دوای نه‌خۆشكه‌وتنی مام جه‌لال سه‌رۆك كۆماری عێراق، ئه‌مرۆ له چه‌ندین نوسه‌ر و بیرمه‌ندی عه‌ره‌بی وتاریان له‌باره‌ی رۆڵ و پێگه‌ی مام جه‌لال نوسیووه و مێژووی پڕ له خه‌باتی سه‌رۆ كۆماریان به بیر خه‌ڵكی هێناوه‌ته‌وه.
له رۆژنامه‌ی (شه‌رقلئه‌وسه‌ت)ی له‌نده‌نی وتارێك له ژێر ناونیشانی "تاڵه‌بانی بۆخۆی ناساغه‌و تیماری پرۆسه‌ی سیاسی عیراق ده‌كات" بڵاوكراوه‌ته‌وه و له به‌شێكی وتاره‌كه‌دا هاتووه" تاڵه‌بانی كه واژۆی له‌سه‌ر بڕیاری له‌سێداره‌دانی سه‌ددام حسێنی نه‌یاری سه‌رسه‌ختی نه‌كرد كه له‌كۆتایی ساڵی 2006 ئیعدامكرا، بۆ خۆی یه‌كێكه له‌قوربانییه دیاره‌كانی رژێمی به‌عس كه بۆ ماوه‌ی زیاتر له 3 ده‌هه له‌ده‌سه‌ڵاتدا بوو، ئه‌ویش به‌و پێیه‌ی جارێك به‌و سیفه‌ته‌ی كورد‌و جارێكی دیكه‌ش به‌و سیفه‌ته‌ی كه تاڵه‌بانی سیاسی خاوه‌ن ئه‌زموون بووه".
ئه‌وه‌ش به بیر دێنێته‌وه كه " هه‌رچه‌نده مام جه‌لال به‌رگه خاكیه‌كیه‌ی پێشمه‌رگایه‌تی داكه‌ندووه و له ده‌رگا به‌رینه‌كه‌وه رووی له دنیای سیاسه‌ت و دبلۆماسیه‌ت كردووه تا ئه‌و جێیه‌ی پۆستی جێگری سۆسیالیست ئینترناسیونالی ده‌سته‌به‌ر كردووه .
ئێستا پرسیاره‌كه ئه‌وه‌یه ، ئه‌گه‌ر خودا نه‌كرده مام جه‌لال كۆچ بكا ، كام دكتۆره شان له شانی ده‌دا بۆ ته‌داویكردنی پرۆسه‌ی سیاسی ده‌رده‌داری عیراق .
له رۆژنامه‌ی مه‌دا عه‌لی حوسێن وتارێكی له ژێر ناونیشانی" مام جه‌لال، پاسه‌وانی ئاشتی نیشمانی" نوسیووه و له به‌شێكی وتاره‌كه‌دا هاتووه
" له نێو كوردا وه‌ك عه‌ره‌ب ده‌ر ده‌كه‌وێت و له نێو عه‌ره‌بدا وه‌ك كورد، سیاسه‌ت كه ده‌گۆڕێت سیاسیه‌كانیش ده‌گۆڕێن جگه له جه‌لال تاڵه‌بانی كه وه‌ك خۆی ماوه‌ته‌وه و به‌رده‌وام پاسه‌وانی ئاشتی نیشمانیه، عاشقی ئه‌م وڵاته فره نه‌ته‌وه و ئه‌تنیه یه و جه‌لال تاڵه‌بانی ژیاننامه‌ی نیشتمانه به سه‌ركه‌وتن خۆشی و ناخۆشیه‌كانیه‌وه دژ به چه‌وساندنه و سه‌ركوتكردن".
له به‌شێكی تری وتاره‌كه‌یدا هاتووه "ئێستا ئێمه به قۆناعێكی چاره نوسازی دژوار‌دا ئه‌رۆین، پێویستمان به سیاسیه‌كی وه‌ك مام جه‌لاله، نه‌ك ئه‌و سیاسیانه‌ی كه له پێناو گه‌یشتن به ئامانجه‌كانیان، رێگای هیوامان ته‌سك ده‌كه‌نه‌وه"
سایتی "مه‌سه‌له"ی نزیك له نوری مالكی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له وتارێكدا به ناونیشانی" مام جه‌لال و نیو سه‌دا له سیاسه‌تدا".
