تازەترین هەواڵ
http://1.bp.blogspot.com/-tm6A1lUiFlA/UgZH80KcCYI/AAAAAAAAUOU/GCVNQvbUiAU/s1600/888.jpg
http://3.bp.blogspot.com/-hDYPrnsreLk/VQE643MVZdI/AAAAAAAAbsY/Teok57BxaKo/s1600/sarawar1.pnghttp://1.bp.blogspot.com/-BJZM5WSPCjY/VQE65bmkEMI/AAAAAAAAbsk/8jjf-pfEUzk/s1600/shahidan.pnghttp://2.bp.blogspot.com/-UE255vVBl-k/VQE64LF4oQI/AAAAAAAAbsQ/FO_GfHJkt0w/s1600/peshmarga.pnghttp://3.bp.blogspot.com/-1idXsU2UJMM/VQE63EDcX_I/AAAAAAAAbsI/v4kN56aC15I/s1600/karikater.pnghttp://2.bp.blogspot.com/-X7RrV86fPU0/VQE63M2gYLI/AAAAAAAAbsM/IRYATkRNyp0/s1600/nawdaran.pnghttp://2.bp.blogspot.com/-bfTrV0DY1bc/VQE63Ct_buI/AAAAAAAAbss/5zz63Jn3irk/s1600/kodi%2Brang.png
http://1.bp.blogspot.com/-tm6A1lUiFlA/UgZH80KcCYI/AAAAAAAAUOU/GCVNQvbUiAU/s1600/888.jpg

23‏/5‏/2013

بۆ ئازادكردنی ئۆجەلان ئیمزای 100 پەرلەمانتارو سێ وەزیر دەگەیەنرێتە قەندیل

بەمەبەستی ئازداكردنی عەبدوڵڵا ئۆجەلان سەرۆكی زیندانی كراوی پارتی كرێكارانی كوردستان PKK  ژمارەیەك ئەندامی پەرلەمانی كوردستان، ئیمزای 100 ئەندامی پەرلەمانی كوردستان‌و سێ  وەزیری حكومەتی هەرێمی كوردستانیان گەیاندە دەستی مۆراد قەرەیلان سەرۆكی كۆنسەی بەڕێوەبەری كۆما جڤاكێن كوردستان.

لەبارەی ئەو سەردانەوە، سالار مەحمود ئەندامی پەرلەمانی كوردستانوتی: ئێمە وەك چەند ئەندام پەرلەمانێكی كوردستان بەمەبەستی گەیاندنی ئیمزای 100 پەرلەمانتاری كوردستان‌و سێ‌ وەزیری حكومەتی هەرێمی كوردستان بۆ ئازداكردنی ئۆجەلان سەرۆكی زیندانی كراوی پارتی كرێكارانی كوردستان  PKK   سەردانی قەندیلمان كردووە.

لای خۆشیەوە، مۆراد قەرەیلان سەرۆكی كۆنسەی بەڕێوەبەری كۆما جڤاكێن كوردستان، رایگەیاند:  سوپاسی ئەو وەفدەو هەموو ئەو ئەندام پەرلەمانی فراكسیۆنە جیاجیاكان‌و   گەلەكەمان دەكەین كە ئیمزایان كردووە بۆ ئازاد كردنی رێبەر ئاپۆ، ئیمە وەك تەڤگەری ئازادیخوازی ئەو هەڵوێستە  بەرزدەنرخێنین.

قەرەیلان، وتیشی: ئێمە وەك كۆماجڤاكێن كوردستان هیوامان ئەوەیە پرسی كەركوك‌و ناوچەكانی تر چارەسەربكرێت بەشێوەی گفتوگۆ لەنێوان حكومەتی هەرێمی كوردستان‌و حكومەتی عیراقی فیدڕاڵ.

راشیگەیاند: حكومەتی عیراق پێی وایە كشانەوە گەریلاكانی ئێمە بۆ هەرێمی كوردستان ئەوەیە كە ئەو هێزانە دێنە كەركوك، ئەوە هیچ راست نییە، ئەو هەواڵانە دورن لە راستی،  هیزەكانی ئێمە لەسەر سنوری باشورو باكوری كوردستان جێگیردەبن، ئەو ناوچانەش چەندان ساڵ دەبێت لەژێر دەستی دەوڵەتدا نەبوون.

روونیشیكردەوە:  بۆ سەركەوتنی پرۆسەی ئاشتی لەباكوری كوردستان، هیوامان ئەوەیە لایەنە سیاسیەكان‌و دەوڵەتانی ناوچەكە پشتیوانی ئەو پرۆسەیە بن بۆ ئاشتی.

قەرەیلان جەختیشیكردەوە:  كشانەوەی گەریلاكان لەناو خاكی باكوری كوردستان بۆ باشور  بەردەوامە بۆ سەر سنور، تائێستا  5 گروپ گەڕاونەتەوە، هیچ ئۆپراسیۆنێكی گەورەش نیە لەلایەن دەوڵەتی توركیا، بەڵام بەداخەوە هەندێك راگەیاندنی كوردی  شتەكان گەورە دەكەن، ئەو شتانەی هەبوون شتی بچووك بوون.

ئەندامانی پەرلەمانی كوردستان پێك هاتبوون لە، سالار مەحمود، خەلیل عوسمان، دانا سەعید سۆفی لە فراكسیۆنی كوردستانی، ڤیان عەبدولڕەحیم فراكسیۆنی گۆڕان‌و، سەرگوڵ  قەردەداغی  فراكسیۆنی كۆمەڵی ئیسلامی.