شه‌هیدی سه‌ركرده عه‌بدولڕه‌زاق له‌ساڵی 1948 له‌دایكبووه، هه‌ستی كوردبوون‌و غیره‌تی به‌رگری هه‌ر زوو جێگه‌ی خۆی له‌ناخی ئه‌و پیاوه‌دا كردۆته‌وه، له‌ساڵی 1966 ده‌چێته ریزی (یه‌كێتی قوتابیانی كوردستان) بوێرانه كاره‌كه‌ی خۆی ئه‌نجام ده‌دات وه‌ك هه‌رگه‌نجێكی خوێن گه‌رمی تری ئه‌م وڵاته، دواتر له‌ساڵی 1971 په‌یوه‌ندی ده‌كات به‌كۆمه‌ڵه‌ی ره‌نجده‌رانی كوردستان تا ساڵی 1975 ده‌بێته ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی كۆمه‌له جگه له‌وه‌ش په‌یمانگای زانسته ئیسلامییه‌كان له‌هه‌ولێر ته‌واو ده‌كات، دواتر له‌ڕیزه‌كانی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له‌ساڵی 1976 ده‌بێته لێپرسراوی كه‌رتی رێكخستی یه‌كێتی له‌هه‌ولێر‌و كه‌ركوك، له‌هه‌مانكاتیشدا ئه‌ندامی كۆمیته‌ی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی ده‌بێت تا ساڵی 1978 له‌لایه‌ن رژێمی به‌عس ده‌خریته زیندانه‌وه بۆ ماوه‌ی ساڵ‌و نیوێك، دواتر هه‌ر له‌گه‌ڵ ده‌رچوونی له‌زیندان په‌یوه‌ندی ده‌كاته‌وه به‌ڕیزه‌كانی یه‌كێتی-ه‌وه، شه‌هید عه‌بدولڕه‌زاق هه‌میشه پیاوێكی دڵسۆز بۆ خاك‌و نیشتمان‌و كوردایه‌تی بوو، هیچ كات هۆگری مه‌سئولیه‌ت‌و پله‌و پایه نه‌بوو هه‌میشه ئامانجی سه‌ركه‌وتن‌و ئازادكردنی ئه‌م وڵاته بوو، له‌ساڵی 1984 له‌سه‌ر داوای سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی ده‌چێته‌ریزی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌و له‌وێ ده‌بێته لێپرسراوی رێكخراوی دووی كۆمه‌ڵه، شه‌هید عه‌بدولڕه‌زاق یه‌كێك بووه له‌سه‌ركرده‌كانی مه‌زنی راپه‌رین هه‌ر له‌سنوری ئێران تاكو خاكی كه‌ركوكی پیرۆزی كوردستان له‌ساڵی 1991 قیاده‌ی به‌شێكی راپه‌رین له‌ئه‌ستۆ ده‌گرێت‌و هه‌ر له‌رانیه‌ی شاری راپه‌رین تاكو هه‌ولێر‌و له‌كاتی ئازادكردنی هه‌ولێر به‌شێكی گه‌وره‌ی ناوشاری هه‌ولێری پاككرده‌وه له‌ده‌ستی دوژمن، ئه‌وكات ناوچه‌ی ئه‌من‌و ئیستخباراتی به‌عسی پێ ده‌گوترا، ئێستا كۆلیژی كارگێڕی‌و ئابوورییه، به‌ر له‌نه‌ورۆز روو ده‌كه‌نه كه‌ركوك‌و بۆ ئازادكردنی كه‌ركوك‌و هه‌ڵكردنی ئاگری نه‌ورۆز له‌ناو جه‌رگه‌ی كه‌ركوك، كه ئه‌وه ئاواتی هه‌ره گه‌وره‌ی شه‌هید بووه، هه‌ر له‌ڕۆژی یه‌كه‌می نه‌ورۆز یه‌كێك له‌برا پێشمه‌رگه‌و قاره‌مه‌نه‌كه‌ی شه‌هید عه‌بدولڕه‌زاق له‌ناو كه‌ركوك شه‌هید بوو به‌ناوی (خوله)، دواتر له‌سه‌ر ئه‌مری سه‌ركردایه‌تی‌و بۆ سه‌قامگیری كه‌ركوك چاودێری هێزی پێشمه‌رگه شه‌هید عه‌بدولڕه‌زاق ده‌مێنێته‌وه‌و كه‌ركوك جێناهێڵێت، به‌ڵام زۆر به‌داخه‌وه له 28/3/1991 له‌كه‌ركوك شه‌هید كرا، هه‌زاران سڵاو له‌گیانی پاكی شه‌هید عه‌بدولڕه‌زاق‌و گشت شه‌هیدانی رێگه‌ی رزگاری كوردستان