كۆچی باڵنده زاده‌ی خۆشه‌ویستییه بۆ نیشتمان، ئه‌وه نییه
كه ده‌گه‌ڕێته‌وه، هه‌مان جێ ده‌كاته‌وه به هێلانه؟ ڕووه‌ك له زێدی
خۆی دووری بخه‌یه‌وه، وه‌ك پێویست گه‌شه ناكات و ڕه‌نگه نه‌ك هه‌ر سیس
ببێت، به‌ڵكوو وشكیش هه‌ڵبگه‌ڕێت. ئاژه‌ڵ هه‌یه، مردن هه‌ڵده‌بژێرێت و
وه‌ته‌نی خۆی جێ ناهێڵێت، ئاخر ده‌زانێت، ئه‌گه‌ر له ژینگه‌ی خۆی دوور
بكه‌وێته‌وه، ڕه‌نگه نوستالژیا بیكوژێت. ئینسانیش وه‌ك گه‌لێك
زینده‌وه‌ری دیكه، به سه‌لیقه و خۆڕسكانه نیشتمانی خۆش ده‌وێت، به‌ڵام
خۆشویستنی نیشتمان لای ئینسان، پێویسته له هۆشیارییه‌وه سه‌رچاوه
بگرێت.
به‌شێك له به‌رهه‌می ئه‌ده‌بی، به ئه‌فسوونی
خۆشه‌ویستیی نیشتمان نووسراوه، ئاخر هه‌موو نیشتمانێك خۆشه‌ویسته، با
بیابانێكی قاقڕی به‌رینیش بێت. به‌شێك له ئه‌ده‌بی باڵا، زاده‌ی
خۆشه‌ویستیی نیشتمانه، به‌ڵام هه‌ر به‌رهه‌مێك به پاڵنه‌ری قین له
نیشتمانێك یان میلله‌تێك نووسرابێت، ناكه‌وێته خانه‌ی ئه‌ده‌بی باڵاوه.
هیرمان هیسه ده‌ڵێت: (ڕه‌نگه ئه‌دیبێك په‌یدا نه‌بێت، شانازی به‌و
به‌رهه‌مانه‌یه‌وه بكات، كه به زه‌بری قین نووسیونی.) هه‌ندێك به
پاساوی ئه‌وه‌ی، نه سروودی بۆ نیشتمان نووسیوه و نه هه‌ستێكی گه‌رموگوڕی
به‌رانبه‌ر به وه‌ته‌ن نیشان داوه، ده‌یانگوت گۆته، نیشتمانپه‌روه‌ر
نه‌بووه، هه‌رچه‌نده ڕاستییه‌كه‌ی ڕه‌نگه كه‌س هێنده‌ی ئه‌و شاعیره
مه‌زنه، ئه‌ڵمانیای خۆش نه‌ویستبێت، به‌ڵام خۆشویستنی مرۆڤایه‌تی له كنی،
له‌سه‌روو خۆشویستنی گه‌لی ئه‌ڵمانه‌وه بووه.
ئه‌وه
خۆشویستنی نیشتمانه وا ده‌كات بیاباننشینێك وابه‌سته‌ی وه‌ته‌ن بێت،
ئه‌گه‌ر نا خۆ بیابان، به ده‌گمه‌ن خێر و فه‌ڕی بۆ دانیشتووانی هه‌یه،
یان هه‌ر نییه‌تی و ژیانیش تێیدا هه‌تا بڵێیت دژواره. ئاسكیمۆ كه له
باكووری سیبریا ده‌ژین، نیشتمانیان پارچه سه‌هۆڵێكی زه‌به‌لاحه به‌سه‌ر
زه‌ریایه‌كی به‌رینه‌وه، به‌ڵام هێنده‌یان خۆش ده‌وێت، هه‌ر له‌وێ له
دایك ده‌بن و ده‌ژین و ده‌مرن. خۆشه‌ویستیی نیشتمانیش هه‌ر له عیشق
ده‌چێت، به لۆگیك لێك نادرێته‌وه، ئه‌گه‌ر نا بیاباننشینان و ئاسكیمۆ
هێنده هۆگر و شه‌یدای زێدی خۆیان نه‌ده‌بوون.
