باڵیۆزانی چینی میللی و كۆماری ئه‌ڵمانیاو ئیتاڵیا‌و كوه‌یت
له‌عیراق به په‌رۆشه‌وه له هه‌واڵی ته‌ندروستی سه‌رۆك تاڵه‌بانی-یان
پرسی
نی جیان باڵیۆزی چین له‌په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فونیدا رایگه‌یاند: حكومه‌تی په‌كین هیواداره سه‌رۆك تاڵه‌بانی به‌زوویی چاكبێته‌وه‌و ئاماده‌یی هه‌موو جۆره پشتیوانییه‌كی پزیشكی و راوێژكاری بۆ چاره‌سه‌ركردنی سه‌رۆك تاڵه‌بانی ده‌ربڕی.
لای خۆشییه‌وه كریستیان كارل باڵیۆزی ئه‌ڵمانیا له‌عیراق له‌ته‌ندروستی سه‌رۆك مام جه‌لالی پرسی و هیوای چاكبوونه‌وه‌ی بۆ خواست و رایگه‌یاند: ئه‌ڵمانیا ئاماده‌یه هاوكاری تیمی پزیشكی عیراقی تایبه‌ت به چاره‌سه‌ری سه‌رۆك تاڵه‌بانی بكات له‌قۆناغه‌كانی چاره‌سه‌ركردندا.
له‌لایه‌كی تره‌وه عه‌لی موئمنی باڵیۆزی كوه‌یت له‌په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فونیدا هیوای ته‌ندروستی باش و زوو چاكبوونه‌وه‌ی بۆ سه‌رۆك مام جه‌لال خواست و ئاماده‌یی ته‌واوی وڵاته‌كه‌ی ده‌ربڕی پێشوازی له‌سه‌رۆك تاڵه‌بانی بكات و هه‌موو پێداویستی چاره‌سه‌ركردنیشی بۆ دابین بكات.
هه‌روه‌ها، جیراردۆ كارانتی باڵیۆزی ئیتاڵیاش هیوای ته‌ندروستی باش و زوو چاكبوونه‌وه‌ی بۆ سه‌رۆك مام جه‌لال خواست.
شایه‌نی باسه، دوێنێش هه‌ریه‌كه له سه‌رۆك كۆمار‌و سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا ئاماده‌یی وڵاته‌كه‌یان ده‌ربڕی به‌مه‌به‌ستی ناردنی تیمی پزیشكی بۆ چاره‌سه‌ركردنی سه‌رۆك مام جه‌لال