تازەترین هەواڵ
https://blogger.googleusercontent.com/img/b/R29vZ2xl/AVvXsEi6bQWquzvFnzWboSolHAjReXDxiQeTo-l2ygeftgRcIC13Cjh2klvBoE5mz2Wgf2IGlnBtUgh8XznEJqgfKOQdbMa1P08xntmuvLnpeT1eS4WHVrvUqI3GZKSJP-Mc-UWXSURzlZNixyE/s1600/888.jpg
https://blogger.googleusercontent.com/img/b/R29vZ2xl/AVvXsEhcIDu1TlR6t-3ahp2Foij1Lu4SCA81iy_v_exjmiXf9f_8Cn6IHZTR-m-CsELqqX8u7lFNxZDWrWGJ9MDC0MZ8aKwZJzZ3ddyfCYWU4dmJ4y_Sx-H63QUB8oM5NzreM2n7p6zQHMWmuk8/s1600/sarawar1.pnghttps://blogger.googleusercontent.com/img/b/R29vZ2xl/AVvXsEiyHvS8VMtE8vQbpl_999jDE114GbEXDnl2mW3QSomPWkcNoZFsMFKL2ybBU5rqmu81uGyh33pPcRcLdgwW4k5fiF-qGPkOu80jl_xuqv-5tjUQeBtHlVh00ngn_NJKFa3QrMs38Trrzoo/s1600/shahidan.pnghttps://blogger.googleusercontent.com/img/b/R29vZ2xl/AVvXsEhw5fzoDaXYNAf-tQkCc6ZIYAT-08e1zQFL3Sc16foCSEEJGLaxrWgSX1gJXxs9EZxwzJebIkdll0c2AiH-KgtXaXud71OHK4eNYHL8hl4Js-dkD5zavPrtGIB-kfBR9EBNUfThipC1PEM/s1600/peshmarga.pnghttps://blogger.googleusercontent.com/img/b/R29vZ2xl/AVvXsEi6GScoWWodKoH1DcCloNtTUVzvdOV_Wb2H1tv5paW0LU3DpXGoPv7IyoajdVyneKVb0_vNJu96Dr6PbdWjem18nzOkGfGEGDQX3mf_b_XKAjXWf4WuaIlLLu6NatAf0JJHsNK5UyHMsQA/s1600/karikater.pnghttps://blogger.googleusercontent.com/img/b/R29vZ2xl/AVvXsEhAeN7CRbm4krLN7ZyAZTqTk3IS_GG1H9fXZXIuJ5eJy5yjt3fN_0e8Qt2nibXKvz_9y13lgCDSL1j6aTo8fB4jFAmvJTg-nhIm-y1Juql31FsycdmwjLHJb6sbYMVxDB7dQTa_KCmxDK8/s1600/nawdaran.pnghttps://blogger.googleusercontent.com/img/b/R29vZ2xl/AVvXsEiH2UM211g7CkZBZxwW0vp8SzM59x9RGVDcX4QCFxFLotN9nBx96ok7-JksgLSJvFhHuhIB2acjPKzAB_fVWI0OGydkzthgZE7Aw7_bk9NJwEWGSlhIpy1BWE3B41rN9vyRpFdAOdlWkow/s1600/kodi+rang.png
https://blogger.googleusercontent.com/img/b/R29vZ2xl/AVvXsEi6bQWquzvFnzWboSolHAjReXDxiQeTo-l2ygeftgRcIC13Cjh2klvBoE5mz2Wgf2IGlnBtUgh8XznEJqgfKOQdbMa1P08xntmuvLnpeT1eS4WHVrvUqI3GZKSJP-Mc-UWXSURzlZNixyE/s1600/888.jpg

7‏/2‏/2012

جه‌مال تاهیر

ئه‌ندامى دێرینى سه‌ركردایه‌تى شه‌هید جه‌مال تاهیر له‌ 1943 له‌ شارۆچكه‌ى به‌رزنجه‌ له‌دایكبووه‌ و خوێندنى سه‌ره‌تایی و ناوه‌ندى و په‌یمانگاى پێگه‌یاندنى مامۆستایانى له‌ سلێمانى  ته‌واو كردووه‌ ، رۆژی 26/10/1964 له‌گوندی شه‌ده‌ڵه‌ی سنووری سورداش و دوكان به‌مامۆستا دامه‌زراوه‌، له‌سه‌ره‌تای دامه‌زراندنی كۆمه‌ڵه‌ی ره‌نجده‌رانی كوردستان و له‌ساڵی 1970 په‌یوه‌ندیی به‌و رێكخراوه‌وه‌ كردووه‌، هه‌روه‌ها له‌ساڵی 1971 كراوه‌ به‌ئه‌ندامی ناوچه‌ی سلێمانی و لێپرسراوی رێكخراوی سه‌ربازیی پارتی دیموكراتی كوردستان، ساڵی 1973 كراوه‌ته‌ لێپرسراوی رێكخراوی وارماوا له‌ده‌ربه‌ندیخان، له‌ساڵی 1974 وه‌ك ئه‌ندامی لیژنه‌ی قه‌ره‌داغ و لێپرسراوی رێكخراوی وارماوا خه‌باتیكردووه‌، دوای كاره‌ساتی شكستی شۆڕشی ئه‌یلول له‌ساڵی 1975دا، گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌ شاری سلێمانی و ده‌ستیكردۆته‌وه‌ به‌كاری رێكخستن له‌ریزه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی ره‌نجده‌رانی كوردستاندا، له‌ئه‌نجامی هه‌ڵسوڕانی به‌رده‌وامی و كارو چالاكییه‌ به‌رچاوه‌كانی، له‌ساڵی 1979 له‌لایه‌ن ئه‌منی سلێمانییه‌وه‌ ده‌ستگیركراوه‌و دوای نه‌دركاندنی راستییه‌كان، هه‌مان ساڵ به‌لێبوردنی گشتی ئازادكراوه‌.