ده‌ڵێن مه‌سیح بۆ
ئورشه‌لیم گریاوه، به‌ڵام زێده‌ڕۆیی له خۆشویستنی نیشتماندا و به
عه‌قڵانی نه‌كردنی، ئه‌نجامی خراپی لێ ده‌كه‌وێته‌وه، ئاخر ڕه‌نگه ئه‌و
هه‌سته پاكژه، بگۆڕێت بۆ قینبوونه‌وه له نیشتمانی میلله‌تانی دیكه و
شه‌ڕی نێوان دوو نه‌ته‌وه‌ی لێ بكه‌وێته‌وه، هه‌ر شه‌ڕێكیش له نێوان دوو
نه‌ته‌وه‌دا ڕووی دابێت، شه‌ڕێكی ناڕه‌وا بووه و جۆرێكیش بووه له
به‌دئاكاری. ئه‌وانه‌ی گه‌وجانه نیشتمانیان خۆش بوێت، گه‌وجانه‌یش داكۆكیی
لێ ده‌كه‌ن و نیشتمان به‌ره‌و ڕووی كاره‌سات ده‌كه‌نه‌وه، بۆیه هه‌میشه
ده‌بێت ئه‌وه‌مان له‌به‌ر چاو بێت كه هۆشیارانه شه‌یدای وه‌ته‌ن ببین.
سه‌ره‌تاكانی خۆشویستنی نیشتمان، له خۆشویستنی ماڵ و ئه‌و ژینگه‌یه‌وه
ده‌ست پێ ده‌كات كه تێیدا په‌روه‌رده ده‌بین، له خۆشویستنی ئه‌و دیمه‌ن و
بۆن و به‌رامه خۆشانه‌وه ده‌ست پێ ده‌كات كه هۆگریان ده‌بین و له
خۆشویستنی ئه‌و گوند، شارۆچكه یان شاره‌وه ده‌ست پێ ده‌كات كه لێی له
دایك ده‌بین و تێیدا گه‌شه ده‌كه‌ین.
خۆشویستنی خێزان،
هه‌نگاوی یه‌كه‌مه بۆ دووركه‌وتنه‌وه له خۆپه‌رستی و نزیكبوونه‌وه له
خۆشویستنی هاوشاری و ئینجا میلله‌ت. خۆشویستنی میلله‌ت، له خۆشویستنی
هاوڕێیان و ئه‌و ڕووخسارانه‌وه پێیان ئاشنا بووین، ده‌ست پێ ده‌كات. ئه‌وی
هاوشارییه‌كانی خۆی خۆش نه‌وێت، زه‌حمه‌ته میلله‌تی خۆش بوێت، ئه‌وی
میلله‌تی خۆی خۆش نه‌وێت، ئه‌سته‌مه میلله‌تانی دیكه‌ی خۆش بوێت. ئه‌وی
گه‌ل و نیشتمانی خۆی خۆش بوێت، نه قینی له هیچ گه‌لێكی دیكه
ده‌بێته‌وه، نه دوژمنكارانه پێ ده‌نێته خاكی نیشتمانی هیچ گه‌لێكی
دیكه‌وه، ئاخر هه‌میشه بیری لای ئه‌وه ده‌بێت، گه‌لانی دیكه‌یش مافی
ڕه‌وای خۆیانه، نیشتمانی خۆیان خۆش بوێت و داكۆكیی لێ بكه‌ن. هه‌رچه‌نده
هیچ نیشتمانێك به‌هه‌شت نییه، به‌ڵام هیچ نیشتمانێكیش هاووێنه‌ی نییه،
ئه‌وه بۆیه میلله‌ت نییه، نیشتمانی خۆی پێ جوان نه‌بێت.
