سه‌رۆك مام جه‌لال ئه‌و سه‌ركرده خاكییه‌ی كه زیاتر له نیو سه‌ده‌ی له ته‌مه‌نی ته‌رخان كردووه بۆ تێكۆشان له‌پێناو به‌دیهێنانی مافه‌كانی گه‌له‌كه‌یدا ، هێمای قوربانیدان و سیمبولی یه‌كگرتووی و كه‌ناری ئارامیی و بروسكه‌ی هیوایه له دڵی خه‌ڵكی كوردستاندا
دوای بڵاو بونه‌وه‌ی هه‌واڵی ناجێگیری ته‌ندروستی سه‌رۆك مام جه‌لال ، به‌سه‌دان هه‌زار له به‌شداربوانی تۆره كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان له كوردستان و عێراق و زۆربه‌ی وڵاتانی جیهان ، داوای ته‌ندروستیه‌كی باشیان بۆ سه‌رۆك مام جه‌لال كرد و له رێگه‌ی په‌یج و ئه‌كاونته‌كاندا هیوای هه‌رچی زوو چاكبونه‌وه‌یان بۆ سه‌رۆك تاڵه‌بانی خواست .
حاكم شێخ له تی‌ف ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر لیستی گۆران نوسیوێتی" تێكچونی له‌ناكاوی باری ته‌ندروستی سه‌رۆك كۆمار زۆرنیگه‌ران و خه‌مباری كردین، بۆیه له دڵه‌وه دوعای چاكبونه‌وه‌ی بۆ ده‌خوازم و داواكارم له خوای گه‌وره شیفای بدات".
ڕه‌نج سه‌نگاوی ڕاگه‌یاندكار و شاعیر نوسێوێتی" هیوای چاكبوونه‌وه بۆ سه‌رۆك مام جه‌لال ده‌خوازم له خوا داوا كارم باشترین ته‌ندروستی بۆ بگه‌ڕێته‌وه.
ماهیر حه‌سه‌ن نوسیوێتی" به بیستنی خراپبوونی باری ته‌ندروستی زۆر به‌رێز مام جه‌لال زۆر نیگه‌ران بووین، داواكارین له خوای گه‌وره ته‌مه‌ن درێژی بكات بۆمان".
ئه‌دهه‌م بارزانی نوسیوێتی:" داوا له خوای گه‌وره ئه‌كه‌م و ئومێدوارم كه جه‌نابی سه‌روك مام جه‌لال تاله‌بانی بپاڕێزێت و به ته‌ندورستیه‌كی باش بگه‌ڕێته‌وه بو خاكی وڵات كوردستان .
ژیار محه‌مه‌د سه‌رنوسه‌ری سایتی لڤین پریس نوسیوێتی" بۆ مام جه‌لالی مرۆڤ گریاین نه‌ك مام جه‌لالی حیزبیك به‌ته‌نها-تاله‌بانی به‌ته‌نها هی یه‌كیتی نیه -تاله‌بانی پیش هه‌موو شتیك مرۆڤه دواتر سه‌ركرده‌یه‌كی به‌توانای كورد وه سه‌رۆك كۆماری عیراقه و به‌ته‌نها مولكی حیزبیكی دیاری كرا‌و نیه
سه‌ركرده‌یه‌ك ئه‌مڕۆ بۆ تێكچون و خراپی ته‌ندروستی خۆی گریاندمی .
به‌هیوام به‌زوترین كات چاك ببێته‌وه..تكایه به‌ڕێزان واز له‌ئینتمای حیزبایه‌تی بهێنن زۆرترین ڕه‌خنه‌م له‌به‌ڕێز تاڵه‌بانی گرتووه،ته‌نانه‌ت له‌دادگاش سكاڵای له‌سه‌ر تۆماركردووم-به‌ڵام وه‌ك مرۆڤێك به‌ڕاستی ئه‌وه‌نده بێتاقه‌ت بووم به‌هه‌واڵی تێكچونی ته‌ندروستی توشی شۆكبووم كاتێك سۆمه‌رییه‌نیوز و سایتی ئیلافم بینی به‌جۆرێك به‌چه‌ند تیلفۆنێك هه‌وڵمده‌دا به‌ڕێزانی مه‌كته‌ب سیاسی یه‌كێتی وه‌ربگرم..
