مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێم له نوێترین په‌یامیدا به یه‌كێتی
نیشتمانی كوردستان ده‌ڵێ "وه‌ك برا له‌گه‌ڵیان ده‌بم و هه‌رواش ده‌مێنمه‌وه،
هه‌روه‌ها داوا له هه‌موولایه‌ك ده‌كات دوعای خێر بۆ تاڵه‌بانی بكه‌ن.
مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له لاپه‌ڕه‌ی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك له‌باره‌ی ته‌ندروستی جه‌لال تاڵه‌بانی، سه‌رۆك كۆماری عێراق و سكرتێری یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه.
بارزانی نووسیویه‌تی: زۆر دڵگرانم به تێكچوونی باری ته‌ندروستی برای خۆشه‌ویستم سه‌رۆك مام جه‌لال و هیوای چاكبوونه‌وه‌ی خێرای بۆ ده‌خوازم. بۆ دڵنیابوونیش له باری ته‌ندروستی به‌رێزیان به‌رده‌وام له په‌یوه‌ندیدام له‌گه‌ڵ ئه‌و برایانه‌ی كه له به‌غدان‌و هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ پزیشكه‌كاندا".
هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه ده‌كات"ئه‌مرۆ رۆژی ئه‌وه‌یه كه هه‌موومان وه‌ك برا ده‌ست له ناو ده‌ستی یه‌كتر بنێین‌و دوعای چاكبوونه‌وه بۆ ئه‌و برا ئازیزه‌مان بكه‌ین".
له كۆتایی په‌یامه‌كه‌یدا سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ده‌ڵێ" به هه‌موو برایانی سه‌ركردایه‌تی‌و ئه‌ندام و لایه‌نگرانی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستانی هاوپه‌یمانیش راده‌گه‌یه‌نم كه هه‌میشه وه‌ك برا له‌گه‌ڵیان ده‌بم‌و هه‌رواش ده‌مێنمه‌وه".