به‌شێك
له خۆشه‌ویستیی ئێمه بۆ نیشتمان، زاده‌ی ڕابردووی پرشنگداری میلله‌ته،
ئه‌و ڕابردووه‌ی هۆش و هه‌ستمانی داگیر كردووه و له‌و نه‌به‌رده
مه‌زنانه‌دا خۆی ده‌بینێته‌وه، گه‌له‌كه‌مان به خوێن تۆماری كردوون، وه‌ك
خۆپیشاندانه‌كه‌ی به‌رده‌ركی سه‌رای سلێمانی له شه‌شی ئه‌یلوولی ١٩٣٠دا،
وه‌ك مانگرتنه‌كه‌ی گاورباغی له ١٢ی ته‌مووزی ١٩٤٦دا و وه‌ك ڕاپه‌ڕینی
ئاداری ١٩٩١ كه له ڕانیه‌وه سه‌ری هه‌ڵدا و هه‌موو باشووری كوردستانی
گرته‌وه. كه بیر له‌و دیرۆكه ڕۆشنه ده‌كه‌ینه‌وه، گه‌لی خۆمان زیاتر
خۆش ده‌وێت و زیاتر شه‌یدای نیشتمان ده‌بین، به‌ڵام ئه‌گه‌ر وا بیر
بكه‌ینه‌وه، نیشتمانی ئێمه له هه‌موو وڵاتانی دیكه جوانتره و میلله‌تی
ئێمه له هه‌موو میلله‌تانی دیكه ئازاتره، ئه‌وه مه‌رج نییه به‌ڵگه
بێت بۆ ڕاسیستیبوونی ئێمه، به‌ڵام لای كه‌م نیشانه‌یه بۆ خۆشه‌ویستییه‌كی
ناعه‌قڵانی.
نه هیچ میلله‌تێك هه‌ڵبژاده‌یه و نه هیچ
نیشتمانێك تاقه به‌هه‌شتی دونیایه. دایك به چاوپۆشین له‌وه‌ی
منداڵه‌كه‌ی جوانه یان نا؟ دلۆڤانه یان نا؟ هه‌ر خۆشی ده‌وێت. كه‌سێكیش
نیشتمانی خۆش بوێت، له ته‌نگانه‌دا جێی ناهێڵێت و له سه‌ركه‌وتن و له
تێكشكانیشدا هه‌مان خۆشه‌ویستیی بۆی ده‌بێت. ئه‌وی نیشتمانی خۆش بوێت،
هه‌میشه داكۆكی له كێشه ڕه‌واكانی گه‌له‌كه‌ی ده‌كات، به‌ڵام هه‌رگیز
به پاساوی داكۆكیكردنه‌وه له نیشتمان، ناچێته شه‌ڕێكه‌وه له‌گه‌ڵ
ڕه‌وشتی جوان و به‌ها باڵاكانی مرۆڤایه‌تیدا ناكۆك بێت.
فه‌یله‌سووفێكی
چیك كه یان كولار بوو، له سه‌ده‌ی حه‌ڤده‌یه‌مدا ده‌ژیا، ده‌یگوت:
خۆشویستنی گه‌ل، باڵاتره له خۆشویستنی نیشتمان، به‌و پاساوه‌ی ئێمه
ڕه‌نگه نیشتمانی خۆمان له كیس بچێت و نیشتمانێكی دیكه ببینینه‌وه،
به‌ڵام ئه‌گه‌ر گه‌ل و زمانی خۆمان له ده‌ست بده‌ین، هه‌رگیز و له هیچ
كوێیه‌ك نایانبینینه‌وه، نیشتمان خاكێكه مردوو، به‌ڵام گه‌ل و زمان، به
زیندوویی له خوێنماندا ده‌مێننه‌وه و خودی ئێمه پێك ده‌هێنن.
ئه‌ی وڵاتی خۆشه‌ویستم!
