له‌ئێستادا ته‌ندروستی سه‌رۆك تاڵه‌بانی سه‌رۆك كۆماری عیراق جێگیره و
بڕیاریشه سبه‌ینێ بگوازرێته‌وه ناوه‌ندێكی پزیشكی پێشكه‌وتووی ئه‌ڵمانیا
بۆ چاودێری و چاره‌سه‌ری زۆرتر.
ئازاد جوندیانی وته‌بێژی ره‌سمی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له‌لێدوانێكدا رایگه‌یاند: تیمی پزیشكانی ئه‌ڵمانیا كه له دوێنێ شه‌وه‌وه گه‌یشتوونه‌ته به‌غدا، زنجیره‌یه‌ك پشكنینی پێویستیان بۆ سه‌رۆك كۆمار ئه‌نجام داوه.
جوندیانی وتی: "هاوڕای تیمی پزیشكانی عیراق، تیمی پزیشكانی ئه‌ڵمانیا جه‌ختیان له جێگیری و باشتربوونی باری ته‌ندروستی فه‌خامه‌تی سه‌رۆك و وه‌ڵامدانه‌وه‌ی باش و كاریگه‌ری ئیجابی ئه‌و چاره‌سه‌رانه‌ی تائێستا بۆی كراوه، كرده‌وه".
وته‌بێژی ره‌سمی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتمانی ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه "دوای ئه‌وه‌ی تیمی پزیشكانی ئه‌ڵمانیا و تیمی پزیشكانی عیراق له جێگیری باری ته‌ندروستی سه‌رۆك دڵنیابوونه‌ته‌وه، بڕیار وایه سه‌رله‌به‌یانی سبه‌ینێ پێنج شه‌ممه 2012/12/20، سه‌رۆك تاڵه‌بانی بگوازرێته‌وه ناوه‌ندێكی پزیشكی پێشكه‌وتووی ئه‌و وڵاته، بۆ چاودێری و چاره‌سه‌ری زۆرتر".