 بۆدووه‌م جارو له‌ساڵی 1981دا له‌لایه‌ن ئه‌منی سلێمانی ده‌ستگیركراوه‌ته‌وه‌، ئه‌مجاره‌یان زیاتر ئازارو ئه‌شكه‌نجه‌ی جه‌سته‌یی و ده‌روونی دراوه‌، هه‌میشه‌ تارمایی مه‌رگی به‌سه‌ره‌وه‌ بووه‌و كه‌مترین هیوای ده‌ربازبوونی هه‌بووه‌، ماوه‌یه‌كی زۆر به‌ته‌نیا دایانناوه‌و نه‌یانهێشتووه‌ هیچ كه‌س و زیندانییه‌كی دیكه‌ ببینێت، بۆیه‌ ئه‌ویش بۆئه‌وه‌ی قسه‌ی بیرنه‌چێته‌وه‌ رۆژانه‌ له‌به‌رخۆیه‌وه‌ قسه‌یده‌كردو پێده‌كه‌نی، جه‌للاده‌كانی زیندانیش له‌به‌رئه‌وی ئه‌وه‌نده‌ به‌دڕندانه‌ ئه‌شكه‌نجه‌یان دابوو، وایانده‌زانی شێت بووه‌، دوای زیاتر له‌ساڵێك به‌ندكردن و ئازارو ئه‌شكه‌نجه‌ی زۆر، له‌ڕۆژی 14/7/1982 جه‌مال تایه‌ر، به‌ر لێبوردنی گشتی ده‌كه‌وێت ئازادده‌كرێت.
 له‌كاتی به‌ستنی دووه‌م كۆنفرانسی كۆمه‌ڵه‌ به‌نهێنی له‌سلێمانییه‌وه‌ چۆته‌ شاخ و  هه‌ر به‌نهێنیش به‌شداری له‌وكۆنفرانسه‌ی دووه‌می كۆمه‌ڵه‌ی ره‌نجده‌رانی كوردستان كردووه‌و له‌ئه‌نجامدا به‌ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی هه‌ڵبژێردراوه‌، ئه‌ویش سه‌رپۆشه‌كه‌ی سه‌ری لابردووه‌و بڕیاریدا ئیتر نه‌گه‌ڕێته‌وه‌ شارو وه‌ك پێشمه‌رگه‌و سه‌ركرده‌یه‌ك له‌شاخ بمێنێته‌وه‌.
دیاره‌ ئازایه‌تی و لێزانی و شایسته‌یی شه‌هید جه‌مال تایه‌ر له‌شاخیشدا نه‌ك هه‌روه‌ك خۆی مایه‌وه‌، به‌ڵكو زیاتر ده‌ركه‌وت و بووه‌ سه‌ركرده‌یه‌كی دیار، ئه‌وه‌بوو له‌ساڵی 1983دا پله‌كه‌ی به‌رزكرایه‌وه‌ بۆ ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی و هاوكاتیش كرایه‌ لێپرسراوی مه‌كته‌بی رێكخستن.
به‌داخه‌وه‌، ئه‌وسه‌ركرده‌یه‌ به‌رێگاوه‌ بوو بۆ به‌شداریكردنی له‌كۆبوونه‌وه‌ی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، له‌ڕۆژی 14/7/1983 له‌گوندی زیخان- له‌ناوچه‌ی بالیسان به‌ڕووداوی ئۆتۆمبێل شه‌هیدبوو.
شه‌هیدی سه‌ركرده‌ جه‌مال تاهیر، له‌سه‌ره‌تای شه‌سته‌كانی سه‌ده‌ی رابردبوو تێكه‌ڵاوی بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی گه‌لی كوردبووه‌، له‌شۆڕشی نوێشدا یه‌كێكه‌ له‌لێپرسراوه‌ دیاره‌كانی رێكخستن و دواتریش پێشمه‌رگه‌و سه‌ركرده‌یه‌كی ئازاو لێهاتوو.