من ده‌مارێكی گچكه‌ی تۆم
هێنده به تۆوه په‌یوه‌ستم
ئه‌وه‌نده له تۆ تێ ده‌گه‌م
هه‌ر ئازارێكت پێ بگا
ده‌ستبه‌جێ هه‌ستی پێ ده‌كه‌م.(*)
كولار
ده‌یگوت: خۆشویستنی نیشتمان، خۆشویستنی ئه‌و جێیانه‌یه لێیان ژیاوین،
ئه‌م هه‌سته، تایبه‌ت نییه به ئینسان، ئاژه‌ڵ و ڕووه‌كیش، هه‌مان
هه‌ستیان هه‌یه، وه‌لێ خۆشویستنی گه‌ل یان زمانی دایك، پێوه‌ندییان به
عه‌قڵ یان كولتووره‌وه هه‌یه. ڕووه‌كێك له زێدی تایبه‌ت به خۆی دوور
بخه‌ینه‌وه و له جێیه‌كی دیكه بیڕوێنین، سیس ده‌بێت و ده‌مرێت؟ باڵنده
كۆچه‌رییه‌كانیش، ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ زێدی خۆیان؟ كه كوردستان ئه‌نفال كرا،
سه‌گ به گژ ئه‌نفالچییه‌كاندا ده‌چووه‌وه و گوندی خاپوور و چۆڵكراوی جێ
نه‌ده‌هێشت. ڕه‌حمانینۆفی مۆسیقار، ئه‌و ساڵانه‌ی له گوندێكی سویس ده‌ژیا،
كه هه‌ر له‌و گونده ده‌چوو له ڕووسیا لێی ژیابوو، هێنده‌ی تامه‌زرۆیی
بۆ زێدی خۆی هه‌بوو، جارێكیان گوتبووی: ئه‌مانه‌ی ئێره كه‌ی مێشووله‌ن؟
ئه‌وانه‌ی لای خۆمان ئه‌گه‌ر بتگه‌زن، به ڕۆژی ڕووناك توانای بینینت
نامێنێت.
له سنووری نیشتماندا
دژایه‌تیی یه‌كدی ده‌كه‌ین،
ڕه‌نگه له‌گه‌ڵ یه‌كتریدا
به شه‌ڕیش بێین،
به‌ڵام ئه‌گه‌ر بكه‌وینه
به‌ر په‌لاماری ده‌ره‌كی
چی ناكۆكیی نێوانمانه
هه‌ر هه‌مووی ده‌خه‌ینه لاوه و
وه‌ها له دوژمن دێینه ده‌نگ
له ترساندا
په‌ڕ و تووكی هه‌ڵبوه‌رێ.
ئه‌دمیراڵ
(كۆڵچاك)ی (١٨٧٣ _ ١٩٢٠) فه‌رمانڕه‌وای سه‌ربازیی ڕووسیا، ده‌بێژێت: (به
گوێره‌ی ئه‌و ئه‌ركه‌ی پێم سپێردرا بوو، ده‌بوو تا دوا تنۆكی توانام، شه‌ڕی
به‌لشه‌فییه‌كان بكه‌م، كه له‌شكره‌كه‌م تێكشكا، هه‌ر چی یه‌ده‌كی زێڕی
ڕووسیا هه‌بوو، له كن من بوو. گوتم ده‌بێت ئه‌م سامانه بكه‌وێته ده‌ست
به‌لشه‌فیكه‌كان، نه‌ك چیكه‌كان، ئاخر هیچ نه‌بێت، به‌لشه‌فییه‌كان ڕووسن.)
ئه‌وه كارێكی زۆر خراپه، ئینسان كه‌سێك له میحنه‌تدا جێ بهێڵێت، یان
ناپاكیی لێ بكات، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئینسان نیشتمان له ته‌نگانه‌دا جێ
بهێڵێت، یان له‌وه خراپتریش، ناپاكیی لێ بكات، ئه‌وه تاوانێكی هێنده
گه‌وره‌یه، نه به زه‌بری زه‌مان پاك ده‌بێته‌وه، نه به
په‌شیمانبوونه‌وه و نه به لێبوردنی گشتی. (سه‌رده‌می خۆشه‌ویستیی
نابینایانه به‌سه‌رچوو، من به چاوی نووقاو و سه‌ری شۆڕ و ده‌می
داخراوه‌وه، نیشتمانم خۆش ناوێت، ئینسان بۆ ئه‌وه‌ی سوودی بۆ نیشتمان
هه‌بێت، ده‌بێت حه‌قیقه‌تی نیشتمان چۆنه، وه‌های ببینێت و وه‌های باس
بكات،) له‌سه‌ر ئه‌و قسه ڕاست و دروسته، هه‌م نووسین له چه‌داییف
قه‌ده‌غه كرا و هه‌م به شێتیش ناوزه‌د كرا.