بۆ یادگاری ئه‌م پۆسته و هه‌واڵه‌كه‌ش كه له‌پۆسته‌كه‌دا هاتووه به‌ده‌م گریانی ناخۆشی چه‌ند ده‌قه پێشتر وه چه‌ند ده‌قه‌یه‌ك دواتر كه‌هه‌واڵه‌كه به‌درۆ خرایه‌وه بوو به‌فرمێسكی شادی نوسیم".
مه‌ریوان نه‌قشبه‌ندی رۆژنامه‌نوس له رۆژنامه‌ی خه‌بات له لاپه‌ڕی تایبه‌تی خۆی نوسێوێتی"له‌گه‌ڵ بڵاوبونه‌وه‌ی ده‌نگۆی تێكچونی باری ته‌ندروستی سه‌رۆك تاڵه‌بانی ژماره‌یه‌ك سایت و كه‌ناڵی راگه‌یاندنی عیراقی و عه‌ره‌بی كه‌وتنه پڕوپاگه‌نده‌ی كۆچی دوایی به‌ڕێزیان"له‌كاتێكدا مردن رێگای هه‌موو مرۆڤێكه و كه‌سمان له‌ده‌ره‌وه‌ی فه‌رمانی خوای گه‌وره نین به‌ڵام ئه‌و پڕوپاگه‌ندانه له‌چوارچێوه‌ی رقێكی شۆفێنی به‌بوونی كه‌سایه‌تیه‌كی كورد له‌پۆستی سه‌رۆك كۆماری عیراقدا ده‌بینمه‌وه بۆیه به‌و عه‌ره‌به شۆفینیانه و كه‌ناڵه‌كانیان ده‌ڵێم:سه‌رۆك تاڵه‌بانی هه‌موو عیراقیه‌كانی فێری دیموكراسیه‌ت و گفتوگۆی سیاسی كرد"ئه‌گه‌ر میژوی عیراق سه‌یركه‌ین نابینی كه‌سایه‌تیه‌كی مه‌وزون و دیموكراسی وه‌ك مام جه‌لال ژیرانه سه‌رۆكایه‌تی وڵاتی كردبێت"بۆیه له‌ناخی دڵمه‌وه له‌خوای گه‌وره ده‌پاڕێمه‌وه سه‌رۆك تاڵه‌بانی به‌شیفای عاجیل بگه‌یه‌نێت و سه‌ربه‌رزانه درێژه به‌ئه‌ركی سه‌رۆكایه‌تی عیراقی فیدراڵ بدات".
په‌یجی شه‌قام كه ده‌وترێت نزیكه له یه‌كگرتووی ئیسلامیه وه نوسیوێتی" ئه‌گه‌رچی زۆرینه‌ی ره‌خنه‌كانی ئێمه له حیزبه‌كه‌یه‌تی نه‌ك له خۆی، به‌ڵام دواجار مام جه‌لال سكرتێری ئه‌و حیزبه‌یه و به‌شێكه له سیسته‌مه‌كه مام جه‌لال یه‌كسان نیه به یه‌كێتی و به پێچه‌وانه‌وه تاكه عه‌یبی ئه‌وه‌یه سكرتێری یه‌كێتیه !
به‌لام با ده‌ستێك به چاوماندا بهێنین و راستیه‌كان ببینین، به‌جددی ئێستا له كوردستان و عێڕاق و ناوچه‌كه‌دا چ كه‌سایه‌تیه‌ك هێنده‌ی مام جه‌لال هه‌وڵی سه‌قامگیری و ئاشتی ده‌دا؟
با ته‌نها سه‌رنجی سێ مانگی رابردوو بده‌ین!
یه‌كه‌م كۆبونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ نه‌وشیروان موسته‌فا بوو بۆ ئاشت بونه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌و دۆسته چه‌ندین ساڵه‌ی كه به‌هۆی سیاسه‌ته‌وه كێشه‌یان كه‌وته نێوان.