هه‌رئه‌وكاتانه‌ش كه‌سه‌رپه‌رشتی رێكخستنه‌كانی سلێمانی ده‌كردو چه‌ندجارێك ده‌ستگیركرا و بووه‌ یه‌كێك له‌قاره‌مانه‌كانی زیندان، له‌و هه‌لومه‌رجه‌دا زۆر خۆگرو باوه‌ڕپته‌و بوو، كه‌به‌لێبوردنی گشتی ئازادكراو دواتریش روویكرده‌ شاخ، هێنده‌ی دیكه‌ ئازایه‌تی و لێهاتوویی له‌پێشمه‌رگایه‌تیدا ده‌ركه‌وت، بۆیه‌ پیاوانی دوژمن خه‌فه‌تیان بۆئه‌وه‌ خواردووه‌ كه‌چۆن كاتێك له‌لایان زیندانی بووه‌، نه‌یانكوشتووه‌و ئازادكراوه‌.
دواتریش سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانیش ناسنامه‌ی پاڵه‌وانی زیندانی به‌جه‌مال تاهیر به‌خشی، به‌شه‌هیدبوونی ئه‌وسه‌ركرده‌یه‌ش كه‌لێنێكی گه‌وره‌ كه‌وته‌ ناو ریزه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی ره‌نجده‌رانی كوردستان و شۆڕش و هێزی پێشمه‌رگه‌ش.
ئه‌مه‌ قسه‌ی سه‌ركردایه‌تی ی.ن.ك و هاوڕێكانی شه‌هید جه‌مال تاهیری سه‌ركرده‌یه‌، زۆربه‌ی ئه‌وسه‌رچاوانه‌شی كه‌له‌باره‌ی شه‌هیده‌وه‌ نوسراون، جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌م قسه‌یه‌ ده‌كه‌نه‌وه‌.
ئه‌و سه‌ركرده‌یه‌ یه‌كێكه‌ له‌ئه‌ستێره‌ دره‌وشاوه‌كانی  شۆڕشی نوێ و بزووتنه‌وه‌ی كوردایه‌تی به‌گشتی و یه‌كێتیی نیشتتمانیی كوردستان به‌تایبه‌تی، به‌هه‌موو ماناكان خه‌سڵه‌تی سه‌ركرده‌و خه‌باتگێڕی تێدابوو كه‌شه‌هیدیش بوو زیاتر ئه‌و هه‌قیقه‌ته‌ ده‌ركه‌وت.
ناسنامه‌ی پاڵه‌وانی زیندان هه‌روا به‌ئاسانی نه‌دراوه‌ به‌و شه‌هیده‌، به‌ڵكو له‌ئه‌نجامی ئه‌وه‌وه‌ بووه‌ كه‌مامۆستا جه‌مال تاهیر، لێپرسراوی هه‌موو رێكخستنه‌كانی ناو شاره‌كان بوو، ئاله‌وكاته‌دا بۆ چه‌ندینجار ده‌ستگیركراو زۆر ئه‌شكه‌نجه‌دراو ته‌نانه‌ت جه‌للاده‌كان نزیكیشان كرده‌وه‌ له‌مه‌رگ، هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتنی لێكرا، كه‌چی وره‌ی به‌رنه‌دا.
ئه‌و هه‌ڵسوكه‌وتانه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌ودا ده‌كراو ئه‌و شێوازی ئه‌شكه‌نجه‌ دڕندانه‌یه‌ی به‌رامبه‌ر ئه‌ومامۆستایه‌ جێبه‌جێده‌كرا له‌زینداندا، به‌ئاسانی هه‌ستده‌كرا كه‌مه‌به‌ستیان كوشتنێكی له‌سه‌رخۆو ئازاراوی ئه‌وه‌، له‌به‌ر ئه‌وانه‌ ئاسان نه‌بوو هیوایه‌ك بمێنێ بۆژیان و ده‌رچوون له‌زیندان، به‌ڵام ئه‌و مامۆستاو سه‌ركرده‌یه‌ بڕیاریدا كه‌ئه‌گه‌ر به‌دانانی ژیانی خۆیشی بێت زانیارییه‌كان نه‌دركێنێت و دواجاریش هه‌موو نهێنییه‌كانی پاراست، به‌ڵام ئه‌گه‌ربێتوو كه‌مترین نهێنی رێكخستنه‌كانی بدركاندایه‌ ئه‌وا یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و شۆڕشی نوێ تووشی رووداوێكی سه‌خت و دژوار ده‌هاتن و زیانێكی گه‌وره‌ به‌ته‌وژمی به‌ره‌نگاریی كوردی ده‌كه‌وت.