پێویسته له‌به‌ر
تیشكی عه‌قڵی ڕه‌خنه‌گرانه‌دا نیشتمانمان خۆش بوێت، ئاخر ده‌ربڕینی ئه‌وین
بۆ نیشتمان، نابێت له ستایشی ڕیاكار بچێت، له سه‌روه‌ختی دیتنی
ده‌سه‌ڵاتداردا. جارێكیان گۆگۆڵ له داخی ئه‌و ڕیاكارانه، گوتبووی: تف له
رووسیا، ئه‌گه‌ر ئه‌وانه‌ی پێ دڵسۆزتر بێت له من. ڕه‌نگه كه‌م كه‌س
هێنده‌ی ساڵتیكۆڤ شیدرین، ڕووسیای خۆش ویستبێت، به‌ڵام چاوی له
خه‌وشه‌كانی نه‌ده‌پۆشی. بێڵنیسكی ده‌یگوت: خۆشویستنی نیشتمان، ده‌بێت
هاوزه‌مان نیشاندانی خۆشه‌ویستی بێت، بۆ هه‌موو مرۆڤایه‌تیش. خۆسیه
ئۆرتیگا ده‌ڵێت: (ئینسان ئه‌گه‌ر ته‌نیا ئینگلیز، ئه‌ڵمان یان فه‌ره‌نسایی
بێت، ئه‌وه گوندییه.) خۆشه‌ویستیی نێوان گه‌لانیش، وه‌ك خۆشه‌ویستیی
نێوان ئه‌وینداران وایه، كاتێك خۆشه‌ویستییه‌كی ڕاسته‌قینه‌یه، هه‌ر
لایه‌ك ڕێز له تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی لایه‌كی دیكه بگرێت.
نه‌ته‌وایه‌تی،
له‌سه‌ر بناغه‌ی زمان و خوێن و سروشتی نه‌ته‌وه‌ییی هاوبه‌ش داده‌مه‌زرێت،
پێوه‌ستبوون به نه‌ته‌وه‌وه، ڕێزگرتنه له ڕووپه‌له گه‌شه‌كانی
دیرۆكه‌كه‌ی و نیشاندانی خۆشه‌ویستییه بۆ لایه‌نه ڕووناكه‌كانی
كولتووره‌كه‌ی. ئه‌گه‌ر میلله‌تێك دیرۆك و كولتووری خۆی نه‌پارێزێت، وه‌ك
ئینسانێكی لێ دێت، تووشی له ده‌ستدانی یاده‌وه‌ری بووبێت. نووسه‌ری
فه‌ره‌نسایی ڕینان (١٨٢٣ _ ١٨٩٢) ده‌ڵێت: نه‌ته‌وه، به‌رنامه‌یه‌كی
هاوبه‌شه بۆ داهاتوو، به ده‌نگدانی ڕۆژانه، داده‌ڕێژرێت، ڕابردوو
كۆمه‌كی ده‌كات، به‌ڵام به چاوبڕینه داهاتوو، به‌ره‌و پێشه‌وه ده‌چێت.
خۆسیه ئۆرتیگایش پێی وایه، (ئه‌گه‌ر نه‌ته‌وه هه‌ر بریتیبێت له ئێستا و
ڕابردوو، له داهاتوودا كه‌سی ده‌ست ناكه‌وێت، داكۆكیی لێ بكات،) ئاخر
خۆشویستنی نه‌ته‌وه‌یه‌ك، گیرخواردن نییه له دیرۆكیدا، كاركردنه بۆ
داهاتووی و هه‌ر میلله‌تێك هه‌میشه هه‌ر ڕووی له ڕابردووی بێت، هیچی
ده‌ستگیر نابێت بۆ داهاتووی.
سەر‌چاوە
(١) یان كولار، حول التبادل الپقافی.
(٢) هیرمان هیسه، رسائل الی الجمیع.
(٣) كلایف ستیبلز لویس، الحب.
(٤)
فلسفه الحب، مجموعه من المٶلفین، ترجمه: هیپم صعب، الجز‌و الپانی، دار
المدی للپقافه والنشر ٢٠١٠ دمشق. (*) ئه‌ندریه ڤیزنیسینسكی.