به وردی باسی له قۆناغه سیاسیه‌كانی ژیانی سه‌رۆك مام جه‌لال كردووه و باسی له ویستگه گرنگه‌كانی ژیانی سیاسی كردووه و له كۆتایشدا سه‌باره‌ت به رۆڵی مام جه‌لال له چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا ده نوسێت " مام جه‌لال له توانیدا هه‌یه ئاگری ئه‌و جیاوازیانه بگوژێنێته‌وه و سیاسیه‌كی ژیری و خاوه‌ن ئه‌زموون، ده‌توانێت به‌سه‌ر كێشه‌كاندا زاڵ بێت هه‌رچه‌نده قورس و گه‌وره‌ش بێت".
حه‌سه‌ن عه‌له‌ویش ڕۆڵی جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌رۆك كۆماری عێراقی زۆر به‌رز نرخادوو به سه‌ركه‌وتوترین سه‌ركرده له‌ناوچه‌كه‌دا وه‌سفی كرد.
حه‌سه‌ن عه‌له‌وی ڕوناكبیری دیاری عێراقی و په‌رله‌مانتاری سه‌ربه‌خۆ له‌په‌رله‌مانی عێراق به‌ده‌م گریانه‌وه باسی جه‌لال تاڵه‌بانی كرد و به‌ڕادیوی نه‌وای ووت :
"نازانم قسه‌م بۆ ناكرێ ، من بیرله‌وه ده‌كه‌مه‌وه كه‌هه‌رگیز ناتوانم له‌باره‌ی ته‌ندروستی تاڵه‌بانیه‌وه لێدوان بۆ ته‌له‌فزیوه‌نه‌كان بده‌م چونكه گریان به‌سه‌رمدا زاڵ ده‌بێت ، ئه‌م پیاوه ده‌واری زاناییه ، ئه‌گه‌ر ونبێ زانایی ون ده‌بێ و بێئه‌قڵی بڵاوده‌بێته‌وه.
پێویسته گه‌شبین بین و له‌خوا بپاڕێینه‌وه كه شیفای بۆبنێرێ ، ئه‌م پیاوه سه‌ركرده‌یه‌كه كه هه‌رگیز دووباره نابێته‌وه ، ئه‌و شتانه‌ی له‌م پیاوه‌دا كۆبۆته‌وه له‌هیچ كه‌سێكدا نیه .
من له‌وه ده‌ترسم له‌دوای جه‌لال تاڵه‌بانی عێراق بكه‌وێته گێژاوه‌وه ، ده‌بێت له‌خوا بپاڕێنه‌وه خوا شیفای تاڵه‌بانی بدات تاكو عه‌قڵانیه‌ت و نیشتیمان په‌روه‌ری و ڕوحیه‌تی عێراقی به‌ئاست به‌رزی بمێنێته‌وه.
ئه‌م سه‌رۆك كۆماره مه‌حاڵه دووباره ببێته‌وه و جه‌لال تاڵه‌بانیه‌كی دیكه دووباره نابێته‌وه نه له‌ئاستی كوردستاندا و نه‌له‌ئاستی عێراقدا و نه له‌ئاستی جیهانی عه‌ره‌بیشدا ، باشترین سه‌رۆك كۆماره نه‌ك له‌مێژووی عێراقدا به‌ته‌نها به‌ڵكو له‌سه‌ر ئاستی هه‌موو ناوچه‌كه".
حه‌سه‌ن جومعه به‌رێوه‌به‌ری گشتی ئاژانسی هه‌واڵی سنا و سه‌رنوسه‌ری رۆژنامه‌ی " ئه‌لنهار"ی عێراقی بابه‌تێكی نوسیوه له ژێر ناونیشانی " سلامات مام جلال " و له شێكی نوسینه‌كه‌یدا هاتووه" ئێمه به‌و په‌ڕی راستگۆیه وه به سه‌رۆك تاڵه‌بانی ده‌ڵێن، هیوای چاكبوونه‌وه بۆ سه‌رۆك مام جه‌لال ده‌خوازین ، له عێراقدا بارودۆخی سیاسی هه‌رچۆنێك بێت و دیدی ئێمه چه‌ند جیاواز بێت له به‌رێزیان، له كۆتاییدا ئه‌و هه‌ر به ڕه‌مزی شكۆی عێراق ده‌مێنێته‌وه".
سان سامان