تازەترین هەواڵ
http://1.bp.blogspot.com/-tm6A1lUiFlA/UgZH80KcCYI/AAAAAAAAUOU/GCVNQvbUiAU/s1600/888.jpg
http://3.bp.blogspot.com/-hDYPrnsreLk/VQE643MVZdI/AAAAAAAAbsY/Teok57BxaKo/s1600/sarawar1.pnghttp://1.bp.blogspot.com/-BJZM5WSPCjY/VQE65bmkEMI/AAAAAAAAbsk/8jjf-pfEUzk/s1600/shahidan.pnghttp://2.bp.blogspot.com/-UE255vVBl-k/VQE64LF4oQI/AAAAAAAAbsQ/FO_GfHJkt0w/s1600/peshmarga.pnghttp://3.bp.blogspot.com/-1idXsU2UJMM/VQE63EDcX_I/AAAAAAAAbsI/v4kN56aC15I/s1600/karikater.pnghttp://2.bp.blogspot.com/-X7RrV86fPU0/VQE63M2gYLI/AAAAAAAAbsM/IRYATkRNyp0/s1600/nawdaran.pnghttp://2.bp.blogspot.com/-bfTrV0DY1bc/VQE63Ct_buI/AAAAAAAAbss/5zz63Jn3irk/s1600/kodi%2Brang.png
http://1.bp.blogspot.com/-tm6A1lUiFlA/UgZH80KcCYI/AAAAAAAAUOU/GCVNQvbUiAU/s1600/888.jpg

20‏/12‏/2012

سەرۆك مام جەلال بۆ چارەسەر بەرەو ئەڵمانیا كەوتەڕێ

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ 20-12 لە نەخۆشخانەی (مدینه‌ الطب) لە شاری بەغدا، بە چاودێری تیمی پزیشكی تایبەت، مام جەلال سەرۆك كۆماری عیراق بەمەبەستی چارەسەر بەرەو ئەڵمانیا كەوتەڕێ.

لە پەیامێكیشدا نوسینگەی سەرۆكایەتی كۆمار سوپاسی وەزارەتی تەندروستی و بەڕێوەبەرایەتی و كاردانی نەخۆشخانەی (مدینه‌ الطب) و تیمی پزیشكی تایبەت و سەرجەم ئەوانەی هەوڵیاندا كە فەخامەتی سەرۆك كۆمار قۆناغی مەترسی تێبپەڕێنێت.
هەروەك سوپاسی سەركردەی وڵاتان و سەرجەم لایەن و كەسایەتییانە دەكەین كە لەڕێگەی نوێنەر، نامە، پەیوەندی تەلەفۆنیەوە هەواڵی تەندروستی سەرۆك تاڵەبانی- یان پرسیوە.

ئەمەش دەقی پەیامەكەیە:

پشتیوان بە یەزدانی مەزن و لە نێو خۆشەویستی گەلە مەزنەكەیدا سەرلەبەیانی ئەمڕۆ پێنج شەممە 20-12-2012 سەرۆك مام جەلال تاڵەبانی نەخۆشخانەی (مدینه‌ الطب) ی شاری بەغداد بەجێهێشت و لە ژێر چاودێری تیمێكی پزیشكی پسپۆڕدا بەرەو كۆماری ئەڵمانیای فیدڕاڵ بەڕێكەوت.
ئەویش دوای ئەوەی بە هەوڵ و كۆششی زۆری تیمێكی پزیشكی عێراقی پسپۆڕ باری تەندروستی بەڕێزیان رووی لە چاك بوون كرد.
تیمەكەش پرس و رای بەو تیمە پزیشكییانە كرد كە لە دەرەوە هاتبوون بە جۆرێك كە چارەسەرەكان هەلومەرجێكی گونجاو و لەباری رەخساند بۆئەوەی سەرۆك كۆمار ببرێت بۆ دەرەوەی وڵات بۆ بەدواداچوونی چارەسەرەكانی لە ئەڵمانیا و چاكبوونەوەی بە تەواوی.
بەم بۆنەیەوە نوسینگەی سەرۆك كۆمار سوپاسی زۆری پێشكەشدەكات بە وەزارەتی تەندروستی و ئیدارە و كادیرانی (مدینه‌ الطب) و تیمە پسپۆڕەكە كە هەوڵ و كۆششی زۆر و چڕوپڕیان دا لەپێناو تێپەڕاندنی ئەو قۆناغە دژوارەی كە روبەڕووی تەندروستی بەڕێز سەرۆك كۆمار بووەوە، هاوكات سوپاس و پێزانینی زۆر پێشكەشدەكەین بە سەركردە عەرەبی و بیانییەكان كە بە راستەو خۆ یان لەڕێی نوێنەرو باڵیۆزەكانیانەوە بە گیانی خۆشەویستی و برایەتی و دۆستایەتی لە هەواڵی تەندروستی سەرۆك كۆماریان پرسی و هەست و سۆز و پەرۆشی خۆیان نیشانداو نزا و پاڕانەوەیان بۆ چاكبوونەوەی سەرۆك تاڵەبانی بێ ئەندازە و بێ سنور بوو، لە خوای گەورە دەپاڕێینەوە خێرو خۆشی و ئاشتییان بەسەردا ببارێنێت.
سوپاسی یەكجار مەزنی نوسینگەی سەرۆك كۆمار بۆ هەموو سەركردەكانی وڵات و مەرجەعیەتە مەزنەكانی و كەسایەتییە (سیاسی، ئایینی، كلتوری، میدیایی، كۆمەڵایەتی، سەربازیی، پێشمەرگە و ئاسایشەكان) كە بەردەوام لە گەڵماندا بوون و ئەركیان كێشاو بە پەرۆشەوە دەستی نزاو پاڕانەوەیان بەرزدەكردەوە لەپێناو سەلامەتی سەرۆك و چاكبوونەوەیدا. ئەو هەستی خۆشەویستییەی كە لە دڵ و دەروونی عیراقییەكاندا بە هەموو پێكهاتەو چین و توێژەكانییەوە نیشاندراو نزاو پاڕانەوەیان بۆ پەروەردگار بەردەوام بوو لەپێناو پاراستنی سەرۆك كۆمار و بە زوویی چاكبوونەوەی وەك مەدالیایەكی شانازی دەمێنێتەوەو شایستەی سوپاسی زۆرە، شانازی عیراقییەكانیش دووپاتدەكاتەوە بە سەرۆك تاڵەبانی.
لە پەروەدگار دەپاڕێینەوە هەمووان بپارێزێت و فەخامەتی سەرۆك (مام جەلال) مان بە ساغ و سەلامەتی بۆ بگەڕێنێتەوە.