پاشان رێگرتن له شه‌رێكی نه‌ته‌وه‌یی گه‌وره به‌هۆی بارگرژیه‌كانی نێوان بارزانی و مالیكی ، كه بێگومان ئه‌گه‌ر مام جه‌لال و گه‌رانه‌وه‌ی و كۆبونه‌وه‌كانی نه‌بویایه، ئێستا له‌ناو شه‌ره‌كه‌دا بوین!
ئه‌مه بێجگه له هه‌وڵی به‌رده‌وامی مام جه‌لال بۆ دروستكردنی ئاشتی له‌نیوان توركیا و په‌كه‌كه ،ئه‌مه بێجگه له‌وه‌ی كه توانی پژاك و ئێران رێكبخات و شه‌ر له‌نێوانیاندا كۆتایی بێت ، ئه‌مه بێجگه ئه‌وه‌ی مام جه‌لال تا ئێستا ئیمزای له‌سێداره‌دانی كه‌سی نه‌كردوه و ئاماده‌یش نیه بیكات ،كه‌وابێت بۆچونی سیاسیمان له‌سه‌ر حیزبه‌كه‌ی هه‌رچی بێ، به‌ڵام له‌راستیدا مام جه‌لال شایانی خه‌ڵاتی نۆبڵی ئاشتیه ، زۆر له‌وانه‌ی ئه‌و خه‌ڵاته‌یان وه‌رگرتوه نیوئه‌وه‌نده‌ی مام جه‌لالیان ئه‌نجامنه‌داوه ،هه‌ر بۆیه زۆر جێگای خۆیه‌تی هه‌ڵمه‌تێك بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ئه‌نجام بدرێت كه مام جه‌لال بخرێته لیسی پاڵێوراوان بۆ خه‌ڵاتی نۆبڵی ئاشتی"
حه‌مه سه‌عید حه‌سه‌ن له شیعریكیدا بۆ مـــــام جــــه‌لال ده‌نوسێت"
به ته‌مابوو
وا به ڕوویاندا هه‌ڵشاخێت،
كونه‌مشكیان
لێ بكا به سوپه‌ر ماركێت.
به ته‌مابوو
به بۆنه‌ی جه‌ژنی سوپاوه،
تۆزی (دیجله)
بدا به ده‌م ڕه‌شه‌باوه.
ئه‌گه‌ر نه‌خۆش نه‌كه‌وتایه،
ڕه‌نگه هه‌زار و یه‌ك شه‌قی
له مالیكی هه‌ڵبدایه.
خوایه له عومرم هه‌ڵگری
بیخه‌یه سه‌ر ته‌مه‌نی ئه‌و،
وه‌ختی من له ته‌نه‌كه‌یه
زێڕی ساغه زه‌مه‌نی ئه‌و.
كه‌مال میراوده‌لی كه رۆشنبیر و سیاسیه‌كی ناسراوه نوسیوێتی"
به‌داخه‌وه ئستا بی.بی.سی وه‌ك هه‌والێكی به په‌له بلاوی كرده‌وه كه سه‌رۆك كۆماری عێراق مام جه‌لال جه‌ڵته‌ی لێداوه‌و له نه‌خۆشخانه‌یه‌و مالكی لایه‌تی.
به پێی هه‌والی تر ره‌وشی ته‌ندروستی له‌وه خراپتره له حالی حازردا بنێردرێته ده‌ره‌وه.
له خودا ده‌پارێمه‌وه شیفای پێببه‌خشێ و به زوویی چاك ببیته‌وه‌و ده‌وری خۆی له تێپه‌راندنی كورد له‌و قه‌یرانه قوولانه‌ی ده‌ورو به‌رو هه‌ناوی ناوخۆی ببینێ.
له كۆتایشدا ده‌ڵێت".
به هیوای چاكبوونه‌وه‌ی خێرا بۆ مامه‌و گه‌رانه‌وه‌ی عه‌قل و ویژدان و به‌رپرسیارێتیی بۆ هه‌موو لایه‌ك: ده‌سه‌لات وئۆپۆزیسیۆن و خه‌لك وكۆتایی ناخۆشی و كاره‌ساته‌كان.
سان سامان