكومه‌ت و 4 پێشمه‌رگه‌ى دیكه‌ش برینداربون كه‌یه‌كێكیان ئازادى سه‌گرمه بوو و دواتر له‌ڕێگه‌ى ڕێكخراوى ناوشار و ده‌سته‌كانى یه‌كێتیه‌وه ده‌برێته‌وه ناوشارو له‌وێشه‌وه ده‌برێته به‌غداد بۆ چاره‌سه‌رو دواتریش له‌سنوور ده‌په‌ڕێنرێته‌وه بۆ ئێران.